په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٧\٢٠١٤

تا دوا هەناسە خۆشم دەوێی!

 

هێمن عەلى


ئەگەر خۆشویستنێک شێتیی تێدا نەبی، ئەوا خۆشویستن نییە! (پێدرۆ کالدێرۆن دى لا بارکا).

رۆژێکیان لە یەکێک لە کافتریایەکانى سەنتەرى شارى ڕۆڤانێمى* دانیشتبووم، قاوەم بە شیر و شەکرەوە دەخواردەوە.. رۆژ لەسەرەخۆ بەرەو ئاوابوون دەچوو، خەڵکى پەلەیان بوو بۆ ماڵ دەگەڕانەوە، خاوەنکارەکانیش دوکانەکانیان هێواش هێواش دادەخست. لەو عەشاماتەدا ژنێکى فینلەندى قژ زەرد.. دوو چاوى گەورەى رەنگ شینى ئاسمانیی لە سایەقەى ساماڵ ئاسمان دەچوون، بلووزیکى رەشى تەنکى سینگ کراوەى لەبەربوو، نیوەى مەمکە زلەکانى لە ژێرەوە بە سینەبەندە سوورەکە حەشار دابوو، سینە بەفرینەکەى وەکو تیشکى خۆر دەدرەوشایەوە، لە ئاستیدا پیاو شێت و دێوانە دەبوو.. لە دوورەوە شلومل بە خەندەوە بەرەو رووى من دەهات، وەک پێشتر منى ناسیبی، داواى مۆڵەتى کرد کە دەتوانێ لە مێزەکەى من دابنیشێ.. سەرێکم بۆ لەقاند و بە "بەڵێ" وەڵامم دایەوە و تەوقەم لەگەڵى کرد و خۆمم پێناساند: ناوم: "هێمن"، ئەویش ناوى "ئانوو" بوو.. کە دانیشت یەکسەر داواى کوپێک قاوە و پەرداخێک ئاوى کرد.. یەکەم پرسیارى کە بە دەنگێکى نەرمونیان و بە زمانى فینلەندى کردى: (مینکا ما لاینێن سینا ئۆلێت؟) واتە: (تۆ کامە نەتەوەی؟).


- من کوردم خەڵکى باشوورى کوردستانم (کوردستانى ئێراق)م.. بە بیستنى ئەو وەڵامە، خەندەیەکى گەورە کەوتە سەر دەم و لێوى، بزەى چاوى دەهاتن، لە خۆشییاندا هەموو لەشى کەوتە سەماکردن وەک پێشتر چاوەڕوانى ئەو وەڵامەى منى کردبێ... بە شێوەیەکى پێکەنیناویی گوتى: ئۆخەى تۆ هەولێرییت ههههههها..


- گوتم: ئا بۆ پێتان سەیرە؟ دیارە بە کوڕى هەولێریی سەرسامی (بە پێکنینەوە)؟


- ئۆه، کوڕە بەسە برینم زیاتر مەکولێنەوە "پێرکەلێ" بە کوردى واتە (شەیتانى مەلعون).. تۆ نازانی، چ گڕێکم لە دڵ دایە؟ من چەند ساڵێکە ئاشقى کوڕە هەولێرییەکم.. ئاشقى حەمەى هەولیێرم، ئاى حەمەى من تۆ لە کوێى ئێستا؟ وەى بۆت سوتاوم حەمە گیان، ئاى چەند بیرت دەکەم ئازیزەکەم.. خەمى من، بەس خەمى دووریی تۆیە. لەوەتەى تۆ من بەجێهێشت: (بیرم نایە، شەوێ بووبێ، رۆژێ بووبێ، سەرم تاوێ بە ئاسوودەیی لەسەر سەر سەرینەکەم نابێ و خەمێکم تێیدا نەخواردبێ). حەمە شیرنەکەم تا دوا هەناسە خۆشم دەوێی!

"ئانوو" کەمێک زمانى کوردى لە "حەمە" فێرببوو، بەس بە زۆریی جنێو و قسە ناشرینەکانى زمانى کوردى دەزانى: (قوزم دێشێ، یارمەتییم بدە. پێمخۆشە تامى ناسکە ڕێواسەکەت بکەم، قووندەرى هەولێریی..) بە پێکەنینەوە دەیگوت: حەمەى من ئەو زمانەى فێرکردم!!!


