٢٨\٥\٢٠١٦
تا کەی تورکیا
درێژە بە کۆمەڵکوژیی کورد دەدا؟

ئهحمهد رهجهب
لە پاش ھەڵپژاردنەکانی ٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ ی تورکیا حزبەکەی رەجەب
تەیب ئەردۆگان بەناو "" دادو گەشەپێدان "" دووچاری شکست ھات و نەیتوانی
حکومەت بە تەنھا پێکبھێنێت و ھەدەپە توانی بەربەستی لە١٠% ی تێپەرێنێت
و سەرکەوتنێکی مەزن بەدەستبینێت و ببێتە خاوەنی ٨٠ کورسی بۆیە ئەو حزبە
ئیسلامییە دۆراوە چەند پیلانێکی یەک لە دووایەکی دەستپێکردەوە بۆ
رێگریکردن لە دووبارە سەرکەوتنی ھەدەپە بۆ پەرلەمان لە ھەڵبژاردنی
پێشوەخت کە بریارە لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم)
بەرێوەبچێت و ھەر لەو کاتەوە ناوچە کوردییەکان رووبەرووی شەرو نا
ئارامی بوونەوە و مەبەستی سەرەکی ئاک پارتی ئەوەیە ھەدەپە لە ژێر
بەربەستی ١٠% بمێنێتەوەو ئۆردوگان زۆرینە بەدەستبھێنێت و خواستی چەپەڵی
بێتەدی.
لە دووای شکستەکەی حزبە ئیسلامییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان ( ئاک پارتی
) لە ھەڵبژاردنی مانگی ٦ ی ٢٠١٥ کە نەیتوانی زۆرینەی دەنگەکان
بەدەستبھێنێت و، ھەروا نەیتوانی لە گەڵ حزبەکانی تر بگاتە رێکەوتن بۆ
پێکھێنانی حکومەتێکی ھاوبەش، بۆیە کەوتە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت
و، بۆ ئەو مەبەستەش لەناو تورکیا رۆژنامەو گۆڤارو رادیو و تەلەفزیۆن
وکەناڵەکانی ستەلایتی سەر بە دەسەڵات تەرخان کرد بۆ پروپاکندەو،
ئەردۆگان و ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ بە ھەموو شێوەیەک درێژەیاندا بە
پروپاگەندە بۆ بەدەستھێنانی دەنگ و سەرکەوتن قورئان و ئیسلامیان
بەکارھێناو، لە دەرەوەش دەستوپەیوەندەکانی و کەناڵەکانی میتی تورکی و
رابیتەی ئیسلامی کوردو حزبەکانی ئیخوان ئەلموسلمین لەو رووەوە زەلیلانە
دریغیان نەکردو، سەرەرای ھەڵگیرسانی شەر دژ بە ناوچەو شارەکان کۆمسیۆنی
ھەڵبژاردەکانی تورکیا لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان بە بیانووی
ئاڵۆزیی سندوقی دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت دانەناو ھەزاران کەس لە
دەنگدان بێ بەش بوون و، مەبەست لەو ھەنگاوش کوردەکان سەرنەکەون و،
خواستی ئەردۆگان بێتەدی و نیارەکانی نەگەنە پەرلەمان.
