٢٧\٢\٢٠١١
تاوانبارانی
کۆمه‌ڵگا! زۆنده بۆک چییه.
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
له ئینجیل‌دا ، له یه‌کێ له یاساکانی موسادا ، له ڕۆژی پیرۆزی
لێخۆشبوو‌ن و گهردنئازادکردندا ، بۆ قه‌شه‌ی گه‌وره به‌رانێک و دوو
بزن ده‌برێت. نهرییتهکه به‌م شێوه‌یه ئه‌نجامده‌درێت: به‌رانه‌که
به قه‌شه‌که ده‌به‌خشرێت و هاوکات بزنێکیش ده‌کرێت به قوربانی و
بزنه‌که‌ی تریش وه‌ک سیمبۆلی گوناح و تاوان به‌کارده‌هێنرێت . به
جۆرێک قه‌شه‌که ده‌ستێکی ده‌خاته سه‌ر سه‌ری بزنه‌که و به ڕیتوهیلی
ئایینی هه‌رچی گوناح و تاوانێک که خه‌لکه‌که له‌ماوه‌ی ڕابوردودا
کردوویانه، ده‌یخنه ملی بزنه‌که ، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش بزنکه به‌ره‌و
بیابان ڕاو ده‌نرێت، خودی ریتوهلهکه ئاوایه، که هه‌رچی تاوان و
که‌موکورییه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه، ده‌یخه‌نه ملی بزنه‌که و ئیتر خه‌ڵکه‌که
له گوناح و تاوان پاکده‌بێته‌وه ، ئیتر له جیاتی میلله‌ت، بزنه‌که
تاوانبار و گوناحباره. لێره‌وه بۆ میلله‌ت ڕۆژێکی تازه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
تازه و ئاسایش و ئاسوده ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
ئه‌م بزنه به زمانی هۆله‌ندی به "زۆنده بۆک" ناو زه‌ند ده‌کرێت ."
زۆنده بۆک" دوو ووشه‌یه : "بۆک" به واتای بزن و "زۆنده" به مانای
تاوان ، گوناح دێت. سایکۆلۆژهکان باسی میکانیزمی زۆنده بۆک و ڕۆڵی
زۆنده بۆک ده‌که‌ن . له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، له‌ناو گروپ و ته‌نانه‌ت له
ناو خێزانیشدا ، ئه‌م میکانیزمه که رۆلی خۆی هه‌یه و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی
سایکۆلۆژی و که‌لتوری و کۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ر گروپه‌که یان که‌سه‌که
به راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ ده‌بێت. میکانیزمه‌که ئه‌و دیارده‌یه‌که
که گروپێک ، پارتێک، یان ئه‌ندامی خێزانێک ڕۆلی زۆنده بۆکی ده‌خرێته
پاڵ. به‌و شێوه‌یه گروپه‌که یان که‌سه‌که به تاوانبار چاویلێدهکرێت،
تاوانباریش سزاده‌درێت، په‌راوێز ده‌خرێت و بێبه‌شده‌کرێت له هه‌موو
توانایییه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا.
له کۆمه‌لگادا پارته ده‌سه‌لاتداره‌کان، گروپ و چین و توێژه به‌هێزه‌کان،
به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی دروستکردنی " تاوانباران"دان. دیاره ئه‌مه‌ش
به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی پله‌و پایه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیانن، بۆ چه‌واشه‌کردنی
میلله‌ت، میکانیزمی" زۆنده بۆک" به‌کارده‌هێین. گروپێک یان ئه‌ندامی
گروپێک ده‌کرێنه" زۆنده بۆک" لێره‌وه بوونی کێشه و تاوان و نه‌هامه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌به‌ستنه‌وه بۆ بوونی گروپێک له کۆمه‌ڵگادا
که پله‌و پایه‌و پێگه‌یان له کۆمه‌لدا لاواز و بێبه‌رگرین.
پارته ده‌سه‌لاتداره‌کان به چه‌شنێک سۆز و هه‌ستی خۆیان به لای خه‌لکیدا
ڕاده‌کێشن، که ئه‌مانه هه‌میشه چاکه و خواستی خهلکییان ده‌وێت، به‌لام
به‌هۆی بوونی ئه‌م گروپه ئاژاوه‌چییه، مه‌به‌ست و ئامانجیان مه‌یسه‌ر
نابێت. بۆیه ده‌بێت له پێشدا ئه‌م گروپه سه‌رکوتبکرێت. ئه‌مانه به
به‌رده‌وامی مه‌کینه‌ی پرۆپاگانده‌ی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ر، که چه‌ند
به په‌رۆش و سوتاوی په‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجان و لاوان و ژنان و پیاوانی
کۆمه‌لگان. .
