٢٧\٣\٢٠١١
تێڕامان و
رەواندنەوەی سەرئێشەیەک.

سه‌لام عارف
ئه‌و کاتانه‌ی که چه‌ند که‌سێک له بازنه‌ی لۆجیکی شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تی
زانستی ده‌رده‌چن، ئیتر شه‌لم کوێرم ناپارێزم و به‌نای ناهه‌ق و له
خوت و خۆڕایی و بۆ ڕازیکردنی خوا، ده‌ست ده‌که‌ن به پێشانگاکردنی هه‌ندێک
ڕسته‌ی ههلهقمهلهقی شهڕهپشیلهیی.
ئه‌وه‌تا تاقێک که‌س له (مانیفێستی -
ڕه‌وه‌ند -
له بارودۆخی ئێستای کوردوستاندا) له به‌شی
- ناسیۆنال
- ئاناڕشست -
دا، ئاوه‌هایان گوتووه: ''ڕه‌خنه‌یه‌کی ناسیۆنال-ئاناڕشستی
توێژێک له هه‌راسان بوو له ده‌ست هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵتدار،به ده‌وری
چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێتی و چه‌ند ژورێکی پاڵتاکیدا ته‌وه‌ره‌ی به‌ستوه.ئه‌رکی
خۆی به ڕیسواکاری هه‌ردوو حیزبی، پارتی، یه‌کێتی، داناوه، به‌تایبه‌ت
سوکایه‌تی پێکردن و-بێ‌ئابڕوو-کردنی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و بنه‌ماڵه‌کانی
که ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و دوو حیزبانه‌دا.زمان و ئه‌ده‌بیاتیان
دووره له زمان و فه‌رهه‌نگی شارستانی هاوچه‌رخ.ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕه‌خنانه
له‌وه‌دا کۆ ده‌کرێته‌وه که ئه‌م دوو حیزبه ،ئه‌م دوو سه‌رکردایه‌تی
و بنه‌ماڵانه نه‌ک هه‌ر هیچیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌کردوه به‌ڵکو
بوون به خاڵی لاواز و له‌ده‌ستدانی هه‌ل و ده‌ستکه‌وتی باش له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا، ئه‌م
ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گره له هه‌ناوی خۆیدا جۆرێک له فاشیزم و ڕاسیزمێکی
نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ی کوردیش په‌روه‌رده ده‌کات .کێشه‌ی ئه‌مانه نه
ماف و ئازادیه‌کانی هاوڵاتیانه وه نه‌خستنه ڕووی ئالته‌رناتیڤێکی
ئازادیخوازه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو زلهێزه سه‌رکوتکه‌ره‌دا.ئه‌م ڕه‌خنه‌یه
نوێنه‌رایه‌تی هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکات له ئێستادا ،هه‌ر
بۆیه هیچ ئاینده‌یه‌کی نیه له کوردستاندا. به‌ڵام له ئاکامدا زه‌مینه‌خۆشکه‌ری
سه‌رهه‌ڵدانی تاقم و ده‌سته‌جاتی فاشیستی و لۆمپنی چه‌کدارانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته
له کوردستان بۆ په‌لاماردانی خوێناویانه‌ی کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ر
بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز و ڕادیکال که بیه‌وێت وه‌ک ئالتهرنهتیڤی
ناسێۆنالیزمی کورد بێته پێشه‌وه هه‌روه‌ها بۆ ڕه‌شکوژی نه‌ته‌وه‌کانی
تر، له کاتێکدا شه‌ڕ و پێکدادانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رهه‌ڵبدات له
عێراقدا.''.
