١٩\٣\٢٠١٠
67
پەنابەری عێراقی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە سویدەوە دیپۆرتی بەغدا کرانەوە.
سوید 18-3-2010:
ڕێبوار حسین بەپرسی فیدراسیۆن لەشاری یۆتۆبۆری بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی
ڕاگەیان "بەپێ ئەو پەیوەندیانەی لەزیندانەکانی سویدەوە پێمان گەێشتوە
سەرلەبەیانی ئەمرۆ نزیک بە 67 پەنابەری عێراقی دیپۆرتی فرۆکەخانەی
بەغدا کراونەتەوە"
ڕێبوار ئەوەشی ووت "ئەو پەنابەرانە لە 4 بەیانیەوە کۆکراونەتەوە
لەزیندانەکانی ماشتاو فلینو گۆتنبۆرگو و مالمۆ و لە 7 بەینیوە
بەرێخراون نزیک بە 100 کۆماندۆی سویدی لەگەڵیاندا بووە"
هەروەها ڕێبوار ووتیشی "یەکێک لە زیندانیەکان کە پەنابەری ئێرانی بووە
پێ راگەیاندم :ئەوەی جێگای پرسیار بوو بۆ پەنابەرەکان ،کەسێک بەناوی
هادی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لیستی پەنابەرەکانی وەرگرتوە
لە فرۆکەخانەی ستۆکۆڵم بەڵام چونکە من هاوڵاتی ئێران بوو ئەوان منیان
گێرایەوە زیندان".
ناوه‌ندی هه‌واڵگری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
18\3\2010
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تێکستی ئه‌و
پرۆتۆکۆله بده‌نه میدیاکان
که سه‌رۆکی په‌رله‌مان
و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی په‌نابه‌ران
گفتوگۆیان کردووه.
سه‌ردانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕیز که‌مال که‌رکوکی ووه‌فده
یاوه‌ره‌که‌ی بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، پیویسته کێشه‌ی په‌نابه‌ران
یه‌کلایی بکاته‌وه و ئه‌م ده‌ست وئه‌و ده‌ستی پێنه‌کرێت.
چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دژی په‌نابه‌ران،
نزیکده‌بیته‌وه له هۆلۆکۆست و زوڵمی هتله‌رو ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر
به‌یه‌هودییه‌کان. کوشتن و سه‌رنگومکردن، په‌ستان له زیندانه‌کان و
بێگاری له زیندانه‌کان، بێمافی و سه‌ندنه‌وه‌ی سۆسیال و بیمه‌ی ته‌ندروستی،
ڕاگرتن له هایمه‌کانی فریاگوزارییه‌کان، تا ڕاده‌ی بوونی زیاتر له یه‌ک
ملیۆن خه‌ڵکی بێناسنامه‌و هه‌میشه گوزه‌راندن له‌نیو ترس وبیم،
مناڵانیک بی ناسنامه له جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا له دایک ده‌بن. ئه‌مانه
هێشتا گۆشه‌یه‌کن له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له‌سه‌رخاکی ئه‌وروپادا ده‌ژین.
دیپۆرتکردنه‌وه ، ده‌مبه‌ستن و قاچ به‌ستن، گه‌ڕاندنه‌وه به فرۆکه‌ی
سه‌ربازی و مامه‌له‌ی تاوانبار له‌گه‌ل داواکارانی مافی په‌نابه‌ری
گۆشه‌یه‌کی یه‌کجار تاریکتری پرۆسه‌که‌یه.
پیکهینانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه لایه‌کی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپان، وه
هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراقه‌وه هه‌یه،
لایه‌که‌ی تری ڕاسته‌وخۆ، حکومه‌تی هه‌ریمه که ئیستا بۆ ماوه‌ی چه‌ند
رۆژ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌فدیکی یاوه‌ری به سه‌ردانیکی فه‌رمی بۆ
په‌رله‌مان و حکومه‌تی به‌ریتانیان داوه‌تکراون.
په‌رله‌مانی کوردستان پیویسته بڕیار بدات که هیچ ڕێکه‌وتننامه‌و
هاوکارییکردنیک له نیوان حکومه‌تی به‌ریتانیا و حکومه‌تی هه‌ریم شه‌رعیه‌تی
نیه‌و پیویسته هه‌ڵبوه‌شیته‌وه. په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی هه‌یه
ئه‌گه‌ر بیه‌وێت.
