په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١\٢٠١٩

''تەمەن'' رۆژنامەیەکی تایبەت بە بۆنەی

جەژنی سەد ساڵەی لەدایکبوونی ئەحمەد دڵزاری شاعیر.


دلێر ئیبراهیم       


بۆ ڕێزلێنان لە خەباتی نەپساوەی ئەحمەد دڵزاری مەزن لە سەد ساڵەی لەدایکبوونیدا، رۆژنامەیەکی تایبەت لەلایەن چاپخانەی (شەھاب) لە ھەولێر، چاپ و بڵاوکرایەوە.

بەبۆنەی جەژنی سەد ساڵەی لە دایکبوونی شاعیر و نووسەری ناوداری گەلەکەمان "ئەحمەد دڵزار"، رۆژنامەیەکی تایبەت بۆ رێزلێنان لە خەبات و داھێنانی ئەم شاعیرە ناودارەی گەلەکەمان چاپ و بڵاوکرایەوە.

چاپخانەی شەھاب لە ھەولێر وەک وەفایەک بۆ ئەم شاعیرە مەزنە، رۆژنامەیەکی تایبەتی بەناوی ((تەمەن)) بە تیراژی ١٠٠٠ دانە بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە..

سەرنووسەری رۆژنامەکە (سۆران عەبدوڵڕەحمان) و بەڕێوەبەری نووسین (دلێر ئیبراھیم) و کاری دیزاینی لەلایەن (حامید سەقزی) ئەنجامدراوە... ئەم رۆژنامەیە کە لە ٨ لاپەڕە پێکھاتووە، چەندین ھۆنراوەو بابەتی تایبەت بەم شاعیرە مەزنە لەخۆدەگرێت، بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی و وەک دیاریەک لەم یادەدا پێشکەش بە ھەوادارانی کرا، لە ھەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراقدا.

شایانی باسە تەمەن.. رۆژنامەیەکی مانگانەیە لە پرۆژەکانی چاپخانەی ((شەھاب))،لە ئێستادا بە شێوەیەکی وەرزی دەردەچێت، بەمەبەستی خستنەڕووی داھێنان و ئەفراندن و تەمەنی پڕ سەروەریی بیرمەند و تێکۆشەر و ناودارانی گەلەکەمان لە گشت بوارەکانی ئەدەب و ھونەر و مێژوو و زانست و بوارەکانیتری داھێنان و ئەفراندن لە مێژووی گەلی کوردستاندا، بە نەتەوە و ئایین و پێکھاتە جیاوازەکانیەوە، یەکەمین ژمارەشی بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی ١٠٠ ساڵەی شاعیری مەزن (ئەحمەد دڵزار) دەرچوو.

 


ھەولێر
dler20022@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک