تاکڕه‌ویی و فره‌ڕه‌ویی (Multiparty system / Autocracy)
م . حه‌مید عه‌زیز
سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی کوورتی تاکڕه‌ویی و فره‌ڕه‌ویی پێویسته‌و دووایی ده‌چینه سه‌ر وورده‌کاری و جیاوازی و نموونه‌ی چاک و خراپی هه‌ردوو جۆری ده‌سه‌ڵاته‌که‌و مێژووی له‌دایک بوونیان و کاتی کار‌و به‌رده‌وام بوون و به‌سه‌رچوون و له‌ناوچوونیان به‌کوورتی باسی ده‌که‌ین و شیده‌که‌ینه‌وه .
تاکڕه‌ویی (Autocracy)
تاکڕه‌ویی : تاریکترین و ناشرینترین جۆری ده‌سه‌ڵاته له‌مێژووی کۆن و نوێی مرۆڤایه‌تیدا ده‌سه‌ڵاتێکی نامرۆڤانه‌و دیکتاتۆری و زاڵمه به‌رامبه‌ر میلله‌تێکی بنده‌ستی هه‌ژارو ڕه‌شوو ڕووتی بێچاره . زۆرجار ئه‌م شێووه ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌وواو توندووتیژه به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانیش به‌هه‌مان شێووه سه‌رسه‌خت و بکووژو تاوانباره . جیهانی تاکڕه‌ویی جیهانێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی پڕزووڵم و سته‌می ده‌ستی مرۆڤی دیکتاتۆرو خوێن ڕێژوو ناحاڵی و مێشکه ڕه‌ق و ژه‌نگرتووه‌کانه دنیایه‌کی تاریک و پڕچه‌رمه‌سه‌رییه بۆ مرۆڤایه‌تی و لاپه‌ڕیه‌کی ڕه‌ش و لاواز له‌هۆش و بیر‌و هزری نامرۆیی و دوور له‌کاری باش و سوودمه‌ند بۆ جیهانی ئاده‌میزادو ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌تا سه‌رئێسقان دوور له مرۆڤ دۆستی یه . تاکڕه‌ویی تاڵترین زه‌هری ده‌سه‌ڵاته تاوانبار‌و زۆرداره‌کانه به‌میلله‌ته بنده‌سته هه‌ژارو ڕه‌شوو ڕووت و بێچاره‌کانی ده‌فرۆشێته‌وه‌و کڕینێکی زۆرداری و به‌زۆره‌و ده‌ربازبوون تێیدا مه‌حاڵه‌و مه‌گه‌ر ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌بێت که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاریکه جێبهێڵێت و بڕوات . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه خه‌سڵه‌ته‌کانی زۆرن کاری نامرۆیی یێجگار گه‌وره ده‌کات به‌رامبه‌ر مرۆڤ و هه‌ندێکجاریش به‌رامبه‌ر سروشت و .. هتد . تاکڕه‌ویی کاری داخستنی هه‌موو گوێکانی بیستن و کوێرکردنی هه‌موو چاوه‌کانی بینین و شکاندنی هه‌موو ده‌سته‌کانی ئازادی و سه‌ربڕینی خه‌وه په‌مه‌یی و جوانه‌کانی مرۆڤ و سه‌رکووت کردنی که‌سایه‌تی و مرۆڤ بوونی تاک و بڕین و قرتاندنی زمانه شیرینه‌کانی سه‌رده‌می نوێی ناوازه ( هۆش / عقڵ / Brain) پێشکه‌وتووه‌کانی دنیای ئازادی و سێکۆلارو .. هتد .
هه‌تا له‌سه‌ر تاكڕه‌ووی و کاره خراپه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ بنووسین و بڵێین ته‌وواو نابیت به‌کوورتی مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌وه‌یه که کاری میری و ده‌سه‌ڵاتی باڵای ووڵات له‌ده‌ستی یه‌ک که‌س دایه و ته‌نها سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته بڕیار به‌ده‌سته‌و هه‌موو واژۆیه‌ک و ڕه‌زامه‌ندییه‌ک و بڕیاری کار‌و جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی ووڵات و ته‌نانه‌ت ژیان و مردن و شه‌ڕو ئاشتیش ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نها بۆ بڕیاری سه‌رۆک خۆی .
