١٠\٨\٢٠١٠
ته‌مووز، وه‌رزی
ئاگرکه‌وتنه‌وه و ژینگه شێواندن.

سه‌عید عارف باپیر
له‌سه‌دا شه‌ستی رووبه‌ری وڵاتی سوید دارستانه، به جۆرێک هه‌ر په‌ڵه
دارستانێک که ده‌بڕنه‌وه چه‌ند په‌ڵه‌ی تری له برێتی دا
ده‌ڕوێننه‌وه، له‌کاتێک دا داری هه‌نجیر و هه‌نار و ترێ و بابه‌تی
میوه گه‌رمێنیه‌کان له‌م ووڵاته کوێستانه‌دا ناڕوێت، ئه‌وان به‌ئاڵوگوڕی
ته‌خته‌ی دارستانه‌کانیان ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌گۆڕنه‌وه، به جۆرێک
مه‌تر دوجای ته‌خته، هێنده‌ی ڕه‌زێکی کوردستان به‌رهه‌می ترێی پێ ده‌هێنرێته
سویده‌وه ، به چاندنی نه‌مامه‌کانی (تال) و (گران) که جۆره‌کانی
سنه‌وبه‌رن، خۆیان له ئه‌رکی ڕه‌زه‌وانی و نازگرتنی مێوه گه‌رمێنیه‌کان
ڕزگار کردووه. هه‌روه‌ها له رووی به‌کارهێنانی پیشه‌سازییه‌وه خاوه‌نی
فرۆشگاکانی ( ئیکیا)ن، که فابریکی هه‌رزانترین و چاکترین بابه‌ته‌کانی
دارتاشی و ته‌خته‌سازییه و له سه‌رانسه‌ری جیهان دا لکی فرۆشگاکانی
بڵاوبوو‌نه‌ته‌وه.
وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی وزه، رۆژێک دێت بیره پێترۆلیه‌کان له‌جیهان دا
ووشک ده‌که‌ن ، به‌ڵام دارستانه‌کان له وڵاتی سوید دا بۆ په‌نجا ساڵی
دواتری پاشه‌که‌وتی وزه‌و سوته‌مه‌نیان هه‌یه .
ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتێکی له‌و ووڵاته سارد‌و بێ سامانه دا سازاندووه ته‌نها
هزری پلان و بیری نه‌خشه‌سازی میلله‌ته‌که‌یه‌تی ، به‌سود دوو به‌رهه‌می
ساده‌ی وه‌کو (په‌تاته) ژیانی سه‌ده کانی برسیه‌تی خۆیان ڕه‌وانه
کرد و به(دار) ی دارستانه‌کانیشیان ئاوهه‌وای سازگار و ماڵ‌و سامان
داری خۆیان لێ پێک هێناو پێی گه‌یشتنه ئه‌م سه‌رده‌مه و وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بچوک جێ ی کاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌جێهانه‌وه نوساندووه و له‌خۆشی
وسامانی ئێستاکه‌شیان به‌شی دنیایان لێ داوه .
به‌ڵام ئاخۆ له‌کوردستانی پڕ له‌سامانی هه‌مه‌جۆرو دارستانی خۆڕسکی دا
چی نه‌خشه‌و پلانێک ده‌گوزه‌رێت بۆخۆی ، نه‌ک بۆ جیهان و دنیا .
له مانگی ته‌مووزدا، هه‌زارو چل و حه‌وت باری ئاگرکه‌وتنه‌وه له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
به‌رگری شارستانی له سلێمانی تۆمار کراوه .
