١٢\٣\٢٠١٠ تا دێ شانۆگه‌رییه رامیارییه‌کانی ئه‌وڕۆی خوێنرێژه‌کانی دوێنێ پتر ئاشکرا ده‌بن.
دارا ئه‌حمه‌د
ته‌نیا گۆڕانێک که گروپه کۆنه‌په‌رست و هه‌لپه‌رست و سلێمانچێتییه‌که‌ی کۆمپانیای ووشه هێاناویه‌ته ئارا مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جۆرێکی دیکه‌یه له شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوخۆ که پێشتر (مه‌لایی و جه‌لالیی و ئیسلامییه‌کان) جگه له کوشت‌وبڕ و کاولکاریی ئه‌زموونی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستانیان پێ له‌باربرد و ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکیشیان پێ پێێشێلکرد، مه‌ترسیی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستاش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کۆنه خوێنڕێژێکی وه‌ک (مه‌ولود مسته‌فا ئه‌مین - نه‌وشێروان) و هاوکاره‌کانی دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیکه‌ری ئه‌و گرووپه ره‌مه‌کیی و نارێکخراوه‌ی کۆمپانیای ووشه‌ن که به پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی و سامانی بازرگانیپێکراوی گه‌ل به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئێمه ئه‌و چه‌ند قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه ناکه‌ین که پێشتر به هۆی هه‌ڵپه‌ی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و شه‌ڕه‌کورسی - چونکه به‌شی هه‌مووانی نه‌ده‌کرد - له‌ناو یه‌کێتی کارکه‌نار کرابوون و ئێستا بۆ وه‌ده‌ستخستنی هه‌ندێک پاره‌وپوول و بوونه‌لێپرسراو خۆیان به‌و گرووپه هه‌ڵواسیووه، به‌ڵکه ئاراسته‌ی قسه‌کانمان بۆ ئه‌و که‌سه دڵسۆزانه‌یه که باوه‌ڕیان به ته‌پللێدان و دروشمه بریقه‌داره هه‌لپه‌رسته‌کانی ئه‌وان هێناوه؛ ئه‌وه هیچ که خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و گرووپه هه‌ر ئه‌وانه‌ن که باسمانکردن و هیچ هێزێکی پێشکه‌وتنخوازی سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل له‌نێو گرووپه‌که بوونی نییه تا جله‌و‌ی سه‌رپه‌رشتیکردنییان لێبستێنێ و وه‌ک که ناویان لێناوه گۆڕان ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕانخوازانی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل.. بۆیه باشتره تا زووه و کار له‌کار نه‌ترازاوه بتوانن خۆیان له گێژاوی ئه‌و گرووپه پێشینه پڕ له خوێن و کۆنه‌ویسته ده‌رکه‌ن و دیسان ئه‌زموونێکی تاڵ دووباره نه‌که‌نه‌وه و له‌پاش چه‌ندین ساڵی‌تر دووچاری په‌شیمانبوونه‌وه نه‌بنه‌وه و نه‌ڵێن: (ئه‌وه‌ش تاکتیک و فێڵیکیتری سیاسه‌تبازه دیموکراسییه ئابڕووچووه‌که‌ی سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیی و سیسته‌می نوێی دژه‌مرۆیی هه‌نووکه‌ی جیهان بوو لێمان کرا !).
