په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٩\٢٠١٥

تا ئێوە بیری لێ‌بکەنەوە. (لعلکم تعقلون)؟!*


ستار محەمەد قادر   


کورد بۆ ساڵانێکی زۆر دەروا بەوە خۆشنوودە کە لە قورئاندا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بۆیە بە زمانی عارەبیش دامانبەزاندوە، بۆ ئەوەی ئەقڵ وەربگرن؟ لە کاتێکدا لە سەردەمی بانگەوازی ئیسلامەوە کورد وەکو خۆی ژێردەستەیە و بە هەموو شێوەیەک کۆششی پاکتاوکردنی دراوە، چ لە رووی هزرییەوە بێت و چ لە رووی رەهەندەکانی ترەوە، ئێ باشە ئەگەر عارەب نەتەوەیەکی ئەوەندە بێ هۆش و دواکەوتوو بوونە و (خوای پەروەردگار) دەیەوێ ئەوان فێری ئەقڵ و مەعریفەت بکا، دەبێ چ پەیوەندییەکی بە بابای کوردەوە هەبێ؟ یان بۆ دەبێ کابرایەکی بەنگلادیشی ببێتە موسڵمان؟


رەنگە خوێندنەوەکە یان راڤەکردنی ئەو دەقە تا ئێستا بە هەڵە کرابێ، چونکە ئەگەر عارەب بەو شێوەیە بووبێ وا باسی لێوە دەکرێ؟ پرۆسەی گۆڕان یان گۆڕانکاریی لە ماوەیەکی دیارکراوی زەمەنییدا روو نادا، بەڵکو دەبێ  دەوڵەمەندی زمانی عارەبی و واتایەکانی ئەو دەقە راڤە بکەین، بە رای من هەڵە خوێندنەوەیەک لێرەدا هەیە، ئەوانەشی وا نایانەوێ ئەو نهێنییە ئاشکرا بکەن، باش لەوە تێدەگەن رەهەندی ئەو دەقە ئەگەر ناشیرینیی تێدا بێ، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام، نەک دوای ئیسلام، بە واتایەکی تر، رەنگە مەبەست لە (لعلکم تعقلون) شتێکی جیاوازتر بێ لەو راڤەیەی ئێمە، لەبەر ئەوەی هەر شتێک فەلسەفەی تایبەت بە خۆی هەیە و بە دووریشی نەزانین زمانی تایبەت بە خۆشی هەبێ، کورد دەبێ دەستبەرداری ئەو خۆشنوودیەی خۆی ببێ، چونکە ئەوەندەی (لعلکم تعقلون) ئێستا بەرۆکی کورد دەگرێتەوە، لەو باوەڕەدا نیم ئەو دوو وشەیە وەکو (سەدەقە)ش بێ، بۆ هیچ نەتەوەیەکی تر بە رەوا ببینرێ!

________________________________

سەرچاوە:

* قورئان - سورەتی یوسف، ئایەتی ٢ - وەرگێڕانی: مامۆستا محەمەد ساڵح ئیبراهیمی(شەپۆڵ).
 

ماڵپه‌ڕی ستار محه‌مه‌د قادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک