١٤\٢\٢٠١٢
تەکنیک رۆح
بە بەرى گێڕانەوە دەکا.
- رانانێک لە تەکنیکى چیرۆکى "دزینى خەونەکان"ى
ئارام کاکەى فەلاح -

هێمن عوسمان عەبدوڵا
بەرى هەرتشتێک ئەوى روونە لاى وێژەدۆستان و خوێندەڤانى ژانرە
وێژەییەکان ، ئەوەیە کە ئەو کەرەستانەى چیرۆک پێوسیتییەتى و ، هونەرى
گێڕانەوەى لەسەر بینادەکرێت ، خۆى لە زۆر بابەتى وەک ، زمان ، خەیاڵ ،
چنینەوە ، گرێچن ، ....هتد دەبینێتەوە . بەڵام تەکنیک وەک بونیادى
نووسینى چیرۆک خاڵى بەهێزى هەموو گێڕانەوەیەکە ، پێویستە بزانین ، چۆن
ڕووداوەکان لەفەزاى کاتى چیرۆکەکە بەسەر کارکتەرەکاندا دابەش بکەین ،
بۆ ئەوەى ئاڵۆزى وپشێوى لە گێڕانەوەدا دروستنەبێت . گەر تەکنیک لە
گێڕانەوە جودابکەینەوە چیرۆک هیچى بە بەروە نامێنێ ، هیچ باسێکى بۆ
ئاخاوتن نییە. تەکنیکى گێرانەوە بە یەک ڕیتم و ، یەک ئاراستە ، بەجۆرێک
لە جۆرەکان خوێنەر ماندوو دەکات ، دەبێتە هۆى فەوزاو جێنەکردنەوەى زێتر
لە ڕووداوێک و ، کورتبڕى گفتوگۆى نێوان کاراکتەرکان درێژدادڕى تاکە
کاراکتەرێک ، لێ ژیاننامەو ، یاداشتى ، سەر بوردەى کەسێتى تاکى کۆمەڵگا
گەلێک چیرۆکى لە هەگبەدایە ، گەر بێت و ئەمانە وەک خۆیان بگێڕدرێنەوە
بەچیرۆکیان بکەین ، بەبێ گۆڕان لە زمان و ، فیکرە و ، تەکنیک ، ئەوا
خوێنەرجاڕسدەبێت ، خولیا ناکات لەشێوە نووسینێکى ئەوها نزیک بکەوێتەوە
، لەگەڵ ئەوەشدا کەمنین ئەو ژیان و ، یاداشتنامانەى ژیانى نووسەران و ،
ساسییەکان و ، ئەدیبان ، کە لە واقیعەوە وەرگیراون و کراونەتە ڕۆمان و
چیرۆک ، بەڵام تەکنیک وەک یەکێک لە بنەڕەتى چیرۆک و گێڕانەوەکان ،
وایکردووە گفتوگۆ ، ڕووداو ، گرێچن ، چینینەوە ، هەبێت و چێژ بەخوێنەر
ببەخشێت ، لێ زۆرترین کەرسەتەکانى نووسینیش لە واقیعەوە وەردەگیرێت.
ئەم کارکردنە لەنێو چیرۆک گرانتردەکەوێتەوە ، وەک لە ڕۆمان و ،
ژانرەکانى دیکەى گێڕانەوە ، چوون کات و پانتایى کارکردن لە نێو فەزاى
چیرۆکدا کەمترە ، نووسەر بەرپرسیارە لەکۆى ڕووداو ئاماژە و
کاراکتەرەکان ، چۆن دەیهێنێتە نێو چیرۆک ، و چۆن مامەڵەى پێدەکات ، لە
کوێوە ، بۆ کوێ ، پێویستە لە نێو چیرۆک بێت ، لەکوێدا و ، بەچ هەنگاوێک
گرنگە لە چیرۆکەکە دەریبکات ، هەر بۆیە کارکردن لەنێو چیرۆک گرانترە
دەکەوێتەوە وەک لە ڕۆمان. یەکێک لەو خاڵانەى وادەکات خوێنەر بەدیار
چیرۆک یان ڕۆمانێکەوە بمێنێتەوە ، بەکاربردنى چۆنیەتى تەکنیکە ، چوون
هەمانە بەیەک ڕیتم و یەک ئاسۆ دەڕوات ، ڕووداوەکان دێنەڕێى و جێى
دەهێڵێ ، ئەم یەک ئاراستەییە وا لەخوێنەر دەکات خولیابکات کەسێکى دى
چیرۆکەکەى بۆ بخوێنێتەوە نەک خودى ، خۆى ماندووبکات.
