ته‌پڵه ئه‌فریکاییه‌که، جه‌ندرمه‌یه‌کی تورک ئه‌نفالی کرد.
خۆشناو مه‌ریوانی
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فیگارۆی فه‌ره‌نسیدا رایگه‌یاند: ''جیهان گۆڕاوه و سه‌رده‌می گیڤارا كۆتایی هاتووه بۆیه به چه‌كدارنی په‌كه‌كه ده‌ڵێم؛ بڕۆن له په‌رلهمانی توركیا وتوێژی دیموكراتی بكه‌ن''.
سه‌رتان نه‌ئێشێنم، له‌گه‌ڵ کچ وکوره‌که‌مدا، جارێکی له‌پشووی به‌هاری قوتابخاندا، بۆ کوردستان گه‌راینه‌وه. مناڵه‌کانم ئه‌وکاته گچکه بوون، گه‌وره‌که‌یان یادی به‌خێر بێت، ره‌هێڵی)1) ناو بوو، ته‌مه‌نی هه‌ر دوازده‌ساڵان وکچه‌که‌شم، له‌یلا حه‌وت ساڵان بوون. به‌یانییه‌کی کۆتای مانگی مارس بوو، که فرۆکه‌که‌ی له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه پێی فریبووین له‌دیاربکر نیشته‌وه. ده‌مووده‌ست ماشێنێکی خه‌تمان تازاخۆ به‌کرێگڕد، وبه‌رێکه‌وتین. شۆفێره‌که گرمه‌ی له‌ماشێنه‌که هه‌ڵساند وتێمان ته‌قاند. رێگای دوورودرێژ وپێچاوپێچ وشۆفێری به‌په‌له به‌هیلاکی بردین. لێخورینی ماشێنی خێرا، مه‌ودای نه‌ده‌داین که‌م نوستنی دوێشه‌وی فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ، به‌ده‌م وه‌نه‌وسدانه‌وه، خه‌رقی جوانی ده‌شتووده‌ری سور و سه‌وز و زه‌ردی به‌هاری کوردستانی بکه‌ین، که به‌له‌نجه‌ی پرمۆزیکا، به‌ره‌و پیرمانه‌وه ئه‌هاتن. کوره‌که‌م له‌شۆفێره‌که به‌په‌له‌تر بوو، ساته ناساتێک به‌پرسیاری دوباره، گۆمی بێده‌نگیمانی ده‌شڵه‌قاند. باوه زۆرمان ماوه بگه‌ین؟. کورم چه‌ند کات ژمێرێکیتر ده‌گه‌ینه زاخۆ. له دوێنێوه مامتان له‌سه‌ر سنوور ماته‌ڵمانه. جار جاره ئه‌ونده بێده‌نگ ده‌بوین، ئه‌گه‌ر گوێمان به‌ڤڕه‌ڤڕی ماشێنه‌که رابهاتبایه، گوێمان له‌فرینی مێشی ناو ماشێنه‌که ده‌بوو. کچه‌که‌م له په‌نجه‌ره‌ی ماشێنه‌که‌وه بێده‌نگ به چاوه گه‌شه‌کانی راوی گه‌شت وگووزاره‌کانی خاکی کوردستانی ئه‌کرد، که زۆر به‌خواروی ناوه‌راستی فه‌رنسا ده‌چن. هێمنی وبێده‌نگێکه‌ی، به‌وه ده‌چوو په‌له‌یبێت له‌گه‌ڵ پورزا وئامۆزاکانی وه‌ک هه‌موو جارێک له‌سولێمانی له‌ماڵی باپیری په‌تپه‌تێن ودیلمۆودیلانێبکات. لێم پرسین ئه‌وه بۆ وا ک‌ش وماتن؟ کچه‌که‌م سه‌رێکی بادا، وه‌ک بڵێت کشومات نیم. کوره‌که‌شم ووتی؛ باوه ئاره‌زوو ده‌که‌م زووبگه‌ین تا به‌بابه حاجی نیشانده‌م، له‌پاره‌وه چه‌ند فره‌تر فێری ته‌پڵ لێدان بووم. ئه‌زانی ره‌هێل دایه‌گه‌وره‌تان وباپیرتان زۆر دڵیان پێتان ده‌کرێته‌وه. ئێستا گۆبه‌ندی ئاوازی ته‌پڵیان بۆ سازکه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌گه‌ڵتاندا گه‌نج ده‌بنه‌وه. من