٢٥\٦\٢٠١٣
تەندروستیی.. له
سه‌رده‌می گەندەڵییدا!!

عەبدوڕەحمان محەمەد
سیسته‌می تەندروستیی ،یه‌کێکه له پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگای
شارستانی، که له‌و ڕۆژه‌وه له دایک ده‌بیت بۆت دابین ده‌کرێت. شتێک
که جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ، زۆر جار بێ ئه‌وه‌ی که خۆت داوات کردبێت،
نامه‌یه‌کت پێ ده‌گات بۆ پشکنین، تا بزانرێت هیچ ده‌ردێکت نیه.له
کوردستان، نیشتمانێکی ئازاد و گه‌لێکی (ئیهمال) گوێ پێنه‌دراو کراو ،ده‌یان
و سه‌دان جۆره ده‌رمانی به‌سه‌رچوی تیادا تاقی کرایه‌وه، که
پێشبڕکێی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه!!!؟ . له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که ئینسان
نرخ و پله و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی پارێزراوه. له کۆمه‌ڵگایه‌کدا
که به‌خته‌وه‌ری که‌سێک پێوانه ناکرێت به ڕاده‌ی هه‌ژاری و بێچاره‌یی
و ده‌ردی کوشنده‌یی که‌سانی تر، به‌ڵکو له‌ش ساغی و توانای تەندروستیی
باش نیشانه‌ی به ته‌نگه‌وه هاتنی ده‌سه‌ڵاتداران و سیسته‌مه
تەندروستییهکهیهتی، وه هه‌روه‌ها چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌رتی
تەندروستیی له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، زۆر جار لاوازی سیسته‌می تەندروستیی
فشار له سه‌ر پارته سیاسیه‌کان داده‌نێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، بۆیه
کارێکی هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگی له نێوان هه‌مو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگادا
هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له خه‌ڵکی ساده‌وه بگره که گوێ ڕایه‌ڵی
ئامۆژگاریه تەندروستییه‌کان ده‌بێت تا ده‌گاته پزیشک و ده‌سه‌ڵات.
بۆیه زۆربه‌ی داهێنانه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگا تهندروستانهوه داده‌هێنرێت.
گه‌نده‌ڵی سیمای دیار و به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه، به ڕاده‌یه‌ک
ئاسانه تێگه‌یشتنی ،پێویست به خۆ ماندوو کردن ناکات ،تا سهرهداوێکیش
بدۆزیته‌وه بۆ به دواداچونی. له هه‌مو کونج و که‌له‌به‌رێکدا، هه‌مو
دام و ده‌زگاکانیدا، هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا، تا ده‌گاته ئه‌و خشته‌ی که
کۆشک و تهلارهکانیانی پێ دروست کراوه. ڕێگاو بانی گوندێک که ماڵی
به‌رپرسێکی ده‌سه‌ڵاتی لێ بێت جیاوازه له گوندێکی بێ به‌رپرس. بۆیه
سێ هه‌ڵبژاردن هه‌یه که ئینسان هه‌ڵی بژێرێت له‌م مه‌مله‌که‌ته سه‌یره‌دا،
یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن پڕ به گه‌روت بده‌یته قاقای پێکه‌نین و له دنیای
شێتی‌دا مه‌له بکه‌یت، دووه‌م هه‌ڵبژاردن به سه‌ر لاشه‌ی ره‌نج و خه‌باتی
ده‌یان ساڵه‌ی میله‌تێکه‌وه بگریهیت و فرمێسکی بۆ دابارێنی، سێیه‌م
هه‌ڵبژاردن به گژداچونهوهیهتی، نمونه‌مان زۆره له‌و که‌سانه که
به ژیانی خۆیان قوربانیاندا.