دیاره مانگه‌شه‌و هه‌ر سه‌رله‌ئێواره‌ڕا دیاره، ئه‌و گرووپه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ هزر و ئایدیۆلۆژیا و ره‌وتێکی رامیاریی نوێ و جودا نییه جگه له قۆسته‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یه‌کی هه‌لپه‌رستانه بۆ ده‌ستخستنی هه‌ندێک کورسی به هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌جوولێته‌وه و ئه‌وه‌ی پێشیده‌گوترێ ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌ل ته‌نیا به شێوازێکی رووکه‌شانه بۆ بانگه‌شه‌کردن بۆ مه‌رامه ته‌سکبینییه‌کانی خۆی به‌کاریانده‌هێنێ، ئه‌و که‌سانه‌شی که ده‌ڵێن ئه‌و گرووپه وه‌ک به‌رهه‌ڵستکارێک و وه‌ک هێزێک که که‌رتی دووه‌می حیزبێکن ده‌توانن هه‌ندێک قسه بکه‌ن به‌رامبه‌ر به ملهوڕیی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا و به‌و کارانه‌یان - ته‌پل و چه‌قه‌نه - چاوی میلله‌ت ده‌که‌نه‌وه بۆ قسه‌کردن و به‌رانگژبوونه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێ هه‌بوونیان ره‌نگه بۆ داهاتوو ببێته رێگه‌خۆشکه‌رێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی راسته‌قینه‌ی رێکخراو و سه‌ر به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌زموونی له‌و بابه‌ته‌مان زۆر زۆره؛ وه‌ک (جودابوونه‌وه‌که‌ی پارتی و سه‌رکردایه‌تی ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی عێراق له حیزبی شیوعی عێراق، یه‌کێتی له پارتی، سۆسیالیست و ئاڵای شۆڕش له یه‌کێتی، پارتی گه‌ل له پارتی، زه‌حمه‌تکێشان له سۆسیالیست، پارتی کاری سه‌ربه‌خۆ له حیزبی شیوعی عێراق، حیزبی کۆمۆنیستی کریكاریی چه‌پی عێراق له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و چه‌ندین هوورده جودابوونه‌وه‌یتر.. - ئه‌وه باسی جودابوونه‌وه‌کانی پارت و رێکخراوه ئیسلامییه‌کان هه‌ر ناکه‌ین چونکه ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان به سه‌رکردایه‌تیی و بنکردایه‌تییه‌کانیانه‌وه نه‌ک هه‌ر دژ به ئامانجه‌کانی گه‌لن به‌ڵکه هه‌رده‌م له کۆششی گه‌ڕانه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌مان و سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تیی دان بۆ دواوه -) به‌ڵام هیچێکیان نه‌ک نه‌بوونه فریادڕه‌سی ئه‌و گه‌له به‌ڵکه زۆربه‌یان هه‌ر هه‌مان قه‌وانیان لێدایه‌وه و هه‌ندێکیشیان نه‌یانتوانی قه‌وانه کۆنه‌که‌شیان لێبده‌نه‌وه چونکه هیچێکیان وه‌ک ره‌وتێکی مێژووکرد له‌نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵ هه‌ڵنه‌قوڵابوون و ته‌نیا له‌پێناو ئاره‌زووه ته‌سکه که‌سییه‌کانی ئه‌و سه‌رکردانه سه‌ریانهه‌ڵدابوو و وه‌ک سه‌رکرده‌کانیتر به‌شداربوون له دروستکردنی هه‌مان مێژووی خراپه‌کارییه‌کانی نێو پارت و رێکخراوه کۆنه‌کانیان.. ئه‌وانه‌ش بۆخۆیان بوونه هۆی سه‌رلێشێوان و دانانی کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپ و نه‌رێنیی له‌سه‌ر خه‌باتی راسته‌قینه‌ی رامیاریی، کورتبینییه‌کی رامیاریی ساویلکانه‌شه که ئێستا له‌پاش ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه گرووپه‌که‌ی نه‌وشێروان نه‌ناسین چونکه جودابوونه‌وه‌ی ئێستای ئه‌و له باشترین باریدا هێشتا ناگاته ئاستی جودابوونه‌که‌ی یه‌کێتی له پارتی که له هه‌ردوو لایه‌نی گفتار و ره‌فتار به به‌راورد به پارتی زۆر ئه‌رێنیتر و چاکتر بوو له‌وه‌ی نه‌وشێراون به به‌راورد به یه‌کێتی، سه‌رکرده‌کانی زۆربه‌ی جوودابووه‌وه‌کان ئه‌گه‌ر باشتر و لێهاتووتریش نه‌بووبن له سه‌رکرده‌کانی پارت و رێکخراوه کۆنه‌کانیان ئه‌وا هه‌ر وه‌ک ئه‌وان بوونه که‌چی نه‌وشێروان و هاوکاره‌کانی جگه له‌وه‌ی هه‌ر وه‌کو سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێنڕێژیی و شه‌ری نێوخۆ و دژوه‌ستانه‌وه به ئازادیی و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و دژایه‌تیکردنی هزری چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازیی و چاندنی تۆی دووبه‌ره‌کیی و سلێمانچێتیی و نانه‌وه‌ی کاره‌سات و به‌شدارییان وه‌ک هۆیه‌ک بۆ دروستبوونی کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفاله‌کان و کیمیابارانه‌کان و ...هتد به‌شدار بوونه و زۆر کاتیش به شێوه‌یه‌کی نه‌رێنییتر سه‌رپه‌رشتیی سه‌ره‌کیی بوونه له‌و خراپه‌کارییانه.
له لایه‌کیدی ئه‌و گرووپه له‌و دواییانه‌دا به هۆی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ (هێز و لایه‌نه ره‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌بیی و تورکمانییه‌کان و لایه‌نه ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کانی وه‌ک یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ و (مه‌لا کرێکار) و مه‌لا و شێخ و سه‌ره‌ک خێڵه‌کان) و به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی دینیی و دابونه‌ریتی ناشارستانییانه و کۆنه‌په‌رستانه بۆ راکێشانی جه‌ماوه‌ر که رووه شاراوه‌که‌ی گه‌وهه‌ر و نێوه‌رۆکی خۆیان به ته‌واویی خستۆته روو.. نه‌ک هه‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر ناکه‌نه‌وه بۆ ره‌خنه‌گرتن و به‌رانگژبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڵکه سه‌ر له جه‌ماوه‌ر ده‌شێوێنن و له‌خشته‌شیان ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر به‌و ته‌پللێدانه‌شیان بیانه‌وێ گوایه وا پیشان بده‌ن که په‌رله‌مان چاڵاک ده‌که‌ن و ناهێڵن ده‌سه‌ڵات به نهێنیی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی که‌سه‌کان و پارته‌کانییان یاساکان دابنێ و نه‌خشه‌ی سیاسیی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵ دابڕێژێ ئه‌وا (راوی ریوی هه‌ر بۆ پیسته‌که‌یه‌تی نه‌ک گۆشته‌که‌ی)، له لایه‌کیدیش ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه‌ش دروست نه‌بووبا ئه‌وا هه‌ر سه‌رده‌می ئه‌وه هه‌ر هاتبوو که چیدی جه‌ماوه‌ر رێگه به ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ده‌ن به‌و شێوه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره گه‌نده‌ڵ بن و ئه‌و پارتانه‌ش هه‌ر خۆیان چیدی ئه‌وه‌یان بۆ ناچێته‌سه‌ر ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه چونکه گه‌نده‌ڵیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریش کاتێکی دیارکراوی هه‌یه و ده‌سه‌ڵات ناتوانێ تاسه‌ر ده‌ستی پێوه‌بگرێ، دواییش گه‌نده‌ڵیی مۆرکێکی ده‌سه‌ڵاته دیموکراسییه‌که‌ی سه‌رماریه‌دارییه و هه‌ر ئێستا له دیموکراسییترین وڵاتانی جیهان هه‌ر هه‌یه و تا ئه‌و سیسته‌مه‌ش بمێنێ هه‌ر ده‌مێنێ - که خواستی هه‌ر گه‌لێکه و ده‌بێ گه‌نده‌ڵیی به سیسته‌مه‌که‌یه‌وه له‌نێوبچێ -، کاتێکیش له کوردستان له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی هێزی نارازیی گه‌ل نه‌ک هێزه ته‌پلڵێده‌ره هه‌ڵپه‌رسته‌که‌ی نه‌وشێروان ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له‌راده‌به‌ده‌ره له‌نێوده‌بردرێ یان تا راده‌یه‌کی زۆر سووکتر ده‌بێ ئه‌وه هێشتا هه‌ر زه‌حمه‌تکێشان و نه‌داران به ئامانجی خۆیان ناگه‌ن چونکه ئامانجی گه‌ل زۆر گه‌وره‌تره له هی ئه‌وان که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێکیان ناکا ده‌یانه‌وێ به هۆی له‌نێوبردنی گه‌نده‌ڵیی له‌راده‌به‌ده‌ر خۆیان بکه‌نه برابه‌شی ده‌سه‌ڵات و وه‌ک هه‌ر وڵاتێکیدی لای خۆمان ده‌ست به‌سه‌ر ره‌نج و ماندووبوون و به‌رهه‌می ده‌ستی کاری به‌رهه‌مهێنه‌ران دابگرن و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمیی و به‌گوێره‌ی دابونه‌ریتی سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه‌ی جیهان یاسا‌و رێسا بۆ دزیکردن و رووتاندنه‌وه‌ی گه‌ل دابرێژن و به ئاره‌زووی خۆیان یاری و بازرگانی به کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه به‌زۆر دابڕێندراوه‌کان و سه‌ربه‌خۆییبوونی کوردستان بکه‌ن و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆشیان راده و ئاست بۆ پێشکه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و مافه‌کانی کرێکاران و به‌شمه‌ینه‌تان و مافه‌کانی ژنان و منداڵان و جێبه‌جێکردنی یاسا و دابینکردنی ئارامیی و ئاسایش و هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ دابنێن.