له‌م سه‌ری پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌و سه‌ری زاخۆی
ڕۆژئاوا ی هه‌رێم هه‌واڵی سوتانی دارستان و پاوه‌نی سوتاو ده‌بیستین ،
هه‌رله شارباژێرو پیره‌مه‌گرون و بازیان و دۆڵی خه‌له‌کان و
باڵه‌کایه‌تی و چۆمان و زاخۆ وه بۆ دامێنه‌کانی گه‌رمیانیش به‌کفری و
که‌لاره وه . ساڵانه ئه‌م مانگه وه‌رزی سوتاندنی دارستان و پاوه‌ن
و له‌وه‌ڕگه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌یه به‌به‌رده‌وامی . له‌به‌ر هۆیه‌کی
ساکاری زانراو ،که‌مانگی ته‌موز گه‌رم ترین و ووشک ترین مانگی ساڵه ،
به‌بێ ئه‌وه‌ی وانه‌و ده‌رسی ساڵێک بکرێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ
چاره‌سه‌ری ساڵی ئاینده تر . ده‌کرێت بلێن ده‌سه‌ڵاتی ناحه‌زو دوژمن
به ئه‌نقه‌ست له پێش‌و ئێستاکه‌دا ئه‌وکاره‌یان ئه‌نجام داوه ،
به‌ڵام وا ئیترئه‌و ووڵاته نزیکه‌ی بیست ساڵه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێکی
خۆماڵیه‌وه‌یه و ، له م چه‌ند ساڵه‌دا خاوه‌نی بو دجه‌یه‌کی
چه‌ندملیاردۆلاری ساڵانه‌یه . ده‌زگای ژینگه‌پارێزی و دارستانداری تیا
دامه‌زراوه و بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌کرێت .
ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی لایه‌نی ژینگه شارستانیه‌که‌ی بخه‌ینه سه‌ر
ژینگه سروشتیه‌که‌ی ، له وێدا پاره‌و پولێک به‌بێ نه‌خشه خه‌رج
ده‌کرێت . به‌تایبه‌ت له کاره‌ساتی ئوتێل (سۆما)دا زۆر به‌ڕونی
ده‌رکه‌وت ، له‌بری دروست کردنی ئوتێله‌کان له‌سه‌ر شێوازی ژینگه‌ی
ئاسایشی شارستانی ، به‌ڵکو له‌شێوه‌ی فڕنی به‌شه‌ری دان دروست کراون و
له‌کاره‌ساتێکی وادا نزیکه‌ی سی مرۆڤ سوتا و بیستی تریان نیوه بر‌ژاو
بوون . له‌بارێکی وه‌هادا که‌ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوچونی که‌سانی
بێگانه‌و ده‌بێته هه‌واڵی جیهانی ، سه‌رنج ده‌چێت بۆ ماراسۆنه‌کانی
سامان پژاندن و بێ پلانی و نه‌بونی نه‌خشه‌سازیه‌کان ،له‌وێدا دیاره ،
به‌چی سه‌ره‌نجامێکی کاره‌ساتباری بردوون .
لێره‌وه زۆر گران تره بیر له ژینگه‌یه‌کی سروشتی بکرێته‌و ه که
زه‌ره‌رمه‌نده‌کانی که‌سانی ساده‌ی هاوڵاتین و دوورن له‌سه‌رانی سامان
و ده‌سه‌ڵات ، بۆ چه‌سپاندنی خه‌مساردی ئه‌وان ،هه‌زاران به‌ڵگه‌ی
سوتانی دارستان و په‌رێزه سروشتیه‌کان و سوتانی ئوتێل (سۆما)
بدرێته‌وه به ڕویان دا ، پێستیان هێند ئه‌ستوره ،هیچ کارێکیان تێ
ناکات .
په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت : ( که‌سێک به‌گه‌وره‌یی فێری پڵاو
خواردن بێت ، پارو ده‌بات بۆ لوتی ) . ئێمه‌ی کوردیش له‌وه‌ده‌چێت
له‌قه‌یره‌یی دا توشی ده‌سه‌ڵات بوبێتین .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه زیاتر چاره‌سه‌رکردنه ،نه‌ک لۆمه و
سه‌رزه‌نشت .
پاره‌یه‌ک خه‌رج ده‌کرێت له دارستان داری و ژینگه‌پارێزی دا ، به‌ڵام
بۆچی له بێ پلانی دا به‌فیڕۆ بچێت ؟!! بۆچی چاره‌سه‌ری سوتانه‌کانی
ئه‌م وه‌رزه‌ی پێ نه‌کرێت ؟!!
