٦\٦\٢٠١٧
تا
تەنیایی.

کەریمۆک
١
بە کۆڵێ برینەوە
دەڕژێمە نێو ئێوارەوە..
لە شەودا بزر دەبم
برینەکانم بە تاریکیی دەسپێرم
سبەینێ ئەستێرەم لێ دەڕژێ و
دڵۆپ دڵۆپ تەنیایی...
٢
بێدەنگ بێدەنگ
تا لێواری شیعر
تا تەنیایی
لە قووڵایی ونبوونەوە
بەم یاخیبوونەوە
دەگەیتە پۆپەی شێتیی..
هەمیشە رادەستی
شیعر و تەنیایی و بێدەنگیی بە
ون دەبی و لە تەک خۆت و
بۆ خۆت و لەگەڵ خۆتدا
هەمیشە رادەستی جوانیی بە...
٣
بێدەنگییم دەنگەو
دادەگیرسێ
بێدەنگییم رەنگەو
بەسەر تەنیاییدا دەڕژێ
بێدەنگییم شەوەو
لە خۆمدا ون دەبێ..
ماڵپهڕی کهریمۆک
|