په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٦\٢٠١٩

تاقیکردنەوەیەکی چێژبەخش.

 

عیماد یونس

وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: فەرھاد ئەحمەد


ئیلیانا بەیانیباشی لە باپیرەی کردو پێیوت: باپیرە،حەزدەکەم موگناتیسێک دروستبکەم .ھاوکاریم دەکەیت؟؟؟
باپیرەی وتی:بێگومان! ئەمە کارێکی زۆر گران نییە ،چونکە پێویستی بەھەندێ کەلوپەل ھەیە کە لە ھەموو ماڵێکدا دەستدەکەون، بزماری درێژ، پارچەیەک وایەری مس و پیلێک. باپیرەبەدەم گفتوگۆوە کەلوپەلەکانی ئامادەکرد.باپیرەو ئیلیانا دەستیانکرد بەتاقیکردنەوەکە.

سەرەتا بەشی ناوەڕاستی وایەرەکەیان نزیک لەیەکەوە ئاڵاند لە بزمارەکەوە ،پاشان ھەردو سەرە بەرەڵاکەی وایەرەکەیان ھێنا،سەرێکیان لەجەمسەری نێگەتیف وسەرەکەی تریان لەجەمسەری پۆزەتیڤی پیلەکە توندکرد. بینیان کاتێک تەزوی کارەبای پیلەکەبە ناو وایەرەکەداتێدەپەڕێت، بزمارەکە دەبێت بە موگناتیس و ھەرپارچە ئاسنێکی لێنزیک بکرایەتەوە ڕایدەکێشا و دەیگرت. کاتێکیش یەکێک لەسەری وایەرەکەیان لەجەمسەری پیلەکە دەکردەوە ،ھەموو ئەو پارچە ئاسنانەی کە بە بزمارەکەوە نوسابوون دەکەوتنە خوارەوە. باپیرە کەبینی ئیلیانا بەوتاقیکردنەوەیە زۆر دڵخۆشە،موگناتیسێکی بە دیاری دا بە ئیلیانا.

ڕۆژی دواتر ئیلیانا ھاوڕێکانی کۆکردەوەو پێیوتن: سەیرکەن ئێستا چ جادویەک دەکەم!ئیلیانا کۆمەڵێک دەرزی وبزماری لەسەر مێزەک داناو بەشێوەیەکی نھێنی پارچە موگناتیسەکەی لەژێر مێزەکەوە دەجوڵاند. کاتێک ھاوڕێکانی دەیانبینی دەرزی و بزمارەکان دەجوڵێنەوە سەرسام دەبون و دەیانوت: سەیرە ئەمە چۆن ڕوودەدات؟!ئیلیانا بەسەرھاتەکەی بۆگێڕانەوەو پێیوتن: کەباپیرەی چۆن ھاوکاریکردووە لەو تاقیکردنەوە چیژبەخشەدا.
 

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک