٢٠\٦\٢٠١٠
تاهیر حاجی حەسەن:
شکست هێنان به‌و هه‌یمه‌نه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ره‌شی کۆماری ئاخونده‌کان
ته‌نها په‌یوه‌سته به‌هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی
ئێران خۆیه‌وه .

ئامادەکردنی: کامەران ئەحمەد
هاوپشتی:
مانگێک لەمەوبەر کۆماری ئیسلامی ژمارەیەک زیندانی سیاسی لە سێدارەدا،
ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی لە ناوخۆی کوردستان و
تا ڕاددەیەک لە دەرەوە لێکەوتەوە ، هێشتا مانگێک بەسەر ئەو کارەساتەدا
تێنەپەڕیوە کەچی ئەمجارەیان کۆماری ئیسلامی بۆمبارانی ناوچە سنوری‌یەکانی
دەستپێکردەوە کە لە ئاکامیدا دەیان و سەدان خێزان ئاوارەبوون و لە جێ‌ی
خۆیان هەڵکەندراون . ئایا ئەم هێرشانە تەنها لە چوارچیوەی هەمان
ستراتیژ‌و ئۆپەراسیۆندا بۆ سەرکوتی نارەزایەتی‌یەکانی خەڵک لە ناوخۆ
ئەنجام ئەدرێن یان کاردانەوەی ترن و هۆکارو فاکتەری تری دەرەکی‌یان لە
پشتەوەیە، ئەگەر وایە کامانەن ؟
تاهیر
حاجی حه‌سه‌ن: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی له ئێران
بۆبه‌رده‌وام بوونی خۆی و ده‌رگیر بوونی به‌و قه‌یرانه سیاسی و
ئابوریه‌ی هه‌یه‌تی، نه‌توانینی وه‌ڵام دانه‌وه به داخوازیه‌کانی سه‌رجه‌م
خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران له‌کاتێکدا ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌تای کۆتایی به‌و
ڕژێمه زاڵمه دژه ئازادیه بهێنن، ده‌سه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر به‌و
داخوازیه ڕه‌وایانه‌دا هه‌رده‌م به شێوازی ترس و تۆقاندن و له
سێداره‌دانی ئازادی خوازان هاتوه وه‌ڵامی خۆی داوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش
شتێکی نامۆ نیه له مێژوی سی ساڵی ڕابردوی ئه‌و ڕژێمه دژه ئازادیه‌دا.
بۆیه لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئاخۆ ته‌نها هۆکار ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و
قه‌یرانه ناوخۆییه واده‌کات ئه‌و ڕژێمه هاره به‌و ڕاده کوێرانه‌یه
به‌ر ببێته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئه‌و وڵاته یان
بێده‌نگه بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی زلهێزی جیهانیش بۆخۆی به‌شێکی ئه‌و
سیناریۆیه‌ن؟ ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌وه‌ی
کۆماری ئیسلامی ده‌درێته‌وه به هێرش و په‌لاماره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵکی ئازادی خواز، ده‌توانین بڵێین ئه‌ویش له‌و جێگایه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت که خودی ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌کانی جیهان بۆخۆی وێڵه
به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیایه ئاینده‌ییه‌کانی خۆیه‌وه، نه‌ک
له‌ڕاستیدا خوازیار بن ئاینده‌یه‌کی گه‌ش و ئازادیخوازانه بۆ خه‌ڵکی
ئێران و کوردستان بێته دی. چونکه ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین ده‌سه‌ڵاتی
کۆنه‌په‌رستی سه‌رمایه‌داری ئاخونده‌کانی ئێران، به‌شێکن له‌و به‌رژه‌وه‌ند
خوازیه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ڕوسیا‌و چین، ئه‌م دوو زلهێزه‌ش
تا ئێستا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانی خۆیان له په‌یوه‌ندیه‌کی
پته‌ودان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه‌و بۆ هیچ کات به‌لایانه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌ک
نیه ژیانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێش له چ بارودۆخێکدایه،
ئه‌م ته‌سویره بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکاش پێده‌چێت هه‌ر له‌و
سۆنگه‌یه‌وه سه‌رچاوه بگرێت. بارودۆخی قه‌یراناوی عێراقی دوای ڕژێمی
دیکتاتۆری به‌عس که له‌نێو ئه‌و( ستراتیژه ڕۆژهه‌ڵاتیه مه‌زنه)ی به
قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا، خوازیاری خۆی نیشاندا بۆ ئاڵوگۆڕ له‌و
جۆره سیستمه دیکتاتۆریه‌ی نیزامی به‌عس، نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی ببێت به
دڵخۆشکه‌رێک بۆ کرانه‌وه و گه‌شتن به‌جۆرێک له سیستمێکی ئازادی
خوازانه، به پێچه‌وانه‌وه وڵاتی عێراق بوو به زۆنگاوێک بۆ خه‌ڵکه
چه‌وساوه‌که‌ی که نازانرێت تاکه‌ی له‌نێو ئه‌و زۆنگاوه بۆن پیسه‌دا
ده‌مینێته‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و کاریگه‌ریه ده‌ره‌کیانه‌یه که‌ده‌یانه‌وێت
جۆرێک له ئاڵوگۆڕ بهێنرێته دی له ئێران‌دا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و
ئاڵوگۆره به‌قازانجی ئه‌وانی زلهێز ته‌واو ببێت. خه‌ڵکی ئازادی خوازی
دنیا هه‌میشه پاڵپشتی سه‌رجه‌م هاتنه‌مه‌یدانێکی جه‌ماوه‌رین دژی ئه‌و
ده‌سه‌ڵات و سیستمه دیکتاتۆریانه‌ی که ناخوازن بچوکترین ده‌روازه هه‌بێت
بۆ ده‌نگی ئازادی خوازی تا ده‌گات به بنیات نانی ژیانێکی هاوبه‌ش و یه‌کسان
بۆ هه‌موو چین و توێژێک له کۆمه‌ڵگاکاندا. خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ ئه‌مڕۆ
ده‌بینرێت ئه‌ویش،ده‌ورو کاریگه‌ری میدیای جیهانیه له گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کاندا
بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان. به‌ڵام خودی ئه‌و میدیایه‌ش هه‌میشه سه‌ربه‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خودی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه‌ن و هێشتا ئه‌مانیش سه‌رجه‌م ئه‌و
ئێش و ئازارانه‌ی خه‌ڵکی هه‌یانه به‌ده‌ست ئه‌و ڕژێمه‌وه ده‌یانه‌وێت
به‌کاری بهێنن بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌سه‌ره‌وه
ده‌یخوازێت. ئه‌گه‌ر نا، ده‌بوا کاریگه‌ری میدیا به‌شێوه‌یه‌ک بوایه
که خه‌ڵکی یه‌ک بخستایه‌و به‌رده‌وام ده‌یان و سه‌دان ڕێپێوانی ملیۆنی
ڕێک بخرایه دژی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته ته‌واو ملیتار و دیکتاتۆرانه.
نه‌کردنی ئه‌م هه‌وڵه له ڕووی کرداریه‌وه بۆخۆی ئه‌و نهێنیه نیشان
ده‌دات که ئه‌م میدیایه ته‌نها به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
حاکمه‌وه‌ن له جیهاندا. تۆپ باران کردنی گونده‌کانی کوردستان له سه‌ر
سنوور نه‌یه‌که‌م جاره‌و نه دواجاریش، به‌ڵکو تا بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی
میلیشیای و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستێکی بچوکی وه‌ک ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
کوردستان هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئاخونده‌کان به ئاره‌زوی خۆیان
نه‌ک هه‌رتۆپ باران و سه‌رلێشوانی خه‌ڵکی سه‌ر سنوره‌کان ده‌که‌ن به
ئامانجی خۆیان، به‌ڵکو چۆنیشیان بوێت ئاوا ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌کاردێنن
و له به‌نهێنیش خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ده‌بن به‌و ڕێپیشانده‌ره‌ی
که‌کامه که‌سایه‌تی سیاسی نه‌یاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش هه‌یه بۆیان
جێبه‌جێ بکرێت ته‌سلیمی ئه‌و ڕژێمه‌ی ده‌که‌نه‌وه و هیچ درێغی ناکه‌ن.
مێژووی ڕابردوی ئه‌و دوو حیزبه کوردیه و ئه‌وانی هاوپه‌یمانیشیان هه‌میشه
به‌شێک بوون له‌و جۆره هه‌نگاوه چه‌په‌ڵانه بۆ دڵخۆش کردنی ده‌وڵه‌تانی
چوارده‌وریان. ده‌بینین خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان دژی ئه‌و تۆپ
باران کردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئێران خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن و دژی
ئه‌و هێرشانه دێنه مه‌یدان به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌و
خۆپیشاندانانه‌ی له ئه‌سڵدا پێڕه‌وانیه، ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت ئه‌و خه‌ڵکه
ده‌مکوت ده‌کات. چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه بۆ هه‌رکات به‌شێکه
له‌و په‌یامه نه‌گریسه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چوارده‌ور که دژی ئازادی
خوازین بۆ سه‌رجه‌م چینه چه‌وساوه‌کان
هاوپشتی: لەگەڵ درێژخایەنی بۆمبارانەکان
و تا راددەی هاتنەناوەوەی هێزێکی سوپای پاسداران بە قولایی چەند
کیلۆمەتر، ئاوارە بوون و ماڵوێرانی خەڵک ، دەسەڵاتدارانی عێراق بە
حکومەتی دوو حزبی هەرێمیشەوە کە بۆ خۆیان دەرگیری قەیرانێکی سیاسی
نێوخۆیین هیچ چەشنە بەرپرسیاری‌یەکیان - بەدەر لە چەند لێدوانی نافەرمی
ئێرەو ئەوێ ی چەندکەس- لە بەرامبەر ئاسایشی ژیانی خەڵک نیشان نەداوە
سەربای ئەمانەش یادی کۆچی خومەینی جەللادی خەڵکی کوردستان لە پایتەختی
هەرێم ئەکرێتەوە و ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و پەرلەمانی و حکومی هەرێم
ئامادەی مەراسیمەکە ئەبن و بە شانوباڵی خومەینی هەڵئەدەن کە ٣٠ ساڵ
لەمەوبەر فەرمانی قەتلوعامی خەڵکی کوردستانی دەرکرد " سەرنج بدە
قسەکانی کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان : لە وەسفی خومەینیدا
: ئه‌م زاته‌به‌رزه، که‌به‌رامبه‌ر زوڵم وه‌ستا، ئیمانی به‌یه‌کسانی
هه‌بوو !! " و خوازیارە دەسەڵاتدارانی ئێران لەسەر هەمان نەهج و رێبازی
ئیمام بڕۆن !
ئەمانە چۆن لێک ئەدەنەوە ، ئایا ئەمە تەوهین نی‌یە بە سەرجەم قوربانیان
و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان ؟ پێتان وایە ئەمانە زنجیرەیەکی
بەرنامەداڕێژراون بۆ تاریککردنی ئایندە و داهاتووی ژیانی سیاسی و
کۆمەلایەتی لە کوردستان؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ڕاستیه‌که‌ی، قوڕبه‌سه‌ری
گه‌وره ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی عێراق و کوردستان دڵیان به‌م ده‌سه‌ڵاته
حزبی و تائیفی و گوێله‌مستانه‌ی ده‌رەوه خۆش بێت و چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌کی
سه‌قامگیر بن له‌و هه‌یمه‌نه‌ته بنه‌ماڵه‌یه‌ی که باڵی کێشاوه به‌سه‌ر
ژیانوگوزه‌رانی ملیۆنان خه‌ڵکی به‌شخوراودا. خودی ئه‌و لێکترازانه گه‌وره‌یه‌ی
ئه‌م حیزبه مشه‌خۆرانه‌یه، وا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئێران و
تورکیا تا ده‌گات به‌ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ئاره‌زوی خۆیان
چۆنیان بوێت ئاوا ده‌توانن کاریگه‌ری خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌و
وڵاته. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران بیه‌وێت ته‌نها جارێک یه‌ک
گوله تۆپ ئاراسته‌ی سنوری تورکیا بکات، ڕاسته‌وخۆ چ جۆره وه‌ڵامێکی
ده‌درێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و زلهێزانی
جیهانیشه‌وه؟ ئه‌م بێده‌ربه‌ستیه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌یده‌ن
به ئاینده‌ی ژیانی ملیۆنان خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته، خۆی نیشانه‌یه‌کی
ڕوونه که ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تێکیش نیه ناوی عێراق بێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه
ته‌نها ڕوکه‌شه. نه سیستمێکی دروست هه‌یه له‌و وڵاته‌دا نه یاسایه‌کیش
هه‌یه بتوانێت ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته دیاری بکات. به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه
ته‌نها خودی ئه‌و حیزبانه‌ن که خه‌ریکی په‌یدا کردنی زیاتری پاره‌کانیان
له‌سه‌ر حسابی ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که زیاد له شه‌ش ملیۆن ئینسان له
ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن تێیدا. ئه‌مه بۆخۆی مه‌زنترین تاوانه که ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌ی عێراق لێی به‌رپرسیاره. نازانم ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
ناوی ده‌نرێت په‌رله‌مان و توانایی هێزو هه‌یمه‌نه‌ته‌که‌ی له چیدایه؟
په‌رله‌مانی کوردستان پێکهاتوه له‌و پیاو ژنانه‌ی به‌بێ ئه‌مری حیزبه‌کانیان
ناتوانن یه‌ک وشه‌ش بڵێن که به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانی تێدا بێت،
ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستانن بۆ تا ئیستا بێهه‌ڵوێسترین
که‌س بوون له به‌دوادا چونی تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوس(سه‌رده‌شت
عوسمان)دا. دیاره ئه‌م ئه‌ندامه به‌ڕێزانه به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌و
گشته تاوانانه‌ی دێت به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا، ئه‌مان نوینه‌ری ئه‌و
دوحیزبه‌ن نه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان بونایه بێگومان نه‌ده‌هاتن یادی (خومه‌ینی) بکه‌نه‌وه،
له‌کاتێکدا ئه‌و ئینسانه نه‌مرۆڤێک بوو به‌ته‌نها به‌ڵکو ئه‌و پێکهێنه‌ری
کۆنه‌په‌رسترین سیسته‌می دینیه له جیهاندا. بۆهیچکاتێک نه خۆی، نه‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
نه‌ی خواستوه تروسکه‌یه‌کی یه‌کسانی خوازی و ئازادی خوازی به‌رقه‌رار
ببێت بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی له ئێران‌دا تا ده‌گات به کوردستان، به‌ڵکو
هه‌میشه دژی خواسته ڕه‌واکانی ژنان و خه‌ڵکی ئازادی خواز بووه. بۆیه
ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و چینی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان ڕوون بێت که
نه‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان و نه ئه‌ندامه‌کانی نێو ئه‌و په‌رله‌مانه‌ش
نوێنه‌ری ئه‌وان نین، به‌ڵکو ئه‌وان ڕاستگۆن و نوێنه‌ری ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه
چینایه‌تیه‌ن که هه‌یمه‌نه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی ده‌پارێزیت. بۆیه
بۆئه‌وان که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک خومه‌نی ڕه‌مزی پیاوچاکی و یه‌کسانی
خوازیه و به‌ڵام که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ڕه‌مزی
تێکدانی ئه‌و سیستمه‌ی ئه‌وانه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌ی ئێستا بوونی هه‌یه هه‌رده‌م ئه‌و هێزه
کوردیه نه‌یاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا و ئێرانیش به سه‌ره‌تانێک ده‌زانێت
بۆسه‌ر ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و هه‌ر
کاتێکیش بۆیان ڕێک بکه‌وێت ئاودیوی وڵاته‌کانی نه‌یاریان ده‌که‌نه‌وه
و له‌به‌ریه‌کیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، چونکه ئێستا ئه‌م دوو حیزبه
نه‌یاره واته(پ.ک.ک و په‌ژاک) بوون به ڕێگر له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕه
بازرگانیه‌کانی نێوان ئه‌واندا. ئاوایه به‌رژه‌وه‌ند خوازی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
کوردیه تا ده‌گات به‌ده‌سه‌ڵاته میلیشیایه‌که‌ی مالکی و حیزبه
ئیسلامیه قه‌ویه‌کانی دیکه‌ی عێراق. خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته میلیشیایه‌ی
ئه‌مڕۆ هیچ کارێک بێلێکدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و خۆسه‌پاندنیان
به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا ناکه‌ن و تا بۆیانبکرێت تاریکترین ئاینده
پێشکه‌ش به‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن و بۆخۆشیان ده‌بن به ملیاردێر له سایه‌ی
نه‌وتی ڕه‌شدا و بۆ خه‌ڵکیش هه‌ژاری وبێژیانی ده‌بێت به‌میوانیان.
