ته‌حریمی شانۆگه‌ری به جێ بوو، ته‌حریمی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان هه‌ڵه‌ی سیاسیه!
ئه‌یوب ره‌حمانی
زۆرینه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی کوردی کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دروست به‌شداری کردنیان له شانۆگه‌ریێک که کۆماری ئیسلامی بۆ شه‌رعیه‌تدان به خۆی وه‌ڕێی خستبوو و بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌توانێت لانی که‌م له کوردستان شه‌رعیه‌ت به خۆی بدات و نه‌توانێت ئه‌م دیعایه بۆ خۆی بکات که له کوردستانیش خه‌ڵکم له‌گه‌ڵه، ئه‌م شانۆگه‌ریه به دروست له کوردستان له لایه‌ن زۆرینه‌ی حیزبه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان و یا ئوپوزیسیۆن ته‌حریم کرا. دیاره هه‌ر وه‌ک ماهیه‌تی هه‌ر کۆمه‌ڵگاێکه، هیچکات هیچ بڕیارێک ناتوانرێت له کۆمه‌ڵگاێکی فره بیر و بۆچون له سه‌دا سه‌د جێ به جێ بکرێت، بۆیه له کوردستانیش کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان به کۆماری ئیسلامی هه‌بێت، به‌ڵکو له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که به ده‌نگیی خۆیان ئاڵ و گۆڕێک پێک دێنن، چوونه پای شانۆگه‌ری سندوقی ده‌نگدان. به‌ڵام وه‌ک باسم کرد زۆرینه‌ی گه‌لی کوردستان پێکه‌نینیان به‌م شانۆگه‌ریه هات و به درووست نه‌چوونه پای سندووقی ده‌نگدان.
له لاێکی دیکه‌وه ده‌بینین که ئه‌مڕۆکه دیکتاتۆڕی ئێران ته‌نیا به ده‌نگی خۆی که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ نیزامه‌که‌ی به چاک ده‌زانێت، ده‌نگیی زیاتر له سیی و پێنج میلیۆن مرۆڤ که له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه به موسه‌وی و که‌ڕوبی و ڕه‌زاییان دابوو، ده‌خاته زبڵدانه‌وه و ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ته‌نیا ئه‌حمه‌دی سه‌رۆک کۆماره و خه‌ڵکیش ده‌بێت په‌سه‌ندی بکه‌ن، چونکو ئه‌و پێی باشه و ئه‌م کوده‌تایه بۆخۆی وه‌ڕێیی خستووه و لێی پاشگه‌ست نابێته‌وه!!
وه‌ک دیتمان دوێنێ هه‌ینیی خامه‌نه‌یی ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی دووپات کرده‌وه و به ڕیشی گه‌لانی وه‌زاڵه هاتوی ئێران پێ که‌نیی و ده‌نگیانیی به هیچ نه‌زانی. خامه‌نه‌یی به‌م فتوایه‌ی خۆی که دوێنی له نوێژی هه‌ینی دووپاتی کرده‌وه، مۆرکیی دیکتاتۆڕیه‌ت و سه‌ره‌ڕۆیی خۆی به هه‌مو خه‌ڵکانی ئێران و جیهانیش نیشان دا و سیی ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی ڕه‌ش و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی کۆماری ئیسلامی که گه‌لی کوردستان به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژیمه له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، جارێکی تر مۆری ته‌ئکیدی لێدایه‌وه و به‌م فتوایه‌ش ناقوسیی مه‌رگ و نه‌مانی کۆماره‌که‌ی لێدا و گه‌لانی ئێران ئیتر ناتوانن له‌مه زیاتر فریوی تاقه مه‌لاێک که ڕۆژانه درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کات بخۆن و ئه‌مه سه‌ره‌تاێکه بۆ کۆتایی کۆماری ئیسلامی.
ئه‌مڕۆژانه له ڕادیۆ و تلویزیۆنه کوردی و فارسی زمانه جۆر به جۆره‌کان و ئینتێڕنێت و هیتر به ئینواع و شێوه ده‌نگی خه‌ڵکانی ناڕازی ناوخۆی ئیران ده‌بیستین که له هه‌مو ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌نگی خه‌فه کراو و نه‌بیستراوی سیی ساڵی خۆیان به گوێی خه‌ڵکانی جیهان بگه‌ێنن و ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ ده‌بینین که دروشمه‌کانیان ڕادیکاڵتر و خرۆشاوتر به‌ره‌و ڕوخان و نه‌مانی ئه‌م دیکتاتۆڕه هه‌نگاو هه‌ڵدێنێت.
