٧\١١\٢٠١٢
تاکه‌ی سه‌رمایه‌داریی سووکایه‌تی به مرۆڤه‌کان ده‌کا؟!

ئازاد به‌کر
چاوگی کێشه و گرفت و نه‌هامه‌تیه‌کانی مرۆڤه چه‌وساوه‌کانی سه‌ر ئه‌م
گۆی زه‌ویه، ناکۆکی سه‌رمایه‌داری دڕنده‌یه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤه‌کان له‌یه‌کسانی
و دادپه‌روه‌ریدا. سه‌رمایه‌داری به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی بێمافی و چه‌وسانه‌وه‌ی
مرۆڤه‌کانی له هه‌گبه‌ی سیسته‌مه‌که‌یدا هه‌ڵگرتووه. له‌ساڵی
١٩٨٤وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤی ڕاگه‌یاندووه،
به‌ڵام سه‌رمایه‌داری به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پێناسه‌و لێکداوه‌نه‌وه‌ی
بۆ ئه‌م مافی مرۆڤه کردووه، به‌مه‌به‌ست و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی،
ئاگایی و هه‌ستی مرۆڤه‌کانی له ناوه‌رۆکی هه‌ستیاری مرۆڤانه‌وه بۆ
جیاوازی ئه‌تنیکی له‌ڕه‌نگ و ئایین و نه‌ته‌وه شێواندووه. مرۆڤ له‌سایه‌ی
ئه‌م نه‌زمه‌دا هه‌ست به‌ئارامی و ئاسایش و ئاسوده‌یی ناکات و مافه‌کانی
له ئازادی و یه‌کسانی دادپه‌روه‌ریدا به‌کرده‌وه پشتگوێخراوه.
دروشمه‌کانی مافی مرۆڤ بۆ به‌ژێر سته‌م و سه‌رکوتی ڕژێمه چه‌وسێنه‌ره‌کانه‌وه
و مرۆڤ هه‌ست ده‌کات شکۆمه‌ندی مرۆیی خۆی له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌کی
سیسته‌ماتیک مافی مرۆڤ هیچ کێش و به‌ها و نرخێکی نه‌ماوه و به‌ئاسانی
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌خرێته ژێرپێ و سوکایه‌تی پێده‌کرێت.
جێگای داخه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاربه‌ده‌ستن، باس له مافی مرۆڤ ده‌که‌ن،
به‌ڵام له‌پراکتیکدا درۆکانیان دیار و ئاشکرایه و به‌پێچه‌وانه‌ی گفت
و به‌ڵێنه‌کانیانه‌وه، قازانجی سه‌رمایه‌دارانه و که‌ڵه‌که‌بوونی
سامانه‌کانیان له‌سه‌روو هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ داناوه و ئه‌و به‌یت و
بالۆره‌یه‌شیان هه‌ر بۆ هه‌ڵخڵه‌تاندن و چاوبه‌ستنی خه‌ڵکی هه‌ژاره.
ئابووری و بازاڕی ئازادیشیان بۆ هاڕینی مرۆڤه‌کانه، ئه‌گینا له‌بنه‌ڕه‌تدا
ئه‌م شێوازه له سیسته‌می ئابووری فڕی به مافی مرۆڤه‌وه نیه‌و ته‌نها
بۆ خزمه‌تی سه‌رمایه‌دارانه و ئامڕازێکیشه بۆ کوشتنی مرۆڤه‌کان. به‌و
جۆره ناکۆکیه‌کی زۆر له‌ڕه‌وشتی داد و ده‌ستور و یاسا و جیاوازیه‌کی
گه‌وره‌ش له‌نێوان سه‌رمایه‌داری و مافی مرۆڤدا به‌دیده‌کرێت. به‌فیشاڵی
جیهانی سه‌رمایه‌داری له دانپێدانانی مافی مرۆڤدا وه‌ک مافی ئازادی
بیروڕا و مافی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو مافی سکاڵا کردن به‌شێوه‌یه‌کی
ڕووکه‌ش ناگاته هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌ی له‌بواری گوزه‌ران و ژیانی
مرۆڤه‌کان له بێمافی له کارکردن و چاودێری ته‌ندروستی و به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتنی
پێویستیه‌کانی ڕۆژانه‌یی و مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌کۆی به‌رهه‌م و
کاڵایه‌ک له ئاستێک‌دا شایسته‌ی مرۆڤه‌کان بێت له ژیانێکی گونجاو و
کامه‌ران.
ئه‌و ناکۆکیانه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ پایه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
هاوچه‌رخ و ئازاد و بێ چه‌وسانه‌وه‌دا هه‌یه‌تی هۆکاری سه‌ره‌کی شه‌پۆلی
مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کانی شار و شارۆچکه‌کانی ئه‌م
جیهانه پڕ چه‌وسانه‌وه‌یه‌یه. کرێکاران و هه‌ژارانی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری
ناڕه‌زایی خۆیان له‌دژی سیسته‌م و ئابوری بازاڕی ئازاد ڕاگه‌یاندووه،
که‌سه‌رچاوه‌ی بێ‌کاری و که‌می کرێ و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
و ئاستی گوزه‌رانێکی باش بۆ هه‌موان بێ جیاوازی. کرێکاران له فه‌لسه‌فه‌ی
ئابووری ئازادی سه‌رمایه‌داری توڕه‌ن و به زاراوه‌ی (ئازادی بیروڕا)ی
لیبرالیزمی هه‌ڵناخڵه‌تێن که‌ده‌یانه‌وێ به فێڵ و درۆی دیموکراسی
لیبرالی بۆرژوازی ساخته‌کار، مافه سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤ له ئازادی و
یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری بشارنه‌وه. له‌ڕاستیدا له‌کوێ مافی مرۆڤ هه‌یه؟
له‌کاتێکدا مرۆڤی هه‌ژار و سته‌مدیده له‌دۆزه‌خی مه‌رگدا گێنگڵ ده‌دات
و شه‌ڕی ئاین و نه‌ته‌وه و چه‌وسانه‌وه پاکتاویان ده‌کات و سه‌رمایه‌دارانیش
قازانجی زیاتر ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن. هه‌تا هه‌ژاری و برسێتی
له‌بره‌ودا بێت، مامه‌ڵه‌ی بازرگانی فراوانتر و قازانجی زیاتر ده‌چێته
گیرفانی سه‌رمایه‌دارانه‌وه، ئه‌مه‌ش دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داری نیشانده‌دات
که‌چۆن گرێبه‌سته‌کانیان له‌سه‌ر مه‌رگی برسیه‌کانه، واته تا برسێتی
مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌وی زیاتربێت سه‌رمایه‌داران سامانی زیاتر که‌ڵه‌که
ده‌که‌ن.
چاوخشاندنێک به‌جیهانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا ئه‌و
ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێت که مرۆڤ وه‌ک کۆیله‌ی ده‌وڵه‌ت چاولێده‌کرێت، له‌سایه‌ی
ئه‌م سیسته‌مه‌دا زاراوه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌ده‌ست به‌سه‌راگرتنی
ئابووری جیهان ده‌ناسرێت و سه‌رمایه‌داری باشترین سیسته‌مه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند
بوونی سه‌رمایه‌داران. سه‌رمایه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان چینی کرێکار و سه‌رمایه‌دار
دیاریده‌کات به‌وه‌ی که‌سه‌رمایه‌داران خاوه‌نی سه‌رمایه‌ن، واته
ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانن و کرێکارانیش ته‌نیا هێزی کاریان هه‌یه
و به‌ناچاری و به‌نرخێکی هه‌رزان به‌سه‌رمایه‌دارانی ده‌فرۆشن، ئه‌وه‌ش
دابه‌شکردنێکی نادادپه‌روه‌رانه‌یه له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا. ده‌سه‌ڵاتدارانی
سه‌رمایه‌دار خۆیان له خزمه‌تگوزاریه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌دزنه‌وه، گه‌ر
برسیه‌ک له‌کوچه‌یه‌کدا له‌برساندا بناڵێنێ به‌ته‌مه‌ڵ و کارنه‌که‌ر سه‌یری
ده‌که‌ن، به‌ڵام که دێنه سه‌ر دابه‌شکردنی سامانی کۆمه‌ڵگا نادادپه‌روه‌ری
ده‌که‌ن و هه‌موو داهاته‌کان له‌ده‌ستی خۆیاندا قۆرخ ده‌که‌ن. له‌مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا سه‌رجه‌م ڕژێمه کۆمه‌ڵایه‌تیاکان ناوه‌رۆکی سه‌رمایه‌دارانه‌یان
هه‌بووه، بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاته‌کانیشیان شێوازی دیکتاتۆری و سه‌رکوتگه‌ر
و داگیرگه‌ر و شه‌ڕخوازیان هه‌ڵگرتووه، چ له‌کاروباری ناخۆی ووڵاته‌کانیان
یان له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و ماڵوێرانیه‌کانی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا
هێناویانه.
گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌به‌رگی لیبرالیزمدا ناتوانێ ڕاستیه‌کانی ناخی
ئه‌م شێوازه له‌به‌رهه‌مهێنان و قه‌یرانه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه و تاوانه‌کانی
دژی مرۆڤایه‌تی کردوونی بشارێته‌وه. که‌واته تا سروشتی چینایه‌تی
ده‌و‌ڵه‌ته‌کان سه‌رمایه‌داری بێت، ناکۆکی چینایه‌تی توندتر و گه‌وره‌تر
ده‌بێت و ململانێی نێوان کرێکاران و سه‌رمایه‌داران ده‌چێته قۆناغێکی
تر، سه‌رمایه‌دارانیش بۆ به‌رگری له‌خۆیان و سامان و ده‌سه‌ڵاتیان، له‌کوشتن
و جه‌نگ و چه‌وسانه‌وه ده‌ست هه‌ڵناگرن. بۆرژوازی جیهانی بۆ پاراستن و
ڕه‌هاکردنی سیسته‌مه‌که‌ی هه‌میشه کاری بۆ کاڵکردنه‌وه‌ی جیاوازی
چیناتی کردووه، به‌ڵام چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراو چه‌وساوه‌کانیش
درێژه‌یان به‌خه‌بات و تێکۆشانیان دژی ئه‌م سیسته‌مه داوه، هه‌رچه‌نده
له‌هه‌ر کوێیه‌ک شۆڕش و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری سه‌ری هه‌ڵدابێت
ئه‌مان هاتوون به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و تاییفیان به‌به‌رداکردووه
و له‌ڕێبازی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی دووریانخستۆته‌وه. تازه‌ترین نمونه‌ش
ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریانه بوو که‌له ووڵاتانی تونس و
میسر و لیبیا و ئێستاش له سوریا سه‌ریهه‌ڵداوه، باڵی کۆنه‌په‌رستیان
تێدا زاڵکردووه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شان و ڕمانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی
شوره‌ویدا، سه‌رمایه‌دارانی ڕۆژئاوا و جیهانی و هاوپه‌یمانه دوژمنه‌کانی
مرۆڤایه‌تی و یه‌کسانی هه‌واڵی مه‌رگی کۆمۆنیزمیان ڕاگه‌یاند. به‌ڵام
هه‌ر زوو کۆمۆنیست و کرێکارانی پێشڕه‌و ئاڵای گه‌شاوه‌ی کۆمۆنیزمیان به‌ووره‌ی
پۆڵاینه‌وه شه‌کانده‌وه و وه‌ڵامی بۆرژوازی جیهانیان دایه‌وه، که
له‌دڵی کرێکارانی جیهاندا باوه‌ڕی ته‌واو به‌شکۆمه‌ندی مرۆڤ و خۆشه‌ویستی
مرۆڤایه‌تی ڕاسته‌قینه به‌ژیان له‌سه‌ر ڕێبازی لینین و مارکس و ئه‌نگڵز
هه‌میشه لێده‌دات. ئه‌زموونی دوو سه‌ده سه‌لماندی که مرۆڤایه‌تی له‌ڕه‌گه‌وه
له‌ناو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ووشک بووه. له‌شوێنی خۆشه‌ویستی مرۆڤ
و ژیان و هاوکاری و کاری به‌رده‌وام بۆ گه‌شه‌ی جوانی و ڕه‌وشتی
مرۆڤایه‌تی، بیری کۆنه‌په‌رستانه و دواکه‌وتووی ئایین و نه‌ته‌وه و
تایفه، کۆمه‌ڵگای له‌ڕق و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕووخان و سووتان و
وێڕانیدا ڕه‌ش داگیرساندووه. هه‌ر بۆیه بڕوا بوون به سۆسیالیزم و
خه‌بات له‌پێناویدا، بڕوابوونه به خۆشه‌ویستی به‌ژیان و مافی مرۆڤ له‌ئازادی
و یه‌کسانی و به‌خته‌وه‌ریدا، له‌دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بێ چه‌وسانه‌وه‌دا
مرۆڤ پیرۆزتر نرخی مرۆڤانه‌ی خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات.