به سوتاندنی ئه‌و شوێنانه ، که‌م تازۆر ده‌زانرێت چی زیانێک
له‌ناوچه‌که ده‌که‌وێت له ڕوی ژینگه‌ی سه‌وزایی و ئاژه‌ڵ و
په‌له‌وه‌رو زینده‌وه‌ر ی کێوی و ماڵیه‌وه ، یاخود چۆن پارسه‌نگه
سروشتییه‌کانی تیا تێک ده‌چێت ؟!! جگه له کاریگه‌ری بۆ نیشاندنی
تۆزباران و عه‌جاجی چه‌ند ساڵه‌ی که ڕوی کردۆته هه‌رێمه‌که ،
هه‌روه‌ها ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕانی ڕه‌نگی سروشتی ده‌شت و ده‌ر چۆن ده‌بێته
مایه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مۆکی ده‌رونی بینه‌رانی .
له‌ووڵاتی ئێمه‌دا ژینگه پێویستی به‌لالێکرندوه‌یه‌کی شێل گیر هه‌یه
، له‌شێوازی هه‌ڵمه‌تێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشتی دا . ده‌وڵه‌ت له
سوتانی ئوتێل (سۆما)دا جوڵانێکی سه‌ره‌تایی لێ ده‌رکه‌وت له‌سه‌ر ئاستی
شاره‌داری دا ، وه‌لێ پێویسته ئه‌وه زۆر فراوان تر‌و گشت گیر تر بکرێت
بۆ بنبڕ کردنی ڕوداوی سوتاندنه‌کان و نه‌هێشتنی هۆکاره‌کانی . پێویسته
حوکومه‌تی هه‌رێم به‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات دار و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه زۆر به
خورتی تیا به‌شدار بن .
له‌سۆنگه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه و له ووڵاتانی ڕۆژئاوادا ، پارتی
ژینگه‌پارێزی ده‌رکه‌وتون و جه‌ماوه‌ریان ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌فراوان بونی
به‌رده‌وام دایه ، به‌جۆرێک له‌ئه‌ڵمانیا دا له ڕیزی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه
گه‌یشتنه شوێنی ده‌سه‌ڵات . جگه له‌وه‌ی ژینگه بووه به‌ته‌وه‌ری
گرنگی جیهانی ، ئه‌جینداکانی گه‌یشتونه‌ته چه‌قی سه‌رۆکایه‌تی
زلهێزه‌کان .
به‌تایبه‌ت له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا که (ئه‌لگۆر )ی دژبانی جۆرج
ۆکه‌ر بۆش بوو . له‌به‌ر ڕیزی مێژوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکا چا وپۆشی
له‌درێژ بونه‌وه‌ی نائاسایی ماوه‌ی پێکه‌وه‌نانی حوکومه‌ت نه‌کردایه،
به‌رامبه‌ر دژبانه‌که‌ی ( وه‌کو سه‌رکرده عێراقیه‌کانی ئێستا)
چه‌قاوه سوبوایه . ئه‌گه‌ر براوه‌ی ده‌سه‌ڵات بوایه ، ئه‌مریکاو
جیهانی به‌چاره‌نوسێکی تردا ده‌برد .
باسه‌که‌مان ده‌گێرینه‌وه بۆ لای خۆمان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا
له‌به‌ر زیاترین هه‌ڕه‌شه‌ی کاره‌ساتی ژینگه‌ییداین ، وه‌لێ له ئاسۆی
نزیک دا هیچ پارت و ڕیکخراوێکی ژینگه‌یی بونی نیه .
به نموونه وه‌کو نیشانه‌یه‌کی گه‌رم و ووشک بونه‌وه ، له‌شارێکی
وه‌کو سلێمانی دا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی ڕابوردودا دارگوێزه‌کانی تیا
ووشک بون ، ئیتر ژینگه‌ی به‌سه‌ر چووه و ئه‌و داره له‌وێ ناڕوێت.
