٧\٢\٢٠١٠
چه‌ند
تێبینییه‌ک
بۆ
کاک گۆران دوکانی.
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆچوونه‌کانی کاک گۆران داین له باره‌ی بێ
هه‌ڵوێستیی و بێده‌نگیی تاڵه‌بانی و بارزانی له ئاست ئه‌و هه‌موو
رووداو و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی کورد و تێکۆشه‌ره سیاسیی
و رۆشنبیرییه‌کانیاندا هێناوه و تا ناچاریش نه‌کرابن به ووشه‌یه‌کیش
داوای لێبووردنیان له هیچ که‌سێک نه‌کردووه، به‌ڵام وا
دیاره لای کاک گۆران
( بانێک دوو هه‌وا)یه، چونکه ئه‌و هه‌ر ته‌نیا
تاوان و خراپه‌کارییه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌بینێ و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌وه نادا که نه‌وشیروانیش هیچی له‌وان
که‌متر نییه و به تایبه‌تییش له تاوان و خراپه‌کارییه‌کانی ناو
یه‌کێتی پشکی شێری به‌ر ده‌که‌وێ هه‌ر له شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
نێوخۆی شاخ وه‌ک کوشتنی ده‌یان پێشمه‌رگه له قڕناقا و پشتئاشان و
کوشتنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی تر و پاکتاوکردنی نه‌یارانی
له‌نێو شاری سلێمانی و تێوه‌گلان و پشکی ئه‌و له کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه تا ده‌گاته شه‌ڕی نێوخۆی نێو شاره‌کان و کوشتنی کۆمه‌ڵێک
کادیری کۆمۆنیسته‌کان و هتد.
خراپه‌کارییه‌کانی نه‌وشێروان هێنده زۆرن به‌جۆرێک که هه‌ر کوردێک
ئه‌گه‌ر ویژدانی هه‌بێ ئه‌وا به گوێ‌لێبوونی ناوی نه‌وشێروان یه‌کسه‌ر
ووشه‌ی تاوانی به‌بیر دێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک خۆی گوته‌نی
بارزانی و تاڵه‌بانی له دوای فروانبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان جاروبارێک
ناچار بوونه بێنه گۆ و هه‌ندێک پێشێلکاریی و خراپه‌کاریی شه‌رمه‌زار
بکه‌ن، که‌چی نه‌وشێروان نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کردووه به‌ڵکه زۆر جار
له نووسینه‌کانی شانازییشی به مێژووه پڕ له تاوانکارییه‌کانی خۆی
کردووه. جگه له‌وه‌ش کاک گۆران هاتووه باسی جاش قه‌له‌مێکی وه‌ک (د.
عەبدولستار تاهیر شەریف) ده‌کا ته‌نیا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تیرۆر کراوه -
هه‌ر‌چه‌نده که‌س له‌گه‌ڵ تیرۆرکردن نییه و پێویسته رێ به هه‌موو
تیرۆرێک بگیردرێ - به‌ڵام ئه‌و باسی ده‌یان تیرۆریتر ناکا که
که‌سایه‌تیی رۆشنبیر و سیاسیی سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل بوون.. چونکه له
لایه‌ن که‌سانی وه‌ک نه‌وشیروانه‌وه کوژراون، بۆ نموونه که‌سێکی وه‌ک
(به‌کر عه‌لی)ی شاعیر که به رۆژی رۆناک و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕه‌ی
رێپێوانی خانووه بێ تاپۆکان له‌نێو شاری سلێمانی به بڕیاری (سالار
عه‌زیز)ی پاریزگاری ئه‌وکات ته‌قه‌ی لێ‌کرا و شه‌هیدیان کرد.. ئه‌وه‌ش
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سالار عه‌زیز ئێستا سه‌ر به گرووپه‌که‌ی
نه‌وشیروانه. که له‌راستییدا پێویسته نه‌ک هه‌ر داوای ئه‌وه بکرێ
که تاڵه‌بانی بارزانی و نه‌وشیروان و سالار عه‌زیز و به‌ده‌یان
تاوانکاریتر ته‌نیا داوای لێبووردن بکه‌ن به‌ڵکه پێویسته له
دادگایه‌کی بێلایه‌ن و سه‌ر به‌گه‌ل دادگایی بکرێن.
هه‌ر
ئه‌وه مایه‌وه بڵێین: کاک گۆران رۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه و ئازاد
ئه‌وه‌یه که چۆن پێویسته خراپه‌کارییه‌کانی به‌رانبه‌ری ببینێ و
باسیان بکا ئاوه‌هاش پێویسته خراپه‌کارییه‌کانی ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ش که لێیانه‌وه نزیکه ببینێ و باسیان بکا، نه‌ک بانێک و
دوو هه‌وا یان چه‌ند هه‌وا !!!
ئه‌مڕۆ
- ٧\٢\٢٠١٠
فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه نووسینه‌که‌ی کاک (گۆران)ه :
_______________________________________________
تارمایەکانى تاڵەبانى و بارزانى.

گۆران دوکانى
بەدرێژاى حوکمڕنیکردنیان لەم هەرێمەدا وەک دوو سەرۆک هەریەک لە
تاڵەبانى و بارزانى دواى چەندین
ڕووداو و هەڵەى سیاسی کەبەسەریاندا تێپەڕیوە بێدەنگیان هەڵبژاردوە،
یاخود دواى فراوانبونى ناڕەزایەتیەکان لەسەرئاستى ناوخۆى و دەرەکى
پاشان ئەم دووسەرۆکە لەدوایین وێستگەى ڕوداوەکاندا یاخود
کێشەسیاسیەکاندا هاتونەتەگۆ، تەنانەت لەئاست
هەندێک لەڕووداوەکاندا تائەمڕۆشى لەگەڵدابێت بێدەنگیان هەڵبژاردوە ،وەک
بێدەنگیان لەبەرامبەر شەڕى ناوخۆى خوێناوى کەخودى تاڵەبانى و
بارزانى بەرپرسى یەکەمن لەو شەڕە
نەگریسەى کە تا
ئەمڕۆش بەشێک لەئاسەوارە سلبیەکانى بەسەر ئەم هەرێمەوە دیارە،بەڵام
تائێستا هیچکام لەم دووسەرکردەیە وشتنی ده‌بەشێوەیەکى
ڕەسمى ئیدانەى ئەو شەڕەنەگریسەیان نەکردوە ،تەنانەت ئیدانەکردنى زۆربەى
هەرە زۆرى ئەوڕووداوانەش کەلەڕابردوودا ڕویان داوە هەریەک لەو
دووسەرکردەیە ترسی دەرەنجامە نێگەتیڤەکانى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیان
لەسەربوە ،زیندوترین نموونەش دواى تیرۆرکردنى ئەکادیمیستى کورد
د.(عەبدول ستار تاهیر شەریف) وپاشان تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووس(سۆرانى
مامەحەمە)و هەموو ئەو پێشێلکاریانەى دیکە کەلەڕابردوودا بەرامبەر
ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدران ،سەرۆکى هەرێم بێدەگى هەڵبژارد،پاش ئەوەى
کەنزیکەى ساڵێک بەسەر ئەو ڕووداوانەدا تێپەڕى و لەوماوەیەدا چەندین
ڕٍێکخراوى (NGO)ى نێودەوڵەتى ئیدانەى هەموو ئەو ڕوداوانەیان کرد و
بانگەشەى دیموکراسی سەرکردەکانى کورد کەوتەژێرپرسیارەوە بەتایبەت دواى
بڵاوکردنەوەى هەریەک لەڕاپۆرتەکانى (یۆنامى،هیومان ڕایتس ۆچ،ئەمنیستى
ئەنتەرناسیۆناڵ،وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا،هەروەها هەردوو ڕێکخراوى
جیهانى تایبەت بەمافەکانى ڕۆژنامەنووسان پەیامنێرانى بێ سنوور و
کۆمیتەى بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسانى جیهانCPJ)،ئەمەو جگەلەچەندین
ڕاپۆرتى گۆڤار‌و ڕۆژنامەجیهانیەکان،ئەوەبووپاش ئەوهەموو ناڕەزایەتیەى
کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى،دواجار بارزانى لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ
ڕۆژنامەنووسان ئیدانەى ئەو پێشێلکاریانەى کرد،((ئەویش بەتەنها لەچەند
ووشەیەکى پێشەکى ووتارەکەیدا)).
لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا سەرۆکى هەرێم کاتى ئەوەى نەبوو بەرلە
ناڕەزایەکانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ئیدانەى ئەو پێشێلکاریانەبکات؟ ئایا
بارزانى درک بەوەناکات هەڵبژاردنى ئەو بێدەنگیەى دروستبونى تارماییەکى
گوماناویە لەبەردەم ڕای شەقامى کوردى بەگشتى و ڕۆژنامەنووسانى
هەرێمەکەى بەتایبەتى؟
لەلایەکى دیکەوە هەر لەچوارچێوەى ئەو بێدەنگیەى کەهەریەک لەتاڵەبانى و
بارزانى بەردەوام لەکاتەهەستیارەکاندا هەڵیانبژاردوە ،دواى سوتانى
بارەگاکانى یەکگرتووى ئیسلامى لەساڵى(2005)دا‌و کوژران وبرینداربونى
چەندکادرێکیان ئەم دوو سەرکردەیە بێدەنگ بوون،هەروەها دواى دەرکەوتنى
ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان لە(25ى تەمووز)ى ساڵى
ڕابردوودا بینیمان چۆن ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامی و،مەکتەبى سیاسی یەکگرتوى
ئیسلامى لەهەولێر بەبەرچاوى هێزەکانى ئاسایشەوە ئیستیفزازکران وهاوکات
بارەگاى لیستى گۆڕان لەهەولێرسوتێنرا ،کەچى بەهەمان شێوە هەریەک
لەتاڵەبانى وبارزانى بێدەنگ بوون لەئاست ئەم ڕووداوانەدا وبکەرەکانى
هەموو ئەو ڕوداوانەش بەبیانوى ئەوەى کەسی نەناسراون دەستگیرنەکران ،
بەڵام دواى خۆپیشاندانەکەى دانیشتوانى شارۆچکەى پیرەمەگروون دەبینین
چۆن لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە یەک بە یەکى هەڵسوڕێنەرانى
خۆپیشاندانەکە لەماڵەکانى خۆیاندا دەستگیرکران!.
ئەوەى لەئێستاشدا جێگەى باسکردنە دواى کوژرانى کادرێکى لیستى گۆڕان
لەهەڵەبجەى تازەو سوتاندنى بارەگایەکى ئەوبزوتنەوەیە لەشارۆچکەى کۆیەو
پێشتریش بریندارکردنى کادیرێکى دیکەیان و چەندڕووداوێکى دیکەش
کەتائەمڕۆبکەرى هیچکام لەو ڕوداوانە دیارنیە و بەوهۆیەشەوە بارودۆخى
سنوورى ئیدارەى سلێمانى تاڕادەیەک نائارامى بەخۆوە بینی،ئەگەرچى
ڕاگەیاندنەکانى پارتى و یەکێتى بەکەمترین شێوەباسی هەریەک
لەوڕوداوانەیان کرد ،بەڵام بەپێى دوایین هەواڵ بەتایبەت سەبارەت
بەکوژرانى کادیرەکەى لیستى گۆڕان باس لەوەکرا کەبەهۆى کێشەیەکى
کۆمەڵایەتیەوە ئەوکادیرە کوژراوە ،بەڵام لێرەدا پرسیارئەوەیە تائەمڕۆ
بکەرى ئەو ڕوداوە نادیارە و ئەمەش بەهەموو پێودانگێک جگەلەوەى
کەتارمایەکى گوماناوى لەشەقامى کوردی‌دا دروست دەکات هاوکات ئاسایشى
هەرێم دەخاتە ژێرپرسیارەوە ، چونکە ئەوە هەر هێزەکانى ئاسایشى هەرێم
بوون دواى تەقینەوەتیرۆرستیەکەى بەردەم سلێمانى پاڵاس هەمووى چەند
ڕۆژێکى نەخایاند تەواوى ئەوکەسانە دەستگیرکران کەدەستیان
لەوتەقینەوەیەدا هەبوو،ئەى عەجایب ئەمڕۆ کەسێک بەهۆى کێشەیەکى
کۆمەڵایەتیەوە تۆمەتبارە بەکوشتنى کەسێک و تائەمڕۆ نادیارە ولەدەست
هێزەکانى ئاسایش عاسێ بووە؟!.
لەهەموشى گوماناویتر ئیدانەکردنەکەى تاڵەبانى بوو لەمەڕ هەموو ئەو
ڕوداوانە ،چونکە پاش تێپەڕبونى ماوەیەکى دوور ودرێژ بەسەر ڕوداوەکاندا
و دواى ئەوەى کەژمارەیەک لەنووسەر و ڕۆژنامەنووسانى دیارى هەرێمى
کوردستان نامەیەکیان لەبەرامبەر ئەو ڕەوشە نائارامە ئاڕاستەى هەریەک
لەتاڵەبانى و بارزانى و نەوشیروان کرد و هاوکات بزوتنەوەى گۆڕان
بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەى ڕاى گشتى جیهان و ناوخۆکرد پاشان تاڵەبانى
ئیدانەى ئەوڕوداوانەى کرد ،خۆئەگەر پرسیاریش ئەوەیە کەتاڵەبانى درەنگ
وەخت ئەو ڕووداوانەى پێگەیشتوە،یاخود بەهۆى کارى ڕۆژانەى سەرۆکایەتى
کۆمارەوە نەیپەرژا هەرچى زووتر ئیدانەى ئەوڕووداوانەبکات ،ئایا ئەوە
هەرتاڵەبانى نیە لەکاتى کۆچکردنى ئەو کەسایەتیانەى کورد ((کەخۆى
مەبەستیەتى)) لەیەکەم ڕۆژى پرسەکەیدا بروسکەى ماتەمینى ئاڕاستەى
بنەماڵەکانیان دەکات؟!.
خۆئەگەر ئەو ڕووداوانەش لەلایەن تاڵەبانى و حیزبەکەیەوە بەڕووداوى
ئاسای ڕۆژ تەماشادەکرێن ،ئەوەش ڕاستیەکى حاشاهەڵنەگرە کەسەرەتاى شەڕى
ناوخۆ لەدەمەقاڵەیەک لەسەر ڕیزە دوکانێکى شارۆچکەى قەڵادزێوە
سەریهەڵداو دەرەنجامە سلبیەکانى ئەوشەڕەخوێناویەش لاى هەموان
ڕونوئاشکرایە.
لەوەش گوماناویتر ئەوەیە کە دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم ئەگەرچى لەدوا
وێستگەى کێشەکاندا بەئاگادێتەوە و لەڕۆژى(7/1)،دواى ئەوەى کەڕاى گشتى
جیهانى وناوخۆ لەکێشەکان ئاگادار دەکرێنەوە،پاشان ئیدانەى ئەو ڕەوشە
نائارامەى سنوورى ئیدارەى سلێمانى کرد!، هاوکات لەبەشێکى بەیاننامەکەدا
کەلەزارى (فواد حسێن)سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمەوە
بڵاوکرایەوە:((بەڕێزمەسعودبارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان تەئکیدى
لەسەر ئەو خاڵەکردۆتەوە کەپێویستە وەزارەتى پێشمەرگەو وەزارەتى
ناوخۆبەئەرکى فەرمى خۆیان هەڵسن)).
لێرەدا لەدیوانى سەرۆکایەتى هەرێم دەپرسین،لەچى وڵاتێکى خاوەن
موئەسەسەو دیموکراسى دنیادا بوە ،کاتێک ووڵات ڕوبەڕوى ڕەوشێکى نائارام
دەبێتەوە ،ئەرکى سوپایە هەڵسێت بەئارام بونەوەى ئەو ڕەوشە؟! ئایا
لەئێستادا کەهەرێمى کوردستان ڕوبەڕوى ئەو ڕەوشە نائارامە بۆتەوە کام
یاسا‌و پێوەر بۆئاسای بونەوەى ئەو ڕوشە ڕێگەدەدات وەزارەتى پێشمەرگە
بەوئەرکە هەستێت؟!،ئایا ئەمە ئەرکى ئاسایش وهێزەکانى ناوخۆی هەرێمە،یان
وەزارەتى پێشمەرگە؟!.
بەهەرحاڵ...جگەلەهەمووئەم گومانانە بەدرێژاى 18ساڵى ڕابردوو هەریەک لەم
دوو سەرکردەیە خاوەن بەرزترین پۆستى فەرمانڕەوای ئەم هەرێمەبوون،بەڵام
بەپێچەوانەوە بێدەنگترین بەرپرس بوون لەئاست گشت ڕوودا و
کێشەسیاسیەکاندا، بێدەنگ بوون لەئاستى گرژى و ئاڵۆزی خۆپیشاندانە یەک
لەدواى یەکەکانى شاروشارۆچکەکانى هەرێم ،کە کوژاران و برینداربونى چەند
هاوڵاتیەکى لێکەوتەوە، بێدەنگ بوون لەبزربونى فڕۆکەوانەکە،بێدەنگ بوون
لەئاست بێسەروشوێنبوانى شەڕى ناخۆ،بێدەنگ بوون لەفرتوفێڵ وبەهەدەردانى
بودجە وداهات و باج وخەراجەکانى هەرێم، بێدەنگ بوون لەناشەفافى
گرێبەستەنەوتیەکان و بەتایبەت فەزیحەکەى ئەم دوایەى وەزیرى سەرچاوە
سروشتیەکان، بێدەنگ بوون لەبەرامبەر هەموو ئەوهەڵە سیاسیانەى
کەبەسەریاندا تێپەڕیوە...ئەمەو بێدەنگ بوونیان لەئاست چەندین ڕوودا و
کێشمەکێشى سیاسی دیکەدا.
دواجارهەمووئەم بێدەنگیانە ئەوتارماییەپڕگومانەمان لادروست دەکات
کەپاڵەوانى سەرەکى تەواوى سینارێۆکان بێدەنگیەو کارەکتەرى گشت
بێدەنگیەکانیش تاڵەبانى وبارزانین!.
Goran.Dukani@yahoo.com
|