٢\١\٢٠١٠
تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان
له دادگایه‌کی مه‌جازیدا!

موحسین که‌ریم
به‌پێی دانپیانانه‌کانی تاڵه‌بانی، که له‌راپۆرته‌که‌یدا بۆپلینۆمی
(4) ئاشکرای کردوه، لانی که‌م نه‌وشیروان له‌سه‌ر تاوانی بڕیاری کوشتن
و هاندان بۆ کوشتن، تاوانی هاندانی راسیستی و هێنانی کاره‌سات به‌ده‌ستی
ئه‌نقه‌ست بۆسه‌ر خه‌ڵک ده‌بێ دادگایی بکرێ! ئه‌مه بێجگه له‌سیاسه‌تی
چه‌واشه‌کردنی ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌ی(کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
کوردستان) به ئایدیۆلۆژیایه‌ک که خۆی باوه‌ڕی پێ نه‌بوه‌و وه‌کو
هۆکارێکی هاندانی ئه‌وان سودی لێوه‌رگرتوه و له‌م نێوه‌شدا ده‌یان که‌سیان
گیانیان له‌ده‌ستداوه، که ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی شانسیان هه‌بوه‌و له‌ژیاندا
ماون یان که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی که گیانیان له‌ده‌ستداوه دادگای لێ‌بگرن!
تاڵه‌بانیش لانی که‌م به‌تاوانی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه بۆماوه‌ی
چه‌ندین ساڵ ده‌بێ بچێته‌به‌رده‌م دادگا! تاڵه‌بانی خۆی ده‌زانێ که ئه‌و
کاره‌ی ئه‌و (شاردنه‌وه‌ی تاوان) به‌پێی یاسا تاوانه! من لێره‌دا ناچمه‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک تاڵه‌بانی راسته‌وخۆ به‌شداره له
بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌و چه‌ندین تاوانی دیکه که هێشتا
ئاشکرا نه‌کراون و "له‌ناو نانێکی گه‌رمدا هه‌ڵگیروان بۆ کاتی خۆی!"؛
له‌وانه تاوانی تیرۆرکردنی(5) کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
له ساڵی 2000 له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کی
پێبکه‌م ئه‌وه‌یه که تاڵه‌بانی، له‌پاڵ شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان ده‌رباره‌ی
تاوانه‌کانی نه‌وشیروان، که‌چی بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌وی وه‌کو
جێگری خۆی و که‌سی یه‌که‌می جێمتمانه‌ی خۆی مامه‌ڵه کردوه. جائه‌گه‌ر
نه‌وشیروان ئه‌و که‌سه شه‌ڕه‌نگێزو ئینسانکوژو پیلانگێرو توندوتیژه‌یه(که
وایه)، ئه‌وا ئیتر چ بوارێک و ده‌رفه‌تێک بۆ پاکیزه‌یی تاڵه‌بانی ده‌مێنێته‌وه!؟
ناکرێ خۆت پاک و بێگه‌ردو په‌پوله بیت و جێگره‌که‌شت( بۆ چه‌ند مانگێک
نا به‌ڵکو بۆ چه‌ندین ساڵ) پیلانگێرو ئینسانکوژ بێت! ته‌نه‌نات سیاسه‌تی
باوکسالارانه‌ی تاڵه‌بانی بۆ"راگرتنی یه‌کێتی ناو یه‌کێتی!"ش ناتوانێ
پاکانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆبکات که تاوانبارێکی خه‌ته‌رناکی وا که به‌قسه‌ی
تاڵه‌بانی خۆشی "له کاته ناسکه‌کانیشدا یه‌کێتی به‌جێهێشتوه"، "هه‌ڵه‌ی
مێژویی توشی یه‌کێتی کردوه"، به‌رده‌وام "پیلانی بۆ تێکدانی یه‌کێتی
داڕشتوه‌و دژایه‌تی و کۆنه‌قینی دژی سکرتێری گشتی" په‌ره‌پێداوه، له‌وجێگا
هه‌ره هه‌ستیاره‌ی یه‌کێتیدا دابنێ!