به‌وواتایه‌کی تر ئه‌م سیستم و جۆری ده‌سه‌ڵاته ڕێبازێکی مل هوڕانه‌ی فاشیزمیی خراپ و توندوو زۆرداره . ئه‌و وه‌زیرو ئه‌ندام پارله‌مان و جێگرانه‌ی که‌هه‌یه‌و ده‌بینرێن له‌ناو ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌مووی ڕووکه‌شه‌و ته‌نها بۆ جوانی و ( ماکیاج ) ی ده‌موچاوی نادیموکراتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و بۆ له‌خشته‌بردن و خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی سڤیلی ووڵاته‌که‌یه‌و خۆڵ کردنه چاویان و خه‌ڵه‌تاندنیان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ‌ی نامرۆڤایه‌تی و درۆکردن و فڕوفێڵ کردن له‌گه‌ڵیاندا . ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌یبینیت ته‌نها یه‌ک که‌سێتی نه‌خۆش و خۆ سه‌پێنه‌ری جه‌نابی سه‌رۆکه که‌خۆی له‌خه‌ڵکانیتر به‌زیاترو گه‌وره‌تر ده‌زانێت و له‌تاو ئازاری هه‌ناوی ڕه‌شی خۆی و په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی منداڵی و توندووتیژی له‌گه‌ڵیداو بێبه‌ش بوونی له‌هه‌موو پێداویستی یه‌کانی ژیان و کۆمه‌ڵێ که‌موکووڕی تریش کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی سه‌رۆک بۆیه ئه‌و جۆره مرۆڤانه له‌ئه‌نجامی ڕق و کینه‌یه‌کی ئێجگار زۆری ناو هه‌ناویان هه‌ست به‌که‌می ده‌که‌ن و که‌گه‌وره‌ده‌بن و هه‌لیان بۆده‌ڕه‌خسێت تۆڵه‌ی خۆیان به‌وجۆره ده‌که‌نه‌وه‌و ڕۆحی خۆیان خۆش و ئارام ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه مرۆڤ کووشتن و ئازاردانی خه‌ڵکی سڤیلی بێ‌تاوان . زانستی ده‌روونی نوێ و زانایانی گه‌وره‌ی ده‌روونناسی ئه‌مڕۆ ده‌ریانخستووه که‌ئه‌و مرۆڤانه‌ی دیکتاتۆرن و ئاده‌میزاد ئازار ده‌ده‌ن و حه‌زیان له‌بینینی خوێن و جه‌نگ و ماڵوێرانییه به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌و سه‌رکردانه مرۆڤی سروشتی نین و له‌کاتی چه‌وساندنه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵکیدا خۆیان خۆشیی یه‌کی ڕۆحی و ده‌روونی ده‌بینن و گه‌وره‌یی و بلیمه‌تی و که‌ڵه‌گایی خۆیان ده‌بینن ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی گه‌وجی و خۆله‌بیرچوونه‌وه‌و نه‌خۆشیی یه . ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته زۆر گرنگی پێ ده‌دات و ده‌یکاته بنه‌ماو پایه‌ی به‌هێزی ڕاوه‌ستێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆی ( مطلق ) و که‌س و نزیکه‌کانی خۆی بۆ ته‌رخان ده‌کات چوار بڕگه‌و بوواری سه‌ره‌کیین :
آ/ گرنگیدان به‌هێزی سه‌ربازی له‌هه‌موو بوارێکه‌وه زه‌مینی و ده‌ریایی و ئاسمانی به‌تایبه‌ت زه‌مینی . ب/ گرنگیدان به‌ئابووری و کۆکردنه‌وه‌ی سامان له‌پێناوی کڕینی مرۆڤ و چه‌کدا بۆ باشتر به‌ڕێووه‌بردنی جه‌نگ و کووشتنی ئه‌ومرۆڤانه‌ی ده‌بنه به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته . ج/ گرنگیدان به‌ئاین و پیاوانی ئاینی که‌له‌ناو خه‌ڵکیدا باوه‌ڕیان هه‌یه له‌پێناو خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی سڤیل و ساده . د/ بێ‌کاری به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رز له‌ووڵاتدا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بۆئه‌وه‌ی لاوان له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بژین له‌بری کارکردن چه‌ک هه‌ڵگرن بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رگری لێبکه‌ن .
