تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت ، دز، ... هتد.
تاڤگه سابیر
دیاره ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ وه‌رامی كه‌سێك بداته‌وه، ده‌بێ سه‌ره‌تا له شوێن و پێگه‌ی ئه‌و كه‌سه بڕوانێ. منیش كه باسی رۆشنبیریی حیزبیی ده‌كه‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان ده‌زانین، له سه‌رتا‌پای جیهاندا حیزب هه‌یه و حیزبیبوونیش شه‌رمێک نییه، به‌ڵام نه‌ک به‌و مۆدیله‌ی له كوردستاندا هه‌یه، كه حیزب و حیزبیبوون بوونی هه‌یه ..
وه‌ک ده‌زانین له كوردستاندا ئه‌گه‌ر حیزبیی بووی، ده‌بێ هه‌موو كار و پرۆژه‌ی حیزب ره‌ها بێت لات و حیزبیبوونیش وه‌كو بڕوایه‌كی ره‌ها(موتڵه‌ق) بڕوات پێی هه‌بێ.. ئه‌گه‌رنا قسه‌كردن له‌هه‌مبه‌ریدا بڤه ده‌بێ... سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو حیزبدان و ده‌توانن (ئینشا) بنووسن ناوی خۆیان ناوه رۆشنبیر وه‌ک عه‌رزوحاڵنووسێکی کارامه لای زۆر راگه‌یاندنێكیش به‌وه ناسراون و به‌و ناوه‌ش ده‌ناسێندرێن که خه‌ڵكێكی زۆری كاڵفامیش وا لێیان ده‌ڕواندرێ.. بۆیه زۆركات ناچاری ئه‌و که‌سانه به رۆشنبیری ناو حیزب ناوزه‌ندیان بکه‌ی.. ئه‌گه‌رنا ئه‌و جۆره حیزبانه‌ی كوردستان كه‌سێك جێی نابێته‌وه له‌ناویاندا به‌ناوی رۆشنبیره‌وه ئازادانه بیر و گوزارشته‌کانی راشکاوانه ده‌رببڕێ.
ئێستاش براده‌رێك كه كادری راگه‌یاندنی یه‌كێك له‌و حیزبانه‌یه، به‌ناوی (نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د)ه‌وه هه‌موو ئه‌و (ئینشا)یانه‌ش كه ده‌ینووسێ له‌سه‌رووی خۆیه‌وه، فه‌رمایشت و بیرۆکه‌که‌ی بۆ دێ ماوه‌یه‌کیشه درێخیی ناکا له‌وه‌ی که خه‌ریكی (ئینشا) نووسینه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی من و تۆمه‌تبارکردنم به‌وه‌ی گوایه، وه‌ک کارێکی چه‌ته‌گه‌رییانه،( من )هزر و نووسینی که‌سانیتر ده‌جوومه‌وه یان ده‌دزم و هتد له کاتێکدا، هه‌ر کورد گوته‌نی که ده‌ڵێت ( تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی تۆمه‌تبار کرد).
سه‌رله‌به‌ری ئه‌و تۆمه‌ته ناڕه‌وا و (سه‌هوو)انه‌ی که له زاری ده‌رپه‌ڕییووه له هه‌مبه‌رم ده‌رده‌بڕێ به‌تاڵن و له دوور و له نزیک من نه ئاشنام به به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ناوزه‌دی کردوون، وه‌ک( به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح و رێبین) نه رۆژێک له رۆژانیش هه‌ڵوه‌دای به‌رهه‌مه‌کانیان بوومه تا راکه‌ڕاک به‌دوایاندا بکه‌م .. گوایه پیش به‌نده باس له رۆڵی رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات و هزر ده‌که‌ن...!
ئه‌و به‌ڕێزه بۆخۆی که‌سێکی دزه و ته‌نانه‌ت وته‌ی ناوداران به قڵپکراویی له نووسینه‌کانیدا په‌ژمورده ده‌کا، به شێوه‌یه‌کی ئاوه‌ژوویانه به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌ک ئاماژه به سه‌رچاوه‌کان بکا، به‌ڵکه نه‌یانخاته که‌وانه‌شه‌وه تا خوێنه‌رانی له‌وه تێبگه‌ن بن که پێشتر ئاماژه به‌و بۆچوونه کراوه .. بۆنموونه له نووسینێکیدا به ناوی (کام ره‌خنه‌ی رۆشنبیر‌و کام رۆشنبیری ره‌خنه‌گر )دا، که ده‌ڵێ: (هه‌ر سه‌رده‌مه و به‌رهه‌مهێنی رۆشنبیرانی خۆیه‌تی...) که ئه‌مه ده‌قاوده‌ق و کتومت دزینی بۆچوونێکی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسییه‌ته که (ئارنست فیشه‌ر) له کتێبی (الاشتراکیه والفن)دا ئاماژه‌ی پێده‌کا و منیش له نووسینێکیترمدا ئاماژه‌م پێداو له نێوانی دوو که‌واندا نووسیم ( کل فن ولید عصره، واته هه‌موو هونه‌رێک له دایکبووی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی) به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه تۆمه‌تبار بکه‌م، به‌س ته‌نێ وریاکردنه‌وه‌یه‌ک بوو لێی ..که گه‌ر به وورد و درشتی زۆرێک له نووسینه‌کایدا رۆچم ئه‌وا به ده‌یان دێڕ و ده‌سته‌واژه‌ی دزراو و چه‌ته‌گه‌رییانه‌ی وی ئاشکرا ده‌که‌م.
پاشانه‌کی زۆر ئاساییه که هه‌ندێک وێکچوون له بیروبۆچوون‌دا هه‌بن له لایه‌ن چه‌ندین که‌سه‌وه، لێ ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی که من قسه‌ی خه‌ڵکیتر ده‌جوومه‌وه یان نووسینی که‌سانیتر تێهه‌ڵکێشی نووسینه‌کانی خۆم ده‌که‌م .. به‌ڵام من ته‌نها ئه‌وه‌نده وه‌رام ده‌ده‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر من ناچار نه‌بم ئه‌وا ناوی رۆشنبیر ناخه‌مه په‌نای ئێوه‌مانانێك كه تووتی حیزبن تاكو ئه‌مڕۆ و نه‌تانتوانیووه به‌ڕاستیی باسی گۆڕانی حیزبه‌كانتان بكه‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌تانتوانیووه یه‌ك دێڕ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه باس بكه‌ن كه له خودی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه‌تاندا هه‌یه .. من یه‌ك شت به‌تۆ ده‌ڵێم وه‌كو (ته‌حه‌دا)یه‌ك، (ته‌حه‌دا)ت ده‌كه‌م یه‌ك دێڕ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ركردنه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌كه‌ت بنووسی که له ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌كان و رادیۆكانتان په‌خشده‌کرێن، روونی‌بکه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه به‌كۆمه‌ڵ ده‌رده‌كرێن ئه‌وكات ده‌رده‌که‌وێ ئێوه رۆشنبیرێکی هه‌ڵویست و ده‌م و قه‌ڵه‌م فرۆش نین، ئه‌گه‌رناش، ئه‌وا من وه‌رامی ئێوه‌مانانم له‌وه‌زیاتر پێنییه و کاتی خۆشم به‌نگۆوه ناکوژم.. به‌رده‌وام هیوای له‌ش ساغیی و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم له(ئینشا)نووسیی حیزبی‌دا کۆڵنه‌ده‌ن تا ده‌گه‌نه دوا ترۆپکی خه‌ونه‌کانتان که له‌په‌نای حیزب‌دا ده‌سته‌مۆییانه‌تر داده‌مرکێن.
|