هاوپشتی: بێدەنگبوونی کۆمەڵگای
نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەم تاوانە لە کوێدایە ؟ ئایا لەوەدایە کە بۆ
خۆمان وەک دۆزێکی جدیی کاریان لەسەر ناکەین یان هۆکاری تر هەن ؟
هۆکارەکانی ئەم بێدەنگبوونە بە تایبەت ئەمریکا کە ئێستا ئامادەیی
سەربازی وسیاسی هەیە لە عێراق بۆچی ئەگەڕێننەوە ؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: بێده‌نگ بوونی کۆمه‌ڵگای
نێو ده‌وڵه‌تی په‌یوه‌سته به‌و ستراتیژ و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌ی
هه‌یانه له ناوچه‌که‌دا، بۆ ئه‌مان خه‌ڵکی ئه‌سڵ نیه، هێنده‌ی ئه‌وان
چاوێکیان له‌و جۆره هاتنه مه‌یدانه‌ی خه‌ڵکیش هه‌یه که به‌رو کامه
ئاسۆ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و چ کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت بۆسه‌ر ئاینده‌ی به‌رژه‌وه‌دیه‌کانی
زلهێزانی جیهان، خۆئه‌گه‌ر هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی
ئازادی خوازی و یه‌کسانی خوازی په‌یامی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، هیچ دوور نیه
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زلهێزه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌ش ببێت به به‌شێک له
سینارێۆی قه‌تلوعام کردنی خۆپیشانده‌ران، چونکه له‌و کاته‌دا ئه‌مانی
زلهێزی جیهان له ئاینده‌ی چینایه‌تی خۆیان له ناوچه‌که ده‌ترسن و به‌رژه‌وه‌ندیه
چینایه‌تیه ئابوری و سیاسیه‌کانیان ده‌که‌وێته له‌رزینه‌وه. ده‌بێت
لای هه‌موان ڕوون بێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له کوردستانی به‌ناو تورکیا و
ئێران و سوریاش هه‌ن هه‌ر کوردن، به‌ڵام بۆ لایه‌کیان ماف هه‌یه و بۆ
لاکه‌ی تریان به‌رنامه‌ی تیرۆریست بوون ده‌سه‌پینن به‌سه‌ر پارته‌کانیاندا.
که‌واته لێره‌دا ڕوونه که ده‌سه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تی په‌یوه‌سته به
ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانی خۆیه‌وه. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ئه‌و ده‌سه‌لاته کوردیه‌ی هه‌یه بۆخۆی به‌شێکه له‌و
ستراتیژه ئه‌مریکیه‌ی له ناوچه‌که‌و عێراقدا بوونی هه‌یه. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی
کوردی تاده‌گات به‌سه‌رۆکی عێراقه‌که‌ی و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه
زۆر شه‌رمنۆکانه دێن ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی سوپای سه‌ربازی
ئێران ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ دێت له هۆڵی په‌رله‌ماندا
هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی ئازادی خواز ده‌کات و به دژه ئازادی ناویان ده‌بات.
ئیتر چۆن خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان ده‌توانن ئومێد به‌و ده‌سه‌ڵاته
خێڵه‌کیه و بنه‌ماڵه‌یه ببه‌ستن.
هاوپشتی: چۆن ئەتوانرێت شکست بەم هێرش و
پەلامارەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵک بهێنرێت ؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: شکست هێنان به‌و هه‌یمه‌نه‌ته‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی کۆماری ئاخونده‌کان ته‌نها په‌یوه‌سته به‌هاتنه مه‌یدانی
خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی ئێران خۆیه‌وه به هاوپشتی خه‌ڵکی ئازادی خوازی
کوردستان بۆ له گۆڕنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. به‌بێ کۆتای هێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته
کۆنه‌په‌رستیه ناتوانرێت هه‌یمه‌نه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازیه
دیکتاتۆره که‌م بکرێته‌وه. هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی ئازادی خوازی
ئێران له زۆربه‌ی شاره‌کاندا وه‌ڵامێکی دروست بوو بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
که چیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جێگای ئومێدی خه‌ڵکی ئازادی خواز نیه و ته‌نها
چاره‌سه‌ر ڕوخانیه‌تی!
ماڵپه‌ڕی تاهیرحاجی حه‌سه‌ن
|