لە رۆژی ( ١ی نۆڤەمبەر - تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ ) ھەلبژاردنی نۆی
دەستیپێکردو، ئەمجارەیان (ئاک پارتی) پێشکەوت و، توانی بە تەنھا حکومەت
پێکبھێنێت بەڵام سەرەرای فرت و فیڵ و دەستکاریی کردنی ئەنجامی
ھەڵبژاردنەکان خواستی رەجەب ئەردۆگان نەھاتەدی و، ئەو دەنگانەی نەھێناو،
نەیتوانی سیستمی وڵات بە سەرۆکایەتی بگۆرێ و، ھەر ئەو ھەوڵەش بووە ھۆی
سەرەکی ناکۆکی نێوان ئەردۆگان و ئۆغڵۆ چونکە ئۆغڵۆ لە راستیداو لە
دڵەوە ( وەک خۆی ئەڵێت ) دژی بۆچوونەکانی ئۆردەگان بوو، دیارەگرنگترین
ناکۆکیو خاڵی جیاوازی نێوان ئەردۆغانو داودئۆغلو سەبارەت بەسیستمی
سیاسییە، کە ئەردۆغان لایەنگری سیستمی سەرۆکایەتیو گۆڕینی دەستورە بەو
ئاڕاستەیە و، داودئۆغلوش ھەواداری سیستمی پەرلەمانیو بەھێزکردنی
دەسەلاتی سەرۆک وەزیرانە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان لەو کاتەی بوو بە سەرۆک کۆماری تورکیا
نەیشاردووەتەوەو ھەوڵیداوە دەستکاری دەستوری تورکیا بکات و، سیستمی
سەرۆکایەتی بێنێتەدی و، ئەحمەد داوو ئۆغڵۆ لەروو پشتگیری ئەو پرۆژەیەی
کردووەو، لە ناخەوە حەزو ئارەزووی لە گەڵ سیستمی پەرلەمانی بووەو، بە
توندی دژی بۆچوونەکانی ئەردۆگان وەستاوەو، نەیھێشتووە جێبەجێ بکرێن و،
ھەر ئەوەش پاڵیپێوەناوە واز لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بێنێت و،
ئەوە یەکەمجاریش نییە رەجەب ئەردۆگان لە گەڵ دۆستەکانی تێکبچێت و،
ئەمرۆ لە گەڵ ئۆغڵۆ تێکچوو، دوێنی لە گەڵ کەسی زۆر نزیکی (عەبدوللا گێل
) کە پێکەوە حزبی "" دادو گەشە پێدان "" یان دامەزراندو، کار گەشتە
ئەوەی وشەی ناشیرین بەکاربێنن و، یەکتر ریسوا بکەن بە ترسنۆک و خاین و،
عەبدوللا گێل بە ئاشکرا وتی: رەجەب تەیب ئەرۆگان زۆر بە پەلە ئەبێتە
دیکتاتۆر.
کیشەکانی ئەردۆگان تەنھا لە گەڵ ئەندامانی حزبی "" دادو گەشەپێدان ""
نییەو، سەرۆک لە ماوەی رابردوو ھێرشی راگەیاندن و دادگایی کردە سەر
دۆست و ھاوپەیمانی دێرینی فەتح اللە گۆێلن و، ئەم کابرایە ناسراوە لە
تورکیاو دەرەوەی تورکیاو، لە ئەمریکاو لە ئەوروپاو ئەفریقاو لە ئاسیاو
وڵاتانی بەلکان و، خاوەنی چەندین پرۆژەی بازرگانی وە بەرھێنانی
گەورەیەو، کاتی ئەردۆگان ھەستی کرد فەتح اللە گۆێلن دژ بە خواستەکانی
ئەوەستێت و، ئەیەوێت دەسەڵاتی لە گەڵ دابەش بکات بە تایبەتی لە دادگاو
سوپاو ئاسایش و، ببێتە رێگر لە جێبەجێ کردنی خواستەکانی و، ئاماژە
پێکردنی وەک دیکتاتۆرێک کە ھەمیشە لە ھەوڵدایە ببێتە سوڵتان و، گۆیلن
توانی سیاسەتی ناوخۆو دەرەوەی ئەردۆگان ریسوا بکات و، گەندەڵی ئەردۆگان
و کورەکەی و خزمانی دەربخات.
رژێمی تورکیا نزیکەی ساڵێکە بە توندترین شێواز شاڵاوی سەربازی دژ بە
خەڵکی سڤیلی شارەکانی کوردستانی باکوور ئەنجامئەدات و، بە ئاشکەراو بە
بەرچاوی دونیاداو بە پێی ( دیموکراتییەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان و حزبە
ئیسلامییەکەی) و بێدەنگی فراکسیۆنە سیاسییەکانی تری پەرلەمان
پاریزبەندی (حێانە) لە نوێنەرانی کورد ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا
وەرئەگرێتەوەو، حکومەتی تورکیا سەرقاڵی رەشنووسێکە بۆ گۆرانکاری لە
یاسای پارێزبەندی پەرلەمانتاران و، رەشنووسەکە ئەخاتە بەردەم ئەندامانی
پەرلەمان و، ئەگەر دەنگی لە سەر بدرێت حکومەت ئەتوانێت پەرلەمانتاران
دەستگیر بکات و، ئەم کردەوەیەش، ھەڵگرتنی پارێزبەندی و زیندانکردنی
پەرلەمانتارانی کورد کەلێنی نێوان کوردو تورکیا بەرفراوانتر ئەکات.
