١٥\٧\٢٠١٠
ته‌نیا
له ماوه‌ی پێنج ساڵی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی
عێراقییدا
پتر له دوازده
هه‌زار زیندانیی سزای له سێداره‌دانیان بۆ
ده‌رده‌چێ!!
له رۆژی 8 ته‌موزی 2010، له راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌گه‌ریدا ریکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تازه‌ترین راپۆرتی سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافی
مرۆڤ له عیراقدا، که له لایه‌ن نیردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ
یارمه‌تیدانی عیراق(یۆنامی) و کۆمیسیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ
مافی مرۆڤ ئاماده‌کرابوو، بڵاوکردوه.
له به‌شێکی راگه‌یاندنه رۆژنامه‌گه‌ریه‌که و راپۆرته‌که‌دا سه‌باره‌ت
به سزای له سێداره‌دان باس له‌وه ده‌کات که تا به‌رواری 31/12/2009
له کۆی 37681 زیندانی زیاتر له 12 هه‌زار زیندانی له گرتوخانه‌کانی
عیراق و هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێمه‌وه
سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. هه‌روه‌ها له به‌شێکی
تردا هاتوه که له 1/1/2009 وه تا 30/6/2009 له لایه‌ن حکومه‌تی
عیراقییه‌وه 31 زیندانی که یه‌کێکیان ژن بووه و له 1/6/2009 وه تا
31/12/2009 ریژه‌که به‌رزبۆته‌وه بۆ 93 زیندانی که 3 که‌سیان ژن
بوون، سزای له سێداره‌دانه‌که‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراوه. واته له
ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 124 زیندانی که 4 یان ژن بوون له سێداره‌دراون
و به‌مه‌ش ریژه‌ی له سێداره‌دان له مانگیکدا 15 له سێداره‌دراو بووه
له عیراقدا.
ئه‌م ریژه‌یه ته‌نها ئه‌و ئامارانه ده‌گرێته‌وه که له لایه‌ن ده‌زگا
فه‌رمییه حکومی و ریکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه خراونه‌ته
روو، که به دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی ته‌واوه‌تی زۆر له‌وه زیاتره. ئه‌م
ئاماره خه‌یاڵییه له سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر
زیندانیان و خراپی ره‌وشی زیندانه‌کان، ده‌رخه‌ری نامرۆڤایه‌تی بوونی
یاساکانی دادوه‌ری و ره‌وشی مافی مرۆڤه له عیراق و هه‌رێمی
کوردستاندا و یه‌کێک له پر مه‌ترسیترین ئه‌و زه‌نگانه‌یه که به‌رووی
خه‌ڵکی عیراق و کوردستاندا لێده‌درێ.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانێک له ماوه‌یه‌کی کورتی ده‌سه‌ڵاتیاندا ئه‌م
ژماره زۆره له زیندانی و سزای له سێداره‌دان له ژێر سایه‌یاندا
جێبه‌جێبکرێت و هێشتاش تاوان و کوشتن وتیرۆر و ته‌قینه‌وه و نائارامی
و گه‌نده‌ڵی له ئه‌وجی خۆیدا بێت، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌یان
پوچوڵ ده‌کاته‌وه که به مه‌به‌ستی خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک ده‌ڵێن به‌رێوه‌بردنی
سزی له سێداره‌دان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و تیرۆره. له بنه‌ره‌تدا
بوونی ئه‌م ژماره زۆره له سزای له سێداره‌دان، هه‌نگاوێک و سیاسه‌تێکه
بۆ تۆقاندنی خه‌ڵک و نه‌یارانی سیاسی و گێرانه‌وه‌و سه‌پاندنه‌وه‌ی هه‌مان
ده‌ورانی به‌کۆمه‌ڵ له سێداره‌دان و دیکتاتۆری رژێمی به‌عسه.
هه‌ر بۆیه ئێمه ته‌واوی ئه‌و سیاسه‌ت و بریارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
عیراق و کوردستان سه‌باره‌ت به بریارو سزای له سێداره‌دانی ئه‌م
زیندانیانه ریسوا و سه‌رکۆنه ده‌که‌ین و داواکارین که ده‌ستبه‌جێ
جێبه‌جێکردنی حوکمی سزای له‌سێداره‌دانی سه‌رجه‌م ئه‌و زیندانیانه
رابگیرێت و هه‌روه‌ها له ته‌واوی یاساکانی دادوه‌ری و ده‌ستوری
عیراقی‌دا سزای له سێداره‌دان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و قه‌ده‌غه‌بکرێت.
هه‌ر لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخواز و ته‌واوی
ریکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگییه جۆربه‌جۆره‌کانی لایه‌نگر
له مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی ده‌که‌ین که ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببرن
و دژ به‌م هه‌وڵانه بوه‌ستنه‌وه، هه‌روه‌ها بانگه‌وازتان ده‌که‌ین که
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بۆتان ده‌کرێت کۆمه‌ک و هاوکاری هه‌وڵ وتێکۆشانی
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان بکه‌ن بۆ به‌رگرتن به روودانی ئه‌م
تاوانه به کۆمه‌ڵ ودژی مرۆڤایه‌تیه و قه‌ده‌غه‌کرنی سزای له سێداره‌دان
له عیراق و هه‌رێمی کوردستاندا.
____________________________________
لینکی راگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان:
http://www.ohchr.org/Documents/Countries/IQ/PR-HUMANRightsReport2009.pdf
سه‌نته‌ری دژی له
سێداره‌دان
11\7\2010
anti.execution@googlemail.com
00447783902098
|