ئاستێکی وه‌ها نزمی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن ده‌رباره‌ی ته‌وژمێکی
سۆسیالیستی ئازادیخوازی خاوه‌ن ئه‌زموونی شۆڕشگێڕ، هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت
به‌زه‌ییت پیایدا بێته‌وه و له خۆت بپرسی که ئه‌و شیکردنه‌وه
زانستییه!! له چییه‌وه و له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟؟
به‌ر له‌وه‌ی له ژێی هه‌ستیاری باسه‌که بده‌م، وای به باش ده‌زانم
ئه‌وه بڵێم ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و مانیفێستهیان نووسیوه، یا کۆنهماوییهکانن
یا ئه‌وانه‌ن که ئاستی زانیاری و به‌ئاگاییان نزمه ده‌رباره‌ی مێژوی
کێشمه‌کێشی نێوان هه‌ردوو ڕێبازه سه‌ره‌کییه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی
سۆسیالیزم (سۆسیالیزمی ئازادیخوازی دژه‌ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری -
ئه‌نارکیزم -)
و (سۆسیالیزمی ده‌سه‌ڵاتخوازی ده‌وڵه‌تچی
- مارکسیزمی
- لینینزم).
جا هه‌ر که‌سێک لۆمه‌ی ئه‌وانه بکات زوڵم له خۆی و له‌وانیش ده‌کات،
چونکه ئه‌وانه مورید و زاهیدی ته‌ریقه‌تی سوڵتهچێتین و حکوومه‌تخوازی؛
)حکوومه‌تی کرێکاری - حکوومه‌تی سۆسیالیستی-
حکوومه‌تی ئینسانی - حکوومه‌تی نوێنه‌رایه‌تی!
- تاد -
تاد(. ئەگه‌ر ته‌ماشای فه‌رهه‌نگه‌کانی زمانه ئه‌وروپاییه‌کان
بکه‌ین هه‌موویان ئاوا واژه‌ی ئه‌نارکیزمیان کردووه؛ ڕێباز و مهزهبێکه
خه‌بات دەکات بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ حکوومه‌ت، واته کۆمه‌ڵگه‌ی
خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن.
ئه‌وانه، ئەگه‌ر دژی ئه‌نارکیزم نه‌بن، نه‌ک هه‌ر درۆ له‌گه‌ڵ خۆیان
ده‌که‌ن، بەڵکو دوایین پێغه‌مبه‌ری )خاتم الڕنبیاء(ی سۆسیالیزمی دهوڵهتچێتیش
له خۆیان ده‌ڕه‌نجێنن!
ئێسته کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و پرسیاره له خۆم بکه‌م و هه‌وڵ بده‌م به‌پێی
توانای خۆم و له‌به‌ر ڕۆشنایی بیروبۆچوونی کۆمۆنیزمی ئازادیخوازدا وه‌ڵامی
بده‌مه‌وه. بێگومان پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه: '' ئایا سۆسیالیزمی
کرێکاری!! واته ئه‌هلی سوڵته و ده‌وڵه‌تچێتی دژی ناسێۆنالیزمه، یا
خۆی ئاڵته‌رناتیڤێکی ناسیۆنالیزمێکی مرۆڤکوژه؟''.
نه‌خێر سۆسیالیزمی سوڵتهچی ناتوانێت دژی ناسیۆنالیزم بێت. به‌ڵێ
باشترین ئه‌لته‌رنه‌تیڤی ناسێۆنالیزمی کوردیشه.
بۆچی؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو سه‌لماندویه‌تی، هه‌ر له سه‌رده‌می )بیسمارک(ـه‌وه
تا ئه‌مڕۆی کوردستان، ناسیۆنالیزم بوونی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی ناوه‌ندیی
تۆکمه فه‌رز ده‌کات. ئه‌وانیش، واته سۆسیالیسته سوڵتهچییهکان، هه‌ر
ڕێزی ده‌وڵه‌ت ناگرن بەڵکو نوێژیشی بۆ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه
ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره سۆسیالیستانه خوازیاری ئه‌وه‌ن که ئه‌و ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه یا هه‌ر هیچ نه‌بێت حکوومه‌ته‌که‌ی به ده‌ست خۆیانه‌وه
بێت و داسوچهکوشێکی سووریش بده‌ن له یه‌خه‌ی و به نای ناحه‌ق ناوی
بنێن ده‌وڵه‌تی پرۆلیتاریا!! ئیتر ئه‌و حکوومه‌ته ده‌کوژێت، ده‌بڕێت،
ده‌سوتێنێت گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه کرێکارییه! به ده‌ست خۆیانهوهیە؛
(نوێنه‌رانی شه‌رعیی کرێکاران و جووتیاران)! ئەو پیاوانه خوازیاری
حکوومه‌تێکی پیاوانه‌ی حه‌کیمی حیکمهتدارن که مافی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشرابێت
چه‌کی لێبووردن)(صکوک الغفران)
(بفرۆشێت، چونکه ئەگه‌ر بێت و وه‌ها نه‌بێت حکوومه‌تێکی ڕه‌سه‌نی
خۆماڵی و ده‌ست و دڵفراوان نابێت به‌رامبه‌ر شای مرۆڤایه‌تی، که‌واته)
پرۆلیتاریا(! که ئه‌وان خۆیان به میراتگری ڕاسته‌قینه و پێشڕه‌وی
هۆشمه‌ندیی ئه‌وان ئه‌زانن و له‌بریی ئه‌و دهفکرێن. ئەگه‌ر ئه‌و
هاوکێشەیه به‌و جۆره نه‌بێت ئه‌وا ئیتر (معاذاللە)!
ئه‌و دهسهڵاتچیانه به‌م لۆجیکه بیر ده‌که‌نه‌وه: ''ئامانج پاساوی
ئامرازه‌کانه!'' له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجیش ده‌ستخستنی سوڵته‌ی سیاسی،
یا ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له فەرهنگی سیاسی خۆیاندا ناویان ناوه (شۆڕشی
سیاسی) و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن ببن به ئاڵتارنهتیڤی
ناسیۆنالیزمی مرۆکوژ؛ واته فاشی.
ئه‌و جۆره سۆسیالیسته سیاسیه لای وایه، ئەگه‌ر کاره‌که کوده‌تایه‌کی
سه‌ربازی حیزبیش بێت بۆ داگیرکردنی )کۆشکی زستان( گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی
گرنگه لای ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ده‌توانن نازناوی شۆڕشی کرێکارانی بده‌نێ،
هەر ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی که کۆشکه‌که بۆته موڵک و ماڵی خۆیان.
ئاوهاییە فکری حیزبی سوڵتهچی، چ عه‌جه‌ب داهێنانێکی فکریشه!
لای سوڵتهچییهکانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش له‌به‌رئه‌وه‌ی ''ئامانج
پاساوی ئامرازه‌کانه!'' توندوتیژیی چه‌کداریش هه‌ر ماقوڵ و واقعییه،
هه‌ربۆیه ده‌شێت و ده‌گونجێت دروشمی ''سوڵته‌ی سیاسی له لووله‌ی تفه‌نگه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێت!'' بکرێته دروشمێکی ستراتیجی وکردوشیانه. پرسیار ئه‌وه‌یه
به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگی چه‌کداری به کێیە؟ دژی کێیە؟ مه‌گه‌ر به
مرۆڤ نییه؟ دژی مرۆڤ نییە؟ یا باشتر بڵێین: ئه‌مه فاشیزم و ده‌مارگیری
نه‌ته‌وه‌یی نییە، ئەگه‌ر ئه‌وه نییه، ئه‌ی کامه‌یه فاشیسزمی ده‌ستبژێری
پێشڕه‌وی هۆشمه‌ندی سۆسیال ناسیۆنال؟
ئه‌و پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تریش که لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌یان
ئه‌رکێکه له‌ناو ئه‌رکه‌کانی تردا.
