٢٠\٥\٢٠١٣
تەنیا ئیسلامی‌یان
پێ نه‌وتووم!

شوان سدیق
شاره‌کانی کوردستان، رۆژ به‌رۆژ زیاتر له‌ڕووی
رێگا‌و بان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌وه، بوژانه‌وه‌یه‌کی
زیاتر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، ژیانی هاوڵاتیان و دانیشتوانه‌که‌ی
هاوکات له‌گه‌ل ئه‌و دابه‌شبوونه چینایه‌تی و بوونی هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه
که هه‌یانه ناسنامه‌یان دیار نیه به‌ڵام به‌گشتی خه‌ڵک بژێوی
ژیانیان به‌ره‌و باشتر رۆیشتووه!
له پاڵ ئه‌م خۆشگوزه‌رانیه و بوونی باڵه‌خانه‌ی چه‌ند نهۆمی و مۆڵی
باش و رێگا‌و بانی به‌رین و پان، به‌کار هێنانی ئۆتۆمبێلی گران به‌ها و
ئامێره ئه‌لکترۆنییه‌کان، به‌ڵام له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده
و گیانی یه‌کتر قه‌بووڵکردن له‌ناو خۆماندا، هیچ گۆرانێکی ئه‌وتۆ له‌ناو
خه‌ڵکی ئێمه به‌دی ناکرێت، بۆ نموونه ژینگه پاک راناگرین، رێز له
یاسا ناگرین، پاک‌و خاوێن نین، هه‌ستی به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر به‌و
شوێنه‌ی لێی ده‌ژین، زۆر که‌مه وه‌ک بڵێی نیمانه یان شعوری ده‌سته
جه‌معیمان لاوازه، جیا له‌مانه‌ش وتی وتی و تۆمه‌ت دروستکردن په‌تایه‌کی
تری کۆمه‌لایه‌تیه خه‌ڵکی ئیمه گیرۆده‌ینی!
به‌ش به‌حاڵ خۆم، لێم مه‌گرن که ده‌ڵێم ژیانی ئێره رۆژ به‌رۆژ سه‌خت
تر و دژوار تر ده‌بێ به تایبه‌تی بۆ که‌سانێک که له ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی
ناو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنن، به‌جۆرێک رووه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کی، له
سیاسییه‌که‌ی وێرانتر، هه‌ردوو لایه‌نه‌که مرۆڤانێکیان به‌رهه‌م
هێناوه، ته‌نیا بیر له به‌رامبه‌ره‌که‌یان نه‌بێ ئه‌گینا خۆیان له
بیرکردوه، هه‌ندێ جاریش زۆر بێ ویژدانانه ناوی خه‌ڵک ده‌زڕێنن به‌بێ
گوێدانه هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و ویژادنی!
من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م که‌سانه قه‌ت نه‌یان پرسیوه، خۆیان کێن؟ ئه‌وه‌نده‌ی
بیریان بۆ لای به‌رامبه‌ره‌کانیان چووه، تۆ بڕوانه کاتێک له به‌رامبه‌ره‌که‌ت
را ده‌مێنی یه‌کسه‌ر پرسیاری کارت ده‌کات؟ دواتر موچه؟ پاشان ئینیتمای
حیزبی؟ ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی نوێژ و ئاین قه‌ت له بیر ناکرێت، به‌رده‌وام
له‌سه‌ر زاریانه ئه‌گه‌ر به‌دڵیشیان نه‌بوو ده‌که‌ونه نه‌سیحه‌ت و
ئاماۆژگاری وه‌ک بڵێی تۆ له باکوربی و ئه‌وان له باشوره‌وه، گه‌ڕابێتنه‌وه!
هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه، له رۆژگاری ئه‌مڕۆ خوانه‌کات
له ده قسه یه‌کێکیان به دڵ نه‌بێت، ئیدی ده‌یان جۆر تۆمه‌ت و قسه‌ی
جۆراو جۆری ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی رۆژنامه‌وانی ئاماده بیکه‌یت،
بچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ئیدی ئه‌وانه‌ی که جگه‌له
خۆیان نه‌بێت، که‌سی تر به سه‌ربه‌خۆ نازانن، به‌بێ یه‌ک و دوو ده‌ڵێن
"ئه‌ها فڵانه‌که‌س یان سه‌ر به پارتیه یاخوود یه‌کێتی" ئه‌وان به‌وه‌شه‌وه
راناوه‌ستن ده‌ڵێن "سه‌ر به‌فڵان ده‌زگایه!".
به‌ڵام بیریان چووه، ئه‌گه‌ر ر‌وژنامه‌نووسێک سه‌ربه‌خۆ بێت، بۆ هه‌ر
بابه‌تێکی رۆژنامه‌وانی پێویستی به هاوسه‌نگی هه‌یه ئیتر بچێته خانه‌ی
خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات، یان ئۆپۆزسیۆن، ئاماده‌کاری بابه‌ته‌که ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی
پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیانه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا بکات،
نه‌ک به‌ویستی که‌سانێک یان کاریگه‌ری حیزبی و ئایدۆلۆژی به‌سه‌ره‌وه
بێت.
له ڕاستیدا ئه‌م که‌سانه‌ش ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆکه‌وه سه‌یریان بکه‌ین،
ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆ نین به‌شێکی زۆریان له ئه‌نجامی په‌راوێزخستن و
بوونی باڵباڵێنی حیزبی یان که‌سانێکی به‌رپرس و پاره‌داری حیزبی بڕه
پاره‌یه‌کیان پێ ده‌ده‌ن، هه‌موو ئیشوکارێکیان بووه، به دروستکردنی
تۆمه‌ت و ناو ناتۆره بۆ هاوپیشه‌کانیان،..
هه‌یه له‌ناو لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزب، ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی له‌و به‌ناو
سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ئه‌مڕۆ که قۆڵ و باڵیان به‌رامبه‌ر هاوپیشه‌کانیان لێ
هه‌ڵماڵی وه، کاتێک له میدیایه‌کی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌که‌ویت، ئیدی
پێیانوایه سه‌ربه‌و لایه‌نه‌یت، یان له پاش ده‌رکه‌وتنت، له‌و که‌ناڵه
وێنه‌یه‌کی وه‌هایان لا دروستده‌بێت، ئیتر پێیانوایه هه‌موو جموجوڵێکت
زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌یان ده‌بێت!
وه‌ک خۆم زۆر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه، حیزبایه‌تی به‌رپرسیاریه‌تیه
پابه‌ند بوونی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ویژادنیه، به‌ڵام هه‌ر که‌سێکم
پێ ده‌گات، کاتێک ده‌ڵێ تۆ سه‌ر به‌چی حیزبێکی؟ که وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه،
کادیری هیچ حیزبێک نیم، چونکه حیزبایه‌تی ئه‌رکێکی قورسه به‌ڵام
کابرا سیقه ناکات!
گرفتم له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه نیه یه‌کێک بڵێ شوان "گۆڕانه سێ که‌س بڵێ
یه‌کێتیه له‌و لاوه دوو که‌سی تریش بڵێ نه‌خێر ئه‌و کۆمۆنیسته یان
سه‌ر به پارتیه، ره‌نگه ته‌نیا ئیسلامی‌یان پێ نه‌وتووم، بۆ گرفتم
نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوا‌و متمانه‌م به‌خۆمه خاوه‌ن بیروڕاو باوه‌ڕی
خۆمم کێ چی ده‌ڵێ و خه‌ڵکانێک چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه، ئازادن!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|