مێژووی مرۆڤایه‌تی کۆن و نوێی هاوچه‌رخ زۆری دیووه‌و زۆری به‌ڕێکردووه‌و زۆریشی تۆمار کردووه له‌لاپه‌ڕه‌کانی خۆیدا بۆیه نموونه‌ی پیاوانی خۆ به‌زل زان و خراپ و سه‌رسه‌ختی له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی زۆره بۆ وێنه : ستالین ، ئه‌تاتورک ، مارکۆس ، چه‌رچڵ ، حافظ ئه‌سه‌د ، میلۆزۆڤیچ ، خومه‌ینی ، هیتله‌ر ، فیدڵ کاسترۆ ، کارادزیتش ، سه‌دام ، شاوشیسکۆ ، مۆسۆلۆنی ، ( مه‌لا عومه‌ر ) تاڵیبان ، موباره‌ک و خه‌ریکه باشووری کوردستان و .. هتد ده‌گرێته‌وه . خراپیی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆری یه له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کۆده‌بێته‌وه :
1/ ووڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرو جه‌نگ و نه‌هامه‌تی و برسێتی و ماڵوێرانی ده‌بات . 2/ سه‌رۆکی ووڵات کوڕ‌و کچ و ژن و خزم و که‌سوکاری خۆی ده‌خاته شوێنه هه‌ستیاره‌کانه‌وه وه‌کو پله‌ی به‌رزی ده‌سه‌ڵات و گرتنه‌ده‌ستی باری ئاسایشیی و ئابووری و .. هتد . 3/ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی نه‌خوێنده‌وارو پیاو کوژوو چه‌وره له‌ده‌وری ده‌سه‌ڵات ( مه‌به‌ست له‌وه نی یه که هه‌موو نه‌خوێنده‌وارێک پیاو خراپه ) چونکه ئه‌و که‌سانه هه‌موو کارێکی نه‌شیاوو ناڕه‌وا ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر میلله‌ت له‌پێناوی ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان . 4/ به‌رتیل خواردن و ( الرشوة ) کاری نابه‌جێ و زه‌ره‌رلێدان له‌ووڵات به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی و نابه‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن که‌س و نزیکه‌کانی سه‌رۆک خۆی و لێنه‌پرسینه‌وه‌یان . 5/ لاوازی و ڕووخانی ئابووری ووڵات و برسی کردنی هاووڵاتیان بۆئه‌وه‌ی ناچار دووای ده‌سه‌ڵات بکه‌ون و خزمه‌تکارو نۆکه‌ری بن و وه‌ک و کاری پاسه‌وانی ، سوچه‌ر ، ماستاوچی ، پۆلیس ، پیاوکووژ ، ده‌ڵاڵ .. هتد . 6/ له‌ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی توند‌و خزم خزمێنه‌و به‌رتیل و کاری نه‌شیاو کۆچی لاوان و به‌جێهێشتنی ووڵات ده‌ست پێده‌کات که‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ره . 7/ لانه‌چوونی سه‌رۆک له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بۆماوه‌ی چه‌ندساڵێکی زۆر‌و نه‌کردنی هه‌ڵبژاردن و لاچوونی سه‌رۆک به‌مردن یان کووده‌تا . 8/ شکاندنی که‌سایه‌تی مرۆڤ و فێری بنده‌ستی و سه‌شۆڕی و لاوازی که‌سیی و کووشتنی ئاره‌زوو ئاواته‌کانی تاک و نایه‌کسانی و سه‌رکووت کردنی کۆمه‌ڵگاو .. هتد . 9/ نه‌زانین و نادیاری بودجه‌و نه‌زانینی چۆنێتی خه‌رجکردنی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه . 10/ ناسه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری . 11/ نه‌بوونی مافی تاک . 12/ به‌تاڵان بردنی به‌رهه‌می ووڵات و فرۆشتنی به‌هه‌رزان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات .
تاکڕه‌ویی یه‌کێکه له‌هه‌ره ڕه‌شترین ده‌سه‌ڵاته‌کان که‌مرۆڤایه‌تی که‌به‌خۆیه‌وه دیوێتی و پێوه‌ی ده‌ناڵێنیت و مێژووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر کۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1514 ی زایینی و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلی و داگیرکردنی ووڵاتی عێراق و هه‌ندێک له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌م ووڵاته‌و داگیرکردنیان له‌لایه‌ن ووڵاتی تورکیای ئه‌وسه‌رده‌مه‌و هه‌تا ئێستاش که‌ساڵی 2008 ه و قه‌یسه‌ره‌کانی ڕۆمای سه‌ده‌ی شانزه‌و حه‌ڤده . نمونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته به‌داخه‌وه هه‌رماوه‌و زۆربه‌ی ووڵاتانی عاره‌بی و که‌نداو ده‌گرێته‌وه که 22 ووڵاتن و زۆربه‌یان تاکڕه‌وو دیکتاتۆرن بێجگه له ووڵاتی لوبنان و کوه‌یت که‌هه‌ڵبژاردن و پارله‌مانیان هه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌ک دیموکراتین . ئه‌وه‌ی جێی داخه دووای ئه‌و هه‌موو خه‌بات و خوێن و شۆڕش و ئاواره‌بوون و ماڵوێرانییه‌ی کورد ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته ترسناکه نامرۆڤانه‌یه خه‌ریکه له‌باشووری کوردستان بناغه داده‌کوتێت و دروست ده‌بێت که‌مایه‌ی نیگه‌رانی ئازادیخوازانی کوردستان و جیهانه .
