١٥\٩\٢٠١٠
ته‌له‌فزیۆن، میوان یان غه‌ریبه له ماڵدا؟

سه‌رکاو هادی
به‌تایبه‌ت ئێمه‌ی کورد به میواننهوازی و میواندۆستی و ته‌نانه‌ت به
میوانپهرستی ناسراوین. له‌وانه‌یه ئه‌م ڕه‌وشته، ناڵێم ته‌نها، به‌ڵام
یه‌کێک بێت له سیفه‌ته باشه‌کانمان.
به‌ڵام ئه‌م سیمایه، یان ڕه‌وشته، یان سیفه‌ته‌ی میواندۆستی ته‌نها
لایه‌نی پۆزه‌تیڤی نیه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و میوانه به نیازێکی
پاکه‌وه نه‌یه‌ته ماڵه‌که‌ت، یاخود ته‌نها هاوڕێی تۆ بێت نه‌ک هی
هاوسه‌ره‌که‌ت و مناڵه‌کانت.
به‌ڵام ئایا سیفه‌تی باش و خراپ هه‌یه؟ بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگی
سیفه‌تی که‌سێک بێت، کاتێک که له زیندان له‌ژێر لێداندا نهێنیه‌کی
هاوڕێکه‌ی یان هاوخه‌باته‌که‌ی ئاشکرا ناکات، ئه‌م سیفه‌ته باشترین
خزمه‌ت به خۆی و به دهوروبورهکهی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام کاتێک که
له شوێنێکی گشتیدا ناڕه‌واییه‌ک ده‌بینێت یان ڕاستیه‌ک ناخاته‌ڕوو، ئه‌وا
له‌م کاته‌دا ئه‌م سیفه‌ته زیانێکی گه‌وره‌ی بۆ خۆی و وڵاته‌که‌ی هه‌یه.
به‌م شێوه‌یه بۆ هه‌موو سیفه‌ته‌کانی تری مرۆڤێش ده‌توانین نموونه
بهێنینه‌وه که چۆن له هه‌ندێ شوێندا به سوودن له هه‌ندێکی تردا هه‌مان
سیفه‌ت زیانیان هه‌یه.
له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا که په‌روه‌رده‌ی خێزان به گشتی و مناڵ
به‌تایبه‌تی گرنگترین لایه‌نی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه، کۆنترۆڵێک
و لێپرسینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی میدیاکان به‌گشتی ده‌کرێت و
ته‌له‌فزیۆن به‌تایبه‌تی. ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به سانسۆره‌وه نیه، چونکه
سانسۆر له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی حیزبیه‌وه ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا تاک حیزبی بێت. ئه‌ی کێ ئه‌م
لێ پرسینه‌وه‌یه ده‌کات؟ ئه‌م لێ پرسینه‌وه‌یه وه‌ک هه‌موو لێپرسینه‌وه‌کانی
تر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆکان و ئۆرگانیزمه مرۆییه‌کان و ڕه‌ئی
گشتی و حکومه‌ت و سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ده‌کرێت. چۆن؟ به‌وه‌ی
که له پرۆگرامێک یان یاسایه‌کی تازه یان به‌ڕێوه‌به‌رێکی تازه، ئه‌گه‌ر
زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ناڕازی بوون، گوێیان لێ بگیرێت، وه توانای
یاساییان هه‌بێت خۆیان بسه‌پێنن.
به‌ڵام کێشه‌که لای ئێمه له پرۆگرامێک یان به‌ڕێوه‌به‌رێکدا نیه،
به‌ڵکو له بوونی خودی ئه‌و دهزگایهدایه، وه له خاوه‌ندارێتی ئه‌و
دهزگایهدایه. واته
ته‌له‌فزیۆنێک، که به‌بێ ویست و هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م
ئه‌ندامانی خێزانێک، بهههمیشیی داگیرساوه، وه حیزبه‌کان خاوه‌نی که‌ناڵه‌کانین.
له ناو هه‌موو جۆره‌کانی میدیادا به‌تایبه‌ت
ته‌له‌فزیۆن له هه‌موویان
کاریگه‌رتره چونکه ده‌چێته هه‌موو ماڵێک و دامه‌زراوێک و قوتابخانه‌یه‌ک
و ژووری مناڵێک و شوێنێکی گشتیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هیچ
گوزهرنامهیهک هه‌بێت.
