٢٨\٩\٢٠١٩
ته‌نگژه‌ی
ناسیۆنالیزمی كورد
له نێو گه‌مه‌ی
هێزه نێوچەیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا!

عەبدوڵا ساڵح
حیزبەکانی بزووتنەوەی ناسیونالیستی كورد
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر به‌ناچاری كه‌وتونه‌ته نێو مه‌نگه‌نه‌ی
گه‌مه‌یه‌ك كه به‌ده‌ره له‌توانای خۆیانه، هیچ كام له‌وان، چ له
كوردوستانی عێڕاق یا له به‌شه‌كانی تر سوریا، توركیا و ئێران،
ناتوانن وەک هێزێکی بورژوا ناسیونالیستی خۆجێی (محەللی) سیاسەت و
ستراتیژی خۆیان پیادە بکه‌ن بەبێ پاشكۆبوون بۆ سیاسه‌ت و ستراتیجیه‌تی
هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
زه‌قترین نمونه‌ی ئه‌و پاشكۆبوونه له كوردستانی عێڕاقدا ده‌رده‌كه‌وێ
كه نیمچه كیانێكی سیاسی پێكهێناوه و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا
سه‌پاندوه و په‌رله‌مانێكی كردوه به شاهیدی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داسه‌پێنراوه
و گشت سێكته‌ره‌كانی تری به‌ده‌وری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا كۆكردۆته‌وه،
دوو حیزبی باڵا ده‌ستی ئه‌و هه‌ریمه پارتی ویه‌كیه‌تی، وه به‌تایبه‌تی
پارتی دیموكراتی كوردستان، باوه‌ڕی به‌خۆی هێنابوو كه ده‌توانێ به‌ده‌ر
له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی و به‌ده‌ر له ڕه‌زامه‌ندی هێزه ئیقلیمی و
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌ربه‌خۆ بێته مه‌یدان و شیعاری جیابوونه‌وه له
عێڕاق هه‌ڵكا، هه‌ر بۆیه پاش چه‌ندین په‌له‌قاژه و هاشو هۆشی سه‌ربه‌خۆیی
و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی بێئه‌نجام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، دوو باره
به‌ناچاری ده‌رگای ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی لێدایه‌وه ، ئێستاش كه له‌باری
ئابوریه‌وه تا ئه‌ندازیه‌ك كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی یه‌كلاكردۆته‌وه
به هیمه‌ت و هاوكاری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌غدایه، بۆیه هه‌ر هه‌ڵوێستێكی
سیاسی ئابوری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وهه‌رێمه ناتوانی به‌بێ به‌غدا
دیاری بكرێ مه‌گه‌ر سات و سه‌ودا ژێربه‌ژێره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م یا
ئه‌و هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌نه‌دا كه به دزی یا به
ئاشكراپێیانه‌وه به‌ندن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاشكۆبوونی پارتی بۆ
سیاسه‌ته‌كانی توركیا و یه‌كیه‌تی بۆ ئێران مێژوویه‌كی دوورودرێژی خۆی
هه‌یه.
له توركیا به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی
ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كورد زمانه‌وه كه له‌ژێر هه‌ردووك مه‌نگه‌نه‌ی
توندی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ونه‌ته‌وایه‌تیدا بوون و تاكو ئه‌مڕۆش
ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وامه، "پارتی كرێكارانی كوردستان" (په‌كه‌كه)
به ڕابه‌رایه‌تی (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) توانیویەتی ئەو بەرگریەی خەڵکی
کوردستان لە چوارچێوەی ئاسۆ و ئامانجی بورژوا ناسیونالیستیدا لە قاڵب
بدات و ببێتە ئاڵا هه‌ڵگری به‌ره‌نگاربوونەوەی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
بۆ ماوه‌ی نزیك به چل ساڵ له چوار چێوه‌ی خه‌باتی چه‌كداریدا، یان
خەباتی سیاسی پەرلەمانی و جەماوەری لەناو شارەکانی کوردستانی تورکیا
ئەویش لەڕێگەی ئەو حیزبە ناسیونالیستە کوردیانەوە کە بە ناڕاستەوخۆ لە
ژێر ئیتۆریتەی (ئۆجەلان) و (پەکەکە)دان.
سەرکوتگەریەکانی ده‌سه‌ڵاتی بورژوا دیكتاتۆری ئه‌ردۆگان له ئێستادا و
ناڕۆشنی ئاسۆی سیاسی (په‌كه‌كه) وای كردوه (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان)ی
به‌ندكراو بۆ نزیكه‌ی بیست ساڵ و نزیك به‌هه‌شت ساڵیش قه‌ده‌غه‌كردنی
هاموشۆ لێی، دووباره له زیندانه‌وه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و حیزبه
بێ و خه‌تی سیاسی بۆ دیاری بكا! (ئۆجه‌لان)، به به‌رنامه بێ یا بێ
به‌رنامه، له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی زیندانی كردنیدا ناو به‌ناو په‌یامی
ئاشتی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا ناردوە ، نوێترینیان په‌یامی ئه‌م دواییه‌ی
بوو كه ده‌ڵێ: به‌یه‌ك هه‌فته كێشه‌یه‌كی ته‌مه‌ن نزیك به یه‌ك سه‌ده
چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م!! ئه‌م په‌یامه‌شی وه‌ك زوربه‌ی په‌یامه‌كانی تری له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی توركیاوه پشت گوێ خرا!