په‌رله‌مانی کورستان پیویسته ده‌قی ئه‌و پرۆتۆکۆله‌ی که موناقه‌شه‌ی
کردووه له‌گه‌ل لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت وپه‌رله‌مانی به‌ریتانیا
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی په‌نابه‌ران بڵاوبکاته‌وه.
حکومه‌تی به‌ریتانیا قه‌ره‌بووی ئه‌و که‌سانه بکاته‌وه که‌به‌هۆی
سیاسه‌تی دیپۆرته‌وه تووشی زیانی گیانی ومالی بوونه.
سات وسه‌ودا قه‌بووڵ ناکه‌ین و مافی ئینسانی مان ده‌وێت.
ماف نه‌بێ بۆ په‌نابه‌ر ، ماف نییه بۆ مرۆڤ.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
17.03.2010
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ڵسوڕانی فیدراسیۆن له سویسرا بۆ به‌رگرتن به سیاسه‌تی دیپۆرت .
یه‌ک: رۆژی 20.3.2010 له شاری زوریخ خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری
له‌لایه‌ن به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان ئه‌نجام ده‌دریت که
ووتاری سه‌ره‌کی تیایدا فیدراسیۆن ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ده‌بیت
.
دوو: به‌ره‌ی مافی نیشته‌جیبوون بۆ هه‌موان له‌کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای
مارس دا له بیرن ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵ ڕیکه‌وتوون به‌رگرتن
به دیپۆرتکردنه‌وه، ڕینوێنی یاسایی په‌نابه‌ران، خیمه هه‌ڵدان و
مانگرتنی په‌نابه‌ران له مانگی 6 له شاری بیرن بۆ وادارکردنی
ده‌وله‌ت که مافی مانه‌وه بدات به‌په‌نابه‌ران، چالاک‌بوون له دژی
سیاسه‌تی راستی حزبی گه‌لی سویسری. دامه‌زراندنی زانکۆ له خواره‌وه،
کۆرسی زمان و خواردن به‌خۆڕایی، وه هه‌روه‌ها پیویسته سایتی
به‌ره‌که چالاک‌تر بیت و ریکخه‌رانی چالاک‌تر بن. شایانی باسه
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌م
به‌ره‌یه‌یه.
سێ: داوه‌تکردنی هاوری ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
له‌لایه‌ن تۆڕی دژی راسیزم و ئه‌وروپای زیندانی بۆ ئه‌نجامدانی
سمیناریکی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر هه‌لسوڕانی فیدراسیۆن و خه‌باتی
په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تی هاوکاری یه‌کتر بۆ به‌رگرتن به‌سیاسه‌تی
دیپۆرتی ووڵاتانی ئه‌وروپا.
چوار: ڕیکخراوه‌ی سۆلیداره‌تی سه‌ن فرۆنتی و فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران و
به‌ره‌ی مافی نیشه‌جیبوون بۆ هه‌موان وچه‌ندین حزب ولایه‌نی تر له‌رۆژی
20.6 .2010 خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره ساز ده‌ده‌ن له شاری
بیرن بۆ به‌رگری له په‌نابه‌ران و له‌دژی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
مافه‌کانی په‌نابه‌ران ودابراندنی په‌نابه‌ران.
پینچ: شتاندی فیدراسیۆن له‌رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران دا له شاری بیرن
له رۆژی 19.6.2010 له به‌رده‌م په‌رله‌مانی سویسرا له‌گه‌ل سه‌رجه‌م
ڕیکخراوه په‌نابه‌رییه‌کاندا.
حه‌وت: فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له سویسرا نیو به‌نیو به‌هاوکاری
به‌ره‌ی مافی نیشته‌جیبوون بۆ هه‌موان له‌شاری زوریخ خواردن ئاماده
ده‌کات بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که هه‌لومه‌رجی مالیان خراپه‌و وه
هه‌روه‌ها بۆ ته‌مه ته‌قێ و یارمه‌تی یاسایی و فیربوونی زمان ویه‌کتر
ناسین.
ماف نه‌بێ بۆ په‌نابه‌ر ، ماف نییه بۆ مرۆڤ.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
17.03.2010
_______________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌د عه‌لی
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|