- لێم پرسى: حەمەی تۆ ئێستا لە کوێیە؟ بۆ تۆى بە جێهێشت؟


- ساتێک بێدەنگ بوو، هەناسەیەکى ساردى هەڵکێشا گوتى: " هێلڤێتیین ماهن مووتۆ ڤیراستۆ" واتە (بۆ دۆزەخی فەرمانگەى کاروبارى کۆچ).. مانگێگ پێش ئێستا ئەوان حەمەیان بەزۆرەملێى دیپۆرتى وڵاتى یۆنانیان کردەوە، چونکە ئەو بۆ یەکەم جار لەوێ داواى پەنابەریى سیاسیی کردبوو، لە ئەسینادا پەنجەمۆریان لێوەرگرتبوو.. نزیکەى نۆ مانگ بەر لە ئێستا هاتە وڵاتى فینلەندا، لێرە دووبارە داواى پەنابەریى سیاسیی کرد.. بەڵام، فەرمانگەى کاروبارى کۆچى فینلەندى داواکەیان ڕەتکردەوە.. سەرەتاى یەکتر ناسینمان هەر لێرە لەو شارەدا یەکترمان دۆزیەوە و بووینە ئاشقە و ماشقەى یەکترى و دڵمان بۆ یەکتر گۆڕیەوە، شەش مانگ پێکەوەبووین، بووینە یەک دڵ و گیان.. من لەبەر خاترى حەمە دەستبەرداى مێردەکەى پێشووم بووم و تەڵاقم دا کە ئەفریقاییەکی خەڵکى وڵاتى گامبیا بوو. لەبەر "حەمۆکە" دەسبەردارى هەموو شتێکى دونیا بووم.. ڕاستیەکەى من پێش شەش ساڵ بەر لە ئێستا وێنەى "حەمە گیان"م کێشابوو، لە سووچێکى ماڵەکەمدا هەڵمواسیبوو کە لەو وەختدا تازە ژیانى هاوسەرییم لەگەڵ "پام"ى مێردەکەى پێشووم پێکهێنابوو.. بەردەوام "پام" پرسیارى ئەو وێنەى لە من دەکرد و زۆر بە پەرۆشەوە دەیگوت: (کچێ "ئانوو" ئەو وێنەیە کێیە)؟ بۆ ئەوەندە شەیدای ئەو وێنەى ئەو کوڕەى؟).. "پام" دڵپیسیی و غیرەى لەو وێنەیە دەکرد، دڵى لە من خراپ ببوو...


کاتێک کە بۆ یەکەم جار چاوم بە "حەمە" کەوت، دڵم لە خۆ بووەوە و دڵم دەستى بە کوتەکوت کرد و خەریک بوو لە هۆشخۆ بچم... یەکسەر لە ناو وێنەکانى ناتێلەکەمدا (مۆبایل) ئەو وێنەیەم پیشاندا کە بەر لە شەش ساڵ پێش ئێستا کێشامبوو.. ئاخر خۆ دەزانى " من" وێنەکێش نییمە، ئەو وێنەى کێشامە بەهرەی خواى بوو.. کاتیخۆش پەیامبەرى موسوڵمانان "موحەمەد" بە بەهرەوەرگرتن وێنەى دڵخوازى خۆى حەزرەتى "عائیشە"ى کێشابوو.. منیش بە هەمان شێوە و ڕێچکە وێنەى سوارچاکی خەونەکانی خۆم کێشا..


"ئانوو" دەستى برد بۆ ناو جانتاى شانەکەى، ئایفۆنەکەى دەرهێنا.. ئەو وێنەیەى پێنیشان دام کە شەش ساڵ لەمەوپێش کێشابووی..

