٢١\١\٢٠١٦
تا ئەو گەندەڵییە
بە تەواویی بنبڕ نەکرێ
دۆخی كوردستان
به‌رەو خراپیی ده‌روا و باشتر نابێ!

خالید شه‌یدا
ئه‌وه بۆ ماوه‌ی (٢٥) ساڵ ده‌چی كورد له باشوری كوردستان له ژێر چه‌پۆكی
زڵم و زۆرداری حزبی به‌عسی گۆڕ به گۆڕ چی نه‌جاتی بوو ، به‌ڵام خه‌ڵك
ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌گه‌ر حوكومه‌تێكی كوردی خۆمان هه‌بێ ئه‌وه
بژێوی ژیانی خۆش ده‌بێت ، هه‌موو پێداویستێكی ژیانی بۆ مسۆگه‌ر و دابین
ده‌كرێ ،نه‌یان زانی خه‌ڵك ڕووبه‌رووی ژیانێكی دژوار ده‌بێته‌وه و
ژیانێكی بێ ئاسووده و پڕ له نه‌هامه‌تی ده‌ژی .ئێمه‌ی كورد به‌شێكین
له بوونی نه‌ته‌وایه‌تیمان كه بڵاو بووینه‌وە به ناوچه‌كانی هه‌رێم
و وڵاته دراوسێكانی دەور و به‌ر، بوونمان وەكو كورد یان میژووی كورد،
ئه‌وە نییه كه ته‌نها نیشانه‌یه‌كی پارتی سیاسی كاتی بێ و به‌س، به‌ڵكو
ڕاستییه‌كی جێگیر و به‌رچاوە و باری مێژوویی‌و بوونی جوگرافیمان دان
به بوونمان دەنێو ناكۆكی‌و به‌ر به‌رەكانی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه
كوردیان تێدا دەژێو هه‌ن و كوردستانیان به سه‌ردا دابه‌ش كراوە. له
ژێر سیاسی‌و فیشاری نێو دەوڵه‌تی دان له لایهكهوە و پێكهاته‌ی لایه‌ن
و رێكخراو و بزوتنه‌وە و پارته جۆراو جۆرەكانی كورد له لایه‌كی ترەوە
كه هه‌مویان دهچنهوە ناو سه‌رچاوەی یه‌ك بوونی جوگرافی‌و مێژوویی
كورد. كه ئه‌مه‌ش له ویژدان و بیر و رای هه‌موو خه‌ڵكانی كوردن چ له
ناوەوەی هه‌رێم و چ له دەرەوەی.
كاتێ ترس و ئاگا گرنگییه‌كی زۆری له سه‌ر چارە نووس و ئه‌نجامی راپه‌رینی
ئاداری مه‌زن كه تێیدا به شێكی زۆری له ناوچه‌ی كوردستانی باشور
رزگار كرا‌و له ژێر دەستی چه‌په‌ڵی ڕژێمی دكتاتۆری، هیچ كه‌متر نه‌بوو
له گرنگی شۆرشی ئازادی خوازانه‌ی نیشتمانی‌و ڕۆژانی به‌رەی كوردستانی‌و
یه‌كێتی، بۆ سه‌قام گیر كردن و پاراستن و به‌ر به‌رەكانی كردن له سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی مافی رەوای میلله‌تی كورد و سه‌ر بهخۆیێ خودی خۆی‌و دەسه‌ڵاتی
به سه‌ر هه‌رێمی ئازاد كرا‌و، پاراستنی دەزگا، دەستوری ، یاسایی و
بریارە سیاسی و رامیارییه‌كان. وە هـۆی ئه‌م ترس و رارایه ده‌گه‌ڕێته‌وە
بۆ هه‌ست كردنیان به وەی كه زۆر له مه‌سه‌له‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی
كه ههرەشهی له ناو چوونی نه‌ته‌وایه‌تیان ده‌كات و پاشه رۆژیان
ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه كه پێویستی به چارە سه‌ری یه‌ك لایی‌و راسته‌قینه‌و
یه‌كسه‌ری هه‌یه.
ئێمه بوونی ناكۆكی‌و بهربهرەكانی سیاسی‌و سه‌ربازی له نێوان بزوتنه‌وە
و پارته نیشتمانییه كوردییه‌كان ناشارینهوە، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی
ئه‌وەیه كه به‌رژەوەندی گه‌ورەی گه‌لی كوردی ئه‌مرۆ و دوا رۆژ له‌وە
دایه كه ئه‌م دیاردە تاقی كردنه‌وە پیرۆزە بپارێزن و ئه‌م كارەش زۆر
گرنگترە له هه‌موو ناكۆكی‌و به‌ر بهرەكانییه بچوك و ناو خۆیه‌كانی
ماڵی كوردی، وەههروەها ئه‌م تاقی كردنهوەیه زۆر گرنگ تر‌و پیرۆز ترە
له هه‌ر پارتێك یان رێكخراوێكی كوردی، به‌تایبه‌تی له ئیش و كاری ئه‌م
لایه نانه له سه‌ر یاری جێگیر كردن، بوون ئیش كار و به‌ردەوام بوونی
سیسته‌می دیموكراتی، فرە لایه‌نی، راستهقینهییو دان پیدانان و رێز
لێنانی مافی تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌رێمدا.ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی
كه به‌رپا بوو له نێوان هه‌ردوو پارته گه‌ورە كوردییه‌كه له دوای
كۆمه‌ڵێ دانشتن و كۆ بوونه‌وە و ووت‌و وێژ، كه هه‌موو لایه‌ك به‌رێز و
به‌رزەوە نرخاندیان و پێشوازیان لێی كرد، چ لایه‌ن كوردەوە یان له
لایه‌نی هاورێو دۆستانی میلله‌ته كهمانهوە وە ئامادە بوان دوو
پاتیان كردەوە و دانیان نا به ئاشتی‌و به‌رقه‌راری له كوردستان و به‌رگری
كردن لێی و ئامادە سازی بۆ فیدرالی كوردستانی عێراق و به‌ر جه‌سته
كردنی هه‌موو قهرارە سیاسییه كوردیه‌كان و به دوا چوون و ووت‌و وێژ
كردن له گه‌ڵ یه‌كتر و له گه‌ڵ لایه‌نه رێكخراوە سیاسییه‌كانی تـر.
ئه‌زموونی باشووری کوردستان به قۆناغێکی زۆر ناسک وههستیاردا تیدهپهڕی
دووای بیست وپێنج ساڵ له ده‌سه ڵاتی کوردی، هێشتان نه‌یتوانیوه له
م ماوه‌یه‌دا وه‌ک پێویست ده‌ستی هه‌بی له به‌رو پێشبردن و خۆشکردنیی
گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان، چ له ڕوی سیاسیی، ئابوریی، فه‌رهه‌نگیی..
چ له ڕووی کلتوریی و ڕووناکبیرییه‌وه. بیست وپێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتی
کوردی جگه له نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌کی ڕه‌شی نه‌فره‌ت لێکراو بۆ خۆیان،
که مرۆڤی کورد شه‌رمه‌زاره، که ده‌بوو له به‌رانبه‌ریدا مێژوویه‌کی
پێشکه‌وتوخوازیان له بزافی کوردایه‌تی تۆماربکردایه، چوونکه ئه‌و
تیوریانه‌ی له سه‌ر ده‌می شۆڕشی شاخدا به هه‌ند وه‌رده گیرا و کاری
بۆ ده‌کرا، به‌ڵام دیار بوو ئه‌وه‌ی له شاخ بڕوایان پێی بوو، هه‌موو
درۆ و خیانه‌تکردن بوو له بچووکترین پره‌نسیپه‌کانی کار و کۆششی خه‌باتی
میلله‌ته‌که‌یان..
ئه‌مڕۆ پڕاو پڕ به پێچه‌وانه‌وه دوو کوتله‌ی سه‌ره‌کی و هه‌لپه‌رست و
ده‌سه‌ڵاتخوازو هه‌ڵپه کردنیان له پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خسیی و
گیرفانپڕکردن و مانه‌وه‌ی ده سهڵاتیاندا ئیستغلالی هه‌ستی پاکی نه‌ته‌وه‌یی
و میلله‌ته‌که‌یان کردووه به‌و مانایه‌ی که گه‌نده‌ڵیی و شۆڕشێکی نه‌ته‌وه‌ی
گه‌شتوه‌ته ئه‌و ئاسته ی که کاریگه‌ری له سه‌ر لاوازکردنی هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی پارچه‌کانی تری کوردستانیش هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌زموونه‌کانی
ئه‌وانییش وه‌ک ئه‌م ئه‌زموونه بێت، که غه‌رقی گه‌نده‌لیی و ڕۆتینی
ئیداریی بووه، ئه‌وا ئاماده‌نیین، که کار و خه‌باتیی کوردایه‌تی
خۆیان بۆ ئاوا ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنێکی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کێتیی
بکه‌ن. مێژووی دوور‌و نزیکی کورد سه‌راسه‌ری پره له خیانه‌ت وتاوان و
نابه‌رابه‌ری له نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ردا.
هه‌میشه و له نیو شۆڕشه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا هه‌لپه‌رست وماستاوچی
وخائینهکان ده‌ستی دوژمنیان ڕاکێشاوه‌ته ناو شۆڕش و به‌و ئاقاررهدا
بردویانه که خۆیان مه‌به‌ستیان بووه. هه‌رچی شۆڕشی کورد هه‌یه له
ئێستا و ڕابووردوودا هه‌مووی ده‌ستی خیانه‌تی ناوخۆ دایڕمانددووه و
شێواندویه‌تی. ئه‌مڕۆش ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی باشووری کوردستان کوتله‌ی
ده‌سه‌ڵاتخواز به بێ ڕاپرسی جه‌ماوه‌ر پاوانی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و
سامانی ئه‌م وڵاته‌یان کردوه وه‌کو ئه‌وه‌ی به میراتی بۆیان به‌جێ
مابی.وه‌چه‌کانیشیان به‌بێ هیچ ماندووبوونێک میراتگرن، خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی
کوردستان له ماوه‌ی ئه‌م بیست وپێنج ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌و
ئازار و مه‌ینه‌تییه‌ی که چه‌شتویه‌تی هیچی که‌متر نه‌بووه له
ساڵانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ئه‌وه‌ش پێویست به هیچ پاساویک ناکات، که
مه‌ینه‌تیه‌کانی ئه‌م بیست وپێنج ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆخه‌ڵکی
کوردستانی هێناوه هیچی که‌متر نه‌بووه له ئه‌و داگیرکاری و
جینۆسایده‌ی که حکومه‌تی دڕنده‌ی به‌عس به‌رانبه‌ر گه‌له‌که‌مان کردی
و به مافی خۆی ده‌زانی . ئه‌گه‌ر بیست وپێنج ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له چه‌ند قۆناغێکدا پۆلین بکه‌ین ئه‌و ڕاستییه پڕ له شه‌رمه
ئاشکرا ده‌بێ که ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته له ماوه‌ی حوکومیاندا هیچی بۆ
خه‌ڵکی کورد نه‌کردووه.
پاش کۆنتڕۆڵکردن و ڕزگارکردنی به‌شێک له ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی
به‌عس له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه که به ڕاپه‌ڕینی به‌هاری (١٩٩١)
ناوزه‌دکراوه له‌م قۆناغه‌دا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به رهو پاشه‌کشی ده‌چوو،
به‌ڵام خواست و تواناکان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کورد تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو!!
ئه‌وه بوو ده‌سه‌ڵاتی کوردی به هاوکاریکردن و ڕێگه خۆشکردن بۆ هه‌ردوو
ده‌وڵه‌تی عه‌سکه‌رتار و دووژمنی له مێژینه‌ی کورد خۆشکرد!! تورکیا له‌ولا
به ڕێبه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی و له‌م لاشه‌وه ئێران كه‌وتبووه تۆپ
باران كردنی و پارتی كرێكاران كوردستان و سوپاکه‌ی له باشوردا ته‌راتێنی
ده‌کرد و..که‌وتبووه راوکردنی گه‌رێلاکانی تیرۆرکردنی کادیر و پێشمه‌رگه‌کانی
حزب و کومه‌ڵه.. هتد. شه‌ڕی ناوخۆی باشووری کوردستان که پارتیی و یه‌کێتیی
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکیی حیزبایه‌تیی و عه‌شاییری خۆیان و به
پشتگیریی وڵاته دووژمن و داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان به‌رامبه‌ر به یه‌ک
هه‌ڵیانگیرسان و خوێنێکی زۆری تێدا ڕژاو توانای کوردی به‌ره‌و کزیی برد،
وای لێکه‌وته‌وه، برا ده‌ستی ده‌چووه خوێنی برای به هاوکاری ده‌بابه‌کانی
به‌عس و له ملاشهوه هێزی پاسداران و له‌شكری تورک که هه‌لێکی
باشیان بۆ ڕه‌خسا تا ته‌راتێنی خۆیان له‌و ناوچه ئازادانه‌دا بکه‌ن.
له‌م قوناغه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خوێنی کوڕی کورد ڕژا له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و
پاره له نێوان ده‌سه‌ڵات و حزبه‌کاندا مێژوومان هیچکات ئه‌وه‌نده
خوێناوی نه‌بووه!! شه‌ڕی ئیسلامی و عه‌لمانی، عه‌لمانی و کۆمۆنیست، و
شه‌ڕی پاره و ده‌سه‌ڵات. قۆناغێک بوو له نێوان دووقۆناغ له مێژووی
بیست وپێنج ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی کوردی . کورد به دریژایی میژوو بن ده‌ست
و پارچه پارچه کراو زوڵم لیکراو بووه‌و به دریژایی مێژوو ئاواره‌و
ده‌ربه‌ده‌ر بوه له‌سه‌ر خاکی خۆی هیج که‌سێک لای لێ نهکردوتهوهو
هه‌میشه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانا بووبێت به‌هاوڵاتی ده‌رجه
دوو دانراوه‌و هه‌لسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کراوه له باشوردا له دیر زه‌مانه‌وه
ته‌عریب وتهبعیسی کراوه‌و کلتورو ئه‌ده‌بی لی قه‌ده‌غه کراوه‌و له
به‌شه‌کانی تردا به‌زمانی خۆی نه‌یتوانیوه بئاخفی له ده‌سپێکی شاڵاوه‌کانی
سه‌رده‌می ئیسلامیتهوه هه‌موو کاتێک فه‌وتان و ماڵ ویرانی ڕووی تێ
کردوه‌و به زه‌بری شمشیر کراوه به ئیسلام ، ماوه‌ی زیاتر له ٥٠
ساڵه که‌رکوک و چه‌نده‌ها ناوچه‌ی تری کوردستان ته‌عریب و ته‌بعیس ده‌کرێت
و کوردی ئه‌م ناوچانه ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره ده‌کرین و به ناهه‌مواری
ژیانیان له‌ژیر چادرو ناو ئۆردوگاو خانوی قورۆ ژیر چادر وجهمالون له
گۆره‌پانه‌كانی یاری بردوته سه‌ر له دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ناوچه‌کانی
خۆیان ئێستاش زۆربه‌یان هه‌ر به‌م جوره ماونه‌ته‌وه له خاکی
خوشیاندا هه‌ر ئاواره‌ن نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش هه‌زاران ماڵه کوردی که‌رکوکی
ناو معسکر خالد و هه‌زار عه‌لی و یاریگای که‌رکوکه.
ئه‌ی بۆچی هه‌تا ئێستا له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه هیچ حسابێکیان
بۆ نه‌کراوه‌و وا خه‌ریکین ده‌گه‌ینه مانگه‌کانی کوتایی ساڵی٠١٢ ٢
،٢٠١٣ ،٢٠١٤ ،٢٠١٥ که بریار وابوو له‌م ساڵهنەدا بریاری سه‌دو چل
جێبه‌جێ بکرێ ، به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه به پێچه‌وانه‌وه عه‌ره‌ب
ڕیزیان ڵی بگیرێت و به بیانوی ئه‌وه‌ی ناوچه‌کانی خوارو ناوه‌ڕاستی
عێراق نائارامه ئاوا به ڵیشاو ڕووبکه‌نه شاره‌کانی کوردستان و به‌م
شیوه‌یه ریگایان پێ بدرێت زه‌وی وخانوو ماڵ ودوکان و چێشتخانه بکڕن و
له‌سه‌ر حسابی خه‌لک بژین و ببنه هۆی ئه‌م نه‌هامه‌تی و بارگرانی و هه‌ڵاوسانی
باری ئابوری و ئاڵوزیه ، ئایا گوناهی خه‌لکی کوردستان چیه عه‌ره‌ب
خۆیان یه‌کتر ده‌ربه‌ده‌ر ده‌که‌ن و شه‌ری تایهفگهری له نیوان سونه
و شیعه به‌رپا بووه ، ئه‌گه‌ر که‌مێک ئاوڕ له ساڵانی ڕابردوو بده‌ینه‌وه
هه‌ر ئه‌مانه نه‌بوون ده‌ستیان له خۆینی خه‌لکی بێ تاوانی
کوردستانابوو ، کورد گه‌لیکی دڵ ساف و به‌به‌زه‌یین هه‌ر زوو هه‌موو
کاره‌سات و ناخۆشیه‌کانمان له بیر ده‌چێته‌وه ، خۆینی به‌ناهه‌ق
ڕژاوی به هه‌زاران شه‌هید ، زامی ئه‌نفال و جینوساید و کیمیاباران ،
خۆینی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به ڕۆژی ڕوناک ده‌درانه به‌ر ده‌ست ڕیژی
گولله به به‌ر چاوی خه‌لکه‌وه له شاره‌کانی کوردستاندا .. هاتوون
بۆ کوردستان خه‌لک فیری ئیرهاب و ته‌قینه‌وه‌و توقاندن بکه‌ن کلتوریان
تێکه‌ڵاو کلتورمان بکه‌ن باشه کێ به‌رپرسیاره و زامنی هاتنی ئه‌مانه
ده‌کات ، گفت و چاوپیکه‌وتنی که‌ناڵ ومیدیاکان به‌رپرسان هیچ جوره
باوه‌ڕو قه‌ناعه‌تێک لای من دروست ناکات که به ڕوژانه باس له‌م
هاتنه ده‌که‌ن ، هه‌مووی قسه‌ی کاتیه‌و سودی نیه ده‌رنجامێکی خراپی
لێ ده‌که‌ویته‌وه ، بۆیه قه‌ناعه‌ت به‌و قسانه ناکه‌م که ده‌ڵێن
هاتنی عه‌ره‌ب بۆ کوردستان ته‌نها په‌یوه‌سته بهباروو دوخهکهوهو
کاتیه، لیره‌دا ته‌نها خاوه‌نی نووسینگه و دوکانی خانوو زه‌وی فروشهکانه
که ڕێدراون ببنه که‌فیلی هه‌ر خێزانێکی عه‌ره‌ب که دینه شاره‌کانی
کوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر چه‌ند سه‌د دوڵاریک ویژدانی خۆیان به ئاسانی
ده‌فروشن سودیان لێ وه‌رده‌گرن خانوو شوێنی نیشته‌جیبوونیان بۆ دابین
ده‌که‌ن ، ئایا کێ زامنی ئه‌وه ده‌کات ئه‌مانه مرۆڤی چاکن و پیاو
خراپ و گیره شوینیان تێدا نیه و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت گیره شوێنی نه‌هاتوونه‌ته
کوردستانه‌وه ، بۆ نموونه له خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه‌ی شاروچکه‌ی
که‌لاردا به پێ هه‌واڵه‌کان شه‌ش عه‌ره‌ب ده‌ستگیر کراون ، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی
که دێن زۆری ئافره‌ته‌کانیان کاری نابه‌جی و له‌ش فروشی ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش
کاریگه‌ریتی نیگهتفی هه‌یه بۆ سه‌ر گه‌نجان ، له لایه‌کی تره‌وه
وادیاره ئه‌و شوقه گه‌ورانه‌ی که له کوردستان دروست ده‌کرێ له
سولهێمانی و هه‌وڵیر و دهۆك ، زۆربه‌ی بۆ برا عه‌ره‌به‌کانمانه ،
هیشتا کورد له‌هه‌وڵی خۆ ڕزگار کردنی ته‌عریبی که‌رکوک و ناوچه‌کانی
تری کوردستان دایه ، به‌ڵام بێ ئامانجه و ڕوژانه سه‌دان خێزانی عه‌ره‌ب
ڕوو له‌م ناوچانه ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی نیشته جێ بوون ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی له زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌کانی عێراقدا له‌دوای پڕوسه‌ی ئازادی
وه به‌هه‌زاران خێزانی کورد ده‌ربه‌ده‌ر کراون و خانوو موڵکیان لێ
داگیرکراوه.
ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ سه‌یری ڕه‌وش و بار و دۆخی كوردستان بكه‌ین خۆی له قه‌یرانێكی
ناخۆش دا ده بێنێته‌وه ،بێ ئاوی و نه‌وت و گاز و كاره‌با و نه‌بوونی
خانووبه‌ر بۆ كرێگرتن ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارێكن زلحیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی
كوردستان به‌رپرسیانن ،ئه‌وه بۆ ماوه‌ی (٢٥) ساڵه ده‌چێت چاره‌سه‌ری
ئه‌م كێشه‌یان نه‌كردوه‌و جا له‌به‌ر ئه‌وه بووته بێزاری خه‌ڵك ،ئه‌وه‌ته
خه‌ڵك له زۆربه‌ی شارۆچكه‌كانی كوردستان ڕژاونه‌ته ناو شه‌قامه‌كان و
ناڕه‌زایی خۆیانیان ده‌ربریوه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێداوست و خزمه‌ت
گوزارهكانیان بۆ دابێن نه‌كردون ، به تایبه‌تی گه‌نج و لاوه‌كان له
هه‌موو پێداویسته‌كانی ژیانیان مافیان پێشل كراوه.
تاقه ڕێگایه‌كه دووباره بیریان لێكردۆته‌وه بیگرنهوهبهر ئه‌ویش
به جێهێشتنی وڵات و دووباره به‌ڕه‌و هه‌نده‌ران سه‌ر هه‌ڵگرن ڕێگای
كۆچبه‌ری نایاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌كوو خه‌ڵكانی پێشوو
كه له هه‌نده‌ران ده‌ژین جێ خۆیان بگرن و ژیانیان ئاسۆده بكه‌ن ، به‌ڵام
ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ئیمڕۆ سه‌ری هه‌ڵداوه و ڕووبه‌رووی خه‌ڵك بۆوه‌ته‌وه
كێ به‌رامبه‌ریان تاوانبارن ...؟ بێگومان ئه‌م تاوانانه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی
زلحیزبهكانی ده‌ست ڕۆیشتووی كوردستان چونكه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبه‌كانی خۆیان هیچ كاتێ ئاوریان له كێشه و گرفتی ئه‌م میلله‌ته
ناداوه‌ته‌وه ، به پیر ده‌نگیانه‌وه نه‌هاتوون و وه هیچ كاتێ بیرێك
له وه‌زعی ئه‌م میلله‌ته ناكه‌نه‌وه . تا ئه‌وها بروا ئه‌وه بار و
دۆخی كوردستان بهروخراپی ده‌روا باشتر نابێ و به‌رپرسه‌كانی
كوردستانیش په‌رێزیان خۆشه له هیچیان كه‌م نیه و له لای وان نه
بای دێ نه باران.
هانۆڤه‌ر
ماڵپه‌ڕی خاڵید شه‌یدا
|