٢٢\١\٢٠١٠
تاوانه‌که‌ی (ئه‌بو لوئه‌ی) و تاوانبارانی کیمیابارانه‌که‌ی
هه‌ڵه‌بجه!

هه‌ورامان عه‌لی
سالی 1990 ئه‌و کاته‌ی له ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانی ( که به هه‌ق
خه‌لکی ناوی نابوو باستیله‌که‌ی کوردستان )زیندانی بوم ،هه‌موو ئه‌و
ماوه‌یه‌ی له‌وێبوم له زیندانی تاکه‌که‌سیدا بووم. جاروبار ئه‌و
کاتانه‌ی جه‌لاده‌کان له ده‌ره‌وه ئه‌بوون له‌گه‌ل هاو زیندانیه‌کانی
تردا له‌ژێر ده‌رگاکانه‌وه گفتوگۆی جۆراو جۆرمان ده‌کرد ، دیاره
زۆربه‌ی باسوخواسه‌کانمان سیاسی بوون ، ئه‌وکات ئێـمه ناچار بووین به
ژماره نه‌ک به ناو یه‌کتری بانگ بکه‌ین ،چونکه گه‌ر جه‌لاد و سه‌جانه‌کان
گوێیان له ده‌نگمان ببووایه ، ئه‌وا ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆرمان مسۆگه‌ر
ده‌کرد.
یه‌کێک له هاو زیندانیه‌کانم که ناومان نابوو 4 ، چه‌ند سال
له‌وه‌وپێش به تاوانی لایه‌نگری رێکخستنه‌کانی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران
زیندانی کرابوو ، له لێبووردنه‌که‌ی دوای ئه‌نفاله‌کان ئازاد کرابوو،
به‌لام دووباره له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له ده‌ستگیر کرابوویه‌وه، ئه‌و
گه‌لێک چیرۆکی ئه‌بوغرێبی ده‌گێرایه‌وه، یه‌کێک له‌و چیرۆکانه چیرۆکی
(ئه‌بو لوئه‌ی) بوو، ئه‌و هاولاتیه‌کی خه‌لکی به‌سره بوو، رۆژێک له
رۆژان (ئه‌بو لوئه‌ی) تووشی سکچوون ببوو، به په‌له خۆی گه‌یاندبویه
مزگه‌وتێک، مزگه‌وته‌که قه‌ره‌بالغ ببوو . ئه‌وکاته‌ی له
ئاوده‌سته‌که داده‌نیشێ دوو که‌س له پیاوه‌کانی ئه‌من له نۆره‌ی
ئاوده‌ست ده‌بن و به‌گه‌رمی باسی وته‌کانی " سید الرئیس حفظ الله"
ده‌که‌ن کاتێک ناوی ده‌هێنن (ئه‌بو لوئه‌ی) تڕێکی دوور و درێژی لێبه‌ر
ده‌بێ!! پیاوه‌کانی رژێمیش به شه‌ق به‌رده‌بنه ده‌رگای
ئاوده‌سته‌که و (ئه‌بو لوئه‌ی) به شه‌ق ده‌به‌نه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌منی به‌سره. پاش چه‌ند مانگ ئازار و ئه‌شکه‌نجه و لێکۆلینه‌وه ،
له دادگای شۆرش" محکمە الثورة " له‌سه‌ر ئه‌م تره و به تاوانی
سووکایه‌تییکردن به (قائد امة العربیة) به 20 سال زیندانی حوکم
ده‌درێ!
ئێستا با چاوێکیش له دادگای باڵای تاوانه‌کان بکه‌ین و بزانین له‌سه‌ر
کیمیابارانی شارێک و کوشتنی زیاتر له 5000 مرۆڤی بێ‌تاوان و
بریندارکردنی زیاتر له 10000ی تر و وێراکردنی ناوچه‌یه‌ک، که
رووبه‌ره‌که‌ی له ولاتی قه‌ته‌ر و کوێت زیاتره و ئاواره‌کردنی
خه‌لکه‌که‌ی، تاوانێک که دوای هێرۆشیما و ناکازاکی به پله‌ی سێیه‌م
دێ له جیهاندا، چی بوو؟ ئه‌م دادگایه هیچ باسێکی له جینۆساد نه‌کرد
،ته‌نیا سێ که‌سی تاوانبار کرد ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه سووچی
گوڕاحی خراپی ئه‌مانه بووبێ، نه‌ک به‌رنامه و ستراتیژی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌لاتداڕ له عێراقدا، ئه‌ویش به سزای
له‌سێداره‌دان تا مردنی به‌سه‌ر عه‌لی کیمیاوی و هه‌ریه‌ک له فه‌رحان
موتڵه‌گ به 10 ساڵ زیندانی و سوڵتان هاشم به 15 ساڵ و سابیر دووری
به 15 ساڵ زیندانی حوکم دران.
له حوکمی دادگاکه‌ش سه‌یرتر، ئه‌و به‌ڕێزانه بوون که له ده‌روازه‌ی
ههڵه‌بجه‌دا به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕین ، ئایا به‌راست حوکمی
دادگای بالای تاوانه‌کان شایه‌نی هه‌لپه‌رکێ بوو یان شه‌رمه‌زارکردن!
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جێ دێلم بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز!
19.1.2010
|