په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٦\٢٠١١

تاکەی ئێمەی کورد پێویستمان بە ھاوکاریی تیمە مرۆیی و خێرخوازییه‌کان ھەیە؟


ھەورامان عه‌لی تۆفیق


بە خوێندەنەوەی ئەو ھەواڵەی کە دەڵێ (تیمی پەرەپێدانی مرۆیی ئەمریکی ھاوکاری ناحیەی بیارە دەکات) لە مانگ نامەی ژیوای ژمارە (٧). سەردەمی دوای ڕاپەڕینی وەبیرھێنامەوە و سەرەتایی دەست بەکاربوونی کورد لە ڕووی ئیداریەوە کە ڕووبەڕووی زۆر لەو ئاستەنگانە بوو بوونەوە لە دەرنجامی کاولکاریی و سڕینەوەی سیاسەتی شۆڤێنیەتی بەعس دەرھەق بەنەتەوەیی کورد ، بێ گومان لەو سەردەمەدا کورد و لایەنە سیاسیەکان ھێندەی بەدوای ناکۆکیە ناوخۆیەکانەوە بوون ھێندە خەریکی کارو پلان و ھەنگاوی ئاوەدانکردنەوەوە نەبوون ، ئەو سەردەمانە بەھۆیی ئەوەی کە کورد ھێشتا مەترسی لەسەربوو دەسەڵاتی سەدام بوونی ھەبوو و کورد ئەو مەودا فراوانەی نەبوو بۆکارو لەھەمان کات دا نەبوونی پێداویستی و بودجە و سەرمایەی پێویست لەگەڵ ئەوەی کە داھاتی گومرگەکان و بازرگانی بوونی ھەبوو بەڵام بۆ پێویستیەکانی حیزب خه‌رج دەکران ، بەم ھۆیەوە دەمان دی لێرەو لەوێ دەیان ڕێکخراو و کۆمەڵەی خێرخوازی ڕویان لەم ھەرێمە دەکرد و پڕۆژەیان دەخستە بواری جێبەجێ کردنەوە لەوانە دروست کردنی نەخۆشخانە و خوێندنگاو دەیان پڕۆژەی نیشتەجێ بوون و ئاو ئاوەڕۆ و کاری دی لەم شیوازە ، بێ گومان لەو سەردەمەدا کاری گرنگ و پێویست بوون و دەبێ کورد ھەمیشە سوپاس و پێزانینی بۆ ئەو ڕێکخراو کۆمەڵە خێرخوازیانە ھەبێت لەو ڕوانگەیەوە کە ئەوان لەو کات و ساتە سەختانەدا ھاوکاربوون و دەستی یارمەتیان بۆ کورد درێژدەکرد .


دوابەدوای گۆڕانکاریەکان و ڕوخانی ڕژێمی بەعس و سەربەخۆبوونی عێراق لەو دەسەڵاتە و ئازادیەکانی کورد و ڕەوینەوەی گشت تەنگەژەکانی سەرئاسمانی کورد لە شەڕی ناوخۆ و کێشە دارایەکان کۆتاییان پێھات و ھەرێمی کوردستان بەپێ پێوەرەکان دەبێ لەو ڕادە بودجەی کە وەری دەگرێت کاروبارەکانی خۆیی و پلانی ئاوەدانکردنەوەو پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەتەنھا لەئەستۆ بگرێت و چی دەی دەستی سواڵ و دەنگی پاڕانەوەو لاڵانەوە لەم ولەو کۆتایی پێ بێت ، بێ گومان شەرمە ئەو وڵاتەی کە لەزۆربەی وڵاتانی دراوسێ و تەنانەت لە ھەندێ وڵاتانی پێشکەوتووی دوونیا دەوڵەمەند تربێت .. بۆیە لەم سەردەمەو لە وڵاتی نەوت و سامان و دەوڵەمەندی و لەسەردەمی ئازادی و دیموکراتیەت ھێشتا باوی ئەوە ماوە ڕێکخراوی خێرخوازی خێرمان پێ بکات و ھاوکاری گەنجانمان بدەن بێ گومان ئەوە جێگای شەرمە و گوناھە دەرھەق بەکۆمەڵگاو تەنانەت گەنجەکانمان ، بۆ دەبێ ھێشتا چاو لەدەستی بێگانەبین ھێندە کار بۆ ئەوە نەکەین کە دەسەڵاتی ئیداری ئەم ھەرێمە بەزەروریەتی ئاوەدانکردنەوەو کارو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەم ھەرێمەدا بکات وئەرک و پێداویستیە ئاساییەکانی خەڵک دەستەبەرنەکرێن و بەتایبەت ناوچەی ھەورامان دەبوو ئێستا یەکێک لەو ناوچە گەشتووگوزاییە گرنگانە بوونایە لەم ھەرێمە بەڵام بەداخەوە نەک لە ڕووی گەشتوگوزارە پشتگوێ خراوەو ھیچ سیمایەکی پێوەدیارنیە بەڵکو ھێشتا زۆربەی دێھاتەکانی ئاوەدان نەکراونەتەوەو زۆربەیان دوورن لە خزمەت گوزاری بۆیە دەبێ شیوازی بەرنامەو سیاسەتی کارو پلانەکان بۆ ئەم ناوچەیە ڕوو لەگۆڕان بکات و چی دی پێویستمان ھاوکاری خێرخوازان نەبێت ...

 

ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک