تاراوگه‌و
په‌ڕه‌مووچه ره‌نگاڵه‌ییه‌کانی
شێوه‌کارێکی
کورد
(دڵشاد
کوێستانی).

بورهان هه‌ژار
ده‌ستپێک
: ـ له مێژ بوو ده‌مخواست که سه‌ردانێکی وڵاتی فه‌ره‌نسا بکه‌م و بۆ
دیداری هاوڕێیه‌کی دێریینم گه‌شتێکی هونه‌رییانه بسازێنم که بۆخۆی
نزیکه‌ی 11 ساڵ زیاتره په‌راگه‌نده‌ی ئه‌وێنده‌ره‌و خۆی به کاری
هونه‌رییه‌وه سه‌رقاڵ کردووه.. !ئه‌وه‌بوو له هه‌فته‌ی به‌ر له
کۆتایی مانگی ئۆکتۆبه‌ری رابردوو به‌ره‌و باژێڕی( شۆمونت )ی فه‌ره‌نسا
به‌ڕێکه‌تم و پاش 17 ساڵ له دابڕانی دیداری یه‌کبینینی هاوڕێیانه
به‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ست ناسکه چالاکه شاد بووم.. گه‌رچی به‌نده
زیاتر تا له کوردستان بووم، ئه‌م هاوڕی هێژاو زێده ئازیزه‌م( دڵشاد
کوێستانی )وه‌ک سترانبێژێکی ده‌نگسۆزو شاعیرێکی به‌جورئه‌ت ده‌ناسیی و
هێشتاکه ئه‌و به‌هره چه‌که‌ره بووه خۆڕسکه شاراوه‌یه‌ی له دنیای
ره‌نگ و په‌ڕه‌مووچ پێئاشنا نه‌کردبووین..هه‌ربۆیه‌کا هاوڕا ده‌گه‌ڵ
سۆراخ و هه‌واڵپرسین و یه‌کتر دۆزینه‌وه‌مان له‌م دنیای جه‌نجاڵی
ته‌ژیی له نه‌هامه‌تییانه‌م له تاراوگه‌یه، له رێی
ئینته‌رنێته‌وه‌به‌ر له دوو ساڵێک پێش هه‌نوکه، ئه‌وی به هه‌نگاوه
چه‌له‌نگه پڕ له هونه‌رییه‌کانی ئاشناکردم و پاشخانێکم له‌سه‌ر
مه‌ڵۆی کار‌و به‌رهه‌مه نایابه‌کانی وه‌چنگ که‌وت که به‌راستی جێگه‌ی
خۆشنیهادیی و فره شادی‌م بوون که که‌سێکی ئه‌وها چالاک و
خامه‌ره‌نگین به بارتاقای سالانی ژیانی ئه‌م ساڵانه‌ی له فه‌ره‌نسا
بوونی تواناولێهاتووی خۆی ئافه‌ریده کردگێ،و ته‌نانه‌ت به راده‌یه‌کی
چاک توانیوویه‌تی بچێته ناو خه‌سڵه‌تی دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگای
فه‌ره‌نساییه‌وه‌و وه‌ک مرۆڤێکی هۆشیار بتوانێت هه‌ڵسوکه‌وت بکات..
ئێدی که‌مرۆڤ به‌وپه‌ڕی رێز‌و نه‌وازشه‌وه له‌ته‌ک ئه‌م بارگاوی
بوونه‌ییدا به دیارده‌ی شارستانی رۆژئاوادا، بڕوانێته خه‌رمه‌نی
به‌هره گه‌شه هونه‌رییه‌که‌ی، له نێو دنیای هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی
هاوده‌مدا.. ئه‌مه وێڕای به‌شداربوونی له چه‌ندین پێشانگای هاوبه‌شیی
له نێو خودی زۆربه‌ی باژێڕه‌کانی فه‌ره‌نسادا ده‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندانیترداو له‌هه‌مانکاتدا توانیوویه‌تی چه‌ندین جار خه‌ڵاتی
رێزلێنان و توانای سه‌رکه‌وتوویی له‌لایه‌ن ده‌زگا هونه‌رییه‌کانی
فه‌ره‌ن‌ساوه به‌ده‌ستبێنێت وه‌ک به‌هره‌مه‌ندێکی کورد له
تاراوگه‌داو که‌ئه‌مه‌ش بۆ خودی خۆی ئاوڕلێدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و
ناسینییه‌تی له نێو په‌خشی راگه‌یاندنی رۆژنامه‌کانی فه‌ره‌نسادا...!
گه‌رچی هێنده‌ی به‌نده ئاگاداری وی بم تا هه‌نوکه راگه‌یاندنی کوردی
لێیغافله‌و مخابنیشه که ئه‌وڕؤکه له‌شکرێکی بێ‌شومار له هه‌رچی
قه‌له‌م به‌ده‌ستی خۆده‌رخه‌ره هه‌س له نێو دنیای راگه‌یاندن و
په‌خشی رۆژنامه و ته‌نانه‌ت بگره که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانیش هه‌س،
دوورن له گه‌ران به‌دوای ناساندی ئه‌م جۆره که‌سه به‌هره‌مه‌نده
ره‌نگینانه. له کاتێکدا ده‌یان قه‌ڵه‌مگۆجی خۆده‌رخه‌ره ده‌بینین
هه‌ر به‌فریای ریکلام کردن و هه‌ڵدان و په‌سنکردنی هه‌ندێک خانمانی
بواری سترانن بۆ ماستاوکردن به پیاهه‌ڵدانیان له دامرکاندنه‌وه‌ی
هه‌ندێ حه‌زی که‌فوکوڵی چه‌پاندییانداله هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌ی له هیچی
نه‌بوو لێمان ده‌که‌ن به ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی دنیای هونه‌رو هتد..
بارانی ره‌نگ و ئه‌ڤینی خاک له که‌ڤاڵداخۆیان ده‌دوێن..
ئێواره‌ی
رۆژی شه‌ممه 24 مانگی ئۆکتۆبه‌ر له باژێڕی شۆمۆنتی فه‌ره‌نسا، هاوڕا
ده‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی که‌سانێکی زۆری هاوسۆزانی هونه‌ردۆستان و
هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوس و ره‌خنه‌گری دانیشتوانی ئه‌و باژێڕه
گچکه‌یه‌ی شۆمۆنت و ده‌وروبه‌ری که ئێواره‌یه‌ک بوو تژی له داهێنان و
بارانی ره‌نگی پڕته‌قاڵی که زاده‌ی به‌هره‌و سروشی هونه‌رمه‌ند بوون،
که‌سه‌راسیما هه‌ناوی که‌ڤاله ره‌نگینه‌کانی ئه‌م نیگارمه‌نده
هه‌ستناسکه‌ی ته‌نی.. ئێدی دڵشاد کوێستانی بۆخۆی گه‌رچی له نیو هاوڕێی
و دۆسته کۆنه‌کانی ئه‌وساییدا به سترانبێژێکی ده‌نگ ناسک و شاعیرێکی
پڕ له جوانێی و به‌رائه‌ت ناسرابوو، لێ ده‌مانی پاش رووکردنه
هه‌نده‌ران و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی رۆژگاری تاراوگه‌و په‌راگه‌نده‌یی
ئه‌وروپا ئه‌م مرۆڤه باوه‌ڕبه‌خۆ بووه‌ی به خه‌سله‌تێکیتری جوانی
هونه‌ری ناساند و ئاشنایه‌تی بڵندتر کرد..وه‌ک من بینیم له چواردیواری
هۆڵێکی گچکه‌ی 8 مه‌ترییدا زیاتر له 45 که‌ڤاڵی ره‌نگین زۆیان له
ئامێزی دیواره‌کانیدا هه‌ڵزه‌نیبوون که هه‌ریه‌که‌یان بۆخۆی دیمه‌نی
چیرۆکێکی مه‌رگه‌ساتی بۆنی خاک و یاده‌وه‌رییه‌کانی هه‌ستی
هونه‌رمه‌ند بوون بۆ کوردستان، له دووری نێوان و ولات و ژیانی
په‌راگه‌نده‌یی تاراوگه‌و خۆشه‌ویستیی و لێکدانه‌برانی سۆزی هونه‌ریی
بوون له دووتوێ وه‌شاندنی په‌ڕه‌مووجه ره‌نگاڵه‌یه‌کان، که به‌جۆرێک
به‌های جوانکاریی و هونه‌ریی به ته‌کنیک و مۆرکێکی تابه‌تمه‌ندییانه
که گوزارشتی خودی ناوه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندیان
تیابه‌رجه‌سته‌کرابوون که ئه‌مه‌ش ئاکامی ئه‌و به‌رده‌وامبوون و
گه‌ران و ئه‌زموونه به‌پێزه‌ی ده‌خسته روو که شێلگیرانه
به‌بارتاقای ده‌یه ساڵێک خۆی پێوه‌سه‌رقاڵکردبوون، که به‌رهه‌مێکی
تژی له هه‌نگاوی داهێنان و ناسکیه‌ک له خۆبگرن که ببێته زمانحاڵی
گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه هونه‌رییه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌دواییدا
وێڵبووه..! ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده وه‌ک میوانێکی ئه‌م هونه‌رمه‌نده
هه‌ستناسک و ده‌نگ خۆشه شاعیره هه‌ستناسکه ئاگاداری بووم به‌درێژایی
10 رۆژێک که میوانی بووم، له کاتی کردنه‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌که‌یدا،
په‌یتا په‌یتا سه‌ردان و ئامێزبوونی جه‌ماوه‌رو میوانه‌کانی بوون
هاوکات له‌سه‌ر تێکرای به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی به‌تامه‌زرۆ بوون
ده‌گه‌ڵیدا که‌بوو بووه مایه‌ی سه‌رنج و تێرامانێ، بۆ
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و رێز‌و خۆشه‌ویستیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می ده‌ست و
په‌نجه‌ی ناوازه‌ی دڵشاد کوێستانی که بۆ من ئه‌وپه‌ڕی مایه‌ی خۆشحاڵی
بوون..