له‌وه‌رزی ئێستادا خه‌ڵک ڕوی له‌ده‌ری شار کردووه ، له‌به‌ر سه‌ختی و
پیس بونی ژینگه‌که‌ی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌چاره‌سه‌رێکی ڕاسته‌قینه
بکرێته‌وه ، به‌رده‌وام له‌گلۆر بونه‌وه‌دان ، به‌شێوه‌کی
نێگه‌تیڤانه‌ش به‌ره‌و‌ڕوی کاره‌ساته‌که ده‌بنه‌وه . به جۆرێک
سامانداره‌کانی به‌رده‌وامن له قوت کردنه‌وه‌ی ئاپارتمانی هاوشێوه‌ی
ئوتێل (سۆما) چاره‌ڕه‌ش و فڕن ئاسا دا ، به‌و کاره‌شیان ته‌نگ
به‌ڕوبه‌ری سه‌وزایی شاره‌که هه‌ڵده‌چنن ، یان زه‌وی له دێهاته‌کان
دا ده‌کڕن بۆ ساختمان و ڤیلادروست کردن بۆ خۆیان، که به سه‌رێکی تر
ده‌بنه هۆی له‌ناو بردنی دیمۆگرافیای مێژووی ئه‌و شوێن و دێهاتانه‌و
شێواندنی ژینگه سروشتیه‌کانیان .
ئه‌گه‌ر شێلگیرانه وه‌ری بگرین ، ئه‌م بابه‌ته زۆری به‌ده‌مه‌وه‌یه
. به‌ڵام وه‌کو ده‌ڵێن :(( هه‌ڵکردنی مۆمێک چاکتره ، له نه‌فره‌ت
کردن له‌تاریکی )) .
له‌م مه‌به‌سته‌وه بۆ ته‌نها چاره‌سه‌ری سوتاندنی دارستان و باخ و
ڕه‌ز و دیبه‌ره‌کان ،پێشنیار و مشتوماڵکردنێک ده‌خه‌مه‌روو.
هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشنیار :
له رووی که‌ش و وه‌رزی ساڵه‌وه پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌سروشتی
ناوچه‌که بکه‌ین . مانگی مایس داکه‌به کوردی به‌خته‌بارانه و گیا
به‌روه زه‌رد بون ده‌چێت که(پوش په‌ڕی ) پێ ده‌ڵێن و حوزه‌یران باران
بران و وه‌رزی ووشکی ده‌ست پێ ده‌کات ، له‌وێوه ڕه‌نگی ئه‌رزو بانی
سه‌وزایی ده‌گۆرێن بۆ زه‌ردو بۆنی ته‌ڕی و شێداری گیاده‌گۆڕێت بۆ بۆنی
تیژی زه‌ردو په‌ڕیوی و به‌ده‌میه‌وه تۆز‌و خۆڵیش په‌یدا ده‌بێت . له‌و
کاته‌وه مه‌ترسیه‌کانی ئاگر که‌وتنه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له
ته‌موزدا که ئیتر وه‌رزی دروێنه ده‌ست پێ ده‌کات ، کاره‌ساتی ئاگر
که‌وتنه‌وه ڕوله‌زیادبون ده‌بێت تا دوای کێشه‌و خه‌رمان هه‌ڵگرتنه‌وه
به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم له شوێنێکی وه‌کو شارباژێڕ دا ، جوتیار کامڵ
بونی گیا‌و پێش تر له وه‌رزی زه‌رد و ووشک بونه‌وه‌که‌ی ده‌که‌وێته
دورینه کردنی به داس و (که‌ره‌نتو) ــ ماڵه‌غان ــ شوێن به شوێن
مه‌ڵۆی ده‌کات ، بۆ ژووتر ووشک کردنه‌وه‌ی و دواتر ده‌یکات به‌شارا ی
گه‌وره‌ترو ، تاووشک کردنه‌وه‌ی خه‌رمانی لێ پێک ده‌هێنێ ، به‌تایبه‌ت
به ده‌وری ڕه‌زو باخ و دێبه‌ره که‌ی دا . له‌و کاره‌ی دا ، دووسه‌ره
سودی لێ وه‌رده‌گرێت ، وه‌کو ئاڵف بۆ ئاژه‌ڵه‌کانی ووشکی ده‌کاته‌وه و
له‌وه‌رزی گه‌لاوێژکه‌وتن و خه‌رمانا ن دا له‌گه‌ڵ کاو سروتی گه‌نم و
جۆ دا کێشه‌ی ده‌کات . له‌کادێن دا هه‌ڵی ده‌گرێت بۆ وه‌رزی زستان ،
له‌سه‌ریکی تریشه‌وه به‌هۆی پوش ڕنی نێوانی ڕستی مێو یان داره‌کانی دا
ده‌بێته هۆی ئاگر بڕ کردنیان ، به‌وه باخ ودێبه‌ره‌که‌ی له‌خۆتاکی
ئاگر دوور ده‌خاته‌وه .
