٤\٣\٢٠١٣
تا که‌ی تیماری
بریناکانمان نه‌که‌ین!!؟

تاڤگه سابیر
پزیشکه‌کان بڕوایان وایه نابێ ده‌ست له‌و برینانه بده‌ین که چاره‌سه‌ریان
نییە، بێ دوودڵیی ئه‌م ئاگادارکرنه‌وه‌یه‌یان راسته به‌ڵام ره‌نگه
نابه‌جێ بێ ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بن که هه‌ستیاری خۆی سه‌باره‌ت
به ده‌رد و نه‌خۆشییە کوشنده‌که‌ی له ده‌ست دابێ.
وه‌رن بگه‌ڕێین تا تێبگه‌ین که چۆن مه‌یلی گۆێڕایه‌ڵیی و ملکه‌چیی له نێو میلله‌ت ریشه‌ی داکوتاوه. ئه‌وانی که له رێگه‌ی شه‌ڕه‌وه ده‌گه‌نه
ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده ژیرانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن که هیچ که‌سێک
گومانیان لێ ناکا، ئه‌وان به ناوی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌رزه‌مینێکیان
داگیر کرددووه و فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن.
ئه‌وانه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی
خێڵەکیی دێنه دونیاوه هیچیان که‌متر
نین له
زۆرداره‌کانی دی، چونکه له مه‌مکی سته‌مکارییەوه شیریان خواردووه و
له‌گه‌ڵ ئه‌م شیره‌شدا خه‌سڵه‌تگه‌لی زۆردارییان به میرات بۆ به‌جێ
ماوه، ئه‌مانه وه‌ها سه‌یری مرۆڤ ده‌که‌ن که کۆیله‌ی ئه‌وانن.
له رووی خووڕه‌وشت و مۆرکی کەسیی و تاکه که‌سیشه‌وه جا ده‌ستکراوه
بن یان پیسکه ته‌ختی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تیان به به‌شێک له سامانی
کەسیی خۆیان ده‌زانن. هه‌ر کاتێک مێژووی میلله‌ته‌که‌م ده‌خوێمنه‌وه
ناتوانم جڵه‌وی تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونی خۆم بگرم، له‌به‌ر ئه‌و
دڕندایەتییەی له نێوانیان ریشه‌ی داکوتاوە، به‌ڵام دڵنیام گشت مرۆڤه‌کان تا ئه‌و
کاته‌ی به مرۆڤ ده‌مێننه‌وه، واته تا پێش ئه‌وه‌ی خۆیان به ده‌ست
کۆت و به‌نده‌وه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یان به زۆر یان به
فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیی به کۆت و داوی
دەستبەسەرییەوە ده‌بن، یاخود ده‌که‌ونه
ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و زۆرداره یان ده‌سته سیاسییە‌کانه‌وه هه‌ر به‌و
شێوه‌یه‌ی که به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن،
کاتێک به
فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیی ئازادیی میلله‌ت زه‌وت ده‌که‌ن به‌ڵام نه‌زانیی خۆیان زیانیان پێ
دەگەیەنێ به‌ڵام ئه‌وان له‌و زیانه بێ ئاگان.
باوه‌ڕ ناکرێ کاتێک یه‌ک میلله‌ت ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر چه‌نده زوو
ئازادیی خۆی بیرده‌چێته‌وه و به جۆرێک له یادی ده‌چێته‌وه که ئیدی
هه‌رگیز رێگه به خۆی نادا جارێکی دی بیری لێ بکاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش
ئاسان و ساده و به که‌ماڵی مه‌یله‌وه ملکه‌چ ده‌بێ که هه‌ر چاودێرێک
وا هه‌ست ده‌کات ئه‌مانه زیاتر له‌وه‌ی شتێکیان به ناوی ئازادییە‌وه
له ده‌ست دابێ، به شێوه‌یه‌کی تر به ناوی کۆیله‌تیه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه،،
راسته به‌ستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له سه‌ره‌تادا کارێکی قورس و
سنووداره بووه به جۆرێک که پێویست ده‌کا زه‌بروزۆری
تێدا پیاده
بکرێ، هەروا بۆ نه‌وه‌ی دواتر به
ئاسانیی ملکه‌چ ده‌بێ ئه‌م
ملکەچییە له‌سه‌ر شێوه‌ی باب و باپیرانی خۆی وه‌ک شتێکی سروشتیی بۆی ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه زۆرینه‌ی ئه‌و مرۆڤانەی له سایه‌ی کۆتوبه‌نددا
له دایک ده‌بن و
لە سایه‌ی هه‌مان کۆت و به‌نددا په‌روه‌رده و گه‌وره
ده‌بن و خوو به کۆیله‌تیه‌وه ده‌گرن، ئه‌و باره‌یان به
ته‌واویی له لا
ئاسایی و بێ که‌موکوڕیی دێته به‌رچاو. ئه‌م مرۆڤانه له مافی خۆیان
ئاگادار نین و شێوازێکی دیکه‌ی حکومه‌تکردن نا ناسن و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی
که تێیاندا هاتوونه‌ته دونیاوه به
ته‌واویی به سروشتیی ده‌زانن. هه‌ڵبه‌ته
نه‌وه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام خاڵه لاواز و
گۆشه تاریکه‌کانی ژیان و
په‌یوه‌ندییه‌کانی باب و باپیرانیان مشتوماڵ ده‌که‌ن، ئه‌وان فێربوون ژه‌هری
کۆیله‌تی بنۆشن و خوو به‌تاڵیه‌که‌یه‌وه بگرن ناتوانن نکۆڵیی له‌وه
بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته دان به‌وه‌دا بهێنین که ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریت
و خووپێوه‌گرین زۆر زیاتره له ده‌سه‌ڵاتی سروشتیی، چونکه خه‌سڵه‌ته
خۆڕسکه‌کانی مرۆڤ، خه‌سڵه‌ته باشه‌کانی، یان به‌د و ناشرینه‌کانی ئه‌گه‌ر
په‌روه‌رده نه‌کرێن، له ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر سته‌مکاریی له‌ژێر کاریگه‌ریی هۆکاری وه‌ک خووپێوه‌گرتن و زه‌بر یاخود هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن پرۆپاگه‌نده
له کۆمه‌ڵگادا سه‌قامگیر بووه ریشه‌کێشی بکه‌ین چۆن ده‌کرێ خه‌ڵک
بڕوای ئه‌وه‌ی لا دروست بکرێ که بۆ له‌ناوبردنی سته‌مکاریی پێویسته
ره‌زامه‌ندیی خۆیانی لێ بستێننه‌وه؟ نابێ
و مرۆڤەکانیش به ئاسانیی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن.
ئه‌وە حکومه‌تە هه‌میشه مه‌ترسیی هه‌یه
لەوانەی که خۆشه‌ویستییان بۆ ئازادیی میلله‌ته‌که‌یان هه‌یه.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|