٣\٩\٢٠١٠
تاوانی سی و یه‌کی
ئاب
سه‌ره‌تای داسه‌پاندنی
دیکتاتۆریه‌تی حیزبی و
هێرش بۆسه‌ر
ئازادیه‌کانی خه‌لک بوو!!

هیوا ئه‌حمه‌د
ئه‌مرۆ رۆژی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له ره‌شترین و گه‌وره‌ترین ئه‌و
تاوانانه‌یه که له‌چوارچێوه‌ی شه‌ری ناوخۆی نێوان حیزبه کوردی و
ئیسلامیه‌کانی کوردستاندا، له به‌رامبه‌ر خه‌لکی ئازادیخواز و
هاوڵاتیانی سڤیلی کوردستاندا، له له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان
و رژێمی به‌عسی فاشیست و دیکتاتۆر وتۆتالیتارو ده‌یان هه‌زار ئیعدام ئه‌نجامدراوه،
که ئه‌ویش په‌لکێشکردنه‌وه‌ی رژێمی به‌عس و سوپا‌و گاردی کۆماریه‌که‌ی
بوو بۆ ناو خاکی کوردستان و بۆ سه‌ر ماڵ و گوزه‌ران و ژیانی خه‌لکی
کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێرو کوژران و له‌ناوچوون و بێسه‌روشوێنکردنی
ده‌یان و سه‌دان که‌س له خه‌لکی بێ تاوان. په‌لکێشکردنه‌وه‌ی ته‌پله
سور وپۆستاڵی ره‌ش وده‌بابه و ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی رژێم بوو بۆ ناو
خاکی کوردستان و بۆسه‌ر ئه‌و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌ی که ره‌مزی
پیرۆزیی و سه‌روه‌ریی میلله‌ته لای حیزبه کوردیه‌کان و به تایبه‌تیش
پارتی و هه‌موو رۆژێکیش وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره وخه‌باتی
تێکۆشان و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانی حیزبی سه‌رکرده به فه‌زل به خه‌لکی
ده‌فرۆشنه‌وه.
حیزبه کوردیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان له له چوارچێوه‌ی
ململانێی حیزبی وسیاسی و میلیشیایی وشه‌ره ناوخۆکانیاندا به درێژایی
مێژووی دروستبوونیان درێغییان نه‌کردوه له ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره‌ی
قێزه‌ون و نواندنی درنده‌یی له به‌رامبه‌ر خه‌لکی کوردستان و ئه‌ندام
و لایه‌نگرانی یه‌کتردا. درێغیان نه‌کردوه له پێش له‌شکریکردن بۆ سوپا
درنده‌کانی رژێمه‌کانی ئیران و تورکیا و عیراق و هه‌ر ئه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
و ده‌ست که‌وت وئه‌زمونه ساوایانه‌ی نیشتیمان و هێڵه سووره‌کانیان،
که بۆ به‌رگرتن به ئازادیخوازان و رۆژنامه ئه‌هلی و ئازاده‌کان و
رۆژنامه‌نوسانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان ئه‌مرۆ وه‌ک بیانویه‌ک
به‌روویاندا به‌رزی ده‌که‌نه‌وه، ده‌یان و سه‌دان جار له لایه‌ن
خۆیانه‌وه به‌زاندوه و پێشێلکردوه. سه‌دان جار به‌زمانی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای میلله‌تی کوردیان و نیشتیمانه پیرۆزه‌که‌یان، له ئاکامی
ململانێی حیزبی و میلیشیاییاندا کردۆته قوربانی حیزبی سه‌رکرده‌و بنه‌ماڵه
و تاکره‌وی حیزبی له قه‌ڵه‌مره‌وی ده‌سه‌ڵاتیاندا.