زۆر جار خۆزگه به زه‌مانێک ده‌خوازم که جادوگه‌ر و دوعاکهران
پزیشکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بوون، چونکه به هێلکه‌یه‌ک یا چنگێک گه‌نم
چارهسهرتیان ده‌کرد، گرنگ ئه‌وه‌بوو هه‌موانی به یه‌ک چاو یه‌ک
دوعا‌و نوشته چاره‌سه‌ر ده‌کرد. ووته‌یه‌کی هاوڕی پزیشکه‌که‌ی کوردستان
تا مردن له بیر ناچێته‌وه و بگره شه‌رمه‌زارم ده‌کات به‌رامبه‌ر
ئینسانیه‌ت که گوتی" له ماوه‌ی که‌متر له ده ساڵدا توانیومه ژیانی
بیست جیلی دوای خۆم دابین بکه‌م!!!؟؟، له کاتێکدا هه‌زاران که‌سم بینی
به ده‌ست که‌مده‌رامه‌تیه‌وه ،چاو و دان و هه‌رچی که پێی ده‌ڵێن
تەندروستیی له ده‌ستی دابوو، له نه‌خۆشخانیه‌کی منداڵبونی هه‌ولێر
پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان!! هاوڕێیه‌کم ده‌ڵێت "خێزانه‌که‌م برد بۆ
ئه‌وه‌ی منداڵی بێت، پزیشکه‌کان گوتیان پێویستی به شه‌ش بوتل خوێن هه‌یه،
براده‌ره‌که‌م ده‌ڵێت" شه‌ش هاوڕێ و دۆست و براده‌رم هێنا ،شه‌ش بوتڵ
خوێنیان لێ سه‌ندن، به‌ڵام دوای منداڵبون گوتیان " وه‌ڵا پێویستی به
خوێن نیه!!!!؟؟؟؟ (له به‌ر هۆکاری ئه‌منی ناتوانم ناوی هاوڕێکه‌م
بێنم نه‌وه‌کو سزای بده‌ن!!)، سی که‌س له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی
کوردستان چاویان له ده‌ست دا، به‌ڵام کام پزیشک و کام به‌رپرسی ئه‌و
ڕوداوه نا ئینسانیه دادگا کران ، ئه‌گه‌ر ترس و تۆقاندن نه‌بێت ، هه‌زاران
کاره‌ساتی دڵته‌زێنی ترمان گوێ لێ ده‌بێت، کام به‌رپرسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵه بۆ چاره‌سه‌ر ناچێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه؟؟ ده‌بوایه
که‌رتی تەندروستیی ئه‌و هه‌رێمه ئێستا ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆکی عێراق و
سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی بگرتایه که بۆ چاره‌سه‌ر کردن چوه‌ته
ده‌ره‌وه، ئه‌مه پیشاندانی لاوازی که‌رتی تەندروستیی وڵاتێکه، که
ڕابه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی دوایی چه‌ند ساڵ خه‌بات ،نه‌توانێت به ئاسوده‌یی
و دڵنیا نه‌بوون له توانایی پزیشکانی وڵاته‌که‌ی له ناوخۆدا چاره‌سه‌ر
بکرێت. که‌واته ئه‌م پزیشکانه‌ی وڵاتی ئێمه ته‌نها پزیشکی که‌سانێکن
که هیچ ڕێگایه‌کی تر شک نابه‌ن ته‌نها ده‌رگای بنکه تەندروستییهکانی
ئه‌وان نه‌بێت ،بۆیه ته‌نها پزیشکی ئه‌و که‌سانه‌ن که بوون و نه‌بونیان
لای ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر یه‌که!!! ڕۆژێک له که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا و
ڕۆژێکی تر دۆزه‌خێکی تریان بۆ داده‌گیرسێنن.
سیسته‌مێکی تەندروستیی ته‌ندروست له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا پابه‌نده به
دابین کردنی بیمه‌ی تەندروستیی بۆ هه‌موو تاکه‌کانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه،
کاتێک تێکچونی شیرازه‌ی تەندروستیی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا فشاری خسته سه‌ر
بوچه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به دوای چاره‌سه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌کاندا
بگه‌ڕێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره،له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که که‌رتێک
نه‌بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر پێشهاته‌کان یاخود نه‌خۆشیه باوه‌کان
که کۆمه‌ڵگای توشی ئیفلیجی ده‌کات، چۆن ئاماره‌کان بزانرێت و چاره‌سه‌ریان
بۆ دابینبکرێت. بۆ نمونه، له ئه‌وروپا هه‌موو کاتێک ئاماره‌کان نیشان
ده‌ده‌ن که ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی چه‌نده و ده‌بێت چی بکرێت له‌و پێناوه‌دا
بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌که. که زۆر جار وه‌رزشی به خۆڕاییت بۆ
دابین ده‌که‌ن. هه‌ر سێ ساڵ جارێک پشکنین بۆ منداڵدانی ئافره‌تان بۆ
زانینی پێشوه‌ختی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک، پشکنینی چاوو ڕێژه‌ی کۆڵسترۆڵ و ده‌یان
پشکنینی تر. ئه‌مه‌یه کاره‌ساته‌که که به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دارانی
ده‌وڵه‌ت ،ساڵانه له ئه‌وروپا ئه‌م پشکنینانه ده‌که‌ن ، ده‌یان هه‌زار
بگره ملیۆنه‌ها دۆلار خه‌رج ده‌که‌ن بۆ خۆیان، بۆیه سیسته‌می
تەندروستیی هیچ بایه‌خێکی پێ‌نادرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو دام و ده‌زگا
و که‌رته‌کانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی گهندهڵستاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌نده‌ڵکارانه نه‌وه‌کو خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه‌که‌ی.
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان
محه‌مه‌د
|