به‌داخه‌وه هه‌موومان ده‌زانین که‌زۆرداری به‌رامبه‌ر مرۆڤ تاوانه‌و کارێکی هه‌ڵه‌و خراپه‌و ئه‌نجامه‌که‌شی به‌هه‌مان شێووه خراپ ده‌بێت که‌چی کورسی ده‌سه‌ڵات و له‌خۆبایی بوون ئه‌وه له‌بیر خه‌ڵکانی ڕه‌ق و دیکتاتۆر ده‌باته‌وه . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره میری و دسه‌ڵاته کۆنه‌په‌رستی یه ماوه‌ی دیاری کراوی نی یه‌و سه‌رۆک خۆی واز له‌ده‌سه‌ڵات ناهێنێت بۆیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تووندڕه‌وه‌کان و تاکڕه‌وه‌کان به‌ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری یان کوده‌تای سه‌ربازی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاده‌برێن و زۆرجاریش خۆیان و داروده‌سته‌یان ته‌فروتوونا ده‌بن و ده‌کووژرێن وه‌کو : ڕه‌زا شای ئیران 1979 نیکۆلای شاوشیسکۆی ڕۆمانیا 1989 سه‌دام حسێنی عێراق 2003 .. هتد .
فره‌ڕه‌ویی (Multiparty system)
فره‌ڕه‌ویی ئاوێنه‌ی بیری دیموکراتی و ماف و یه‌کسانی و مرۆڤ دۆستیی یه .. جیهانگیری و به‌رزیی ئاستی زانست و ڕۆشنبیری ڕامیاری و هۆشمه‌ندیی سه‌رده‌می نوێی سه‌ده‌ی 18 ، 19 ، 20 ، 21 ه و جیهانی پێشکه‌ووتنی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان و ئاستی به‌رزی تێگه‌یشتن و ده‌رئه‌نجامی هزری گه‌وره‌یی و پیرۆزیی مرۆڤه‌و ڕێبازێکی سه‌دله‌سه‌دی سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌و مافی تاک و مرۆڤ دۆستی و ئه‌رک و مافه بنه‌ڕه‌تیی یه‌کانی ژیانی ئاده‌میزاده .
یاسا‌و پرۆگرامی فره‌ڕه‌ویی زۆره بۆ وێنه : دیموکراتی و فره ده‌نگی و هه‌ڵبژاردن و یه‌کسانی و مافی مرۆڤ و فره‌ڕه‌نگی و سه‌روه‌ری یاسا‌و مافی تاک و .. هتد . ده‌توانین بڵێین فره‌ڕه‌ویی یان دیموکراتی دروست پێچه‌وانه‌ی تاکڕه‌ویی یه‌و فره بۆچوون و جۆره‌ها ڕاوو گفتووگۆی جیاوازه که‌به‌ڕاستی سیستمێکی نوێ و سێکۆلارو ( مه‌ده‌نی ) یه و گونجاوترین سیستمی ده‌سه‌ڵاتیی و به‌ڕێووه‌بردنه ، ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 200 دووسه‌د ساڵێک ده‌بێت و دروست له‌دووای شۆڕشی پیشه‌سازی Industry Revolution فه‌ره‌نساوه 1830 دووای سه‌ده‌ی حه‌ڤده سه‌ری هه‌ڵداوه‌و به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێ ئه‌م جۆره سیستم و ده‌سه‌ڵاته ئازادی یه نه‌گه‌یشتۆته هه‌ندێک له‌ووڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین . فره‌ڕه‌ویی بریتی یه له فره‌ڕه‌نگی و فره‌ده‌نگی و یه‌کسانی و ماف و ئه‌رک و ژیان و نان و ئازادی فره‌ڕه‌ویی ئاوێنه‌ی جیهانگیری و به‌رزی ئاستی زانست و هۆشمه‌ندیی سه‌رده‌می نوێی جیهانی پێشکه‌ووتنی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان و ئاستی به‌رزی ئابووری و گه‌وره‌یی و پیرۆزیی مرۆڤه‌و ڕێبازێکی زۆر نزیک و هاوڕا به‌سه‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵ و مافی تاک و مرۆڤ دۆستی یه . بنه‌ماو پایه‌و بنچینه‌ی فره‌ڕه‌ویی و فره‌ده‌نگی و فره‌ڕه‌نگی به‌م شێوه‌یه دروست ده‌بێت : کۆمه‌ڵیک پارتی ڕامیاری ووڵات له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی ڕاستگۆیانه‌و پاک و بێگه‌ردو دوور له‌فڕوفێڵ به‌ڕێوه ده‌برێت و له‌دووایشدا ئه‌و پارته‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت ده‌سه‌ڵات و میری ووڵات ده‌بات به‌ڕیوه‌و وه‌کو زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا که‌پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران وه‌رده‌گرن یان له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جیهان وه‌کو ئه‌مریکا سه‌رۆک داده‌نێن .. ئه‌وکات ده‌سه‌ڵاتێک و پارله‌مانێک پێک ده‌هێنن و له‌ئه‌مریکاش ( کۆنگرێس / پیران ) هه‌یه‌و به‌گوێره‌ی ده‌نگ هه‌ر پارته چه‌ند کورسی یه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنێت و چه‌ند شالیارێک ( وه‌زیر ) وه‌رده‌گرێت و .. هتد . ئه‌م سیستمی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێت هه‌موو 4 چوار ساڵ جارێک دووباره بکرێته‌وه . باشیی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته ( فره‌ڕه‌ویی / دیموکراتی ) له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کۆده‌بێته‌وه :
1/ وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی که‌جوانترین ووشه‌و باشترین پاداشتی ئه‌م سیستمه‌یه بۆ مرۆڤ و ئازادیش وواتای ژیانه که‌له‌سیستمی دیموکراتیدا هه‌یه . 2/ پێشکه‌ووتنی ووڵات له‌باری ڕۆشنبیری و ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵک و ڕێزی مرۆڤ بۆ مرۆڤ و پێکه‌وه ژیان به‌شێوه‌یه‌کی باش و مرۆڤ دۆستانه . 3/ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی ئابووری و به‌رزی ئاستی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان . 4/ مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و مافی تاک . 5/ مافی ئاژه‌ڵان و پارێزگاری ژینگه‌و خه‌شه‌ویستی بۆ دارودره‌خت و سروشت و پاریزگاریان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه . 6/ ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونه جیاوازه‌کان به‌تایبه‌ت ئاین و کتێبه ئاسمانییه‌کان . 7/ ڕێزی که‌سایه‌تی مرۆڤ وه‌ک و مرۆڤ که‌په‌یوه‌ندی به‌ئابووری ئه‌و که‌سه‌وه نی یه . 8/ ئه‌رک و ماف . 9/ بیمه‌ی بێ‌کاری و چاره‌سه‌ری ئابووری و ژیان و بژێوی هاووڵاتی . 10/ یاسا سه‌روه‌رو له‌سه‌رو هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه .
ئه‌م جۆره سیستمی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن و یه‌کسانی یه جوانترین و باشترین به‌رنامه‌کانی پارته سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوایه، ته‌نها ئه‌م جۆره پرۆگرام و بیرکردنه‌وه‌یه له‌ده‌سه‌ڵات کار‌و ژیانی ئاده‌میزاد ئاسان ده‌کات و بنبڕی جیاوازییه‌کان و ئاسته به‌رزونزمه‌کان و ناوازه ( عقل ) شۆڤێنییستییه‌کان ده‌کات .. ته‌نها ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌یه موڵکی میلله‌ته‌و خه‌ڵکی پێشکه‌وتوخواز به‌ماڵی خۆی ده‌زانێت ته‌نها فره‌ڕه‌ویی و فره‌ده‌نگی درێژه به‌خۆشگوزه‌رانی ژیانی خه‌ڵکی ده‌دات . کوردستانیش پێویستی به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته دیموکراتیی و پێشکه‌ووتنخوازه هه‌یه‌و له‌سایه‌ی ئازادی و ماف و یه‌کسانیدا بژی چونکه نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچی که‌متر نی یه له نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان که‌مافی ژیان و یه‌کسانی و ئازادی و نانیان هه‌یه .
