١٨\٥\٢٠١٣
تەقینەوەکانی
بوستن.. تێوەگلانەکانی بەرنامەکانی
''کوشتن''.
نۆمان چۆمسکی
رەخنەی توند لە ئەمەریکادا دەگرێ.

نۆمان چومسکی
لە عەرەبییەوە: جیهاد موحەمەد
تۆقاندن و جەنگ و ئاشتی.
مانگی ئەپرێل، مانگی خۆشیی و شادیی"نیوئنگلاند"ە بە هاتنی سەرەتای
بەهاری ڕەنگاو ڕەنگ و بەجێهێشتنی زستانی زریان و شەختە و سەرماوسۆڵە،
کەچی ئەمە بە پێچەوانەوە هەڵگەڕایەوە لەم ساڵدا. کەمبوون، ئەوانەی کە
بەهەرجۆرێک بێت بەر تەقیەنەوەکان نەکەوتن، ئەو تەقینەوە دڵڕەقانەی کە
ئامانجی ماراپونەکانی بوستن بوو لە ١٥ی ئاپرێلی ڕابوردوو و هەفتەی
دواترییدا. کاتی تەقینەوەکان هەندێک لە هاوڕێکانم نزیکبوون لێوەی،
هەندێکیشیان لەو نزیکانە دەژیین کە "جوهر تسارنیف" وەک گومانلێکراوی
تەقینەوەی دوەم دەستگیرکرا. هەروەها ئەفسەری لاو"شون کولیر" لەبەردەم
نووسینگەکەمدا کوژرا.
زۆر جار دانیشتوانی رۆژئاوا چاکتر دەبینن لەوانەی کە ڕۆژانە تاوانی
تەقینەوەکان دەبینن، نموونەش، ئەوەی لە گوندێکی دوورەدەستی یەمەندا
ڕوویدا لە هەمان ئەو هەفتەیەدا بوو کە تەقینەوەکان بە ئامانجی کێبڕکێی
ماراپۆن بوو لە بوستن.
لە ٢٣ی ئەپرێلدا، رۆژنامەنووسی چالاکی یەمەنی"فارع مسلمی" کە لە
قوتابخانەیەکی ئامادیی ئەمەریکایدا دەخوێنێت لەبەردەم لیژنەی
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکایدا شاهیدیی دا کە پاش تەقینەوەکانی کێبڕکێی
ماراپون، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان هێرشیانکردە سەر گوندەکەیی لە یەمەندا،
وە ئەو کەسەی کە ئامانجییان بوو کوشتیان.
ئەم هێرشانە ترس و تۆقاندنی لە دڵی گوندییەکاندا چاند و کردنی بە
دوژمننی سەرسەختی نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمێریک، ئەو دوژمننایەتی و
دژایەتییەی کە (جیهادیی)ەکان نەیانتوانیبوو بەدیبهێنن لە چەندیین ساڵدا،
بە هێرشە فڕۆکەوانییەکانی ئەمەریکاا بەدیهات.
ئەمەریکاا، بیر لەو ترسە دەکاتەوە کە فڕۆکەکانی دەیچێنن لە دڵی ئەو
گوندییەنەدا، بەڵام ئەو فڕۆکانە لە هەرچ ساتێکدا ئامانجی توندڕەوەکان
بەدیدەهێنێت کە دوژمنایەتییکردنی ئەمەریکاایە لە لای ئەو خەڵکەوە.
سەرکەوتنەکانی بەرنامەڕێژییەکەی ئۆباما بۆ خوێنڕشتن و کوشتن و بڕین لە
جیهاندا مەحاڵە بیربچێتەوە، شەپۆلی دوژمنایەتیی ئەمەریکاا لە دڵ و
دەروونی ئەوانەی کە دەتۆقێندرێن و دەترسێندرێن لە کاتی هێرشەکانی
فرۆکەکانییان خێرات بەدەستدێت لە خێرایی کوشتنی کەسێک یان چەند کەسێک
لەوانەی کە هێرشە فڕۆکەوانییەکان ئامانجیانە.
سەڕەڕای ئەوەش "موسلمی" وتیی، ئامانجی کوشتنەکان لە گوندە
دوورەدەستەکەی یەمەن دا، ترس و تۆقاندنی خەڵکی بە جۆرێک لێکەوتەوە بە
ئاسانی هەستیپێدەکرێت. ئەمەش ئاساییە و لە هەرچ پرۆسەیەکی تۆقێنەریی
جیهانییدا دەبێت. ڕەنگە نەتوانرێت خۆ پارێزیبکرێت لە تەقینەوەکانی
تووندڕەوەکانی بوستن ، وەلێ ڕیگەیەکی ئاسانتر هەیە بۆ دورخستنەوە و
ڕاوەستانییان و خۆپاراستن لێییان ئەویش نەورووژاندنییانە.