ئەم ھەنگاوەی حکومەت و پەرلەمانی تورکیا رەنگدانەوەی سیاسەتی حکومەتە
بۆ کپکردنی دەنگی کوردانی باکوور دارشتنەوەی سیستمی سیاسی لە تورکیاداو،
کارکردن بۆ خواستەکانی سوڵتان ئەردۆگان و، جێگیرکردنی سیستمی
سەرۆکایەتی لە باتی سیستمی پەرلەمانی و، ئەم ھەنگاوانەش بۆ نەھێشتنی
بنەماکانی سکۆلاریزمە لە دەستوری تورکیاو، ھەوڵدانێکە بۆ ئاوێتەکردنی
ئاین و ماددەکانی دەستور.
ھەموو ھەوڵەکانی سوڵتان رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەوەیە بتوانێت پرۆژەی
دەوڵەتی تۆرانی گەورە لە دەریای ئەدراتیکەوە تا ئۆقیانۆسی ئارام جێبەجێ
بکات و، بۆ ئەو مەبەستەش لەکاتێک خەڵکی سوریا دژ بە رژێمی بەشار
ئەلئەسەدو حزبی بەعس بەرنگاربوونەوە، ئەردۆگان بە ھەلی زانی و یەکسەر
خۆی خزاندە ناو رووداوەکانی سوریاوەو، لە پێشدا ئامۆژگاری و رێنمایی
بەشاری ئەکردو، راکردن و ھەڵاتنی زەین ئەلعابدینی تونس و، دەست
لەکارکێشانەوەی حوسنی موبارەکی میسری وەبیر ئەھێنایەوەو، کەمە کەمە بە
یارمەتی و پارەی عەرەبستانی سعودی و وڵاتی قەتەر لە گەڵ تێروریستەکان
نزیک بووەوەو دەستی لە گەڵیادا تێکەڵ کردو، بەشار ئەلئەسەدنەچووە ژێر
رکێفی و، سوڵتان ئەردۆگان توورە بوو، وەک موسلیمێک سوێندی خوارد کە بەم
زووانە بە سواری ئەسپێکی سپییەوە ئەچێتە دیمەشق و، لە مزگەوتی ئەمەوی
بانگ ئەدات و نوێژ ئەکات و، بەم زووانەش و، لە پاش چەند رۆژێک بەشار
ئەلئەسەد لە سەر حوکم لائەبرێت.
لە ١٨/٣/٢٠١١ وە سوڵتان ئەردۆگان خۆی ئامادە کردووە بچێتە ناو سوریاوەو،
بەڵام نەخشەکانی لە ٣/٧/٢٠١٣ تووشی شکستێکی کوشندە بووەوە کاتێک
جەماوەرو سوپای میسر توانیان پۆخڵاواتەکانی ھۆزی عوسمانی لە ( ئیخوان
ئەلموسلیمین) و محەمەد مرسی سەرۆک کۆمار لە سەر دەسەڵاتی میسر لابدەن
و، خەونەکانی ئەردۆگان نەیەتەدی و، لە باتی ( بای شەماڵ رەشەبا)
ھەڵیکردو سوڵتانی توورە کردو، کاتێک بۆی دەرکەوت ئەمریکا شەری بۆ ناکات
ھەزاران توندرەوو تیرۆریستی لە ئەفغانستان و شیشان و لیبیاو وڵاتانی
عەرەبی و ئیسلامی و ھەموو وڵاتانی جیھان کۆکردەوەو، ئەمانەش نەیان ویست
ببنە یاری ودەستکەلای ئەردۆگان بۆیە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)
یان دروست کردو، لە ئەمرۆداو بە گوێرەی راپۆرتە ھەوڵێک، کە (ھۆریزۆن
ویکلی)ی کەنەدی بڵاویکردووەتەوە تورکیا زیاتر لە ( دە ھەزار )
بەڵگەنامەی گەشت (پاسپۆرت) ی تورکی داوەتە چەکدارانی داعش بۆ ئاسانکاری
و ھاتووچۆیان لەناوچەکەو، بەپێی راپۆرتەکە ئیستەنبوڵ وەک ناوەندی پیلان
بۆ داعش دادەنرێت و، بەم کارەش تورکیا ھاتووچۆی چەکدارانی داعش، بۆ
سوریاو عێراق و ھەموو دنیا ئاسان ئەکات و، مەترسی گەورەش بۆ ئاسایشی
ناوچەکە دروستئەکات.