با ئێستا له‌زمانی تاڵه‌بانیه‌وه ئاماژه به‌هه‌ندێ له تاوانه‌کانی
نه‌وشیروان بکه‌ین:
1. له کێشمه‌کێشه‌کانی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران له‌ساڵانی هه‌شتاکاندا،
نه‌وشیروان له‌رێگای توندوتیژی و پیلانگێریه‌وه ویستویه‌تی نه‌یاره‌کانی
ده‌رپه‌ڕێنێ. ته‌نانه‌ت یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی گه‌یاندۆته ئاستی"حوکمى
ئیعدام و شه‌ڕو پێکدادان". " سکرتێرى کۆمه‌ڵه ئه‌و هێڵه‌ى قیاده ده‌کرد
که به کوشتن و گرتن و ته‌فروتوناکردن کێشه‌کان ببرێته‌وه."
2. نه‌وشیروان له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا "بڕیارى کوشتنى خه‌ڵکى له‌شارو
له‌لادێ ده‌رکردوه".
3. له‌شه‌ڕی پشتاشان و قرناقه‌دا له‌دژی حیزبی شیوعی، نه‌وشیروان "روداوه‌کانی
به‌بارێکی خراپ و نامرۆڤانه بردوه" و سه‌ربه‌خۆ شه‌رێکی سه‌ربازی به‌رپاکردوه
که ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی حیزبی شیوعی کوژران یان به دیلی
کوژران. بیانوی فکریشی بۆئه‌و قه‌تڵوعامه‌ی شیوعیه‌کان ئه‌وه‌بوه که"مارکسیزم
گه‌ڕوگول بووه‌و سۆشیالیزم باوى نه‌ماوه."
4. ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌وشیروان له‌کاتێکدا بوه که خۆی"سکرتێرى کۆمه‌ڵه‌ى
مارکسى لینینى بوو!" وه له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا سه‌دان ئینسانی زه‌حمه‌تکێش
و کرێکاری چه‌واشه‌کردوه‌و له‌زیندانه‌کانی به‌عسدا کردونیه‌ته خۆراکی
جه‌لاده‌کانی به‌عس یان له‌شه‌ڕدا به‌کوشتنی داون.
5. "نه‌وشیروان چه‌ندین بڕیاری داوه که ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرایه شه‌ڕه‌که‌ی
له‌گه‌ڵ به‌عسدا ده‌گۆڕی بۆشه‌ڕی کورد‌و عه‌ره‌ب"، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه
که ناوبراو هانی گیانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و رقوکینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و
راسیستی داوه.
6. له جه‌رگه‌ی شه‌ڕی عێراق وئێراندا نه‌وشیروان به"بڕیاری سه‌ربازی
هه‌ڵه‌و ترسناک" ده‌وری هه‌بوه له نانه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌دا."
به‌بێ لێکدانه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجى جه‌نگه‌که‌و سروشتى فاشیانه‌ى سه‌دامیه‌کان
له دوو ساڵى کۆتایى جه‌نگه‌که‌دا، پاساوى دایه ده‌ست سه‌دام که
سروشته فاشیه‌که‌ى به رۆژى روناک، به‌بێ دوودڵیى له شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا
جێبه‌جێ بکات... به‌تایبه‌تى حکومه‌ت پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ ناردبوین که
هه‌ر په‌لامارێک له‌گه‌ڵ پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ر شوێنێک، به به‌کارهێنانى
چه‌کى کیمیاوى جوابى ده‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر شارى سلێمانیش بێت."
ئایا پیلاندانان، هاندان، بڕیاردان، به‌شداریکردن و ئه‌نجامدانی هه‌ر
یه‌که له‌و تاوانانه به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی بدرایه‌ته
دادگا!؟ ئه‌ی بۆچی تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی هه‌موو ئه‌وساڵانه‌ی رابردوو‌دا
ئه‌لفێکی نه‌درکاند تا ئه‌وکاته‌ی نه‌وشیروان لێی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و
نیشانه‌ی له‌خۆشی گرت؟ تاڵه‌بانی ده‌ڵێ که‌له ساڵی 1981 نه‌وشیروان
پیلانی کوشتنی خه‌ڵکی داناوه و دواتریش له ناکۆکی نێوان خۆیاندا گه‌یاندیویه‌تیه
بریاری ئیعدام و کوشتن و ته‌فروتوناکردن. کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ستی
ئه‌وی تێدایه، ئه‌ی بۆچی له‌ماوه‌ی نزیک به 28 ساڵدا ئه‌و راستیانه‌ت
نه‌درکاند!؟ ئایا سیاسه‌تی قازانجپه‌رستانه‌ی راگرتنی نێوماڵی یه‌کێتی
گرنگتره له دان نان به‌و هه‌ڵه مێژویی و کاره‌ساته مرۆییه‌ی"له‌سه‌ر
ده‌ستی نه‌وشیرواندا!" توشی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌تانکرد!؟ ئایا نه‌ده‌کرا
له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به قه‌ولی خۆتان سه‌رشێتانه‌ی نه‌وشیروان، هیچ
نه‌بێ دوای راپه‌ڕین، خۆتانی لێبێبه‌ری بکه‌ن، مادام که ده‌ڵێن ئێوه‌و
به‌شێکی زۆری مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌شتان له‌گه‌ڵی نه‌بوون!؟
جه‌نابی سکرتێری یه‌کێتی! ده‌کرێ ئێمه‌و خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت
ریزه‌کانی خۆشتان بپرسین ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌وشیروان "سه‌رچاوه‌ی
کێشه‌ی ناو یه‌کێتی" بوه، "رابه‌ری هێڵی کوشتن و ته‌سفیه‌ی جه‌سته‌یی
بوه"، "له‌کاته مێژووییه هه‌ستیاره‌کاندا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی توشی
یه‌کیتی کردوه یان له‌ناوزه‌نگ خۆى شاردۆته‌وه‌و ره‌خنه‌ى روخێنه‌ریشى
گرتوه"، یان هه‌ر "خه‌ریکی پیلانگێری و ده‌سته‌گه‌ری بوه"، ئه‌ی بۆچی
تا ساڵی 2006 نه‌وشیروان که‌سی بڕیاربه‌ده‌ستی دوه‌می ناو یه‌کێتی بوه‌و
هه‌میشه ئێوه وه‌کو نزیکترین که‌سی ناو رابه‌ری یه‌کێتی مامه‌ڵه‌تان
کردوه!؟ ده‌کرێ حیکمه‌تی ئه‌وسیاسه‌ته‌مان بۆروون بکه‌یته‌وه.
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌بێت که نه‌وشیروان هێزی هه‌بوه له‌ناو
یه‌کێتیداو بۆ پاراستنی یه‌کریزی حیزبه‌که‌ی ناچاربوه سازشی له‌گه‌ڵ
بکات، وه‌کو له راپۆرته‌که‌ی پلینۆم‌دا ده‌ڵێ:"نه‌وشیروان سکرتێری کۆمه‌ڵه‌بوو"،
خۆ کۆمه‌ڵه له کۆتایی هه‌شتاکانه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و نه‌وشیروانیش
به‌قسه‌ی خۆتان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی که‌سه ناوداره‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا
تێکیدابوو! ده‌کرێ بپرسین ئه‌و سیحره چیه که دوای 17-18 ساڵ له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران هێشتا ده‌ستبه‌رداری سازشکردن نابن له‌گه‌ڵ ئه‌و