 


    وێنە سیحراوییەکەى (ئانوو)


کاتێک وێنەکەم بینى لە شوێنى خۆم ڕاچڵەکیم، تەزوویەک بە ناو لەشمدا گەڕا، لە تەوقى سەرمەوە تا پەنجەى پێیەکانم گەرم داهات و هەموو جەستەم بووە پشکۆیەک لە ئاگر.. وێنەکە کتومت لە من دەچوو. "ئانوو" هەستى بەو پەشۆکاوییەى من کرد و گوتى:


- هێى کوڕە، بۆچى من چیم گوت، وا هەراسانی کردی؟


- زمانم تەتەڵەى کرد، ئااا..یا دەزانى ئەو وێنە..یە زۆۆۆۆر زۆۆۆر بە من دەچى؟


"ئانوو" بە هەردوو دەست، دەستى منى گرت و ماچى کرد و خستیە سەر سینەى و گوتی:


- تازە زانیمان تۆ سوارچاکی خەونەکانی منى، کاتێک تۆ لێرە بە تەنیا دانیشتبووى ئەو وێنەیەم بە ئەندێشەمدا هات، بۆیە بۆ لاى تۆ هاتم.. ئێستا دەتوانى ماچم بکەى، دەى توخوا ماچم بکە، بە رۆح و بە گیان لە باوەشم بکە ئازیزەکەم..


لە شوێنى خۆم هەڵسامەوە و "ئانوو"ش هەڵسایەوە، "ئانوو"م لە ئامێز گرت و دەمم لە دەمى نا و تێر تێر ماچم کرد.. ماچێک هەرگیز لە یادم ناچێ، خۆشترین و شیرنترین ماچ بوو لە هەموو ژیانمدا.. لە دواى تەوابوونى ماچەکە "ئانوو" بە زمانى کوردى گوتی:


= (ئۆه، زۆر سوپاس کوڕە هەولێرییەکە)... تازە ئۆقرەم گرت، ئەوە شەش ساڵە چاوەڕوانى ئەو ماچەم دەکرد.. دەستم خستبووە ناو دەستى "ئانوو" کافتریایەکەمان بەجێهێشت، بە پیاسەکردن بەرەو ئارستەى کەنارى رووبارى "ئۆونەس یۆکى" بەڕێکەوتین.. "ئانوو" شانێکى هەڵتەکاند و گوتی: (دەزانى یەکەم ژوانمان لەگەڵ حەمە لێرە بوو، ئەو شوێنە قیبلەگاى منە.. دەى بە یادى "حەمە" ماچم بکە، "حەمە"ى من رۆیشت، بووە مێژوو.. تازە تۆ خۆشەویستە هەمیشییەکەى منى، تا دوا هەناسە خۆشم دەوێی!


بە زۆریی ئێواران لەگەڵ "حەمە" لێرەدا ژووانمان دەبەست.. لە ڕیگاى "یوتوب"ەوە گوێمان لە موسیقا دەگرت. "حەمە" زۆر حەزی لە گۆرانى (کچى گاور)ى "ئەردەلان بەکر" بوو کە دەڵێ: (کچى گاور دڵى بردم، ئاشقى بووم و پیرى کردم.. تازە دنیاى من وایە، من بریندارم و ئەو تەبییبم!!) ئەمنیش، حەزم لەو گۆرانییەی "بۆب مارلى" بوو کە دەڵێ: (one love، one heart، one destiny) واتە: (یەک خۆشەویستیی، یەک دڵ، یەک چارەنووس)..


دوایین ماچم لە کەنارى رووبارى "ئۆونەس یۆکى" لە "ئانوو" کرد.. کات زۆر درەنگ بوو، نیوەشەو بوو، کاتژمێر کەمێک لە دوازدەی نیوەشەو لاى دابوو، تەلەفۆنمان بۆ وێستگەى تەکسى "رۆڤانمى" کرد، هەر زوو تەکسیەک بە دواماندا هات و رۆیشتین بۆ ماڵى "ئانوو" لە ناوچەى "موڕەڵا"... ئا لێرەدا چیرۆکەکەم دەوەستێنم، باسى ئەوە ناکەم لە ماڵى "ئانوو"دا چمان کرد...
__________________________________
* رۆڤانێمى: یەکێکە لە خۆشترین شارەکانى فینلەندا، دەکەوێتە هەرێمى لاپلاند "باکوورى فینلەندا".

 


hemn.kinnunen@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک