٢٠\٥\٢٠١٣
تا ئێستا هۆکاری
گیان لەدەستدانی (شیلان شۆڕش) نادیارە!
دوێنێ
ماڵپەڕی (BA)ی نەرویجیی
رایگەیاند کە ژنێکی (٣٩) ساڵەی عێراقی لە
١٨\٥\٢٠١٣
لە شاری بێرگنی نەرویج بە هۆی ئاگرەوە لە ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەست
داوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نێو هەواڵەکە و پشتراستکردنەوەی راستیی
هەواڵەکە لە لایەن هاوڕێیان و ناسیاوانی ژنەکە دەرکەوتوە
کە ئەو ژنە (شیلان شۆڕش)ی ژنە چالاکوانی کوردە کە سوتاوە و گیانی
لەدەست داوە.
تا ئێستا زۆر گومان
هەیە لەسەر هۆکاری سوتان و گیان لەدەستدانی ئەو ژنە
چونکە کەسێکی چالاک بووە لە بواری تێکۆشان لە پێناو
ماف و ئازادییەکانی ژنان.. هەروا پۆلیسی نەرویجییش هەر گومانی
لە چۆنێتیی رووداوەکە هەیە و تا ئێستا هیچ
روونکردنەوەیەکی رانەگەیاندووە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو
روونکردنەوەی خۆیان بدەن.
_______________________________
سەرچاوە: ماڵپەڕی BA:
www.ba.no/nyheter/article6665038.ece
ئەمڕۆ
٢٠\٥\٢٠١٣
|