تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
هه‌رێم و وشكه‌ساڵی.
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندین كێشه‌ی
ڕیشه‌یی هه‌یه و تائێستاش چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانیش
ده‌كرێت له‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستاماندا كێشه‌كان زیاتر قووڵتر ببنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا تێبینی ده‌كرێت بریتییه له زنجیره‌یه‌ك
كێشه‌ی په‌یوه‌ست به یه‌ك، تا له ڕیشه‌وه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه
چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له توانادا نابێت سه‌رجه‌م كێشه یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
به ڕای ئێمه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه خۆی له دابه‌شبوونی دانیشتوانی
هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه به‌سه‌ر شار و لادێ‌دا به ێوه‌یه‌كی
نائاسایی و نابه‌رامبه‌ر، بۆ نموونه ئێستا ڕێژه‌ی دانیشتوانی
شارنشین (80%) و گوندنشین (20%)ه، واته كوردستان بریتییه له چه‌ند
شار و شارۆچكه‌یه‌كی ئاوه‌دان و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه بریتییه له
ناوچه‌یه‌كی چۆڵكراو و بێ ئاوه‌دانی و بێ به‌رهه‌م.
شتێكی ئاساییه كه ئه‌و (80%)ی دانیشتوان كه له شاردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن
دووچاری چه‌ندین كێشه‌ی ڕۆژانه و چاره‌سه‌رنه‌كراو ببنه‌وه له
وێنه‌ی، كه‌م ئاوی و بێ كاره‌بایی و قه‌یرانی نیشته‌جێبوون و
هاتوچۆ و پیسبوونی ژینگه و.. هتد، وه‌ك زانراوه له جیهانیشدا هه‌رچه‌نده
ژماره‌ی دانیشتوانی شار زیاتر بێت كێشه و مه‌ترسییه‌كانیشی زیاترده‌بێت.
بۆ نموونه؛ بڕی به‌كارهێنانی ئاو و كاره‌با و جۆره‌كانی دیكه‌ی
وزه له شاردا زیاتره وه‌ك له لادێ‌دا، وه‌ك ده‌زانین ئه‌و (80%)ی
ڕێژه‌ی شارنشینانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێناندا
كارناكه‌ن، به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری
نا به‌رهه‌مهێناندا كارده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی دابینكردنی هه‌موو
پێداویستییه‌كانیانن كه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه، بۆیان زامن بكرێت
لێره‌دا ده‌پرسین له ده‌ره‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستمان له ده‌ره‌وه‌ی
شاره‌كان، گوندی كوردستان نییه!!، چونكه گوندمان نه‌ماوه تا
پێویستییه‌كانمان بۆ دابین بكات، واته له ڕێگه‌ی كڕین و هێنانییه‌وه
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بێت له كاتی
ئاسایی‌دا، ئه‌بێت له وشكه‌ساڵیدا چی به‌سه‌ر بێت و چی ڕووبدات؟ لێره‌دا
له زیادبوونی كێشه‌كان و قووڵبوونه‌وه‌یان زیاتر به ته‌مای هیچ نین،
چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و (20%)ی دانیشتوانی لادێكانیش به‌هۆی
وشكه‌ساڵییه‌وه ناچارده‌بن ڕووبكه‌نه نێوه‌ندی شاره‌كان، خۆشمان ده‌زانین
ڕه‌وشی نێو شاره‌كان چۆنه، به‌مه‌ش قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كانی نێوه‌ندی
شاره‌كان ده‌گه‌نه ڕاده‌ی بێ ئومێدی و به‌ربه‌ست و مه‌ترسی ئه‌وه‌شمان
لا دروستده‌بێت كه نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی زیاتر ببێت و ژینگه‌ی
شاره‌كانمان دووچاری پیسبوون بێن.
هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌می بارانه‌وه هه‌ردوو به‌ربه‌ستی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان
به ڕاده‌ی پێویست ئاوییان تێدا عه‌مبار نه‌كراوه تاوه‌كو له وه‌رزی
هاوینی ئه‌مساڵماندا ته‌زووی كاره‌بای پێویستمان بۆ به‌رهه‌م بهێنن،
به‌مه‌ش چه‌ندین كێشه‌ی جۆراوجۆرمان بۆ دروستده‌بێت و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
كوردستانیش دووچاری كورتهێنان و خاوبوونه‌وه ده‌بێت.
جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌ت و هاووڵاتیان ناچارده‌بن به‌شێك له بودجه‌كانیان
ته‌رخان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وشكه‌ساڵی.
وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رنامه و پلان و ئاڕاسته‌ی
پرۆژه‌كان ده‌گۆڕێت و له‌جیاتی پلاندانان بۆ په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه،
ناچارده‌بین پلانی كاتی و فریاكه‌وتن بۆ شار و گونده‌كان دابنێین، به‌مه‌ش
پلانمان له ستراتیژه‌وه ده‌بێت به تاكتیك و چاره‌سه‌ركردنی كاری
ڕۆژانه و به‌هه‌ده‌ربردنی سامان و توانای گشتی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته بووترێت ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی
دیارده‌ی وشكه‌ساڵییه له ساڵانی داهاتوودا و ناوچه‌كه‌ی خۆشمان یه‌كێك
ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌گه‌ری زۆری لێده‌كرێت كه ئه‌م دیارده‌یه
بیگرێته‌وه، بۆیه وا پێویستده‌كات هه‌ر له ئێستاوه كاربه‌ده‌ستانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دیارده‌یه به هه‌ند وه‌ربگرن،
چونكه ڕه‌هه‌ند و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی
كوردستاندا له وڵاتانی دیكه زیاتر ده‌بێت، به‌هۆی كه‌می تواناكان
و خراپی شێوازی دابه‌شبوونی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه‌مان و نه‌بوونی
ئه‌لته‌رناتیڤی پێویست له كاتی ڕوودانی هه‌ر دیارده‌یه‌كی ناكاوی
سروشتی‌دا له‌شێوه‌ی وشكه‌ساڵی.
|