١٠\٣\٢٠١٠
تاوان!

جه‌لال قادر
چۆن گلاو نه‌بم کاتێ ئه‌و ده‌ستانه‌ی به ده‌مانجه دلتیان له لێدان
کرد ده‌ستیان گووشیم. چۆن پیس و گه‌ڕ نه‌بم کاتێ ئه‌و جه‌للاد و
قاتلانه باوه‌شیان پێما کرد و ئه‌م لاو ئه‌ولایان ماچ کردم . چۆن
ڕوومبێ بێمه سه‌ر قه‌برت کاتێ خۆم له گوناهه‌کان پاک نه‌کردبێته‌وه!
من نه‌ک ده‌سته‌کانم گلاو بوونه به‌لکو خۆشم گه‌ڕ بوومه . له‌و ڕۆژه‌وه
ده‌یانجار خۆم شۆریوه پاک نابمه‌وه. ده‌سته‌کانم ببڕنه‌وه و له‌شم
بسووتێنن تا جوانه مه‌رگ له گوناهه‌کانم خۆشبێت.
له مندالی پێیان ده‌گوتین سه‌گ گلاوه نابێ ده‌ستی لێبده‌یت ، به گه‌وره‌یی
فێربووم هه‌ندێ مرۆڤ هه‌یه نه‌ک گلاون به‌لکوو پیس و گه‌ڕڕن! ئه‌م پیس
و گه‌ڕییه‌ی منیش له ده‌ست لێدانی ئه‌وانه‌وه هاتووه!
به لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت گه‌ر بلێم تۆش گلاو بوویته گه‌ر بڕوا ناکه‌یت
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م بخوێنه‌وه:
له ئاهه‌نگێکدا بووم هه‌موو جۆره خه‌لکێکی تیا‌بوو حزبی و نا حزبی
قوتابی و خه‌لکی کاسب.
هه‌بوو ده‌ستی ده‌گوشیم هه‌بوو ماچی ده‌کردم ئه‌وانه‌ی حه‌زیان به
چاره‌م نه‌بوو ئه‌و ڕۆژه به‌خێرهاتیان کردم .
شێوه‌و ڕوخساری جوانه‌مه‌رگ له پێش چاوم وون نه‌ده‌بوو. داوام له
هاوڕێکه‌م کرد سبه‌ی بماته سه‌ر گۆڕی جوانه مه‌رگ.
-- باشه دووایی قسه‌ی لێ ده‌که‌ین!
ئاهه‌نگه‌که ته‌واو بوو ، شه‌و ته‌له‌فۆنم بۆ هاوڕێکه‌م کرد: له بیرت
نه‌چێ به‌یانی زوو دێم به دووات؟
-- باشه تۆش له‌بیرت نه‌چێ خۆت بشۆیت!
به‌یانی زوو خۆم شۆری به سه‌یاره‌که‌م هاوڕێکه‌م هه‌لگرت و به‌ره‌رو
گۆڕستان چووین. کاتێ نزیک گۆڕستانه‌که بووینه‌وه هاوڕێکه‌م وتی : ئه‌و
دار زه‌یتوونه ده‌بینی، له ژێری گۆڕه‌که‌ی جوانه مه‌رگه و ناوی له‌سه‌ر
کێله‌که‌ی نوسراوه.
-- بۆ تۆ به ته‌ما نیت له‌گه‌لم بێیت؟
-- نه‌خێر ناتوانم.
-- سه‌یره! ده‌کرێ بزانم بۆ نایه‌ت؟
-- من گیانم پیسه!
-- جا تۆ که‌ی ئه‌وه‌نده ئیسلامی بوویته؟
به قوڕگی پڕ له گریان وتی: من ئیسلامی نیم ..من گیانم پیس و گه‌ڕو
گلاوه!
وتم: چیبووه؟
-- حه‌ز ناکه‌م تۆش بچیته سه‌ر گۆڕی جوانه مه‌رگ..با که‌س نه‌چێته
سه‌ر گۆڕی!
-- باشه تێم گه‌یه‌نه؟ پێمبلێ چیبووه؟
به‌هه‌نیسک گریانه‌وه وتی: دوێنی له ئاهه‌نگه‌که هه‌موویان له‌وێ
بوون ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی جوانه مه‌رگ سووربوو ئه‌وانه‌ی به
ده‌مانچه‌کانیان ساردیان کرده‌وه له‌گه‌لت ته‌وقه‌یان کرد وه‌ک عیسابه
ده‌سووڕانه‌وه ده‌یانگوت پیاوم ئه‌وێ قسه بکات !
وتم : ڕاست ده‌که‌یت شکمان هه‌یه به‌لام به‌لگه‌مان نییه!
وتی : شکی بۆچییه ئێمه دلنیایین ئه‌وان کوشتیانه. چاوه‌کانیان ده‌خوێنمه‌وه
ده‌مانچه‌کانی لا قوونیان هاوارداکات. ئه‌گه‌ر شک بێت که‌س له‌م وولاته
ناویرێ له شکش بپیچێته‌وه. هه‌موو ده‌زانن ڕۆژنامه نوسه‌کانش به‌س
بۆ ئه‌وه‌ی ناویان دیاربێت یادی ده‌که‌ن و دینه سه‌ر گۆره‌که‌ی.
-- ڕاست ده‌که‌یت منیش گلاو و گه‌ڕم ناچمه سه‌ر گۆڕه‌که‌ی با جوانه
مه‌رگ بۆنی تاوانباره‌کان نه‌کات.
-- چه‌ند خۆش بوو له وولاتێ بژیامایه تاوانبار سزای خۆی وه‌رگرتایه!
پێکه‌وه به‌لێنماندا نه‌یه‌لیین که‌س کۆڕ و کۆبوونه‌وه بکات به‌ناوی
جوانه مه‌رگ ، سه‌ردانی گۆڕه‌که‌ی نه‌که‌ین هه‌تا تاوانبار سزا نه‌درێ..
ئه‌گه‌ر ئه‌مه خه‌ونش بێت له به‌لێنمان په‌شیمان نابیینه‌وه.
ئه‌مه به‌سه‌رهاتی گلاویم بوو کێ نالێ تۆش له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان
ده‌ستی مرۆڤ کوژه‌کانت نه‌گوشیوه . باوه‌شت به مندال کوژ و ژن کوژ و
جاش و ئه‌نفال چییه‌کان نه‌کردووه. کێ نالێ باوه‌شت به‌و ناپاکانه نه‌کردووه
له پشته‌وه له‌گه‌ل ژنه‌کانت ده‌نوون.
من شکم له تۆش هه‌یه له‌گه‌ل خۆت ڕاست گۆنیت گلاویت. به‌س من پێم شه‌رم
نییه بلێم گلاوم چونکه له شوێنێکه بێ ئاره‌زووم باوه‌شیان پێکردووم
گلاویان کردووم .تکایه چیتر ده‌ستم لێمه‌ده‌ن منیش گلاوم مه‌گه‌ر به
سووتانم له‌م گلاووییه ده‌ربازبم ...ئاخ..هه‌زار ئاخ .....بۆ دوواجار
مرۆڤ گلاوی کردم نه‌ک سه‌گ!.
jalalpapiland@yahoo.com
|