٢٨\٩\٢٠١٩
تا کەی بازرگانیی
بە کەرکوک دەکەن؟

ئهحمهد رهجهب
ماوەیەکە پرسی شاری کەرکوک مشتومری زۆری لە سەرەو ھەردوو زلھێزەکەی
کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بازرگانیی بە شاری کەرکوک دەکەن و باش ئەزاننحکومەتە کۆنەپەرست و
دیکتاتۆرییەکانی عێراق دژی خواستی ھاوڵاتیان بوون وبە ھەموو شێوەیەک
ھەوڵی تەعریبیان داوەو بۆ ئەو مەبەستە ھەزاران ماڵی عەربیان ھێنایە
شارکە.
ئێستا سەرلەنوێ (تەعریب) لە کەرکوک دەستی پێکردووەو، عەرەبەکان بە
رابەرایەتی حەیدەر ئەلعەبادی پرۆژەیەکیان بەدەستەوەیە بە ناو
''عێراقبوونی'' کەرکوک و، لە پاڵ ئەوەش بە فیتی تورکیاو، بە پشتبەستن
بە وتەکەی وەزیری دەرەوی تورکیا مەولود ئۆغلو کە بێشەرمانە ڕایگەیاند،
''کەرکوک شارێکی تورکمانییە''، تورکمانەکان ھەوڵی ئەوە ئەدەن کەرکوک
بکرێت بە شارێکی تورکنشین و، بە ئاشکەرا ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری
''بەرەی تورکمانی'' و ئەرشەد ساڵحی ''سەرۆکی بەرەی تورکمانی'' ئەڵێێن:
بە مەسعود بارزانیمان وتووە: باشتروایە ھەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک
راستەوخۆ لەلایەن خەڵکی کەرکوکەوە بێت و، ئەگەر پارتی و بەشێک لە
عەرەبی کەرکوک پشتگیری ئەو پێشنیارە بکەن (یەکێتی) ناتوانێت دژی
بوەستێتەوە و بەمەش زۆرینەیەک بەرانبەر یەکێتی پێک ئەھێنرێت، کە
ئەتوانێت پارێزگاری کەرکوک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە.
روون و ئاشکەرایە تورک و عەرەب ئەیانەوێت پارتی و یەکێتی بدەن
بەگژیەکترداو، ببنە خاوەنی کەرکوک و، سوورش ئەزانن نێوان ھەردوو حیزب
زۆر ئاڵۆزەو، ھەریەک بە پێی بیرو بۆچوون و ئەجیندەی خوێ رەفتار ئەکات ،
لە لایەک یەکێتی ئەڵێێت پارێزگاری کەرکوک لەسەر رێککەوتنی پارتیو
یەکێتی یەکلائەکرێتەوەو، لە لایەکی ترەوە پارتی رەتیشیکردوەتەوە کە
پارتی و یەکێتی رێککەوتنیان ھەبێت لەسەر ھەوڵدان بۆ دانانی پارێزگارێک
بۆ کەرکوک.
بەرپرسانی کوردستان لە پاش خیانەتەکەی ١٦ی ئوکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و، لە
پاش ھەڵاتنی پارێزگار نەجمەدین کەریم تا ئێستا پارتی و یەکێتی شەریان
لە سەر ئەوەیە، کێ ئەبێتە پارێزگارو، ھەردوولا لە ناو خۆیاندا تەبا
نین و، لەم زۆرانبازیە پاشقول لە یەکتر ئەگرن و، دیارە دەستی دەرەکی
رۆڵی سەرەکی ھەیەو، دابەشکراون بە سەر دوو بەرە: ئێران و تورکیا.
رۆڵی تورکیا زاڵە بە سەر کوردستانەوە چونکە خاوەنی زیاتر لە ١٩ پیگەی
سەربازییە لە سەر خاکی باشوری کوردستان و، ھەر پیگەیەکی تورکیا خاوەنی
باشترین و مۆدیرنترین کەرەستەی جەنگییە وەک تۆپ و ھلێکۆپتەرو و ھەموو
جۆرە چەکی قورس و سوک و، ئابووری تورکیا بە ھوێ بردنی نەوتی
کوردستانەوە بوژاوەتەوەو، ھەموو کاری ئاسانی بۆ ھێزەکانی ئەکرێت بە
مەبەستی داگیرکردنی خاکی کوردستان و، بۆ مێژوو لە ساڵانی پێشوو سەدام
حوسەێن و حیزبی بەعسی عەرەبی نەیتوانی خواکورک بگرێت و، لەمرۆدا بە
جادەی قیرتاو ھێزی دەوڵەتی تورک لە لایەن حیزبێکی کوردستانییەوە
ئەھێنرێت و خاکی کوردستان داگیر ئەکات.
تورکیا داوای لەسەرۆکی پارتی کردوە پرۆژەیەکبدات بەلایەنەکانی کەرکوکو،
پارتی لەو کارەدا ھەماھەنگی بکات بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخێکی نوێ
لەکەرکوک بێتەکایەوەو، پارێزگاری کەرکوک بۆ ( یەکێتی) نەبێت، بەڵکو
بدرێتبە عەرەبێکی سووننەو، بۆ ئەو بۆستە ئاماژە ئەدەن بەناوی ''خەمیس
خەنجەر'' عەرەبێکی دەستبرو دز و کۆنە بەعسییە.
خەڵکی کەرکوک گلەیی زۆریان ھەیەو، داوا لە ھەردوو حیزب دەکەن
پارێزگارێک بۆ شارەکەیان دابنێێن و، کۆتایی بە گەمەکەیان بھێنن و، چیتر
بازرکانی نەکەن و، رێز بۆ ھاوڵاتیان دابنێن بۆ ئەوەی نەبنە جێگەی
گاڵتەجاڕیی و شەرمەزاریی.
٢٦\٩\٢٠١٩
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|