٥\٣\٢٠١٠
تاقیکردنەوەى هێزی
سێیهم،
دەسەڵات لە دەربەندیخان تەسلیمى ئیرادەى
گەنجان بوو.
پێشڕەو حەمید
نەوەى نوێ ، نوێ لەخەون و تموحات گوتارو کارکردن ، نەوى نوێ ، نەوەى
دواى هەموو شەڕەکانە ، نەوەى سەردەمى پاشماوەى جەنگ و نەوى سەرەتاى
گۆڕانکاریەکان ، نەوەى نوێ نەوەیەکە دونیاکەى جیاوازترە لە ویتر کە
نەوەى پێشخۆیەتى ، ئەم نەویە دەیەوێت لە ئێستادا بەئاسانى تەسلیمى
سایەسەتکردنەکانى (ئەو)ى تر نەبێت و ئەوى تریش بەئەقڵێتیکى
کۆنەپارێزەوە لەپەراوێزکردنى ( ئەم ) ی تردالەبیرکردنەوە دایە و
بونەوەرێکى سەرسەختەو ڕێگەى کارکردن و گەیشتن بە ناوەندى بڕیاردان
ئاسان ناکات و هەمیشە لەسەنگەردایەبۆ ئەو نەویەوەیەو دەیەوێت لەبازنەى
بیرەدۆگمایەکانى دا بەچواردەورى موژدەو حیکاتە بەسەرچوەکانیى خۆیدا دا
خۆلى پێبخوات .
ئەوە بونەوەرەی هەستیارەى ئێستابونى هەیەو پێى دەڵین ( نەوى نوێ )
بڕیارى دا لە پانتاى سنورى ئیشکردنى خۆیدا وەک بونەوەریکى تموحى و
هەستارى عەوداڵ بە ئاشناکردنى ژیانیکى تر بە ژیانى پڕلە تەلیسم و کرت
بەند ، بڕیارى دا لە دەرەوەى بازنە مۆنۆپۆلکراوەکەى دەسەڵاتەوە ،
بەهەموو هێزێکیەوە لەپشتى هێزێکى ترەوە راِبوەستێت و هەلێکى تر
بۆگۆڕینى بیرکردنەوەکانى هێزى باڵادەست تاقى بکاتەوە .
هاودارانى لیستى گۆران بۆ پشتگیرى کردن لە کاندیداى لیستەکەیان شەقامى
سەرەکى شارى دەربەندیخان نیان نیلى پۆش کردو بەهەزاران گەنجى ئەو شارە
بەدروشمى دەربەندیخان شارى گۆڕانخوازانە ڕژانە سەرشەقامەکان و بەو
خۆنمایشکردنەیان ، زەنگیکى یەکلاکەرەوەیان بو بۆ تەواى لیستە
بەشداربوەکان لێدا بەتایبەتى لیستى هاوپیەمانى کوردستان ، کە هاوکات
هاودارنى لیستى هاوپیەمانى کوردستان و لیستى یەکگرتوى ئیسلامى بۆهەمان
مەبەست و پشتگیرى کردنى لیستەکەیان لەسەر شەقامەکانى شارى دەربەندیخان
خۆیان نمایشکرد .
خەڵکى دەربەندیخان بەهەموو ڕەنگ و ئایدیا و بیرکردنەوە
جیاوازەکانیانەوە لەسەرتاى هەڵمەتى بانگەشەکردنى هەڵبژاردنى لیست و
قەوارە سیاسیەکانەوە تائیستا ، بەشێوەیەکى شارستانیانە درێژە بەو
هەڵمەتە دەدەن و تائێستا هیچ ڕوداوێک تۆمار نەکراوەو لە کۆمیسێونى
باڵاى هەڵبژاردنەکانیش هیچ کام لە لیست و قەوارە سیاسیەکان هیچ
سکاڵایەکیان لە دژى یەکتر تۆمار نەکردوە .
peshrawhameed@googlemail.com
|