لێره‌دا
ئه‌وه‌ی پێمخۆشبوو ته‌نیا وه‌ک نووچه و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌کی
راگوزه‌رییانه بکه‌م به چالاکی و به‌رده‌وامی به‌هره‌ی گه‌شی
هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کاری کورددا له تاراوگه، سوکه ناساندنێکی به
دنیای راگه‌یاندنی کوردیی تا له ئایینده‌یه‌کیتری به‌سه‌رکردنه‌وه‌و
تێڕامان و قوڵبوونه‌وه‌یه‌کیتر به سه‌رتاسه‌ی به‌رهه‌مه
هونه‌رییه‌کانیدا رۆچم و هه‌ڵسه‌نگاندن و تێخوێندنه‌وه‌یه‌کی
ئاکادیمیانه به‌سه‌ر زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا راڤه بکه‌م و
ته‌نانه‌ت باس له‌و سه‌رنج و تێخوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرو رۆژنامه‌نوسه
فه‌ره‌نسییه‌کان که ده‌رهه‌قی توانا‌و لێهاتوویی گه‌شی ئه‌م
شێوه‌کاره‌ی کوردیان ئاماژه پێداوه، وێڕای به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین
خه‌ڵاتی هونه‌ییانه له پێشبڕکێی پێشانگا هونه‌رییه‌کاندا، که
به‌رده‌وام هاوبه‌شیی و به‌شداری هه‌بووگێ.. به هیوام بتوانم له
نوسێنێکیتردا و به‌دوورودرێژی هه‌ڵسه‌نگاندن و راڤه‌کاری ره‌خنه‌ی
هونه‌ریی له‌سه‌ر خامه‌ی به‌پێزی شێوه‌کاری ده‌ستڕه‌نگین دڵشاد
کوێستانی زێده ئازیزی بخه‌مه روو سه‌رای له‌وه‌ی که به‌هێج کلۆجێ
بواری خوێندنی هونه‌ری نه‌بووگێ چ پێشتر له کوردستان چ له ده‌ره‌وه‌ی
ولاتیش، لێ ئاکامی ئه‌ڤینی راده‌به‌ده‌رو باوه‌ڕبوخۆبوونی له
شه‌ونخوونیی و به‌رده‌وام وێڵبوونی له دوای ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌ی
به دنیای بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کارییدا، گه‌یاندوویه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی
ئاشنایه‌تییه‌کی فره خاس به چنگ بێنێت و مایه‌ی خۆشحاڵ بێت..
ئێدی ئه‌ز
لێره‌وه ده‌ستخۆشیی و فره به‌خته‌وه‌ریی بۆ به‌هره‌ی گه‌شی
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کارو شاعیری هه‌ست ناسک و ده‌نگزوڵاڵ کاک دڵشاد
کوێستانی به یادی رۆژانه تژی له یاده‌وه‌رییه‌کانی شار، به هیوام
نموونه‌ی ئه‌م هاوڕێه‌م هه‌ر له فره بوون و سه‌رکه‌وتنی په‌یامی
پیرۆزی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی هاوده‌مدا بێت..پیرۆز بێت خامه‌ی گه‌ش
و پڕ چه‌له‌نگت..

کاتی نمایش‌کردنی
کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌ی دڵشاد کوێستانی که سه‌ره‌تا خۆی به هه‌ردوو
زمانی
فه‌ره‌نسیی و چڕینی ستران به کوردی بۆ میوان و هونه‌ردۆستانی
ئاماده‌بووان..

گه‌له‌رییه‌که‌ی
دڵشاد کوێستانی شێوه‌کار به‌ر له‌کردنه‌وه‌ی..باژێڕی شۆمۆنت ـ
فه‌ره‌نسا.

یه‌کێک له
که‌ڤاله ره‌نگینه‌کانی ..
|