تێنەگەیشتنى گەنج
و دەسەڵات.

ههردی شهفیق
ئەمڕۆ زۆرینەى وەزیرەکان لەو کەسانەن کەعومرێکى درێژیان بەڕێکردوەو
بەشى ئەوە تەمەنیان خەرج کردوە کەئیتر خانە نیشین بکرێن و لەیاساى
وڵاتانى دیموکراسیشدا سەرۆکە کان دوو دەوران ئەتوانن خۆیان هەڵبژێرنەوە
بەڵام ئەمڕۆ سیاسەتى تاپۆکردنى کورسیە حیزبیە کان و حکومیەکان و
داگیرکردنى تاقمێک کورسى بووەتە شتێکى باوى ناو دەسەڵات هەربۆیە گەنجە
کانى ئەم وڵاتە پاککردنەوەى شەقا مێکى ڕۆژئاوایان لە خۆشى ژیانى
نیشتیمان پێباشترە .ئاخر ئەو لە زمانى تێناگەن وەزیرێک کە تەواوى ژیانى
بەڕێکردوە شەوان ماڵە کەى چراخانە لەپەنجەرەى ماڵە کەى خۆیەوە سەیرى
شەقامەبێکارەباکانى شار ئەکات و گەنجێکیش کە بێکارى ژیانى
خاڵیکردوەتەوە لەپارەو بازڕ وەک هەژدیها حەوت سەر پێوەى ئەدات
لەگیرفانیەوە دنیا ئەبینێ و مەودایە کى زۆریش هەیە لەنێوان ڕاوانینى
ئەو گەنجەى لەگیرفانیەوە سەیرى دنیائەکات و ئەو وەزیرەى لە ڕۆشنایی
ماڵە کەیەوە دونیا ئەبینێ و ئەمەش کێشەیەکە پێویستى بەچارەسەرە و ئەگەر
حکومەت ئاوڕى لێنەداتەوە ئەوا زەرەرو زیانە کانى لەشەڕى دەوڵەتێکى
داگیر کار گەورەترن .ئەگەر ئێمەسەرنجى دەوڵەتى تورک بدەین لەم ساڵانەى
دوایدا لەپیلانێکدا دەیان ویست دەرزى نەزۆکى لەژنانى شارى وانى
کوردستانى باکور بدەن لەژنانى ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو ترسە زۆرەى
سەرانى دەوڵەتى تورک بەرامبەر زۆر بوونى کورد هەیانە بەبەراوردى باشورى
کوردستانیش ئەگەر ئێمەسەرنج بدەین جگەلەوەى ئاستى هوشیارى کورد
بەرزترەو ڕێژەى مناڵ زۆرکردن لەکوردستان کەمترە ، بەکۆچکردنى گەنجە
کانیش نەک هەر سەنگەرەکانى کورد ڕو لە چۆڵى ئەکەن بگرە ڕێژەى
دانیشتوانى کوردیش بەرەو خراپى ئەبات لەڕێگەى ئەو کاریگەریانەى لەسەر
پرۆسەى هاوسەرگیرى وقەیرەبووندا جێ ى دێڵێ و ئەو دیاردە نامۆیانەى وەک
مودمین بوون ولەدروستکردنى باندى دروستکردنى جۆراو جۆر دا خۆى
دەبینێتەوە بۆیە دەسەڵات ئەگەر ئەمڕۆ یاسبەى بیرێک لەئایندەى گەنج
وبەشداریپێکردنى ناکاتەوە لەدەسەڵاتدا ،گەنجێک کەلەناو جەرگەى
ئازارەکانەوە لە میحنەتەکانى گەنجان تێبگات ئەوا میلەتى کورد لەئایندە
دا زۆر بەقورسى باجەکەى ئەدات.
jgarsoz8181@yahoo.com
|