٨\٥\٢٠١٠
تارماییه‌کان و نووسینی ڕا*
عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد

و: محه‌مه‌دی مشیر
زۆر سروشتییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕای خۆیان ده‌نووسن، یان هه‌ڵوێستی
خۆیان ده‌رده‌بڕن، هه‌وڵبده‌ن به‌ناوی خۆیان واژۆی بکه‌ن، چونکه ڕای
هه‌ر یه‌ک له‌وان وه‌کو کوڕه‌که‌ی خۆی وایه و له وه‌جاغی خۆیه‌تی. هه‌ندێکیش
هه‌ن له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌ناوی خوازراو ده‌نووسن، هه‌ندێکی
دیکه‌ش به‌ناوی سه‌خته ده‌نووسن نه‌بادا تووشی لۆمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
ببن.
له پێشتردا زۆرینه بێ توانج بوون و ڕای خۆیان نه‌ده‌درکاند، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی سه‌کۆی ئه‌لیکترۆنیدا ئازاکانی ڕاده‌ربڕین به‌دیارکه‌وتن
و شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی کۆمێنت لێدانیش بڵاوبوونه‌وه. ئه‌وان که له‌پێشتردا
ژماره‌یان چه‌ند سه‌د که‌سێک بوو، ئێستاکه رۆژانه سه‌دان هه‌زار که‌س
ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن و له نێویشیاندا خوێنه‌ران به کۆمێنته‌کانیان
بوونه‌ته به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی له ڕاده‌ربڕین و دیالۆگی میللی له رێگه‌ی
راگه‌یاندنه‌کاندا.
راگه‌یاندنه‌کانمان له پێشتردا ته‌نها دارده‌ست و تاک رێگا بوون، یه‌کێک
قسه‌ی ده‌کرد و یه‌کێکی تریش گوێی لێده‌گرت، به‌ڵام راگه‌یاندنی ئه‌وڕۆمان
ته‌خته‌ی کۆڵهمشتێنهیه و هه‌ر یه‌که و مست له‌ویتر ده‌وه‌شێنێ،
ئاکاری جیاکه‌ره‌وه‌ی کارلێکردنیهتی، به جۆرێ نووسه‌ر ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێ
و خوێنه‌رانیش دیالۆگی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و له نێوان خۆشیاندا گفتوگۆی
ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ به‌دیارکه‌وتنی کۆڕبه‌نده ئه‌لیکترۆنییه خێراکاندا
باغچه‌کانی" هایدپارک" ی گوتوبێژ به شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی به‌رفراوان
بوون و به‌های نووسینی رۆژنامه‌وانیشیان زیادتر کرد، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه
زۆرێک له‌و نووسینانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌وه
بن، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئسوڵ بن، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیش بن،
به‌ڵام ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش به هه‌مان شێوه هۆکارێکه و چونکه گوت‌وبێژی
کراوه‌ش مه‌رج نییه هه‌ڵگری ناوێکی راسته‌قینه بێ، بۆیه زۆرانێک له‌وانه
وه‌کو سه‌ربازه‌کانی به‌ره‌کانی جه‌نگیان لێهاتووه که که‌سایه‌تییه‌کانیان
ناناسرێن، که‌ئه‌مه‌شیان بووه‌ته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ڕایه به‌هێزه‌کان
و دڵ لاوازه‌کانیش ڕای خۆیان به‌ناوی ساخته و زمانێکی تیژی وه‌ک مشار
ده‌ربڕن، ئه‌مه‌یان شێوازێکی نوێیه و له رۆژنامه‌گه‌ریشدا مه‌ترسیه‌کی
ئه‌وتۆی تێدا نییه مادامه‌کێ زۆرانێک هانده‌دات تێکه‌ڵاوی بن. له‌و
ئه‌زموونه خاکه‌ڕاییه‌ی خۆم له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا سه‌ره‌تاکان
سه‌خت بوون، چونکه ئه‌وه‌ی رێگه‌ی به ره‌خنه ده‌داو خه‌ڵکی بۆ تیخدهدا
به‌شداری له نووسیندا نه‌ده‌کرد و وه‌ک خاوه‌ن گۆڕه‌پان هه‌میشه
براوه بوو، ئیدی براوه و دۆڕاو هه‌ر که‌سێک بوونایه. سه‌باره‌ت به
خۆم له لایه‌کیان تیخدهر بووم و گۆڕه‌پانه‌که‌م به کراوه‌یی
جێهێشتبوو که ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیمه، له لایه‌کی دیکه‌دا وه‌ک
نووسه‌رێک، له به‌ر زۆری درۆکان و گوتوبێژه ناکامه‌کان، ناکرێ ئاوا
رهفتاربکهی. به‌ڕای من ئه‌مه قۆناغێکی مه‌شقکردنه بۆ هه‌مووان، بۆ
گوزارشتکردن یان ته‌حه‌مولکردن، تاوه‌کو خوێنه‌ره به‌شداربووه‌کان و
خوێنه‌ره تهماشاکهرهکان فێری سه‌بر ده‌بن و درۆ له راستی جیاده‌که‌نه‌وه.