"دزینى خەونەکان" ناونیشانى کۆمەڵە چیرۆکێکى "ئارام کاکەى فەلاح" ە
لەپێشەکی و ، پێنج چیرۆک ، چاوپێکەوتنێکى نووسەر پێکهاتووە ، لەنێَو
چیرۆکەکان "دزینى خەونەکان" هەیە ، نووسەر شێوازێکى نوێى کارکرنى
تەکنیکى بەکاربردووە ، کە ڕووداوەکان دابەشبوون بەسەر بیست پەرەگرافدا
، دیمەن ، دیمەن ، بۆمانى دەگێڕێتەوە . سێ ڕووداو ، سێ دۆخى گرنگى وەک
یەک لە نێوو چیرۆکەکەدا بوونى هەیە ، ئەوانیش چۆنیەتى کڕین ، دزینى
سندوقەکە و ، گەنجێتى کاراکتەرەکە یە ، کۆى گشتى گێڕانەوەکان
دابەشکراوە ، پەلکێش دەبیت بەنێوو یەک بەیەکى ڕووداوەکاندا ، هێندێک
جار پەرەگرافێک تەواوکەرى پەرەگرافى دوایى خۆى نییە ، دواتر پەراگرفێکى
دیکە دێت و ئەوى پاشتر دەبەستێتەوە بەووى خۆیەوە ، پاشوو پێش خستى
گێرانەوەکان و ، ڕووداوەکانى نێووى لەم جۆرى کارکردنە ، کە مۆدێلێکە
نوێیە بەنسبەت ئێمەوە ، وادەکات خوێنەر لەسەر وێنەى رووداوەکان
بمێنیتەوە ، خوێنەر لەتەمبەڵى ڕزگار بکات ، ناتوانى بەسەر
خوێندنەوەیەوە خەیاڵت بۆ هیچ جێیەکى دیکە بڕوات ، دەبێت بەئاگاییەوە
بڕاونیتە تەواى پیت و پەرەگرافەکان ، خولیایەک بۆ خوێندنەوە لاى خوێنەر
دروستدەکات ئەوەش بەوەى کە دەیەوێ بزانێ دواى ئەم پرەگرافە نووسەر
چیدیکەى پێییە بۆ گێڕانەوە.
چێژى چەشنى ئەم تەکنیکە لەوەدایە هەر یەکێک لەو پەرەگرافانەى
گێڕانەوەکەى لەسەر بنیاتنراوە سەربەخۆنیین ، ناتوانیین لە تەواوى
چیرۆکەکەى داببڕین ، دەبێ چاوەڕیى ئەوى دواى ئەو ، یان دواترى بکەین و
، لەکۆتایدا هەمووى پێکەوە گرێبدەین ، بۆ وێنە پەرەگرافى یەک تەواکەرى
پەرەگرافى دووەم نییە ، بەڵکو تەواکەرى پەرەگرافى حەوتەمە ، ئەوانى
دیکەیش بە هەمان شێوەیە ، تۆ ناتوانى لێى داببڕیت یان بە خولەک لێى
خافڵ بیت ، دەنا ڕێرەوەى پەیامەکەیت لێتێکدەچێ ، پەرەگرافى چوار و
پەرەگرافى هەشت گێڕانەوەکانیان تەواوکەرى یەکدییە ، ڕووداوەکان
تەنهایەک ڕووداونین ، واتە زیاتر لە ڕووداوێک بوونى هەیە ، بەکاربردنى
تەکنیکەکە وایکردووە و نەبێتەهۆى لەدەستدانى فیکرەى بەهێزى چیرۆکەکە و
، ووننەبوونى کاراکتەر و ئەو گرفتەى بەدەستیەوە دەناڵێنێ ، تابگات
بەوەى بۆ ئێمەى دەگێڕێتەوە پێویستە ئاماژە بەوە بدەین ، ناکرێت لێرەدا
پەرەگرافەکان بنووسینەوە بۆ زانیینى دەکرێت خوێنەر بگەڕێتەوە سەر
چیرۆکەکە و تەماشاى بکات.
لە راستیدا تەکنیکى ئەم نووسینە لە ڕۆمان و، چیرۆکدا گەلێک لە دراماوە
نێزیکن ، چوون دیمەنەکان ، گرتە ، گرتەن ، ئەو گرتەیەى پێشتر نیشان درا
گرێدراوى گرتەى دواى خۆى نییە ، بەڵکو گرێدراوى گرتەى پاشتریەتى .
دواتر ئارام خۆى باس لەوە دەکات ، ئەم شێوەکارکردنەى نوێیەو پێى وایە "گرنگ
ئەوەیە دەزووى چنینەکەیت لەدەست نەڕواو نەپچڕێت".
hemineabdulla@yahoo.com
|