په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٣\٢٠٢٢

تێڕامانەک لە وڵاتانی گرۆی ''بریکس'' و ئامانجەکان.


وەرگێڕانی لە فارسییەوە: هاوڕێ نەهرۆ  


وڵاتانی بریکس ئابوری جیهانی پێنج وڵاتی تازە پێ گەیشتوو دەگرێتەوە، هیوای زۆر هەیە تا ئەم گرۆیە بتوانی کاریگەری لەسەر بەرژەوەندیەکانی جیهان دابنێ.


بریکس گرۆیەکە بەرژەوەندی جۆراوجۆر کۆیان دەکاتەوە، هیوای بە ئایندەی ئابوری جیهانە، بە پێی گوزارشی گرۆی رۆژنامەوانی نێونەتەوەیی میزان، پایتەختی بەرازیل، بەرازیلیا بەم دوایییە (مەبەستی ساڵی ٢٠١٩) میوانداری لوتکەی ئابوری تازە پێگەیشتووی کرد، دوو رۆژی خایاند کە پێدەگوتری بریکس.


سەرانی وڵاتانی بریکس جەختیان کردەوە لەوانە بەرازیل و روسیا و هیند و باشوری ئەفریقیا و چین لەسەر هاریکاری ئابوری و بوژانەوە لە لوتکەی ساڵی ٢٠١٩ دا لە بەیانی کۆتاییدا پابەندبوونی خۆیان دەربڕی بۆ پتەوکردنی پلورالیزم (التعددیة) و هەروا پتەوکردنی ئابوری واڵا و ئاشتی جیهانی.


ئەندامانی بریکس کە بەشداربوون لە سەرەتا بەرهەڵستکاری زۆریان دەربڕی بەرانبەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕێڕەوی گەشەسەندنی جیاوازیان گرتەبەر، لە هەندێ حاڵەتدا هەوڵەکانیان لە ڕوانگەی بەرژەوەندی جۆراوجۆرەوە بوو.


لە ساڵی ٢٠٠١ جیم ئونیل ئابوری زانی بەریتانیا لە بانکی (گلدمن ساکس) وڵاتانی خاوەن ئابوری تازە پێگەیشتوو وەک بەرازیل و روسیا و هیند و چین لە ژێر ناوێکی کورت کۆ کردەوە کە یەکەم پیتی ناوی وڵاتەکانە بەلاتینی (BRIC) دوای چەندین ساڵ لەساڵی ٢٠١٠ گرۆی (BRICS) پێکهات، دوای ئەوە بە ماوەیەکی کەم باشوری ئەفریقیا بوو بە ئەندام وەک نوێنەری ئەفریقیا.


بەپێ پێناسەی ئونیل کارەکانی ئەم گرۆیەی دابەشکرد بەم شێوەی خوارەوە: چین کارخانەی ئابوری جیهان، هیند وەک پێشکەشکەری خزمەتگوزاری لە بواری تەکنولوجیا و زانیاری، بەرازیل وەک دوکانی بەقاڵی و سەرچاوەی کەرەستەی خاو، روسیا وەک ویستگای گازو نەوت، باشوری ئەفریقیا وەک کانگای کانزاو ئاسن

- روسیا و چین و هیند ریککەوتن لەسەر بەجێ هێشتنی سوئیف.

ئەم بلۆکە ئابورییە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، نزیکەی لە ٤٠٪ی دانیشتووانی جیهان پێک دەهێنن هەروا نزیکە سێ لەسەر یەک داهاتی ئابوری جیهان پێک دەهێنن.


هیند و چین بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کرد، ئەندامانی تری گرۆیەکەیان جێهیشت.


شایانی باسە بەشی ئەم دوو وڵاتە لە ئابوری جیهان لەساڵی ٢٠٠١ لە ١٢٪ بوو بەرزبووەوە بۆ ٢٧٪ لە ساڵی ٢٠١٩.

لە بەرانبەردا بەرازیل و روسیا و باشوری ئەفریقیا بەشیان لە ئابوری جیهان گرژ و کەم بووەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەرازیل و باشوری ئەفریقیا رۆڵی خۆیان پاراست وەک هێزی هەریمایەتی لە پەراوێزی ئابوری جیهان، هەروا روسیا رۆڵی خۆی پێکهینا وەک بنکەیەکی سەربازی بۆ گرۆیەکە.
_______________________________________
سەرچاوە:

نگاهی به اهداف و کشورهای عضو گروه بریکس  .(mizan.news)

 

ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک