تاڵانی و دزی له پشت سیاسه‌تکردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه.
ئازاد به‌کر
ئایا هه‌ژاری کاره‌ساتێکی سروشتی یه یان ده‌سکردی مرۆڤه؟، ئایا سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان موڵکی حیزبه‌کانه؟ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ له منداڵانی دوێنێوه هاتۆته‌در، چ ڕابردوو چ ئێستا حیزبه‌کانی گۆڕه‌پانی کوردایه‌تی هه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن و کردوویانه که له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و پڕۆژه‌کانیاندا دایانڕشتووه. هه‌میشه وه‌ک قوتابی بۆرژوا جیهانی هاوشێوه‌کانیان له شه‌ڕکردنیاندا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پچڕینی به‌شکی شێر له داهات و سامانی خه‌ڵکی بۆ چرکه‌یه‌کیش خامۆش نابن. هیچ کات نرخ و به‌هایه‌کی ئینسانی بۆ خه‌ڵکی کرێکار و ڕه‌نجکێش دا‌نانێن و ته‌نیا وه‌ک سووته‌مه‌نیه‌کی بێ گیان له گه‌رمکردنی شه‌ڕ و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا سه‌یریان کردوون و به‌کاریانهێناون. مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کوردایه‌تیه‌که‌یان بۆ گیرفان پڕکردن و برسیکردن و هه‌ژاری زیاتری خه‌ڵک به‌کاربردووه و مێژووی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستیان ته‌نیا له ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی بینیوه‌ته‌وه. چاوچنۆکیان له دزین و به تاڵانبردنی سامانی کوردستاندا و خۆکردنیان به نوێنه‌ر و پارێزه‌ر و سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتدار و بڕیارده‌ر ته‌نیا و ته‌نیا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵک و ماڵی خه‌ڵکی کوردستانبووه، خۆیان و خێڵ و بنه ماڵه و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانیان لێیان خواردووه و ده‌خۆن و به‌شی زۆرینه‌ی خه‌ڵکیش که کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانن له و په‌ڕی نه‌بوونی و هه‌ژاریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوویان به‌ره‌وپاش سوڕداوه‌و خو و نه‌ریتی کۆن‌و دواکه‌وتوانه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستیان کردووه به بنه‌مای یاسا وڕێسا و ده‌ستووریان، گیانیان به‌به‌ری کۆنه‌په‌رستیدا کردۆته‌وه و باوه‌شیان کردووه به دامێنی نه‌زانیدا و بواریان بۆ گه‌شه و بوژاندنه‌وه و پێشکه‌وتن و ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی ئینسانه‌کان نه‌هێشتۆته‌وه، ده‌هۆڵی دڕاوی دیموکراسیان ناچێته گوێ ی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی خۆشیانه‌وه.
گه‌ر بچینه ناو ناخی مرۆڤه‌کان که له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا سه‌رکوت و بێ‌ماف و له ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه په‌راوێزخراون به ڕوونی و ئاشکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ڕایه‌ڵی پێکه‌وه گرێدان و نزیک بوونه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه و زیاتر ده‌رکه‌وتنی دووچینی جیاواز و دژ به‌یه‌که و هه‌میشه‌ش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و کێشمه کێش و ململانێدان.
ئیتر نه دروشمی زه‌ق و نه سیاسه‌تی فریوبازی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نه ڕه‌فتار و کرده‌وه‌کانیان ناتوانێت به‌ئاسانی خه‌ڵکی فریوبدات و مێژووی کۆن و دێرینیان ده‌ریخستووه چه‌نده سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی کاریان له خزمه‌تی خۆیاندایه و هه‌موو هه‌نگاوێکی که ده‌یهاوێژن دووره له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه‌وه. چه‌نده خۆیان به‌چالاک و هه‌ڵسوڕاو و دڵسۆز نیشان بده‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕ ئه‌کات که بچێته گیرفانی ئاغاکانیانه‌وه و له‌وه ترازا هه‌تا هێز و توانای سه‌ربازیشیان هه‌ر بۆ گیانی خه‌ڵکی داماو و لێقه‌وماو ده‌خه‌نه‌کار. ئه‌مانه چینێکی ده‌سه‌ڵاتدارن و به‌زه‌بری هێز خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا و بیر و باوه‌ڕیان ته‌سکه و ته‌نیا له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا ده‌خولێته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌میشه له شه‌ڕ و ئاشتیاندا گوێ ناده‌نه ڕای زۆرێنه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌ئاره‌زووی خۆیان سیاسه‌ت و ڕێکه‌وتن و سازش ده‌که‌ن و دارایی و سامانی جه‌ماوه‌ری کوردستان به نهێنی تاڵان و ته‌خشان و په‌خ‌شان ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتیشیان له‌نێو خۆیاندا دابه‌شکردووه. ئه‌وه نیو سه‌ده زیاتره له‌شاخ و له‌شار هه‌ر له سه‌ر ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانیدا ماوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌میشه خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی له پێناوی ئازادی و یه‌کسانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی مێژوو جیهان گیرۆده‌ی ڕه‌وتی زۆرداری و کۆنه‌په‌رستی بووه، ئه‌وه‌ش ئاکامی باڵاکردنی سیاسه‌تی پڕ سته‌م و دژی مرۆیی سه‌رمایه‌ی جیهانی یه.