جێگه‌و پایه‌ی وزه‌ی هه‌سته‌یی (ئه‌تۆمی) چ ڕۆڵێکی سه‌ربازی و ئابووری
هه‌یه بۆ حکومه‌تێک، له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
ته‌له‌فزیۆن ئه‌توانێت
هه‌مان ڕۆڵ ببینێت. واته ده‌کرێت وڵاتێکی پێ بنیاد بنرێت گه‌ر له ده‌ستی
که‌سێکی ژیردا بێت، وه‌ک چۆن ده‌کرێت ببێته هۆی وێرانکردنی وڵاتێک گه‌ر
بکه‌وێته ده‌ست شێتێک یان نه‌زانێک. بێگومان مه‌به‌ست ته‌نها
ته‌له‌فزیۆن به ته‌نها نا به‌ڵکو میدیا به گشتی، وه مه‌به‌ست له وێرانکردن یان
بنیادنانی هۆش و ڕه‌وشتی میلله‌تێکه. ئایا بۆمبێکی هه‌سته‌یی وا ده‌درێته
ده‌ست مناڵێک؟ وه ئایا حیزبێک بۆی هه‌یه ئه‌م بۆمبه‌ی هه‌بێت؟
کوردستان تاکه وڵاتێکه حیزب که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی هه‌بێت و ته‌نانه‌ت
به‌ناوی حیزبه‌که‌شه‌وه بێت. وه تاکه وڵاته که نه که‌ناڵی میللی،
نه که‌ناڵی ده‌وڵه‌تی و میری و نه که‌ناڵێکی نیشتیمانی نه‌بێت.
ئه‌م کابرا نه‌ناسراوه نێردراوهش که
ته‌له‌فزیۆنه به‌رده‌وام بێ ئه‌وه‌ی
له ده‌رگا بدات، ته‌نانه‌ت ده‌چێته ژووری مناڵهکانیشمانهوه. بێ
گومان ئه‌و حیزب ده‌ینێرێت، وه ئێمه‌ش له‌م ته‌نیایی و بێ کاری و نه‌بوونی
هیچ چالاکیه‌کی هونه‌ری و هیچ ڕێگایه‌کی کات به‌سه‌ر بردنی به‌سوود له
شارهکاماندا، ناچارین ده‌رگا بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و تاکه میوانه که
دێته ماڵمان، ئه‌گه‌ر دڵنیاش بین که به نیازی خراپ دێت بۆ ماڵمان.
واته به نیازی کڕینمان دێت، به نیازی درۆکردن دێت، به نیازی ئه‌وه
دێت سه‌رکرده‌کانی له‌به‌ر چاومان جوان بکات، به نیازی ئه‌وه دێت که
ناڕهوایهت و سه‌ختی بارودۆخی ژیانی بچوک و ته‌سکمان بیر به‌رێته‌وه،
به نیازی ئه‌وه دێت رێکلام بۆ شتوماکهکان، بۆ پیاوه‌کانی، بۆ پاڵه‌وانێتیه‌کانی،
بۆ خزمه‌ته گه‌وره‌کانی بکات، وه سه‌رباری هه‌موو شتێک گله‌ییمان لێ
بکات که شتومه‌که‌کانی که‌م ده‌کڕین، که به پێی پێویست وه‌سفی پیاوه‌کانی
ناکه‌ین، که ئه‌و ده‌یه‌وێت پێش بکه‌وین به‌ڵام ئێمه تهممهڵین..هتد
بوونی که‌ناڵی حیزبی ده‌ستدرێژیکردنه بۆ سه‌ر خێزانی کورد. ئه‌گه‌ر
ئێمه بڵێین شوێنی حیزب دامه‌زراوه‌کان نیه، حکومه‌ت نیه، شه‌قام نیه،
مزگه‌وت نیه، شوێنی حیزب په‌ڕله‌مان و باره‌گایه. ئه‌گه‌ر له
کوردستان حیزب هه‌موو ئه‌م شوێنانه‌شی به‌ده‌ست بێت، ئه‌وا نابێت بچێته
ناو ماڵ و خێزان و ژووری مناڵی کوردی، چونکه ئه‌مانه ناتوانن وه له
ڕهوشتیاندا نیه میوان ده‌رکردن.
دواییش با پرسیار نه‌که‌ین بۆچی حیزب چوه‌ته ته‌نانه‌ت ناو گۆشت و
ئێسقانی مرۆڤی کورده‌وه. تازه له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا، ته‌نانه‌ت
ته‌له‌فزیۆنه نیشتیمانی و میللی و ئه‌وانه‌ی به‌شی گشتیش گفتوگۆیان له‌سه‌ره،
چ جای ته‌له‌فزیۆنی حیزب. تۆ ده‌چیته سه‌ر شه‌قام ڕێپێوان و
خۆپیشاندان ده‌که‌یت، به‌ڵام منداڵه‌که‌ت له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ حیزب‌دا
به ته‌نها به‌جێ ده‌هێڵیت، ئه‌مه چه‌ندی به‌چه‌ند.
ئه‌و میوانه‌ی به خواستی خاوه‌ن ماڵ نایه‌ته ماڵ، غه‌ریبه‌یه.
ته‌له‌فزیۆنی حیزبیش غهریبهیهکه له گرنگترین شوێنی کۆمه‌ڵگا که خێزانه، که
بونیادی کۆمه‌ڵگایه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رکاو هادی
|