به‌سود وه‌رگرتن له‌م پرۆسه خۆماڵیه ، ده‌توانین کرێکار بۆ وه‌رزێک
به‌کرێ بگرین و ده‌وروبه‌ری زۆربه‌ی دارستانه سروشتی و ده‌ستکرده‌کانی
پێ بپاریزین له ئاگر ، که‌له‌و وه‌رزه‌دا بۆ قه‌ڵاچۆکردنی بێکاریش سود
به‌خشه و ژینگه‌که‌شی پێ ده‌پارێزرێت .
له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ده‌ستخستنی کرێکار ده‌توانرێت سود له پرۆسه‌یه‌ک
وه‌ربگیرێت .
وه‌کو ئه‌وه‌ی له ساڵانی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای حه‌فتاکان دا ،
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ده‌یکرد له وه‌رزی کۆتایی به‌هارو هاوین دا ،
بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی مه‌لاریا ، ناونوسی لاوان و قوتابیانیان ده‌کرد
، که به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕان بۆ پێکهێنانی تیمی پژاندنی ماده‌ی (دی
دی تی*) له‌ژێر چاودێری فه‌رمانگه‌که دا به‌ئامێری تایبه‌ت
به‌دێهاته‌کان دا ده‌گه‌ڕان و کاری خۆیان ده‌کرد بۆ له‌ناو بردنی
مێشوله‌ی مه‌لاریا و مێروی تری زیان به‌خش دێ به‌دێ ده‌گه‌ڕان و
دانیشتوی دیهاته‌کانیش به‌خۆشیه‌و ه پێشوازیان لێ ده‌کردن .
لێره‌دا ده‌توانرێت هه‌مان پرۆسه‌ی دروست کردنی ئه‌وتیمانه دوباره
بکرێته‌وه به پێودانگی سه‌رده‌مه‌وه بۆ کاری پوش ڕنین و ئاگر بڕ
کردنی دارستانه خۆڕسک و ده‌ستنێژه‌کان و باخ وڕه‌زی دێهاته‌کان وه‌کو
کاری هه‌ره‌وه‌زی .
یان بۆ وه‌رزی دره‌نگ تر له‌دوای مانگی شه‌ش دا که‌خوێندنی قوتابیان
ته‌واوده‌بێت ، وه‌کو سیستـمێکی (سۆمه‌ر یۆب)ی کاری هاوینه که
له‌ووڵاتی سوید دا ئه‌نجام ده‌درێت ، زۆری بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له
سه‌رو پۆلی سێی ناوه‌ندیه‌وه‌ن ، خۆیان ناونوس ده‌که‌ن بۆ کاری هاوینه
و له‌وێدا فه‌رمانگه‌کانی دارستان و باخچه‌کان ئه‌و قوتابیه
تازه‌پێگه‌یشتووانه‌ی که ته‌مه‌نیان له پانزه‌و شانزه‌ساڵیی و
ده‌ره‌و ژوور تردان ، ده یان خه‌نه به‌ر کار ، بۆ پاکژ کردنه‌وه‌ی
باخچه‌و دارستانه‌کان و له بار‌و که‌شو هه‌وایه‌کی خۆشی گه‌نجانه و
هاوته‌مه‌نی خۆیان و به خه‌رجی کاره‌که‌یان گیرفانیشیان گه‌رم
ده‌کرێته‌وه و هۆکانی گواستنه‌وه و کارکردنیان بۆ ساز ده‌کرێت .
