٧\٢\٢٠١٣
تاوانی ئه‌و
ژنه هه‌ر چییه‌ک بێ پێویسته بڕیاری
له‌سێداره‌دانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه!!

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
حوکمی له سێداره‌دان حوکمێکی تا ئه‌وپه‌ری دژەمرۆییە
و کارێکی قیزه‌وه‌ن و ترسنۆکانه‌یه. به
واتای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان له‌و که‌سه
له ژێر هه‌ر تاوان و بیانوویه‌ک دا. به پێی
هه‌واڵێک که له که‌ناڵی ئێن ئار تی بڵاوکراوه‌ته‌وه دادگای که‌رکوک
له گه‌رمیان بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ژنێک به ناوی
(کوێستان سدیق محه‌مه‌د) ده‌رکردوه
که خاوه‌نی چوار منداڵه به تۆمه‌تی
کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا.
له کاتێکدا به پێی زانیارییه‌کان ئه‌م ژنه جه‌ندین تاوان و توندوتیژیی
به‌رامبه‌ر کراوه‌وه و له کاتی خۆیدا
زۆربه‌ی زۆری لایه‌ن و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان و ته‌نانه‌ت زۆرێک له
ڕێکخراوه‌کانی ژنانیشی له کێشه‌که‌ی خۆی ئاگادارکردۆته‌وه،
که ئه‌م ژنه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه له‌لایه‌ن که‌سوکاریەوه
تاوانی به‌رامبه‌ر کراوه و که گهوه‌ره
به بچووکیان پێ کردوه،پاشان ئه‌م ژنه له
لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه رووبه‌ڕووی
توندوتیژیی بۆته‌وه به‌رده‌وام له ژێر
دارکاری و ئیهانه و سووکایه‌تی
و لێدان بووه به درێژایی
١٤ ساڵ. به‌م هۆیانه‌وه چه‌ندین جار په‌نای
بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به مه‌سه‌له‌ی ژنان و
ڕێکخراوه‌کانی ژنان له کوردستان بردوه به‌ڵام بێ سوود بووه.
ئه‌م ژنه قوربانییه‌کی تری ده‌ستی ئه‌قڵێتی دواکه‌وتی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه‌یه و توندوتیژیی
نێو خێزانه.
له کاتێکدا ئه‌م ژنه له‌ژێر گوشاری ده‌روونیی
و جە‌سته‌یی هه‌مه‌ڕۆژه‌یدا و له‌ژێر
بارودۆخێکی زۆر خراپ‌دا ژیانی به‌سه‌ر بردووه، له کاتێکدا ده‌بینێت
هه‌وڵه‌کانی بێ سوود ده‌بێ له کۆتاییدا
ناچار ده‌بێ په‌نا بۆ کارێکی نادروست ببا، که ئه‌ویش کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی.
ئه‌وه‌ی گرنگە
ئاماژەی پێ بدرێ ئه‌وه‌یه که ئه‌م ژنه‌ش یه‌کێکه له‌و هه‌زاران
ژنه‌ی که له کۆمه‌ڵگای کوردستان رۆژانه
رووبەڕووی لیدان و دارکاریی و ئیهانه
و سووکایه‌تی ده‌ببنه‌وه
و ژیانیان لێ ده‌بێت به دۆزه‌خ..
یاخود که له ژێر گوشاری لێدان و سووکایه‌تی
نێو خێزان پەنایان
بۆ خۆسوتاندن خۆکوشتن بردووه، به‌ڵام ئه‌م ژنه له بێ
ئومێدیی و له جیاتی
خۆسوتاندن و کوشتنی خۆی، په‌نای بۆ کوشتنی
که‌سێکی تر بردووه که ئه‌ویش مێرده‌که‌یه‌تی
و ژیانی خۆشی ئه‌وه‌نده‌ی تر خستۆته به‌ر مەترسیی
و ئاڵۆزیی.
بە بێ گومان کوشتن و توندووتیژیی
به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک تاوانه و ده‌بێ
تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ده‌بێ کاری بۆ بکرێ و رێگه‌ی پێ
بگیرێ له زووترین
کات هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی له‌سێدارانه به گشتیی
بۆ هه‌ر که‌سێک و بۆ ئه‌و ژنه به تایبه‌تیی.
لێره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو حیزب و
لایه‌ن و رێکخراوه مه‌ده‌نی و
که‌سایه‌تی پێشکه‌وتووخواز و به‌رگریکه‌ر لە
مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان ده‌که‌م که له به‌رامبه‌ر
ئه‌م حوکمه‌دا ده‌نگ هه‌ڵبڕن و به هه‌ر
شێوه‌یه‌ک پێیان ده‌کرێ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هه‌ڵبڕن له به‌رامبه‌ر
حوکمێکی دژەمرۆیی سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ
و کۆماری ئیسلامی ئیران.
که هه‌ر ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و عێراق ئه‌م یاسا دژەمرۆییەیان
ده‌ست پێوه‌گرتوه و
درێژەی پێده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ باقی یاسا دارزیوه‌کانی
سه‌رده‌می به‌عس که سه‌رتاپایان دژی ژنه.
پێویسته هه‌موومان پێکه‌وه گوشار بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
بهێنین که نه‌ک ته‌نها حوکمی له سێداره‌دانی ئه‌ن ژنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌و یاسایه له ریشه‌وه ده‌ربهێنین،
چیتر نه‌هێڵین
مرۆڤەکان له ژێر هه‌ر ناو و هه‌ر بیانوویه‌کدا
مافی ژیانیان لێ بسێنرێتەوە.
نا بۆ حوکمی له سێداره‌دان.. پارێزراو بێ
ژیانی مرۆڤه‌کان.
٤\٢\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
|