٢٨\٥\٢٠١٢
تاوانبارانی
کۆمەڵکوژی کوردستانیان
(عومەری کوڕی خەتاب و سەرلەشکرەکانی)، بۆ بەردەم دادگای مێژوو.

سەلام
عەبدوڵا
کوردستانیان بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی کۆمەڵکوژی، داگیرکردن،
دەستدرێژی سێکسی(سبی)کچان و ژنان، بە ئەبلیسکردن یان سووکایەتی پێکردن
یان بە زەبری شمشێر دووچاری سەرانەپێدان کراون.
بۆ نموونە لە چەندین سەرچاوەدا هاتووە:
- کاتێ(عوتبە بن فەرقەد غەزو شارەزوور و ێامخان دەکات و پاش بەرپاکردنی
جەنگ لەپێناو سەرانە و باجوەرگرتن، داگیریان دەکات و کوردێکی زۆری
کوشتووە- مێژووی ئەبن خەلدون، جلدی ٤،
لاپەڕەی ٩٨٦)
- (عومەر کوڕی خەتاب لەگەل لەشکری ئیسلام کۆبووەتەوە و سەلمە کوڕی قەیس
ئەلئەشجەعی کردووە بە سەرلەشکریان و پاڵی پێوەناوە بۆ جیهاد و
رووبەڕووی دوژمنێک لە کوردانی کافر بوون، بانگیکردوون بۆ ئیسلامێتی و
سەرانە، بەڵام ئەوان بەرپەرچیان داوەتەوە، بۆیە لە دژیاندا جەنگیان
بەرپاکردووەو و هێزەکەیانیان شکاندووەو کوشتیانن و مێینە و
دەستکەوتەکانیشیان بردووە و لەنێو خۆیاندا دابەشیانیان کردووە.(سەرچاوە:
مێژووی ئەبن خەلدون، ج ٤،لاپەڕەی٩٩٣).
- (قەعقاع لە خانەقین(سەب)یکردووە و بۆ هاشم ناردونی و ئەویش دابەشیانی
کردووە و لەگەلیان جووتبوون و منداڵیان بووە- سەرچاوە: ئەبن ئەلئەسیر،
بەشی ٢، لاپەڕەی
٢٦٨-٢٦٩).
ئێمە ناخوێنین لە پێناو خوێندن، بەڵگو دەبێ هەڵویست وەربگرین: بە
درێژایی مێژووی نوێشدا ئەو عەقلییەت و سیاسەت و فکرە لە تەواوی
سیاسەتەکانی حکومەتەکان لە عێراق درێژەی هەبووەو لوتکەکەی لە وەحشیگەری
رژێمی ێەدام لە ئەنفال پەیڕەوکراوە، بەڵام ئێستاش کوشتن و هەڕەشەی حزبە
ئیسلامییەکان بۆ ناچارکردنی کوردان بۆ دەرچوون لە زێدی باوباپیرانیان
لە سەعدیە، جەلەولا و حەوزی حەمرین درێژەی هەیە).
هەروا باس لە کوشتنی ١٠٠ هەزار کوردستانی
دەکەن لە جەنگی ٨٠ رۆژەی جەلەولا
(سەرچاوە: ئارام بالەتەی، ماجستیر لە یاسا، وتاری
(لە غەزو ئیسلامی تا روخاندنی خیلافەی عوسمانی، بە زمانی عەرەبی)
ئایا بێدەنگ بین لە ئاستی ئەو تاوان و وەحشیگەرییانە؟ لێیان خۆشبین؟
لەلانی کەمەوە گەلی کوردستانیش وەک گەلانی تر(ئەرمەن، رواندی، هیندۆ
سوور...هتد) مافی خۆیەتی، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی مافی ئینسانی خۆی بدا و
حەق بۆ حەقدار بگەڕێنێتەوە، بەبێ ئەوەی هەست و مافی بیروڕای سیاسی،
ئاینی و مەزهەب بریندار بکەین.
پێشنیار دەکەم:
١- یاساناسان هەستن بە رێکخستنی دادگایەکی
رەمزی، ئاشکرا و لە شوێنێکی گشتی بۆ ئەو تاوانبارانە کە دەستیان هەبووە
لە بە کەنیزەکردنی کچان و ژنانی کوردستان و بە بێبەری یان
ئیدانەکردنیان.
٢- لیژنەی ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان و
زانایانی ئاینی دژ بە دەستدرێژیکردن بۆ کچان و ژنانی کوردستان،
لەشکرکێشی و داگیرکردن، دووچارکردنی گەلەکەمان بە پێدانی باج بە هەر
بیانوو و مەبەستێک، مەحکوم بکەن. هاوکات داوای لێبوردن لە گەلی
کوردستان بکەن.
٣- رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و
مێژووناسان بە رێکخستنی کۆڕو کۆبوونەوەو کەمپەین بەشداری بکەن لە
هوشیارکردنی کوردستانیان دژ بە چەوسانەوەی و کۆمەڵکوژی و بە
کەنیزەکردنی کچان و ژنانی کوردستان لەلایەن هەر حکومەت و ئاین و
مەزهەبێکەوە.
بێدەنگ نابین لە ئاستی ئەو تاوانانە کە بەدرێژایی مێژوو دژ بە
گەلەکەمان ئەنجامدراون!
نا بۆ زوڵم و زۆرداری دژ بە گەلی کوردستان.
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|