له ده‌یه‌ی بیست و سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، هتله‌ر و پارته‌که‌ی،
به‌شێک له خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیی به گروپێکی مه‌ترسیدار هه‌ژمارکرد، که
وه‌ک باقی ئهلمانییهکانی تر خه‌ریکی کار، خوێندن و زانست بوون، ته‌نیا
له ڕووی دینییه‌وه جیاواز بوون، که جوله‌که بوون. وه‌ک" زۆنده بۆک"
، تاوانبار ده‌ستنیشانکران. لێره‌وه هۆکاری گه‌وره‌ی قه‌یرانی ئابوری
و هه‌ژاری و به‌تاڵی و تاوان له ئه‌لمانیادا، خرایه ملی جوله‌که، گه‌ر
جوله‌که له کۆمه‌ڵگادا نه‌مێنیت ئیتر به‌تاڵی نامێنێت و ئابوری ده‌بوژێته‌وه.
به‌م بیانوه‌وه هتله‌ر و پارته‌که‌ی که‌وتنه پلاندانانی کۆمه‌لکوژی
جوله‌که، که زێتر له پێنج ملێون قوربانی لێکه‌وته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه له ناو خێزاندا یا له قوتابخانه‌دا له بارودۆخی
جیاوازدا ، زۆنده بۆک دروست ده‌کرێت، مناڵێک وه‌ک هۆکار و بنه‌مای
کێشه‌کان ته‌ماشا ده‌کرێت. به چه‌شنێک ، هه‌مو دژواری و گرفتی خێزانه‌که
یان پۆله‌که ده‌خرێته شانی منالێک ، گه‌ر ئه‌و مناڵه نه‌بێت، ئیتر
کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن. دیاره گه‌ر مامۆستا یان دایک و باوکه‌که
په‌نجه‌ی تاوان بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی درێژ بکات ئیتر که‌سه‌که خۆی
پێویست ناکات بیربکاته‌وه و ده‌رئه‌نجام خۆی به‌ر پرسی کێشه‌کان
نازانێت چونکه ئه‌و تاوانباره و ده‌بێت ئه‌و سزا بدرێت. له ڕاستییدا
، ئه‌م هه‌لسوکه‌وته جۆرێکه له راکردن له واقیعه‌ت، ئه‌م راکردنه
پێمان ده‌ڵێت که چه‌ند که‌سانێکی ترسنۆک و لهرزۆکین ، له قاوغێک
زیاتر هیچی ترنین. ترسنۆکین له‌وه‌ی که نامانه‌وێت ڕوبه‌روی کێشه‌و
که‌موکوڕییه‌کانی خۆمان ببیبنهوه، چونکه ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی خود
لێزانین و تێگه‌یشتن و هه‌ستی به‌رپرسی هه‌یه.
له کۆمه‌لگای خۆماندا ، دوابه‌دوای خۆپیشاندانه خوێناوییه‌که‌ی 17-2
و شه‌هیدبوونی سێ مێردمنداڵ و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجان،
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان، له هه‌وڵی دروستکرنی زۆنده
بۆکدان، به "تاوانبارکردن"ی گروپ، ده‌ست و تاقمێک، ئه‌م پارته
زلهێزانه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که که‌موکوڕی خۆیان، گه‌نده‌ڵی
و فه‌سادی ، له سه‌ر شانی خۆیان لا بده‌ن ده‌ست بۆ "تاوانبار" رابکێشن
، به‌م شێوه‌یه و دوباره کهنالیزێری گرفته‌کانی کوردستان ده‌که‌ن،
خۆیان به‌ده‌ر ده‌که‌ن که ڕییشه‌ی کێشه‌کانی به‌تاڵی گه‌نجه‌کان ،
کێشه‌ی فێربوون، هه‌ژاری، نادادی کۆمه‌لایه‌تی، جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان
ژیانی کچان و کورانی به‌رپرسی حیزبه‌کان ، له گه‌ڵ ژیانی گه‌نجانی
ناحیزبی و بێده‌رامه‌ته‌کان. خودی پارته زلهێزه‌کان خۆیانن نه‌ک گه‌نجه‌کان
، که وه‌ک تاوانباران ، ئاژاوه‌چی ده‌ستنیشان ده‌کرێن. پارته زلهێزه‌کان
له جیاتی ئه‌وه‌ی هۆکاری خۆپیشاندان و وه‌رسی گه‌نجه‌کان و چین و
توێژه بێلایه‌نه‌کان ، شی بکه‌نه‌وه و به‌دواچوونی بۆ بکه‌ن که بۆ
مێردمنداڵ ده‌چیێته شه‌قام و له هه‌ست و خواستیان تێبگه‌ن، گوییان لێ
بگیرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به زه‌بر و زولم و داپلۆسین ، به
گولله وه‌لامیان ده‌ده‌نه‌وه. ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له جیاتی وه‌ک ڕۆل
مۆدێلک مامه‌ڵه‌ی ئه‌م گروپه بکه‌ن، به گفتوگۆ و به دیالۆک به‌لام
به هه‌ڕه‌شه‌و زمانی زبر دێنه وه‌لام.
ماڵپه‌ڕی بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
|