هه‌میشه ئه‌م په‌لکێشکردن و پێش له‌شکریکرنه بۆ سوپا‌و ده‌زگا
سیخورییه‌کانی رژێمه‌کانی ناوچه‌که و به هاوکاری ئه‌وان هه‌لومه‌رج و
که‌شێکی پر له ترس و تۆقاندن و کوشتوکوشتار و میلیتاری و دیکتاتۆریه‌تی
حیزبی‌یان به‌سه‌ر خه‌لکی بیتاوان ومه‌ده‌نی ناوشار و شارۆچه‌که‌و گونده‌کانی
کوردستاندا سه‌پاندوه. بۆیان بۆته بیانوویه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بده‌نه
ئه‌نجامدانی سه‌ده‌ها تاوان ده‌رحه‌ق به خه‌لک و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
یه‌کتر و هێزو لایه‌نه‌کانی تر هه‌ر له تیرۆر و گرتن و رفاندن و بێسه‌روشوێنکردن
و زیندانیکردن و به‌کارهێنانی درنده‌ترین ئه‌شکه‌نجه ودیل کوشتن و به
کارهێنانی دواکه‌وتوترین و بۆگه‌نترین فه‌رهه‌نگ له جوێندان و سوکایه‌تیکردن
به ئه‌ندامان و سه‌رکرده‌کانی یه‌کتر له راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه، که‌چی
ئه‌مرۆ ره‌خنه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی رۆژنامه‌و ره‌خنه‌گران و نوسه‌ران به‌وه
تاوانبار ده‌که‌ن که سنوری عادات و که‌لتوری کوردی و پیرۆزیه‌کان و سه‌رکرده‌کانی
کورد ده‌شکێنن.
کاره‌سات و تاوانی ره‌شی 31ی ئابی ساڵی 1996یش ئه‌لقه‌یه‌کی هه‌مان
زنجیره‌ی کارکردو پیشه‌ی سایسی و حیزبی و میلیشیایی پارته کوردییه‌کان
بوو. ئه‌لقیه‌ک بوو بۆ له ناوبردن و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌شه
ئاواڵاو نیمچه ئازادییه‌ی خه‌لکی کوردستان له‌دوای وه‌ده‌رنانی رژێمی
به‌عس له کوردستان به‌ده‌ستی هێنابوو، ئه‌ویش به په‌لکێشکردنه‌وه‌ی
رژێمی به‌عس له لایه‌ن پارتی یه‌وه و پاسداری رژێمی ئیسلامی ئیرانیش
له لایه‌ن یه‌کێتی یه‌وه له چوارچێوه‌ی شه‌ری ناوخۆ و ململانێکانیان
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان و گومرگی برایم خه‌لیل.
به هاوکاری ئه‌م رژێمانه و سوپاکانیان توانیان ئازادی خه‌لک و
رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ڵسورانی سیاسی به بیانوی پارتی بوون و یه‌کێتی
بوونه‌وه تا ئه‌وپه‌ری به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه و که‌شێکی دیکتاتۆری و
دواکه‌وتووانه و ره‌شترین رۆژیان به‌سه‌ر ژیان و ماڵ و حاڵ وگوزه‌رانی
خه‌لکدا سه‌پاند و سه‌دان هه‌زار که‌س ئاواره‌ی سه‌ر سنوره‌کان بوون و
سه‌دان که‌سیش کوژران و بێسه‌روشوێنکران و رژێمی به‌عسیش به‌هاوکاری
هێزه‌کانی پارتی ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوان و
قه‌سابخانه‌یه‌دا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش له کوردستاندا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌تایبه‌تیش
ده‌سه‌ڵاتی پارتی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رێوه ده‌چێت،
درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌وڵ سیاسه‌ت و سه‌رکوتگه‌ریه‌یه که به کاره‌ساتی
ره‌شی 31 ئاب ده‌ستیان دایه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی داسه‌پاندن و
توندکردنه‌وه‌یدان. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له کوردستاندا ده‌یبینین هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی
تاک حیزبی و تاکه که‌سی و ته‌نها سه‌رۆک و ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب له
به‌رێوه‌بردنی سه‌رجه‌م نیهاد و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌لگه و ژیانی خه‌لک
تا ده‌گات به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ده‌زگا نهێنیه‌کانی وه‌ک پاراستن و
زانیاری و ئاسایش و هێزی تایبه‌تی به‌رپرسان و سه‌رۆکه‌کان، تا تیرۆر و
فڕاندن و سه‌رکوتی رۆژنامه‌نووسانی وه‌ک زه‌رده‌شت و سۆران و لێدان و
راپێچکردنی ده‌یانی تریان بۆ ناو زیندان و دادگا حیزبییه‌کانیان، ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنیه‌کیان له سه‌رۆک و فڵانه به‌رپرس گرتووه یان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت وسامان و پاره‌ی خه‌ڵکییان
له لایه‌ن حکومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه‌کانه‌وه ئاشکرا کردوه، ئه‌مه
هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌یه که 31ی ئاب به دیاری و به هاوکاری ده‌بابه
و تۆپه‌کانی رژێمی به‌عس بۆ خه‌لکی کوردستانی هێنا و ئه‌مرۆ درێژی پێده‌درێ.
31\08\2010
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|