کوشتنی بنلادن تێوەگلان و کێشەی تری بەدوای خۆیدا هێنا، بۆ
دەستنیشانکردنی شوێنەکەی، ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریکاا هەڵمەتێکی
کوتانی ساختەی لە شەقام و گەڕەکە هەژارەکاندا کرد، پێش تەواوبوونی
کوتانی خەڵکە هەژارەکانی ئەو ناوچەیە ئەم هەڵمەتە گواستییەوە بۆ
ناوچەیەکی دەوڵەمەند کە گومانییان وابوو بنلادن لەوێدا دەژی.
پرۆسەی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریکاا پرنسیپە بنچینەییە کۆنەکانی
پەیمانی "سوێندخواردن"یان شکاند، هەڕەشەییان لە هەموو کارمەندەکانی
بەرنامەی ئەو هەڵمەتی کوتانیی دژ بە گۆجی و ئیفلیجیەیی مناڵانی پاکستان
کرد، لە ئەنجامی ئەو هەڕەشەیەشدا هەندێکیان فڕێندران و هەندێکیان
کوژران، بۆ ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان ناچاربکەن بە کشانەوەی تیمەکانی
کوتانی دژ بە گۆجی و ئیفلیجی مناڵان. سەرەڕای ئەمەش، ئەو فێلەی
ئەمەریکاا بووە هۆی کوشتنی ژامارەیەکی گەورە لە پاکستانیەکان کە
بێبەشبوون لەو کوتانە، چوونکە دەترسان لە هەرچ هەڵمەتێکی تری کوتان کە
ساختەکارانەبێت وەک ئەوەی ئاژانسی هەوالگریی ئەمەریکاا.
"لیزلی ڕۆبرتس" شارەزایەکی تەندرووستییە لە زانکۆی کۆلۆمبیا دا،
لەمبارەیەوە روونکردنەوەی ئەوەیدا کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەهۆکاری
کشانەوەی تیمەکان و ترسانی خەڵک لە ساختەکاریی هەڵمەتەکان تووشی گۆجیی
و ئیفلیجیی بوون، لێدوانی بۆ گۆڤاری"ساینتفیکی ئامیرکان" بەم جۆرە دا:
هۆکاری ئەو هەموو تاوانە ئەوە بوو کە ئەمەریکاا دەیوست بەو فروفێلە
شوێنی بن لادن دەستنیشانبکات بە هەرچ نرخێک بێت. کاتێکیش کە بەرەوڕووی
ناڕەزایەتیی دەبوونەوە سڵییان نەدەکردەوە لە ترساندن و تۆقاندن و
توڕەییەکی بێ ئەندازە لە کاتی ئەشکەنجەدانی ناڕازییەکاندا. بەوپەڕی
دڵڕەقیەوە بەرپەرچی ناڕازایەتییەکانییان دەدایەوە، بۆ ئەوەش داوایان لە
هێزە سەربازیەکانی دەریایی ئەمەریکاا کرد لە کاتی پیویستدا جەنگ
بەرپابکەن. ئاماژەشدرا بەوەی کە پاکستان سوپایەکی مەشپێکراوی باشییان
هەیە لە کاتی بەرەوڕووبوونەوەدا دەستییان لێمەپارێزن. ئەگەر ئەو
ڕووبەڕووبوونەوەیەش ببوایە بە دڵنییاییەوە ئەمەریکاا قبوڵی نەدەکرد و
جەنگێکی گەورەی نەوەویی هەڵدەگیرسان.
مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ لە ئەزموون پێماندەڵێت، کە دەسەڵاتی دەوڵەتان
ئامادەن سەرکێشییبکەن و هەموو ژیانی گەل بخەنە ترسەوە تا ئەوپەری، بە
بێ گوێدانە هیچ پرنسیپێکی مرۆیی و بەوپەڕی دڵڕەقییەوە لە پێناوی
بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکانییاندا، ئەم ئادگار و خەسڵەتە دەوڵەتە
خاون پێگە گەورەکانیشیی گرتوەتەوە، کەچی ئێمە ئەمە پشتگوێدەخەین و
خۆمان دەخەینە بەردەمی ئەو ترس و سەرچڵێتیی و سەرشێتییانەوە. لە پێناوی
چییدا ئەمە دەکەین؟! کاتێک کە لێکوڵەری ڕۆژنامە نووس"جیمری سکاهیل"
بابەتێکی چارەسەریی بڵاوکردوەتەوە، بە ناوی"جەنگە قێزەونەکان: جیهانیان
کردوە بە گۆڕەپانی جەنگ".