ئه‌م ڕۆژانه ده‌بیستین که خه‌ڵک ورده ورده وا خه‌ریکه له شه‌به‌حیی موسه‌وی و که‌ڕوبیش که هه‌ردووکیان له ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانی ئه‌م ڕژیمه‌ن تێ ده‌په‌ڕن و دروشمه‌کانیان ئیتر نه‌ک ئیبتاڵی شانۆگه‌ریه‌که و نه‌ک دووباره بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و نه‌ک دروشمه سه‌ره‌تاییه‌کانی کوا ده‌نگه‌کانمانه، به‌ڵکو ئه‌مڕۆکه ئیتر ده‌نگه ناڕازیه‌کان به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌مانی دیکتاتۆڕ و به‌ره‌و ڕوخانی کۆماری نیگریسی ئیسلامی له ئێران ده‌خرۆشێن.
گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به درێژایی سیی ساڵه که نا به‌م ڕژیمه ده‌ڵێنه‌وه و هه‌رگیز له نا دیمۆکڕات بوون و سه‌ره ڕۆ بوون و نامرۆڤانه بوون و دژه کورد بوونی ئه‌م ڕژیمه ته‌وه‌هومیان نه‌بووه و هه‌ر جار که ئه‌م ڕژیمه شانۆگه‌ریێکی وه‌ڕێ خستبێت، گه‌لی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی باقی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، دایمه و ده‌رهه‌م خۆیان له چونه پای سندووقه‌کانی ده‌نگدان پاراستووه و هه‌مو جارێک باشتر له جاره‌کانی پێشوتر ده‌ستی ڕه‌تییان به سینه‌ی کۆماری ئیسلامیه‌وه ناوه.
گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له ژێر زه‌بر و زه‌نگی هێزه ئه‌منیه‌تیی و ئیتڵاعاتیه‌کانی ڕژیمدا بوون به‌ڵام به پشتیوانیه‌کانی خۆیان له هێزی پێشمه‌رگه، به په‌نا دانه‌کانیان، به به‌شدارییان له شۆڕش و به پشتیوانیان له شۆڕش، ئه‌م ژیله‌مۆیه‌یان هه‌میشه تا به ئه‌مڕۆکه زیندو ڕاگرتووه و ئه‌وانیان به هی خۆیان و خۆیانیان به هی ئه‌وان زانیوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامیش هه‌رگیز نه‌یتوانیوه گه‌لی کوردستان به خۆیی بزانێت و به خراپترین شێوه‌کان ئه‌م گه‌له‌یان چه‌وساندۆته‌وه و لاوه‌کان و ڕۆڵه‌کانی ئه‌م نیشتمانه‌یان خستۆته به‌ر دیواری تیربارانه‌کان و سیاچاڵه‌کان و گرتووخانه‌کانی خۆیان و بێڕه‌حمانه و نامرۆڤانه ئه‌م گه‌له‌یان تا به ئه‌مڕۆکه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش و نامرۆڤانه‌ی خۆیان فلیقاندۆته‌وه و له هه‌مو بوارێک‌دا، سیاسی یا کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و هتد... ئه‌م گه‌له‌یان چه‌وساندۆته‌وه.
گه‌لی کوردستان به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مو زه‌برو زه‌نگانه‌ی ڕژیم هه‌رجار سه‌رکه‌وتوانه‌تر و سه‌ربه‌رزانه‌تر له جاره‌کانی پێشوتر هاتۆته‌وه مه‌یدان و هه‌مو جارێک سه‌ری سووڕماویان بۆ ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانی ڕژیم هێشتۆته‌وه و چاونه‌ترسانه‌تر له جاره‌کانی پێشوتر وه‌ده‌ر که‌وتونه‌وه و هه‌ر جارێک به‌هانه‌ێکیان هه‌ر چه‌ند بچکۆله‌ش وه‌ده‌ست که‌وتبێت، هه‌مو قین و نه‌فره‌تیی خۆیان به‌م ڕژیمه نیشان داوه و ڕژیمیش وه‌ک هه‌میشه ته‌نیا به سه‌رکوت و گرتن و کوشتن وڵامی ئه‌م گه‌له‌ی داوه‌ته‌وه!
گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سیی ساڵه بۆ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێت که دژایه‌تیی خۆی به‌م ڕژیمه له سه‌تحێکی هه‌مه‌گیرتر و جه‌ماوه‌ریتردا نیشان بدات. سیی ساڵه بۆ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێت که کۆماری ئیسلامی بڕوخێنێت، سیی ساڵه بۆ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێت که تۆڵه‌ی تیربارانه‌کان و سیاچاڵه‌کان و گرتوخانه‌کان و زیندانیه سیاسیه‌کانی له‌م ڕژیمه بکاته‌وه. گه‌لۆ ئه‌وا ئه‌مڕۆ کۆماری ئیسلامی له چاڵێک که خۆی بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵکه‌ندبو که‌وتووه، ملی له په‌تیی ئه‌و سێداره گیری کردووه که بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵواسیبو، که‌واته گه‌لۆ ده‌رفه‌ت به باشترین شێوه دروست بووه، ده‌رفه‌ت هه‌ڵکه‌وتووه، پێویسته ئه‌مجاره‌ش له مه‌یداندا بین، پێویسته نفره‌ته‌کانی خۆمان و ده‌نگه‌کانمان تێکه‌ڵ به ده‌نگیی باقی گه‌لانی وه‌زاڵه هاتوو بکه‌ین و پێویسته له مه‌یداندا بین. پێویسته ئه‌م جاره له شه‌به‌حیی موسه‌وی و که‌ڕوبی تێپه‌ڕین و دروشمه ڕادیکاڵه هۆویه‌ت خوازیه‌کانی خۆمان، دروشمه ئازادیخوازیه‌کانی خۆمان، دێمۆکڕاسی ته‌ڵه‌بیه‌کانمان، دروشمی ڕوخانی نیزامی جه‌هل و خورافات، دروشمی نه‌مانی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی به‌رز بکه‌ینه‌وه.
کاتیی ئه‌وه هاتووه که به شێوه‌ێکی هێمن و به دوور له هه‌ر جۆره توند و تیژیێک، به‌ڵام یه‌کگرتوو و یه‌ک ده‌نگ زه‌حمه‌تکێشان، کاسبکاران، جوتیاران، خوێندکاران، دایکان و باوکان، ژنانی چه‌وساوه، هه‌مو چین و توێژه‌کان بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، بێ‌شک سه‌رکه‌وتن هیی ئێمه‌یه!
ته‌نیا کافییه ئه‌م خۆپیشاندانانه جه‌ماوه‌ریتر بێته‌وه و زۆر گرنگه که به هێمنانه بروواته پێشه‌وه، خه‌ڵکانی زۆرتر بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئیدامه‌دار و ته‌داوومی هه‌بێت، بێ‌شک یه‌ک مانگ ناکێشێت که به چونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کان و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی ڕژیم له کوردستان، ئه‌وجار زه‌حمه‌تکێشان و هه‌مو چین و توێژه‌کان چه‌کدار ده‌بن و پێشمه‌رگه ده‌ڕژێنه‌وه ناو شاره‌کان و ئه‌مه به مانای مه‌رگی نیهایی دیکتاتۆڕ و مه‌رگی کۆماری ئیسلامیه، ناقوسی ئه‌م مه‌رگه، ڕۆژی هه‌ینی دیکتاتۆڕ به خستنه ژێر پێی ئیراده‌ی سیی و پێنج میلیون ده‌نگ، بۆخۆی لێیدا!! ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نی هه‌ر دیکتاتۆڕێک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌حکومه به مه‌رگ و نه‌مان و ئه‌مه‌ش هه‌مومان ده‌زانین!
گه‌لۆ ده‌ست له کاره‌کانتان هه‌ڵگڕن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ده‌رفه‌ت هه‌ڵکه‌وتووه، ناقوس و شه‌یپوڕی مه‌رگی کۆماری ئیسلامی لێدراوه، ده‌رفه‌ت هه‌ڵکه‌وتووه و پێویسته بیقۆزینه‌وه، وه‌رنه مه‌یدان، وه‌رنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، جه‌ماوه‌ر قسه‌ی نیهایی ده‌کات، شۆڕش ها به ڕێوه‌یه، بۆ داهاتوێکی ئازاد و دێمۆکڕات و بۆ ڕزگار بوون له ده‌ست کۆماری ئیسلامی ئاخوندی، ئه‌مجاره ده‌نگ و ئیراده‌ی جیهانیشمان له‌گه‌ڵه و ده‌نگه‌کانمان ده‌قۆزرێته‌وه و ده‌بیسترێت، که‌واته وه‌رنه مه‌یدان، وه‌رنه مه‌یدان.......!
30ی جۆزه‌ردانی 2709
|