نووسین له پشته‌وه‌ی ده‌مامکه‌وه ئازایه‌تییه‌کی ئه‌ده‌بی ده‌به‌خشێته
خاوه‌نه‌که‌ی هه‌رچه‌نده خاوه‌نه‌که‌یشی له‌رزۆک بێ، گومانیش ده‌که‌م
که هه‌ندێ له شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی ئینه‌رنێت له دواتردا ئازایه‌تیان
به‌ده‌ستهێناوه و بوونه‌ته سوارچاکانی بواری ڕا ده‌ربڕین به‌ناوه
راسته‌قینه‌کانی خۆیان، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌و ژێر په‌رده‌ییه نه‌بووایه
بازنه‌ی نووسه‌ران و ڕایهکانیش ئاوا به‌رفراوان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام
واپێده‌چێ که نووسینی ژێرپه‌رده له ماڵپه‌ڕه گرنگه‌کان و کۆڕبه‌نده
گه‌وره‌کاندا هێنده درێژه نه‌کێشێ، له بیریشتان بێ که ئاژاوه له‌ده‌ره‌نجامدا
سیسته‌می لێدێته کایه‌وه. له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا حکومه‌ته‌کان
باشترینی ئهقلهکان به‌کرێ ده‌گرن تاکو ئه‌و نووسینانه قه‌ده‌غه‌بکه‌ن،
یان ناو و شوێنه‌کان ئاشکرابکه‌ن.
له خۆرئاواشدا پارێزه‌ران هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ و ده‌یانه‌وێ ئه‌مڕۆکه
به‌ناوی یاسا به‌ر به ئازادییه تازه‌کان بگرن. له یه‌کێ له
رووداوه‌کاندا که هه‌رای نایه‌وه گوایه دادوه‌رێکی ژن بهرزهفتکراوه
له‌کاتێکدا که له‌ماڵپه‌ڕی یه‌کێ له رۆژنامه‌کاندا به ناوێکی
خوازراوه‌وه هێرشی کردۆته سه‌ر پارێزه‌رێک و ته‌شهیری پێکردووه له‌و
کێشه‌یه‌دا که هێشتا له به‌رده‌ستی داداگادابووه، دوای ئه‌وه‌ی
رۆژنامه‌که ناسنامه‌ی کۆمینت لێده‌ره‌که‌ی ئاشکراکردووه، دادوه‌ره
ژنه‌که رایگه‌یاندووه که ئه‌و کۆمێنته‌که‌ی نه‌نووسیووه، به‌ڵکو
کچه‌که‌ی ئه‌م کاره‌ی کردووه، ئیدی بۆ ئاگاداریتان ماڵپه‌ڕه‌کان تا
رادده‌یه‌ک ده‌توانن، ئاکار‌و سیماکانی به‌شداربووه شه‌مشه‌مه‌کوێره‌که
ده‌ستنیشان بکه‌ن و بیناسنه‌وه. ئا له‌و کێشه‌یه‌دا رۆژنامه‌که
بڕیاری دا ناوی داده‌وه‌ره ژنه‌که ئاشکرا بکات و رایبگه‌یه‌نێ که
چیتر ناتوانێ له راست ئه‌و جۆره گاڵته پێکردنهدا کڕ بێت!
ئێستاکه ئه‌هلی قانوون، یاسادانه‌ر و پارێزه‌ره‌کان، ده‌یانه‌وێ به‌رپرسیاره‌تی
بخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌ر نووسه‌رێک ئه‌گه‌رچی خۆیشی ده‌مامک دابێ،
ئێستاکه له‌به‌رده‌م ململانێیه‌کی ئاڵۆز داین که به سستی گه‌شه‌ده‌کات
و هه‌مووشمان له حاڵه‌تی سهرسوڕمانداین. ئایا ئێمه له گه‌ڵ ئازادی
و له‌گه‌ڵ ئاژاوهداین، یان له گه‌ڵ سانسۆر و ده‌م چهفتکردن؟
______________________
*
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت.
ماڵپه‌ڕی
محه‌مەدى مشیر
|