٩\٢\٢٠٢٣
تەنکە ژیان.

فه‌رهاد مازێ
له ناو بینینی نه‌زۆک
خۆی پێنادۆزرێته‌وه
ونبووه له خاشاک روانین
به‌های مردن پووچیی ژیان
ته‌نه‌که‌ی خۆڵ پڕ
ڤیان له شووشه نه‌رم له ئاوێنه‌ی ئه‌ڤین
سێبه‌ری شکاو له فرمێسکی ره‌ش ون
شوێن ده‌ستناکه‌وێ له مردن
گریان له ئاپۆڕه‌ی به‌تاڵ
راهاتن به گریان
پێکه‌نین فڕێده
به بینینت باوه‌ڕکه
بڕۆ ناو زمان
به ژانی خۆت رابێی باشتره
ته‌ڕ ته‌ڕ زام کۆکه‌یته‌وه به هه‌ناسه‌ی سارد
پێکه‌نینم زیاده
ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که‌م له سه‌ری ده‌رژێ
شاره‌وانی بۆی نوسیووم
تکایه پێکه‌نین فڕێمه‌ده ناو دڵته‌نگیی مرۆڤ
به خه‌نده هه‌ناسه ته‌نگ
برین ده‌کولێته‌وه و ژان زامدار
راهاتوون به گریانی تاریک
فرمێسکی ره‌ش روون ده‌بێ به پێکه‌نین
خه‌نده‌ت داپۆشه
هه‌ناسه‌ی شادیت بۆنی نه‌ڕوا
چاویلکه‌ی ره‌ش له چاوکه
رژانه بینینی ترووسکه
ئێمه لێره‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌نده
بۆ گه‌سکدانی خه‌ون
کێشه مه‌خه ناو بینین
له ناو روونیی خۆتبه
به ناو روونیی خۆت بڕۆ
به ناو روونیی خۆم رێده‌که‌م
گوێ له گۆرانیی تاریک ناگرم به‌ره‌و خنکان ده‌ڕۆن
له سێبه‌ری شکاو
خۆفڕێدان نزیکتره له شه‌قه‌ی باڵ
نزم مه‌فڕه ته‌ڕده‌بی له باران
ئاسته‌مه گۆته‌ی مرۆڤ
فڕێده‌یته ته‌نه‌که‌ی خۆڵ
بینینی بیری نزمه
گۆته فڕێده‌دا
ته‌نه‌که‌ی خۆڵ پڕبووه
له خۆفڕێدان ماندوو نه‌بی مرۆڤ
زمانت بشاره‌وه ته‌ڕ ده‌بی
له فێنکیی سه‌رما ده‌خه‌یته وشه
رسته‌ی نه‌خۆش ده‌چێته کۆڵان
خنکان پڕده‌که‌ن گه‌ڕه‌ک
له‌وه ده‌گه‌م خه‌مت دوور خه‌ونت کورت
که‌سمان سپێده نابینین
خوێندنه‌وه‌ی سه‌قا سانتر له خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ
مرۆڤ ژیانی گه‌یاندۆته پووچیی
پووچیی یه‌کسان بووه به ژیان
له‌وه ده‌گه‌م ئه‌مڕۆ سه‌رمایه و سبەینێ باران
گه‌رما و وه‌رینمان بۆ کۆنابته‌وه
له با ده‌پرسم ژیان جێبێڵێ و پووچییمان ببا
پێکه‌نینم لێده‌ڕژێ برینت نه‌کوڵێته‌وه
له واتای ڤیان و پووچیی واتا رێ نییه
پووچیی کۆنابته‌وه
چاوه‌ڕێی بای خه‌مگینه بیبا
له ئه‌ڤین گه‌ڕێ بینینی کورته و پڕ ژار
مه‌ڕۆ ناو چاوه‌ڕانیی
پێکه‌نینت بشاره‌وه
خه‌نده به‌ش ناکا
به‌فره سارده چاوه‌ڕوانی مردن تاریک
مردن چرای رووناکیی نییه
به دوای رووناکیی خۆت بڕۆ
له ناو بینینی خۆتبه
چرا فریوت نه‌دا
مرۆڤ ئاڵووده بووه به چرای مردن
چرای مردن کوژاندنه‌وه‌ی ژیانه
ژیان له‌به‌رکه
مردن بنێژه
بپۆشه ژیان
مردن له‌بیرکه
مردن نییه له ناو مردن
له ناو مردن مردن نییه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|