نزیکەی ساڵێکە تورکیا لە جەنگێکی ناوخۆیی سەختدایەو، بە ئاگرو ئاسن
وەڵامی ماف و داواکارییە رەواکانی کورد ئەداتەوەو، لەو کاتەوە تا ئەمرۆ
بە گەرمی شاڵاوی راونان و گرتن و زیندانیکردن و کوشتن دەرھەق بە
رۆڵکانی کورد درێژەی ھەیەو، ماڵ و سامانیان بە تاڵان ئەبرێت و رەزو
باخیان ئەسووتێت و گوندو شارەکانیان خاپور ئەکرێن، بۆیە ئازادیخوازان
داوا ئەکەن دەسبەجێ شالاوی سەربازی لە کوردستانی باکوور رابگیرێت و،
لەم رووەوە رەخنە لە ھەڵویستی وڵاتانی ئەورۆپاو ئەو وڵاتانەی
دیموکراتیخوازن ئەکیرێت بەرامبەر بێدەنگی لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ
لە تورکیاو، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیاو جەردوانان (جاشەکان)
بەرامبەر بە کوردەکان.
نووسەران و رۆشنبیران رەخنە لە رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەگرن بە ھۆی
سەرکوتکردنی رکابەرەکانی و بێدەنگ کردنیان و، ئاماژە بەوە ئەکەن کە
پەیوەندی نێوان ئەردۆگان و یەکێتی ئەوروپا لە دۆخێکی خراپدایە، چونکە
تورکیا زۆر کەموکورتی ھەیە لە رووی دیموکراتی و مافی مرۆڤەوەو، ھەر
ھەموو سەرسامیی خۆیان لە ھەوڵەکانی ئەردۆگان دەربەریوە بۆ دروستکردنی
سیستمێکی سەرۆکایەتی و ھەوڵی گۆرینی دەستوری وڵات و، سەبارەت بە
پەیوەندی نێوان تورکیای ئەردۆگان و یەکێتی ئەوروپاو مافی مرۆڤەوە
دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی یەکشەممە ٢٢-٥-٢٠١٦ لە
ئاخافتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی
ئەوروپا رایگەیاند ( بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە
ئایندەیەکی نزیکدا روونادات) و، کامیرۆن راشیگەیاند، تورکیا لە ساڵی
١٩٨٧ـەوە داوای بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، بەڵام بەپێی
دوایین پێشبینییەکان رەنگە لە ساڵی ٣٠٠٠ بتوانێت ببێت بە ئەندام لە
یەکێتییەکەو، ئەمەش بەروونی تورکیا و ئەردوگان و کاربەدەستانی تورکیا
ریسوا ئەکات.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی{ ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ}، لە دوایین
راپۆرتی خۆیدا، لە بارەی تورکیاوە دەڵێت "ئەو وڵاتە سزای بە کۆمەڵی
کورد ئەدات و، کورد ئەکووژێت و، رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەیدا،
دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئەمنی و سەربازی،
لەناوچەکانی باکووری کوردستان تۆمەتبار کردووە و باس لەوە دەکات، کە
ئەو وڵاتە لە رێگای ھێزی سەربازییەوە، سزای بە کۆمەڵی کوردی داوەو،
ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا پرۆسەی چەکداری لە باکووری کوردستان
ئەنجامدەدات و قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیاندووە، رێگای نەداوە
ھاووڵاتییانی کورد دەستییان بە کەلوپەلی تەندروستی و ئاوی خواردنەوە
بگات، رێکخراوەکە ئەو کردەوانەی ( سزای بە کۆمەڵ ) وەسفکردووەو
وتوویەتی ھاوڵاتیانی باکووری کوردستان رووبەرووی رەوشێکی سەختبوونەتەوە.
٢٧\٥\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|