"سکاهیل" بە درێژیی وا پێاسە و وەسفیی کارییگەریی پرۆسە مەیدانییەکانی
نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاا و هێرشە فرۆکەوانییەکانی و بەکاربردنی
لە لایەن سەرۆک بوشی کوڕوە دەکات، لەمەودواش ئەوە چەکێکی هەڵبژێردراو
دەبێت بە دەست ئۆباماوە.
نابێت تێبینییە زیرەکییەکەی "فرید برانفامان" لە بیر بچێتەوە، کە بە
تەنیا حاڵەت و ڕهەندەکانی ئەمەریکاای خستە ڕوو لە " جەنگە نهێنیەکەی"دا
دژی لاوس لە شەستەکاندا.
کاتێک ئەمڕۆ تەماشای سەرکردەی پرۆسە تایبەتە هاوبەشەکانی ـ ئاژانسی
هەواڵگریی ئەمەریکااـ هێرشە ئاسامانییەکانی/ ئامرازەکانی کوشتنیی
دەکەین، "برانفمان" بیردەکەوێتەوە بە شاهیدیی"مونتیگال ستیرنز" لە
بەردەمی ئەنجومەنی پیران لە ساڵی ١٩٦٩ کاتێک بریکاری سەرۆکی نەتەوە
یەکگرتوەکان بوو وەک نێردراوێک بۆ لاوس لە ساڵی ١٩٦٩ ـ ١٩٧٢.
کاتێک پرسایر لە "ستینز"کرا لەسەر ئەو هۆکارەی پاڵی بە ئەمەریکااوە نا
کە بومببارانکردن زیاتر بکات، دوای ئەوەی کە "جۆنسون" فەرمانی وەستانی
دابوو لە سەروی ڤێتنامدا لە نۆڤەمبەردا، وتی: لە "واقیعدا، فڕۆکەکان لە
جێگەی خۆیان بوون، نەماندەتوانیی بە بێ هیچ هێرشێک بەوجۆرە
بیانهێڵینەوە" ـ دەمانتوانی بەکارییانبهێنیین بۆ ئەوەی جوتیارە
هەژارەکان لە لاوس دا ڕاوبنێیین بۆ کونە ئەشکەوتەکان بۆ خۆ پاراستن،
تەنانەت دەمانتوانیی بە تەکنیکە سەربازییە پیشکەوتووەکانیشمانەوە بچینە
ناو ئەشکەوتەکانەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا فرۆکەکانمان بەکار هێان.
سەرکردایەتی پرۆسەی تایەبتی هاوبەش و هێرشە ئاسمانییەکان خۆی لە خۆیدا
ئامرازێکی تۆقاندنی فراوانە، لەگەڵ ئەوەشدا دەشێت هەندێک ئامانجی
نوێییان بۆ بپێکێت، دیسان بەشێکی گەورە لە جیهان ڕادەماڵێ.
جێبەجێکارانی ئەم سەرکردایەتییە نایەڵن فرۆکەکانیان بە بێ ئەوەی کارێک
ئەنجامبدەن لە جێگەی خۆیدا بیهێڵنەوە".
زیانناکەین، ئەگەر سەرنجێک بدەین لە بەشێکی تری مێژووی سەدەی بیست، لە
کتێبی:کاری پۆلیس لە ئیمپراتۆریەتی ئەمەریکایدا: نەتەوە یەکگرتوەکان و
فلیبین و هەستانی دەوڵەتانی چاودێر"، مێژوونووس"فرد ماک کوی" دەچێتە
قوڵایی مەسەلەی بەرپابوونی ئاشتییەوە لە فلیبین دا لە لایان نەتەوە
یەکگرتوەکانی ئەمەریکااوە دوای داگیرکردنی کە سەد هەزار کوشتاری
لێکەوتەوە بە دڕندەیی و ئەشکەنجەدان.
داگیرکەرانی ئەمەریکاا لە فلیبین دا سیستەمێکی تۆکمەی چاودێریی
گەشەسەندوویان دامەزراند بە بەکارهێنانی زۆرترین و باشتریین تەکنیکی بۆ
ئەوەی میللەتی فلیبین ملکەچبکەن و هەموو جۆرە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەک
سەرکوتبکەن، تا ئێستاش ئەو سیستەمە بەردەوامە. سەرەڕای ئەمە، "ماک کوی"
ڕوونیدەکاتەوە ئەوەندی نەخایاند کە سەرکەوتنییان بەدەستهێنا، بە
ڕێگەیەکیی زۆر نەرمتر بەڵام جوان و مرۆییانە نا.
_______________________________________________
سەرچاوە: (حوار
متمدن):
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=359081
ماڵپهڕی جیهاد محهمهد کهریم
|