شه‌یتانه‌دا که هه‌ر کێشه و گێچه‌ڵ بۆ یه‌کێتی دروست ده‌کات و شه‌مه‌زاری
و خه‌جاڵه‌تی بۆ یه‌کێتی دێنێ!؟
به‌ڵام له‌وه قه‌باحه‌تتر ئه‌وه‌یه که سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه
کاتێک ساڵی 2006 نه‌وشیروان به‌رپرسیارێتی له‌ناویه‌کێتیدا جێده‌هێڵێ
هێشتا "سکرتێرى گشتى.. (ده ملیۆن دۆلار)و گرده‌که‌و هه‌ندێ شتى تر‌ى"
ده‌داتێ! ئه‌ی تاڵه‌بانی وه‌ڵامی بۆئه‌مه چی ده‌بێت که له‌داهاتی
قوتی زه‌وتکراوی خه‌ڵکی کوردستان (10)ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌و که‌سه‌ی
که ده‌ستی هه‌بوه له‌بیانو دانه‌ده‌ست سه‌دام بۆ کوشتنی(5000)که‌س له
هه‌ڵه‌بجه، له‌کاتێکدا خه‌ڵکی ئه‌و شاره وه‌کو پێویست له‌سه‌ره‌تاییترین
خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به‌هره‌مه‌ندنین!؟ ئه‌ی کێ ئه‌و مافه‌ی دا به‌تاڵه‌بانی
که گردێک بکاته موڵکی نه‌وشیروان له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا له‌کاتێکدا
هه‌زاران خێزانی هه‌ژاری ئه‌وشاره چه‌ند مه‌ترێک زه‌وییان نیه بیکه‌ن
به سه‌رپه‌نایه‌ک و تێیدا که‌مێک بحه‌وێنه‌وه!؟
دڵنیام نه ئێمه‌و نه خه‌ڵکی کوردستان و نه‌هیچ که‌س هیچ کاتێک وه‌ڵامی
راسته‌قینه‌و واقعی ئه‌و پرسیارانه له‌تاڵه‌بانی وه‌رناگرێته‌وه. هه‌روه‌ک
دڵنیاشم که ئه‌و راستیه‌ی له‌پشت ئه‌م سیاسه‌ته به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی
تاڵه‌بانیه‌وه بووه ئه‌وه‌یه که تائه‌وکاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی
تاڵه‌بانی و نه‌وشیروانی له‌ناو یه‌کێتیدا کۆکردبۆوه، سه‌رباری"ناکۆکی
فکری و سیاسیان!"، له‌په‌یوه‌ند به سیاسه‌ته گشتی و بنه‌ره‌تیه‌کانی
یه‌کێتیه‌وه هیچ ناکۆکیه‌کی جدی له‌نێوانیاندا نه‌بووه‌و هه‌ردوکیان
به پله‌ی یه‌که‌م و دوه‌م به‌رپرسن له‌هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان پێکردن و چه‌ندین تاوانی دیکه‌ش که به‌ڕۆیشتنی کات ده‌رده‌که‌ون!
راستیه‌که ئاوایه که‌تا ئه‌وکاته‌ی نه‌وشیروان رابه‌ریی تاڵه‌بانیی
قبوڵ کردبوو، تاڵه‌بانیش لاساریه‌کانی"کاکه نه‌وه"ی ته‌حه‌مول ده‌کرد!
به‌ڵام کاتێک نه‌وشیروان و داروده‌سته‌که‌ی"ناپاکى" و "بێئه‌مه‌کی"یان
به‌رامبه‌ر یه‌کێتی و تاڵه‌بانی نواند، ئیتر جامی ته‌حه‌مولی تاڵه‌بانی
سه‌رڕێژبوو! کاتێک تاڵه‌بانی له نه‌وشیروان ده‌ڕه‌نجێ که نهێنیه‌کانی
ئاشکرا ده‌کات و دژی یه‌کێتی و ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی ده‌وه‌ستێته‌وه،
بگره له 25/7/2009دا گۆڵی بردنه‌وه له تاڵه‌بانی ده‌کات!؟ ئێستا
ئیتر تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی گۆڵه‌که له‌نه‌وشیروان بکاته‌وه.
بۆیه "کاکه نه‌وه‌ی خۆمان" بوه‌ته خزمه‌تکاری راسته‌وخۆی "دوژمنانى
کورد‌و کوردستان، داگیرکه‌رانى کوردستان و دوژمنانى دیموکراسى .." و"
راسته‌وخۆ خزمه‌تى پیلانى کۆنه‌په‌رست، به‌عسییه سه‌ددامیه‌کان،
شۆڤێنیه‌کان و تیرۆریستان ده‌کات".
|