٢۴\١\٢٠١٠
ت
... ا ... ب ... ل ... ۆ .

ئه‌رسه‌لان
عه‌بدوڵا
له‌نێو
له‌سێداره‌دانی خامه و
هه‌ڵواسینی ئازادیی
خه‌ونی بنه‌وشه‌یی په‌پووله‌کان
بێ‌ناز تێکه‌ڵ به
رۆژاوابوونێکی ئێواره ده‌بن و
گیانێکی مردوو
دووباره له دایک ده‌بێ...
ته‌مێکی خۆڵه‌مێشیی خه‌ریکه
به‌سه‌ر
لاشه‌ی رووتی ڤینۆس ده‌خشێ..
هه‌ور قیژه‌ی به زه‌مه‌نی به‌رد ده‌چرپێنێ
په‌نجه هه‌ڵوه‌ریووه‌کان
له بیابانی خۆشه‌ویستییدا
کاتێک له خاچ ده‌درێن
بۆنی سێ‌و ده‌که‌ن...
وێنه‌ی سه‌ربڕاوی سه‌ر شۆسته‌کا‌ن
به‌سه‌ر
ده‌رگای ته‌لاره‌کانه‌وه ده‌بیندرێ
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی گه‌ڵا زه‌رده‌کان
له وه‌رزی کۆتاییه
له‌گه‌ل باران ئاوێته ده‌بن...
٢٢\١\٢٠١٠
alanakader@yahoo.co.uk
|