لێره‌دا ده‌توانم بڵێم ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر ته‌نیا چه‌ند سه‌ره پێنووسێک بوون له پێناسه‌ی ئه‌و گرووپه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به تێروپڕیی له گفتار و ره‌فتاره نه‌رێنییه‌کانیان که له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی یه‌کێتییه‌وه بۆ ئێستا درێژبۆته‌وه بدوێین ئه‌وا به په‌رتوکێکیش کۆتایی نایێ بۆیه له کۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم که ئه‌من پێموایه دروستبوونی گرووپێک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هزریی و رامیاریی رۆشن و له‌پێناو ویست و ئامانجه‌کانی گه‌ل دانه‌مه‌زرابێ و به شێوه‌یه‌کی هه‌لپه‌رستانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی قۆستنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر هێزی گرتبێ و له‌پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتێک که به یاسا و رێسایه باوه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی درێژه به چه‌وسانه‌وه ده‌دا ئه‌وا هیچ هومێد و هیوایه‌کی لێ چاوه‌ڕوان ناکرێ و به بێ گومان نه‌بوونی زۆر چاکتر بوو له‌و بوونه‌ی چونکه ئێستا به هۆی ئه‌و ململانێیه ساخته‌ی نێوان ئه‌و گرووپه و ده‌سه‌ڵاتداران کێشه‌ی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتداران په‌رده‌یه‌کی ئه‌ستووری به‌سه‌ردادراوه - ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که دروستبوونه‌که‌شیان به ئه‌نقه‌ست بێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که ده‌سه‌ڵات و هه‌ردوو پارته‌که به تایبه‌تییش یه‌کێتی به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوره دووچاری ببوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆ ماوه‌یه‌ک تووڕه‌یی میلله‌ت ساردبکه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و له‌و شانۆگه‌رییه‌شدا واپیشان بده‌ن که گرووپه‌که‌ی نه‌وشێروان به راستیی ناکۆکیی و ملمڵانێی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکارێکی راسته‌قینه‌یه، که له راستییدا هه‌ردوو لایان هیچ جیاوازییه‌کیان نییه و زۆر ئاساییشه کاتێک مه‌ترسیی جه‌ماوه‌ریان له‌سه‌ر نه‌مێنێ یه‌کێتی و گرووپه دابڕاوه‌که‌ی یه‌کبگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دروستکردنه به ئه‌نقه‌ستیش نه‌بێ ئه‌وا دروستبوونی گرووپێکی له‌و بابه‌ته هه‌ر پێویست بوو بۆ ئه‌وان بۆ له‌باربردنی بزووتنه‌وه راسته‌قینه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر! - ئه‌وه‌ش وایکرد ده‌نگێکی زۆری ناره‌زایه‌تییه‌کان به‌فیڕۆ بچن، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه سه‌ریهه‌ڵنه‌دابایه ئه‌وا کۆششکردن بۆ دروستبوون و هاتنه‌سه‌رپێی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی راسته‌قینه سه‌ریده‌گرت و زۆر ئاسانتر و خێراتر ده‌تواندرا ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره له‌نێوببردرێ و ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بکرێن یا ئه‌وه‌تا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن یا ئه‌وه‌تا ملکه‌چی زۆرێک له ویست و داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر بن و بوژانه‌وه‌یه‌کی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه ته‌واوی هه‌رێمی کوردستان بگرێته‌وه و ماف و ئازادییه‌کان فراوان و فراوانتر بکرێنه‌وه‌و و نه‌توانن ببنه رێگر له‌به‌رده‌م تێکۆشانی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان بۆ ملکه‌چکردنی ئه‌مه‌ریکا و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان و ناوچه‌که و حکومه‌تی داگیرکه‌ری عێراق بۆ داننان به مافی ره‌وای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
هه‌ر بۆیه په‌یامی من بۆ ئه‌و که‌سه دڵسۆزانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسمانکردن ئه‌وه‌یه که بتوانن به شێوه‌یه‌کی لۆژیکیانه سیاسه‌ت له سه‌ره‌تادا وه‌ک زانستێک و ئینجا وه‌ک هونه‌ر هه‌ڵبسه‌نگێنن بۆ ئه‌وه‌ی پتر ئه‌و شانۆگه‌رییه رامیارییانه‌ی ئه‌وڕۆی خوێنڕێژه‌کانی دوێنێیان بۆ ئاشکرا بن و پتر به‌و راستییه بگه‌ن که پێویسته به زووترین کات خۆیان له په‌یوه‌ستبوون به‌و گرووپه و مه‌ترسییه‌کان و ئاکامه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی رزگار بکه‌ن و نه‌بنه باڵێکیتر له ده‌سه‌ڵاته ره‌ش و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی سیاسه‌تبازه‌کانی کوردستان و هاوکات به‌پشتبه‌ستن به جه‌ماوه‌ره زه‌حمه‌تکێش و نه‌داره‌کان به‌ره‌یه‌کی به‌رهه‌لستکاریی راسته‌قینه‌ی گه‌ل پێکبهێنن بۆ رزگاربوون له‌و قه‌یرانانه‌ی که ئێستا کوردستان تێیکه‌وتووه.
١١\٣\٢٠١٠
|