خه‌بات و تێکۆشانی بزووتنه‌وه‌ی خه‌مخۆری کۆمه‌ڵگه به درێژایی مێژوو بۆ ڕزگاربوون و ئازادبوونی مرۆڤه‌کان له هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه و دواکه‌وتوویی و کۆنه‌په‌رستی بووه، که چی ئێستا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک و سه‌رده‌می زانست و ته‌کنۆلۆژیادا تازه به تازه کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی تری ناوچه‌که، به‌ده‌ست هه‌ژاری و بێمافی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی و بێ خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵێنێ. بوون و درێژ مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له پشت به‌ستنیان به ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری و کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که و جیهان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌ک پشت ئه‌ستووریان به جه‌ماوه‌ری توڕه و ناڕازی، چونکه جه‌ماوه‌ری ناڕازی خوازیاری ئاشتی و ئازادی و باشکردنی گوزه‌ران و دادپه‌روه‌ری و خوازیاری وه‌لاخستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که به زه‌بری هێز و سه‌رکوت خۆی سه‌پاندووه و ناهێڵێ خه‌ڵکی ئازادانه ئیراده‌ی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ و ڕێگره له‌پێش هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک که بیه‌وێ کۆمه‌ڵگا بگۆڕێ.
به‌ڵام..، بێگومان سه‌رکه‌وتنی مێژوویی هه‌ر بۆ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ره نه سه‌رکوت و نه زیندان و نه کوشتن و نه لێدان و ئاواره‌یی ناتوانێت به‌ر به‌ڕقی ئه‌ستووری جه‌ماوه‌ر بگرێت و باڵی پێشکه‌وتنخواز و ڕادیکال و چه‌پی کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام له تێکۆشان و خه‌باتدان له پێناوی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنی به‌ها ئینسانیه‌کاندا. زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ناوێت مافه‌کانیان پێشێلبکات و ئازادیان زه‌وتبکات و داهات و دارایی کۆمه‌ڵگه به تاڵان و دزی ببات و خۆیان شاهانه و خه‌ڵکیش بێبه‌شبکرێن له که‌مترین خزمه‌تگوزاری . جه‌ماوه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ناوێت جیاوازی له نێوان ژن و پیاودا بکات و به‌بیری دواکه‌وتووی سه‌ده تاریکه‌کان کۆمه‌ڵگه بداته ده‌ست یاسای کۆنه‌په‌رستی مه‌زهه‌بی و له‌کاتی خۆپیشاندان و مانگرتنی کرێکاران و کارمه‌ندانی کارگه و فه‌رمانگه‌کاندا له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه به داخوازیه‌ڕه‌واکان، خه‌ڵکی سه‌رکوت و خه‌ڵتانی خوێن بکات. ئه‌مرۆ جیاوازه له دوێنێ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له پێش و دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له دایک بووه ده‌سه‌ڵات ناتوانێ به ئاسانی هه‌ڵی خڵه‌تێنێ و به دروشمی کوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری بۆ پڕکردنی زیاتری گیرفانه‌کانیان سه‌رباری زاڵبوونی بیری کۆنه‌په‌رستی له کۆمه‌ڵگه‌دا ناتوانێت به ئاسانی له خشته‌یان به‌رێ.
ئێستا ده‌سه‌ڵات ناتوانێت وه‌ک جاران خه‌ڵک کێشی سندوقکانی ده‌نگدان بکات، ده‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ی مووچه‌بڕین و خۆراک بڕین بکات تا خه‌ڵکی ڕه‌وانه‌ی ده‌نگدان بکات. سه‌رژمێری ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاماده‌ییان له‌به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگداندا هه‌یه ده‌یسه‌لمێنێ که چه‌نده خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات لێکه‌وه دوورن و چه‌نده په‌رۆشن بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. خه‌ڵک ئێستا به کرده‌وه ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌یه، چوون و نه‌چوونیان هیچ له به‌رژه‌وندیان ناگۆڕێ و هه‌موو شتێکیان هه‌ربۆخیان و لیستی ناوه‌کانیان له پێش هه‌ڵبژاردندا ئاماده‌یه، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی که به ناچاری زۆرلێکردن ده‌چنه به‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان هه‌ر به‌سپێتی یا خه‌تێکی چه‌پ و ڕاست بده‌ن له کارته‌کانی ده‌نگدان و ئه‌وجا بیخه‌نه سندوقه‌کانی گاڵته‌جاری هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌یشتۆته سه‌ره‌تای کۆتایی و کۆمه‌ڵگه گۆڕانکاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێ و ده‌بێ کرێکاران و به‌شخوراوان و ئازادیخوازان و پێشکه‌وتنخوازان خۆیان ڕێک بخه‌ن و له ده‌وری به‌رنامه‌ی ئاماده‌ی خۆیان که دنیایه‌کی باشتری کۆمۆنیزمی کرێکاری یه کۆببنه‌وه و بزووتنه‌وه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌ری له پێناوی ئازادی و یه‌کسانی و سکولاریزمدا بێته‌کایه‌وه.
5 ی سێپته‌مبه‌ر 2008
|