جیاوازی نێوان سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم ئه‌وه‌یه، له‌سه‌رمایه‌داریدا
ده‌سه‌ڵاتداران چۆنیان بوێت چین و توێژه چه‌وساوه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
به‌کاردێنن و به‌دار و سه‌رکوت به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن. به‌ڵام له‌سایه‌ی
سۆسیالیزمدا مرۆڤه‌کان یه‌کسان و ئازاد و بێچه‌وسانه‌وه، به‌رهه‌می
خۆشه‌ویستی ژیان و مرۆڤ ئاوێته ده‌که‌ن و ئایینده‌یه‌کی پرشنگدار به‌ده‌ست
ده‌هێنن. هه‌روه‌ک چۆن سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی شوره‌وی هه‌ره‌سی هێنا،
به‌و جۆره‌ش شێوازی سه‌رمایه‌داری ئابووری و سیاسی بازاڕی ئازاد و
گڵۆباڵیزمه‌که‌ی ڕۆژئاواییش به‌ره‌و نه‌مان و کۆتایی ده‌چێت. سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌کرده‌وه ڕوو له شکسته و
ئه‌م سیسته‌مه ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌دا
تووشی تێکشکانهاتووه، چونکه دژی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ستاوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌بواری ئابووریدا
باڵاده‌سته به‌ڵام نه‌یتوانیوه بێ‌کاری و له‌شفرۆشی و فێڵ و دزی و
تاڵانی و گه‌نده‌ڵی ئیداری چاره‌بکات، جیاوازی چینایه‌تی و هه‌ڵاوردنی
ڕه‌گه‌ز و ژن کوشتن له‌هه‌موو کات زیاتره، چینێکه گشت سامان و موڵکی
کۆمه‌ڵگا ده‌دزێت و زۆربه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانیش نه‌دار و
تاڵانکراو و چه‌وساونه‌ته‌وه. ڕه‌وشتی نامرۆڤانه بره‌وی په‌یداکردووه
و هه‌ڵپه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی سامان جێگای به‌ها مرۆییه‌کانی گرتۆته‌وه.
له‌بازنه‌ی ئه‌م چه‌شنه سیسته‌مه ئابووریه‌دا ناجێگیری سیاسی و
نائارامی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌وره‌بوونی قه‌یرانی ئابووری زیادبوونی باج
و که‌می کرێ و بێ‌کاری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی ئاواره‌یی بۆته شێرپه‌نجه‌و
خزاوه‌ته لاشه‌ی کۆمه‌ڵگاوه.
ته‌نیا پێوه‌رێک که شایسته‌ی ڕێزدان بێت به‌مافی مرۆڤ و ڕاشکاوانه
مرۆڤ ئاڕاسته‌ی خزمه‌ت و دۆستایه‌تی به مرۆڤایه‌تی بکات، سۆسیالیزمه.
چونکه له‌ناو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناکۆکیانه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا،
پێویسته کرێکاران و توێژه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌نگاویان به‌ره‌و
گۆڕانکاری ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی چینایه‌تیانه بخه‌نه گه‌ڕ.
ئه‌وه تێبگه‌ن که سه‌رمایه‌داری و سیسته‌مه‌که‌ی جێگای ئومێد و
ئاواتی ئه‌وان نیه‌و ژیانی یه‌کسان و ئازاد و خۆشگوزه‌ران له سایه‌ی
ئه‌م نه‌زمه‌دا خه‌و خه‌یاڵه و تیۆریه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیاکانی
بۆرژوازی جیهانی جگه له قازانجی سه‌رمایه‌داران تۆزقاڵێک په‌یوه‌ندیان
به‌مافی مرۆڤ و به‌ها مرۆییه‌کانه‌وه نیه، هیوایه‌ک بۆ ڕزگار بوون له‌م
سیسته‌مه و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی چینایه‌تی، ده‌کرێ چه‌وساوه‌کانی
ئه‌م جیهانه به‌یه‌کگرتویی هه‌ستنه سه‌رپێ و میتۆدی سۆسیالیستی جێگیر
بکه‌ن.
٦\١١\٢٠١٢
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|