٣\٦\٢٠١٠
ته‌ماحی نه‌وت.
نووسیینی: ماتیاس بێڕمان

وه‌رگێڕانی: ئه‌یووب ڕه‌حمانی
جیهان به ته‌واوه‌تی گیرۆده‌ی نه‌وتی کاڵه.
حادیسه‌ی ڕژانی نه‌وت له ناو که‌نداوی مێکزیک، ته‌نیا نموونه‌یه‌که
بۆ تێگه‌یشتن له‌م گرفته، که ته‌نانه‌ت له‌ناو بردن و خراپکردنی
ژینگه، شه‌ڕه‌کان و ته‌نانه‌ت قوربانی بوونی سیاسی لێ ئه‌که‌وێته‌وه.
ڕۆژێکی زۆر گه‌رمی مانگی یونی 2009 له شاری دووسڵدۆڕف(و: ئاڵمان): له
کاتێکدا که له ده‌ره‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غداد نیزامیه‌کان
ئاهه‌نگی خۆشی چۆڵکردنی ئێراق جێژن ده‌گرن و خه‌ڵکانی ناوچه‌که‌ش
هاوکات شادی له‌مه‌ڕ چۆڵکردنی شاره‌که‌یان له لایه‌ن هێزه ئه‌مریکیه
بێگانه‌کانه‌وه ده‌گێڕن، له هۆتێلێکی به ته‌واوه‌تی پارێزراوی ناوه‌ڕاستی
شار(و: دووسڵدۆڕفی ئاڵمان) به‌شێکی دیکه‌ی پلانی داهاتووی داگیرکاری و
ده‌خاله‌تی نیزامی و سیاسی هێزه نیزامیه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی که‌نداو
(خه‌لیج) ده‌کێشرێت: کارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رانی 31 دانه له شیرکه‌ته
عه‌زیمه نه‌وتیه‌کانی جیهان ناسراو به شیرکه‌ته هاوبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کان
(مشترک المنافع) له‌مه‌ڕ پێک گه‌یشتن له سه‌ر مافی نه‌وت هه‌ڵکێشان
پێکه‌وه باس و خواست ئه‌که‌ن.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی که له دژی سه‌دام حسین کرا، له سه‌ر داگیرکردنی نه‌وتی
ئێراق نه‌کرا. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که دیکتاتۆڕی ئه‌و وڵاته
ناوچه‌ی که‌نداو و هاوکات ڕێگاکانی هاتوچۆی ئابوری جیهانیی، که
ناتوانێت چاوپۆشی له سووته‌مه‌نی بکات، نائه‌من کردبوو، هه‌موو بوونه
هۆی وه‌رگه‌ڕانی ژماره‌کانی ژیان و مانه‌وه‌ی ئه‌و له ده‌سه‌ڵاتدا. له
لایه‌که‌ی دیکه‌وه ئه‌و هێرشه پڕ چه‌که ئه‌خلاقیه سه‌ربازییه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مریکا، به دوا کۆتایی هێنانی ئه‌و ڕژیمه سه‌ره‌ڕۆیه‌ی
به‌غداد، له هه‌موو جیهاندا خۆشحاڵی و سووکناییه‌کی پێیان به‌خشی، که
ئه‌وه ئیتر سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کانی که‌نداو جارێکی دیکه گه‌ڕانه‌وه
ژێر چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵی خۆیان.
نه‌وت ماده‌یه‌کی مه‌ترسیداره. به هۆی نه‌وه‌ته‌وه شه‌ڕه‌کان دروست
ده‌بن(و: شه‌ڕی ده‌وڵه‌ته‌کان)، داهات و ده‌سکه‌وته‌کانی فڕۆشتنی نه‌وت،
ڕژیمه فاسد و ڕشوه‌خۆره‌کان ئه‌پارێزێت، به کار هێنانی زۆر و خراپی
نه‌وت ژینگه له ناو ده‌بات. به هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه: گیرۆده
بوونی ئابووری جیهانیی به نه‌وته‌وه، مانا ستڕاتیژیکیه‌که‌ی هێنده
زۆر و گه‌وره‌یه، که وه‌سوه‌سه‌ی جه‌نجاڵه گه‌وره ئه‌خلاقیه‌کان و
ڕیسکه ئیحتیماڵیه‌کانی به هێند یا به گرنگ ناگیردرێن. ئه‌و ماده‌یه‌ی
که له توێی میلیۆنه‌ها ساڵ له نێوه‌ڕاستی قووڵایی زه‌ویدا پێک
هاتووه، ناتوانرێت به هیچ کلۆجێک له ژیانی ڕۆژانه‌مان بسڕدرێته‌وه.
وه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که به ده‌ست خستنی تا دێت دژوارتر ده‌بێته‌وه
و نرخیشی تا دێت زیاتر یاری پێ ده‌کرێت، به‌ڵام تا ئێستایش شتێک که
جێگای بگرێته‌وه و داواکاریه‌که‌ی که‌م کاته‌وه یا کۆتایی به
داواکاریه‌که‌ی بهێنرێت، نه‌توانراوه که بخرێته جێگای نه‌وت.
ئه‌گه‌ر چی به‌شی شێر (Löwenanteil) که ده‌کاته ده میلیون تۆن نه‌وت
که ڕۆژانه له جیهان پێویسته و به کار ئه‌هێنرێت، بۆ گه‌رم کردنه‌وه
یا بۆ سووته‌مه‌نی ئۆتمۆبیله‌کان و کارگا و مه‌کینه‌کان و ده‌سووتێنرێت.
به‌ڵام هاوکات گشت کار و بار و کارخانه شیمیاییه‌کانیش پێویستیان به
نه‌وته. به بێ نه‌وت هیچ کامپیوترێک بوونی نه‌ده‌بوو، شامپۆکانی قژ،
ماده‌ی شتنی جل و به‌رگ وه‌ک تایید، و ته‌نانه‌ت زۆر له ده‌وا و ده‌رمانه‌کانیش
بێ نه‌وت بوونیان نه‌ده‌بوو. یه‌ک له سه‌ر سێی هه‌ر دانه حه‌بێکی
ئاسپیرین له ماده نه‌وتیه‌کان پێک دێت.
پیشه‌سازیکردنه‌وه‌ی جیهان، گیرۆده‌ی نه‌وته. ئه‌مه له هیچ شوێنێکی
جیهان به قه‌ده‌ر ئه‌مریکا ڕوون و به‌ر چاو نیه، که تا به ئه‌مڕۆکه
20% له سه‌دی پێویستیه‌کانی جیهان هه‌ڵ ئه‌لووشن (به کار دێنن). به
بێ نه‌وت ئه‌مریکا ئه‌وه نه‌ده‌بوو که ئه‌مڕۆکه هه‌یه. واده‌ر که‌وتووه
که به‌ده‌ست خستنی بێ کۆتایی سووته‌مه‌نی له ڕابردوودا وای له ئه‌مریکا
کردووه که له ده‌وڵه‌تگه‌لێکی کشت و کاڵیه‌وه ببێته گه‌وره‌ترین
هێز‌ی پیشه‌سازی جیهان، بۆ بردنه‌وه له دوو شه‌ڕی جیهانیدا و هه‌روه‌ها
پێشکه‌وتنێکی به‌رزی پیشه‌سازی له زۆر بواراندا. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و
کات مه‌نتقی ده‌بوون که ئه‌مریکیه‌کان له زۆر ده‌مێکه‌وه ئاگاداری
ئه‌وه بوون که بازاڕی جیهانی نه‌وت له ڕێگای شه‌ریکه عه‌زیمه نه‌وتیه
ئه‌مریکیه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ((وه‌رگێڕ: ئه‌مانه هه‌موو کاتێک
بۆ ئه‌مریکیه‌کان مسووه‌گه‌ر بوون که توانییان فڕۆشیاره گه‌وره نه‌وتیه‌کانی
ئاسیا، له‌وانه سعودیه و پاشانیش ئه‌وانی دیکه قه‌ناعه‌ت پێ بێنن که
له‌وه به دوا نه‌وته‌کانیان ته‌نیا به دولاری ئه‌مریکی بفڕۆشن، من
وه‌رگێڕی ئه‌م ده‌قانه پێشتر وتار و وه‌رگێڕدراوم له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه
پێشکه‌ش کردووه!))
به‌ڵام له دوایدا ئه‌بینین که شته‌کان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه
هێزه که ئه‌مریکا کۆنتڕۆڵ ئه‌کات. زیاتر له 60% له سه‌دی که‌سری
بوودجه‌ی داهاتی ئه‌مریکا له ساڵی 2008دا ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆی
هێنانی (واریداتی) نه‌وت بۆ ئه‌مریکا. باڕاک ئۆباما له کاتی به‌ربه‌ره‌کانێی
ته‌بلیغاتی خۆی بۆ سه‌رۆککۆماری وه‌عده‌ی دا، که گیرۆده‌یی وڵاته‌که‌ی
به نه‌وت، ئه‌م "ماده فوسیلیه پیسه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده" ڕزگار بکات و
به سه‌ریدا سه‌رکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌و ناچار بوو به چاوی خۆی بیبینێت،
که ئه‌وه زۆر ناموومکینه، که بتوانێت وه‌عده‌که‌ی بباته سه‌ره‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ئۆباما ئه‌وه‌یه که، بتوانێت به‌شی به‌کار
هێنانی ناوخۆیی زه‌خیره فوسیلیه‌کان له ڕێگای سه‌رچاوه وزه‌ییه‌کانی
ناوخۆیی وه‌ده‌ست بخه‌ن- ئه‌مه هه‌روه‌ها وانه‌یه‌کیشه له شه‌ڕی
ئێراق. گۆیا پێویستیی به وارید کردنی نه‌وت له داهاتودا بۆ ئه‌مریکا،
نابێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و وڵاته له داهاتوودا خۆی ناچار
ببینێت که به‌شداری له شه‌ڕه چه‌کداریه‌کاندا بکات، ئه‌مه گۆیا
دوکترینی حاڵی حازر‌ه. که گۆیا ئه‌بێت گیرۆده‌یی به سیاسه‌تی موسته‌بیدانه
و زۆردارانه (Despoten und Potentaten) که‌م بکرێته‌وه. به‌ڵام ڕووه‌که‌ی
دیکه‌ی ئه‌م مه‌داڵیایه ئه‌وه‌یه که: ئه‌م کاره ناکرێت و سه‌ر
ناگرێت هه‌تاوه‌کوو وزه هه‌مدیسان پێگه‌یشتووه‌کان (erneuerbare
Energien)، سه‌رئه‌نجام به‌شێکی گرنگ له پێداویستیه‌کانی نه‌وت له
وڵاته‌که‌یاندا دابپۆشن، هاوکات پێویسته که ئه‌مریکیه‌کان هه‌روه‌ها
له‌و جێگایانه‌ی که له باری ئابووریه‌وه ئه‌مینن بۆ نه‌وت بگه‌ڕێن.
(وه‌رگێڕ: وزه هه‌مدیسان پێگه‌یشتووه‌کان به‌و وزانه ده‌گووترێت که
له‌م ئه‌خیرانه‌دا له ڕێگای کشت و کاڵه‌وه بۆ نموونه گیا یا گووڵی
ڕاپس، گه‌نمه‌شانی و له زۆر گیای دیکه ڕۆن و گاز وه‌رده‌گرن و ئه‌مانه
هه‌موو ساڵێک هه‌مدیسان ئه‌یانکێڵنه‌وه و ئه‌یاندوورنه‌وه و به‌رده‌وام
هه‌موو ساڵێک هه‌مدیسان بوونیان ده‌بێت و ده‌کرێن به نه‌وت و گاز و سه‌رجه‌م
وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان له هه‌موو جیهان به زۆری سه‌رقاڵی کێڵان و
دوورینه‌وه‌ی گیای ڕاپسن(Raps) که پێویست و گرنگه له کوردستانیش ئه‌مه
له یاد نه‌کرێت و به‌شێک له کشت و کاڵ به ڕاپسه‌وه خه‌ریک بێت و
زانیاری وه‌رگرتن له‌مبواره‌وه زۆر گرنگه و ئه‌مه پیشه سازی
داهاتوو گیرۆده‌ی خۆی ده‌کات، هه‌م له‌به‌ر پاراستنی ژینگه و که‌م
کردنه‌وه‌ی گه‌رمای زه‌وی و گازه گووڵخانه‌ییه‌کان و هه‌میش ئه‌گه‌ر
هات و نه‌وت قڕی تێکه‌وت و نه‌ما، وزه‌ی خۆر و ئه‌م گیایانه هیوایه‌ته‌کانی
داهاتوون. بۆیه زانیاری له‌مه‌ڕ هه‌م ئه‌م گیایانه و هه‌میش وزه‌ی
خۆر یا سۆلارشتڕۆم زۆر بۆ داهاتوو گرنگن!) .
دیاره ئه‌وه به ته‌نیا ئه‌مریکیه‌کان نین که گیرۆده‌ی نه‌وتن.
نیزیکه‌ی 110 میلیۆن تۆن نه‌وتی کاڵمان ئێمه له ساڵی ڕابردوودا له
وڵاتی ئاڵمان به کار هێناوه یا سووتاندوومانه. به‌ڵام هاوکات کۆمه‌ڵێکی
زۆریش له وڵاتانی له حاڵی پێشکه‌وتن و پیشه‌سازیدا که به شوێن
بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌کانیانه‌وه بوون، ئه‌وانیش هه‌روه‌ها
به شێوه‌یه‌کی ترسناک گیرۆده‌ی نه‌وت بوون، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه
وڵاتی چین. له‌م دوواییانه‌دا ئه‌م هێز‌ی ناوه‌ڕاسته (Reich der Mitte)
به ڕوونی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆی به هۆی برسیه‌تی (گیرۆده‌یی) له
ڕاده‌به‌ده‌ری خۆی به نه‌وت داڕشتووه. سیاسه‌تی یارمه‌تی و دڵسۆزی له
به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی نه‌وت له ئارادایه. به‌م شێوه‌یه حکومه‌تی چین
ته‌نانه‌ت ته‌حریمی تووندتری له دژی ئێران له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی
له شۆڕای ئه‌منیه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ئێستا
بلۆکه کردووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕژیمی مه‌لاکان هه‌روه‌ها له
ئاست کاره‌که‌ی ئه‌واندا، به ڕاده و میقدارێکی زۆر نه‌وتی هه‌رزان بۆ
هێز‌ی ناوه‌ڕاست ڕه‌وانه ده‌که‌ن. وه سروشتییه که چین هه‌روه‌ها له
ئێراقیشدا له‌گه‌ڵه: تکنیک کاره‌کان له هێز‌ی ناوه‌ڕاست (و: چین) خه‌ریکی
کار له‌سه‌ر کردن و به‌کار هێنانی نه‌وتی ئه‌ل ئه‌هدابن(و: له ئێراق)
و ئه‌مریکیه‌کانیش دیاره له گۆشه‌یه‌کی ئه‌ولاوه‌تره‌وه خه‌ریکی چاڵ
لێدانن.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی ڕاینیشه پۆست (Quelle: Rheinische Post) که له
وڵاتی ئاڵمان ده‌ر ئه‌چێت
من (وه‌رگێڕ) له‌م ماڵپه‌ڕه ئینتێڕنێتیه‌م وه‌رگرتووه که له
31.05.2010 بڵاوی کردۆته‌وه:
http://nachrichten.rp-online.de/politik/die-gier-nach-oel-1.76908
12ی جۆزه‌ردانی 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|