بزانم ئه‌م ساڵ، له‌سلێمانی خۆشگووزه‌ران ده‌که‌ین. رێمان بریوو له مه‌ردینه‌وه بۆ ته‌ڵه‌ی رێستڕانی گیرفان بڕینی موسافیران شۆربوینه‌وه. له‌به‌ر چڵێسیمان به‌گوێزانی کوللی فاکتوری مێزه‌که‌مان که‌مێکی باخه‌ڵیان بڕین. له‌دوو ریانه‌که‌ی مه‌ردینه‌وه تا مه‌رزه‌که‌ی سلۆپی له‌به‌ر کۆنترۆلی جه‌ندرمه‌ی تورکی ماوه‌مان نه‌بوو په‌ساپۆرته‌کانمان له‌باخه‌ڵمان هاوینه‌وه. ئێمه له‌سه‌فه‌ری ساڵانی پێشووترماندا له‌به‌زمی به‌هانه وئیهانه وماته‌ڵکردن وپێشێلکردنی هه‌ستی مۆراڵ زۆرمان دیبوو، لامان ئاسایی ببوو. له‌ئه‌وروپاش ئه‌وه‌نده‌مان تیاتر وفلیم له‌سه‌ر ره‌فتاری فاشییه ئه‌وروپاییه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م دیبوو راهاتبووین. ئه‌وه‌ی به‌راستی جێگای ترس بوو، جه‌ندرمه‌کانی سه‌رئاوی خاپوور بوو، که‌سنوری دارێژراوی جیاکردنه‌وه‌ی گه‌لێکه بۆ دوو. " کوردی عێراق و کوردی تورکیا " بوو. مناڵه‌کانم وه‌ک زۆربه‌ی مناڵانی ئه‌وروپا حه‌زیان به‌یه‌ک گرتن وئاشتی وخۆشه‌ویستی نێووڵاتانه. به‌ڵام هه‌میشه له‌و مه‌رزه ده‌ترسان ده‌یان گووت؛ بابه کوردستان زۆرخۆشه له‌ماڵی بابه حاجی هه‌رگیز تاقه‌تمان ناچیت. به‌ڵام کاتێک ده‌گه‌ینه ئه‌و سنوره، بیری پاریس ده‌که‌ین. له‌دڵی خۆمدا ده‌مگووت؛ ناحه‌قتاناگرم له‌و کاته هه‌ره‌ناخۆشه‌دا، که‌مرۆڤ هه‌ست وشعووری له‌مردن نزیک ده‌بێته‌وه، بیری پاریسی نازدارتان ده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام باوکه حه‌سره‌ت دیده‌که‌تان کاتێک ئه‌م مه‌رزه ده‌بینێت بیری چاڵی جه‌رگی پیرێژن و ژنه گه‌رمیانێکه‌ی ده‌که‌وێته‌وه، که له‌دامێنی نووگره سه‌لماندا فرێدرابوو، به‌زه‌بری ره‌شه‌بای بیابان به‌لم داپۆشرابوو. له‌و بیابانی کاکی به‌کاکییه‌ی خوواروی رۆژهه‌ڵاتی ئێراکدا، به شێله‌ی خوێنه‌که‌ی له‌تۆویی گوڵی ناو فه‌قیانه‌که‌ی، گوڵێکی سور هێزی ئه‌و لمه وشک وگه‌رمه‌ی بڕیبوو، به‌سروشتی رووابوو. شۆفێره‌که پێش ئه‌وی بگه‌ینه مه‌رزه‌که وه‌ک هه‌میشه‌ی قه‌وانی نه‌ڵێن کوردین وبۆکردستان ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردینه‌وه. ووتیشی به‌مناڵه‌کانت بڵێ، که‌قه‌وم فه‌ره‌نسین، وتۆش ئێراکی، ئه‌دی نایه‌ڵن بچنه ئه‌ودیوه‌وه، وده‌تان گه‌رێنه‌وه. گه‌یشتینه مه‌رزو ئیهانه وپێشێل کردنی کرامه‌ت کراین. پاش چه‌ن ژه‌م پشکنین، داگرتن وبارکردنه‌وه‌ی جانتای سه‌فه‌ر وکه‌لوپه‌ل. جه‌ندرمه‌یه‌کی ئێسک ئه‌ستوری ره‌زاگرانی ناشرین به‌ره‌و ئێمه هه‌نگاویده‌نا، به‌ئیشاره و ره‌مز ووتی؛ ئه‌وجانتایه بکه‌نه‌وه. به‌په‌له جانتامان کرده‌وه. ناو جانتای دی ره‌نگێکی هانی وبرد، قیڕانی وله‌گه‌ڵ ره‌مزی ده‌سراوه‌شادندا؛ ئه‌وه چییه؟ من وکوره‌که‌م به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه ووتمان؛ مسیۆ ئه‌وه ته‌پڵه. جارێکی تر قیرانی ئه‌وه‌چییه؟ ته‌پڵه. لێمان نزیکبۆیه‌وه وبه‌هێزتر ئه‌ی قیران. ئێمه‌ش وه‌ک قومبه‌له‌مان بۆبژمێرێ هێچ حاڵی نه‌بووین. ئه‌مان گووت ته‌پڵه. شۆفێره‌که‌مان به‌په‌له لێمان نزیک بۆوه‌و به‌داماوی وکزییه‌وه ووتی ئه‌و په‌رۆ زه‌ردو وسووره وسه‌وزه ده‌ڵێت، که‌پێسته‌که‌ی له داری ته‌پڵه‌که شه‌ته‌ک داوه. یه‌کسه‌ر تێگه‌یشتم مه‌به‌ستی ئاڵای کوردستانه. له‌حه‌سره‌تا ووته‌م به‌فه‌ره‌نسی بۆهات؛ ئه‌و ته‌پڵه ئه‌فه‌ریکاییه وله‌ئه‌فه‌ریکا له کامروون کریوومانه له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی ئه‌فریکا ته‌پڵ به‌په‌رۆی ره‌نگاو ره‌نگ ده‌رازێنینه‌وه. هه‌ڵی کوتایه سه‌ر ته‌پله‌که وه‌ک له‌جه‌نگی به‌در وحونه‌ین دابێت، یا په‌لاماری رابیعه‌ی عه‌ده‌وی بدات، هه‌ڵی گرتوو رۆیشت. کوره‌که‌م به‌داماوییه‌وه لێی پرسێم؛ باوه بۆ ته‌پڵ یاساخه؟ ناکورم ته‌پڵ یاساخ نییه، په‌رۆی زه‌رد وسور وسه‌وز یاساخه. ئه‌و په‌رۆیه‌ی پێستی ئاسکه‌که‌ی له داری ته‌پڵه‌که قایم کردوه، نه‌ده‌بوو زه‌رد وسور وسه‌وز بووایه. کور وکچه‌که‌م له‌و به‌هاری سه‌وز پۆشه‌ی کوردستاندا، له‌ترسا ده‌له‌ڕزان. به‌وه رازیبووم ته‌پڵه‌که حیجز که‌ن و نه‌مانده‌نه‌وه. به‌کوره‌که‌م ووت؛ گوێمه‌ده‌رێ له‌سلێمانی دانه‌یه‌کیترت بۆده‌کرم. کوره‌که‌م وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، چاوی بریبووه ئه‌و ژووره‌ی جه‌ندرمه‌که به‌ته‌پڵه‌که‌وه خۆی تێخزاندبوو. پاش دووسێ هه‌ناسه یه‌ک، جه‌ندرمه‌که ته‌پڵه‌که به‌ده‌ستێکییه‌وه وبه‌ده‌سته‌که‌ی ترییه‌وه چه‌کوشێکی گه‌وره‌ی پێ‌بوو. وه‌ک بایه‌قووش، هاواری له شۆفێره‌که‌مان کرد وته‌پڵه‌که‌ی به‌هه‌موو هێزی دا به‌زه‌ویدا، گرمه‌یه‌کی جه‌نگ ده‌ست پێکردنی لێهه‌ستا ونه‌شکا. بانگی شۆفێره‌که‌مانی کرد، قیرانی به‌سه‌ریدا، چه‌کوشه‌که‌ی دایه‌ده‌ستی، وبه‌تورکی چه‌ند ووشه‌یه‌کی پێووت. ئه‌ویش به‌ربووه کوتانی سه‌روگوێلاکی ته‌پڵه‌که، تاله‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد، مۆسیقای ئازادیم گوێلێ بوو. سه‌یری مناڵه‌کانم کرد چاویان به‌هه‌ردوو له‌پی ده‌ستییان گرتبوو. (1) له‌رۆژی یانزه‌ی نۆڤه‌مبه‌ردا، له‌یادی له‌دایک بونی ره‌هێلدا ئه‌م نوسراوه‌ی به‌رده‌ستانم نووسی، که‌ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له‌گۆرستانی پییه‌رلاشێزه له‌پاریسه. Novembre, 2007
|