له کوردستانی سوریا بەشی زۆری هێزه‌كانی (سوریای دیموكرات - هەسەدە) (یه‌په‌گه
و یه‌په‌ژه) ی سەر بە حیزبی (پەیەدە) وەک باڵێکی چەپی ناسیونالیست، کە
سه‌رچاوه فكری و ئایدۆلۆژیه‌كه‌ی، بەو پێیەش ئاسۆ و ئامانجە سیاسیەکەی
هه‌ر هه‌مان ئه‌وه‌ی (په‌كه‌كه)یه كه (ئۆجه‌لان) داڕێژه‌ریه‌تی.
گەرچی نمونه‌یه‌كی له ده‌سه‌ڵاتداری نیشان داوه جیاوازە لە نمونەی
گەندەڵ و تاڵانی ده‌سه‌ڵاتی (یه‌كیه‌تی) و (پارتی) له كوردستانی عێڕاق،
ئه‌و ده‌ستوره‌شی كه دایڕشتوه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك مافی ژنانی تێدا ڕه‌چاو
كراوه‌و دین و ده‌وڵه‌تی لێك جیا كردۆته‌وه، به‌ڵام لە پڕۆسەیەکدا
تەواو خۆی بەستۆتەوە بە ستراتیژ و سیاستی ئیمپریالیستانەی (وڵاتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا) لە سوریا و ناوچه‌كه. ئه‌و خۆبەستنەوە و
پاشكۆبونه‌شی بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا وای لێکردوە کە به‌رده‌وام
بوونی ئەزمون و ده‌سه‌ڵاتەکەی به‌ندبێ به پیاده كردن و جێبه‌جێكردنی
ئه‌جیندای ئه‌مریكا له سوریا و هەرکاتێک ئەو وڵاتە ئیمپریالیستیە
ئەجەندای خۆی گۆڕی ئەوا (پەیەدە) و ئەزمونەکەی پا دەر هەوا دەبێت
بەتایبەت کە لەلایەن هەردوو ڕژێمی سوریا و تورکیاوە لەژێر هەڕەشە و
گەمارۆدایە.
له کوردستانی ئێرانیش حیزب و هێزه ناسیۆنالیستە کوردیەکان کە هیچ
پشتیوانەیەکی جەماوەریان نیە لە لای خەلکی کوردستان و ئاسۆی سیاسی
خۆیان هەڵواسیوە بە فشارە دەرەکیەکانەوە و چاوه‌رێ كردنه‌وه‌ی ده‌ریچه‌یه‌كن
له ئه‌نجامی فشاره تونده‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر (جمهوری ئیسلامی) تا
به‌ره و تاران بۆ دانوسان به‌مه‌به‌ستی (چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد) وه‌ڕێكه‌ون!
به‌ر له‌و فشارانه‌ی ئه‌مریكاش بۆ سه‌ر ئێران هه‌ندێك لەو حیزب و
هێزانە له په‌نا بردنه به‌ر سعودیه و ئیمارات درێغیان نه‌كردوه.
له‌ڕاستیدا هیچ كام له‌و به‌شانه‌ی كوردستان، جگه له کوردستانی عێڕاق
كه كێشه‌ی نەتەوایەتی و ستەمی میللی به هه‌مان شکڵ و قه‌باره‌ی به‌شه‌كانی
تر لە ئارادا نه‌ماوه، ئه‌م هێزه بورجوا ناسیۆنالیستانه جگه له
درێژه‌دان و مانه‌وه‌ی هه‌مان كێشه‌و به‌كارهێنانی وه‌ك بازاڕێكی سیاسی
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و له‌وێشه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چینه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، نه‌یانتوانیوه و بۆیان ناكری كارێكی دیكه بكه‌ن.
ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌تی ئه‌م هێزانه له‌و (چوارپارچه‌یه‌دا) ته‌نیا له
خزمه‌ت به چینی باڵاده‌ستی ئابوری كۆمه‌ڵگایه كه بورجوازیه به‌گشتی
و بۆرجوازی كورد به‌تایبه‌تی و گشت هه‌وڵه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وچینه‌دایه.
بەرژەوەندی كرێكار و زه‌حمه‌تكه‌شی كورد زمان له هەرکام له‌و به‌شانه‌ی
كوردستان لە دژایەتیدایە لەگەڵ ئاسۆ و ئامانجی بزووتنەوەی بۆرژوا
ناسیونالیستی کورد و سیاسەتی باز بازێنه‌ی ئه‌و حیزبانه. لاوازی رۆلی
بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی له‌و به‌شانه یه‌كێكه له هۆكاره
سه‌ره‌كیه‌كانی مه‌یدانداری حیزبەکانی ناسیۆنالستی كورد، هه‌ربۆیه‌ش
ده‌ستبردن بۆ ڕیشه‌كێشكردنی هه‌موو جۆره زوڵم وسته‌مێك په‌یوه‌نده به‌جیا
كردنه‌وه‌ی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له‌و هێزانه‌و
هاتنه مه‌یدانیانه به‌دروشمێك كه ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی
بۆ هه‌موان ده‌سته به‌ر بكا له‌ڕێگای خه‌باتی سۆشیالستی به‌ڕابه‌ری
حیزبێكی كۆمۆنستی پرۆلیتاری چه‌كدار به به‌رنامه‌یه‌كی ماركسیستی به‌ره‌و
به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگای سۆشیالستی هه‌نگاو بنێ.
سەرەتای ئەیلوولی ٢٠١٩
a_salih11@hotmail.com
|