که‌له ئه‌مه‌ش دوای پووشڕنی تیمه‌کانی یه‌که‌م بۆ دووه‌م جار ده‌بێته
هۆی ئاگربڕکردنی دارستان و دێبه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها شاره‌زابونی ئه‌و
تازه گه‌نج و پێگه‌یشتوانه به‌کارو خزمه‌ت کردنه‌وه ، جگه له‌وه‌ی
شاره‌زای شوێن و جوگرافیای ناوچه که‌ش ده‌بن و له‌وێوه هه‌ست ئینتیما
و به‌ناسینی خاکیش ده‌که‌ن ، قاڵ ده‌بن له‌کار کردن دا‌و باوه‌ر به‌خۆ
په‌یدا ده‌که‌ن و له ده‌ردی ده‌ست سپێتی قوتابیانه‌ش ده‌ڕه‌خسێن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هۆشیاریان بۆ ژینگه پاریزی و رێزی سروشت زیاد
ده‌کات . هه‌روه‌ها هه‌ست به‌بونی ژیانێکی تر ده‌که‌ن له‌ده‌ری ژیانی
جاده‌ی قترتاو یه‌ک ڕه‌هه‌ندی ژیانی شاریانه‌ش ده‌رباز ده‌بن .
به‌و جۆره ده‌توانرێت له دوو وه‌رزی گیاته‌ڕی یان نزیک ووشک بون دا .
هه‌روه‌ها وه‌رزی ووشکی و پوش هه‌لگه‌ڕانی گیا دا ، ئاگربڕی مسۆگه‌ر بۆ
دارستان و دێبه‌ره سروشتی و ده‌ست کرده‌کان بکڕیت و که‌سانێکیش
بخرێته ئیشه‌وه‌و یان فیری کار و هه‌وڵدان بکرێن .
هاوکات له‌ڕیی ڕیکلامی میدیاکان و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه به
به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ، هوشیار کردنه‌وه‌یه‌کی چروپر بکرێت بۆ
تێگه‌یاندنی هاوڵاتیان له گرنگی ژینگه و به‌نرخی ئه‌و سامانه
سروشتیانه بۆ دانیشتوان و خۆشتر کردنی گوزه‌ران و ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
ژیانی تاک و کۆ مه‌ڵ له‌و ڕیگه‌یه‌وه . بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دابین
بکرێت و پیلانی سه‌رتاپاگیرو فراوانی بۆ دابڕێژرێت .
{ئیتر له‌و هه‌موو سوتان و خه‌ساره‌ی ساڵه‌کان ، ده‌بێت عه‌قڵێک
وه‌ربگیررێت !!}
____________________________________________________
*
(دی دی تی) :
دواتر ده‌رکه‌وت ئه‌و ماده‌یه (دی دی تی) خۆی ترسناکترینه بۆ
ته‌ندروستی مرۆڤ، به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بچیته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه به
هه‌ڵمژین بێت یان وه‌کو ماده پێکهێنه‌ره‌کانی پیل (پاتری ووشک) که فڕی
ده‌درێت و ده‌ڕزێت له خاک دا و له‌ڕێی مژینی ڕوه‌کی خۆراکیه‌وه،
ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه، ئیتر هه‌رگیز فڕی نادرێته ده‌ره‌وه تا
ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌که، یه‌که‌م هۆی یارمه‌تی ده‌ریش ده‌بێت
که خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ توشی (شێرپه‌نجه) ده‌کات.
4\8\2010
saidaraf@hotmail.com
|