تاڵه‌بانی نایه‌وێت خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌دواوه له‌سوپای ئێراق بدات!
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
ئاخر هه‌ر چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا بوو، سه‌باره‌ت به‌دواکه‌وتنی له‌سێداره‌دانی هه‌رسێ تاوانباری ئه‌نفال (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌دو حوسێن ره‌شید محه‌مه‌د)، ماڵپه‌ڕی (پوک ئۆنلاین) له‌ژێرناوی (تائێستا له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال به‌سه‌رۆکایه‌تی کۆمار نه‌گه‌یشتوه)دا، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه. پوک ئۆنلاین، له‌و هه‌واڵه‌دا باسی لێدوانێکی جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردوستان‌و، سه‌رۆک کۆماری ئێراق، ده‌کات‌و ده‌ڵێت: (سه‌رۆک تاڵه‌بانی له‌دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئێراقیه‌دا وتی: (ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق سه‌باره‌ت به‌تاوانبارانی ئه‌نفال بگاته‌ئێمه، که‌تاوه‌کو ئێستا نه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ئێمه‌نه‌مافی واژۆکردن نه‌مافی ره‌تکردنه‌وه‌مان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ره‌هایه‌و ناشێ ره‌تکرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار یه‌ک مافی هه‌یه‌ئه‌ویش دیاریکردنی رۆژی له‌سێداره‌دانه‌که‌یه). رۆژی هه‌ینی
(29.2.2008)، هه‌موو لایه‌ک گوێبیستی راگه‌یاندنی په‌سه‌ندکردنی جێبه‌جێکردنی
سزای له‌سێداره‌دانه‌که‌ی تاوانبار (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)ی تینوو به‌خوێنی
کورد بووین (که‌مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌مو لایه‌که) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه. رۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره(2777)ی شه‌ممه(1.3.2008)،
له‌لاپه‌ڕه(1)دا باسی ئه‌وه‌یکردووه‌که: (به‌گوێره‌ی ئه‌سوات ئه‌لئێراق،
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌نووسینگه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراق رایگه‌یاندووه،
که‌ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کۆمار دوێنێ هه‌ینی واته(29.3) بڕیاری
جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دانی تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی په‌سه‌ندکرد).
رۆژی دواتریش کوردستانی نوێ، له‌لاپه‌ڕه(5)ی ژماره(4510)ی یه‌کشه‌ممه(2.3.2008)دا،
له‌ژێرناوی (عه‌لی کیمیاوی له‌سێداره‌ده‌درێت)، له‌ڕاپۆرتێکی وه‌رگێڕدراودا
نووسیوێتی: (عادل عه‌بدولمه‌هدی، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێراق به‌که‌ناڵی
(BBC) راگه‌یاند: دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی (دادگای باڵای
تاوانه‌کانی ئێراق)یان په‌سه‌ندکردووه‌و له‌ماوه‌ی (30) هه‌روه‌ها (کوردسات)ی که‌ناڵی ئاسمانی (ینک)، له‌کاتی راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌دا، وه‌کو پاساوێک بۆ ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی تاڵه‌بانی له‌کاروباری (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)و، تاکه‌که‌ناڵ بوو که‌رایگه‌یاند گوایه‌ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ته‌نیا دۆسێی تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌و هی دوو تاوانباره‌که‌ی تری به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه!!! باشه‌ده‌کرێت کوردسات به‌خزم‌و که‌سی ئه‌نفالکراوه‌کان‌و هاووڵاتیانی کورد بڵێت، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی نه‌بێت، ده‌بێت کێ بێت ئه‌وکه‌سه‌ی که‌دۆسێی دوو تاوانباره‌که‌ی تر (سوڵتان هاشم‌و حوسێن ره‌شید)ی جیاکردبێته‌وه‌له‌عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید؟ باشه‌تاڵه‌بانی هه‌رخۆی
به‌ر له(10) رۆژو له(19.2.2008)دا به‌گوێره‌ی (پوک ئونلاین) به‌که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی (العراقیة)ی راگه‌یاندووه، که‌ئه‌وان (ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی کۆمار) نه‌مافی واژۆکردن نه‌مافی ره‌تکردنه‌وه‌یان نییه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق
بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ره‌هایه‌و ناشێ ره‌تکرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی
سه‌رۆکایه‌تی کۆمار یه‌ک مافی هه‌یه‌ئه‌ویش دیاریکردنی رۆژی له‌سێداره‌دانه‌که‌یه).
باشه تاڵه‌بانی به‌قسه‌ی خۆی که‌مافی په‌سه‌نکردن یان په‌سه‌ند نه‌کردنی
بڕیاره‌که‌ی نه‌بێت، ئه‌ی خێره‌دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا (10) رۆژ به‌سه‌ر
لێدوانه‌که‌ی خۆیدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار که‌پێکدێت له(تاڵه‌بانی،
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌و تاریق هاشمی)ی کۆنه‌به‌عسی بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید-یان به‌ته‌نیا په‌سه‌ندکرد؟ باشه‌ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی
دڵسۆز‌و غه‌مخۆری بناماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانه‌و بۆ کورد له‌به‌غدایه(که‌وانییه)،
بۆ له‌وه‌ی نه‌ده‌پێچایه‌وه‌که‌بۆچی دۆسێی دوو تاوانباره‌که‌ی تر نه‌هاتووه؟
باشه‌ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی نییه،
بۆ بڕیاره‌که‌ی نه‌ده‌گه‌ڕانده‌وه‌بۆ دادگای ته‌میز؟ یان بۆ نه‌یده‌نارده‌ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران که‌کاری جێبه‌جێکردنی سزاکانی دادگای باڵای
تاوانه‌کانی ئێراق هی ئه‌وانه؟ ئایا ئه‌و کاره‌ی که‌تاڵه‌بانی ئه‌نجامیدا
پێشێلکردنێکی تری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ئێراقی هیواو ئاشتییه‌که‌ی ئه‌وان
نییه؟ من مه‌رج ده‌که‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو شیعه، سوننه، حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانی
ئێراق‌و ته‌نانه‌ت دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق-یش، ئه‌وه‌نده‌به‌ڵگه‌یه‌ی
که‌له‌سه‌ر سابیر عه‌زیز دووری، فه‌رحان مو‌تله‌گ ساڵح‌و ته‌نانه‌ت
تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی-یش که‌ئه‌وه‌ی دواییان بێ‌تاوان نیشاندرا، ئه‌وه‌نده‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر
گۆڕبه‌گۆڕێکی وه‌کو ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان هه‌بێت؟ ناپرسن بۆ؟؟؟ له‌کۆتاییدا ته‌نیا ئه‌وه‌ده‌ڵێم: (تو ویژدانتان تاوان‌و ناپاکی کردن نییه‌له‌کوردو کوردستان، که‌سێک که‌داکۆکی له‌ئه‌نفالچییه‌کی وه‌کو سوڵتان هاشم بکات که(10) سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له‌نێویاندا چوار سزای له‌سێداره‌دان، دوو سزای هه‌تا هه‌تایی، یه‌ک سزای پازده‌ساڵ، یه‌ک سزای ده‌ساڵی‌و دوو سزای حه‌وت ساڵی؟ هه‌روه‌ها که‌سێک که‌خاوه‌نی ئه‌و قسانه‌ی خواره‌وه‌بێت: سوڵتان هاشم له‌دانیشتنی ژماره(42)ی رێکه‌وتی (11.2.2007)، باسی ئه‌وه‌ی کرد ئه‌گه‌ر جارێکی تریش هه‌مان بارودۆخی ساڵانی ئه‌نفالی بێته‌وه‌پێش، به‌دڵنیاییه‌وه‌فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێده‌کات‌و ئه‌نفالێکی تری کورد ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی دادوه‌ر -محه‌مه‌د عوره‌یبی-دا سه‌باره‌ت به‌کوژرانی سه‌دان هه‌زار که‌سی بێتاوان‌و سیڤیلی دێهاتنشین‌و کاولکردنی چه‌ند هه‌زار گوندێک، له‌ڕووی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌چۆن شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ سوڵتان هاشم گوتی: (سه‌ره‌تا سوپا که‌سی نه‌کوشتووه. هه‌روه‌ها من نامه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت بده‌مه‌وه، چونکه‌له‌ڕووی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌هیچ وه‌ڵامم بۆ پرسیاره‌که‌ت نییه، به‌ڵام له‌ڕووی بۆچوونی سه‌ربازیمه‌وه‌ئه‌گه‌ر دیسان ئه‌نفال بێته‌وه‌پێشم ئه‌نجامی ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی فه‌رمانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویشی پێسپاردبام جێبه‌جێم ده‌کرد. هه‌موو ئێراقییه‌کی شه‌ریفیش شانازی به‌سوپای ئێراقه‌وه‌ده‌کات، چونکه‌مێژووی سوپا مێژوویه‌کی سپی‌و پاکه!!!). ئایا تاوان‌و ناپاکی کردن نییه‌بۆ کوردێک که‌هه‌وڵی رزگارکردنی تاوانبارێک بدات که‌به‌شداری‌و سه‌رکردایه‌تی کردنی چوار کوشتاری ئه‌نفالی کردبێت‌و له‌و کوشتارانه‌شدا (182) هه‌زار کوردی تیاچووبێت؟ ماوه‌ته‌نیا ئه‌وه‌بڵێم که‌دیاره‌تاڵه‌بانی له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم به‌لێدانی خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌دواوه‌له‌سوپای ئێراق ده‌زانێت، بۆیه‌نایه‌وێت ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی سوپای شومی ئێراقی سه‌ددام‌و به‌عس له‌سێداره‌بدرێت! ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو کاتی خۆی له‌کاتی گفتوگۆی نێوان یه‌کێتیی‌و سه‌ددام، له‌ساڵانی (1983-1985)دا مام جه‌لال له‌سورداش له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی رۆژنامه‌ی (الطلیعة العربیة)دا گوتبووی: (ئێمه‌بۆیه‌گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ سه‌ددام کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی نامانه‌وێت خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌دواوه‌له‌سوپای ئێراق‌و نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی بده‌ین، چونکه‌ئه‌و سوپایه‌سوپایه‌کی نیشتمانییه).
تێبینیی: ده‌توانی لێره کرته بکه‌ی بۆ دیتنی ئه‌م بابه‌ته و به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی به ( پی دی ئێف ).
Darsim2006@hotmail.com
|