تێبینی : کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانی وینستۆن چه‌رچڵ
1/ وینستۆن چه‌رچڵ له‌دایکبووی 1874 ی ووڵاتی ئینگلستانه ( به‌ریتانیا ) . 2/ سه‌رۆکی وه‌زیران بووه له‌به‌رواری 1940 دا ( جه‌نگی جیهانی دووه‌م ) . 3/ به‌رهه‌ڵستکاری ده‌ووڵه‌تی ئینگلستان بووه له‌ساڵی 1945 دا . 4/ له‌به‌رواری 1951 دا جارێکی تر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئینگلستانی پێدراوه‌ته‌وه . 5/ یه‌کێک بووه له‌سه‌د که‌سایه‌تی یه به‌ناوبانگه‌که‌ی ووڵاتی ئینگلستان . 6/ له‌به‌رواری 1953 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتووه له‌وێژه‌و مێژووی ئینگلستاندا . 7/ به‌یه‌کێک له‌سه‌رکرده گرنگه مێژوویی یه‌کانی ئینگلستان ده‌ژمێردرێت . 8/ له‌به‌رواری 1955 دا خانه‌نشین کراوه . 9/ له‌به‌رواری 1965 دا کۆچی دووایی کردووه .
* به‌ڵام له‌لای من وه‌کو کوردێک ئه‌مانه هیچی گرنگ نین له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه :
آ/ به‌شداری جه‌نگی جیهانی دووه‌می کردووه‌و خه‌ڵکانێکی زۆریان کووشتووه . خاکێکی زۆری ووڵاتانی تریان داگیرکردووه‌و به‌سووتاوی و وێرانکراوی به‌جێیانهێشتووه . ب/ دابه‌ش کردنی کوردستان و په‌یمانی لۆزان 1923 له‌لایه‌ن ده‌ووڵه‌تانی ئینگلستان و فه‌ره‌نساو تورکیاوه له‌و ده‌مه‌دا ته‌مه‌نی وینستۆن چه‌رچڵ 49 ساڵ بووه‌و پیاوێکی نووسه‌رو ڕامیاریست بووه که‌چی به‌دێڕێک باسی دابه‌ش کردن و ماڵوێرانی کوردی نه‌کردووه . ئیدی پله‌وپایه‌و خه‌ڵاتی نۆبڵه‌که‌ی به‌من چی که‌له وێژه‌و مێژوودا وه‌ریگرتووه . ج/ پیاوێکی ئۆستۆکراتی و بورژوابووه هه‌میشه‌ش له‌خزمه‌تی خه‌ڵکانی سه‌رمایه‌داردا بووه . د/ هه‌مووکه‌س ئازاده چۆن بیرده‌کاته‌وه بۆنمونه من سه‌دام حسێن به‌پیاوێکی دیکتاتۆر ده‌زانم به‌ڵام به‌عسیه‌ک به‌نیشتمان په‌روه‌ری ده‌زانێت .. من خومه‌ینی به‌پیاوکووژ ده‌زانم به‌ڵام پاسدارێک وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی ڕوحانی ده‌یبینێت سوجده‌ی بۆده‌بات . ه/ به‌ڕاستی ئه‌وه جێی ڕه‌خنه نی یه که‌که‌سێک له‌ده‌سه‌ڵاتدا کاری کردبێت و جه‌نگ و ماڵوێرانی خه‌ڵکانی تری دروست کردبێت من به دیکتاتۆرو خراپی له‌قه‌ڵه‌م بده‌م .
* هه‌ندێک له‌خه‌ڵک وینستۆن چه‌رچڵ به‌شۆڕشگێڕو پیاوچاک و ڕامیارزان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به‌دڵسۆزی ووڵاتی ئینگلستانی ده‌زانن و .. هتد له‌م ڕووه‌وه مافی خۆیانه . منیش وه‌کو کوردێک چه‌رچڵ به‌وانه نازانم چونکه به‌دێڕێکیش له‌کتێبه مێژوویی یه‌کانیدا باسی مافی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی نه‌کردووه که‌کورده‌و ده‌ووڵه‌ته‌که‌ی که‌دابه‌ش کراوه له‌لایه‌ن ئینگلستانه‌وه ( په‌یمانی لۆزان 1923 ) که‌کوردستانه .
Hamid773@hotmail.com
|