ئەگه‌ر چه‌وساندنه‌وه لوتکه‌ی هه‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و لوتکه‌یه‌ش
کوشتاره، ئیتر ئه‌و کوشتاره بۆ هه‌رچی مه‌به‌ستێک بێت و به هه‌رچی
ناوێکه‌وه بێت هیچ له ناوه‌ڕۆکی مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت. شهڕبازانی نه‌ته‌وه‌چێتی
و سوڵته و دهوڵهتچێتیش ئه‌هلی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ن، مه‌گه‌ر
باوباپیرانی ئه‌وان نه‌بوون که سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و دواتریش
ملیۆنه‌ها مرۆڤیان کرده قوربانی دروستکردن و پاراستنی ده‌وڵه‌تی
سۆسیالیستی و یه‌که‌م نیشتمانی سۆسیالیست!
سه‌ره‌تا له‌به‌ر به باوکردنی حیزب سه‌دان کۆڕی بهشمهینهتهکانیان
داپڵۆسی، ئه‌وه‌ی کوشتیان کوشتیان، ئه‌وه‌ش کە مایه‌وه به ناوی
پێویستیی ئابووریی سۆسیالیستییه‌وه نێران بۆ سیبریا و شوێنه دووره‌کانی
تر بۆ کارکردن به نانه‌ڕه‌قه و قامچیی حکوومه‌تی کرێکاری، یا بە ناوی
پاراستنی ده‌وڵه‌ت و نیشتمانی سۆسیالیستیه‌وه نێران بۆ ناو دۆزه‌خی جه‌نگی
کرێکاری! دژی بۆرژوازی؛ واته به زۆری زۆرداری به لێشاو ده‌نێردران
بۆ کار بۆ جه‌نگ. ئەگه‌ر دهوڵهتچییهکانی دوێنی، ئەگەر باووباپیرانی
سۆسیال ناسیونالە کوتوکوێرەکانی ئەمڕۆ، ئه‌وه بیروبۆچوون و ڕه‌فتاریان
بووبێت، دەبێت چی ڕێگه له دهوڵهتچییه کرێکارییه‌کانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی
بگرێت بۆ پیادەنەکردنی هه‌مان ڕه‌فتار؟
به بیروبۆچوونی سۆسیالیزمی ئازادیخواز -ئه‌نارکیزم- ئه‌م ده‌وڵه‌ت له‌وی
تر ده‌چێت ئه‌وی تریش له دانه‌یه‌کی تر ده‌چێت و...تاد، واته هه‌موویان
خاوه‌نی یه‌ک ماهیه‌تن به کرێکارییهکهشهوه. بێگومان، ته‌نها حیزبه
مارکسیسته لینینییهکانیش هه‌ڵگری ئه‌و گهرایهن، واته گه‌رای ده‌وڵه‌ت،
به‌تایبه‌تی کرێکارییه‌که‌ی!! مێژوو سه‌لماندویه‌تی، ئه‌نارکیزم وه‌ک
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی کوشتار و قوربانیدانه به مرۆڤ بۆ
به‌رقه‌رارکردنی سه‌روه‌ری و دژی حکوومه‌تی کرێکاریشه به هه‌مان شێوه
که چۆن دژی جۆره‌کانی تره و هەر هه‌موویان به بکوژانی مرۆڤ ده‌زانێت.
که‌واته که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌سه‌ڵاتخوازیش به مرۆڤ‌کوژ و
ڕەگەزپەرست ده‌زانێت و بە ئازادیکوژ و نانزهوتکهرانیان دەزانێت؛
ئەوانەی کە تاکه‌کانی کۆمەڵ ده‌که‌ن بە کۆیله‌ی نوێ و پاشکۆی حیزب و ده‌سه‌ڵات.
بێگومان دوای ئه‌وه‌ی زمانیان ده‌بڕن!
ئه‌و سوڵتهچییه سۆسیالیستانه خۆیان باش ده‌زانن بۆ ئەوەندە به‌رامبه‌ر
سۆسیالیزمی ئازادیخواز ڕقوکینه ئه‌ستوورن! له‌به‌رئه‌وەی سۆسیالیزمی
ئازادیخواز داوای ئه‌وه ده‌کات و سووریشه له‌سه‌ری که ده‌بێت شۆڕشی
کۆمه‌ڵاتی هه‌رچی زووه ده‌وڵه‌ت له ناو به‌رێت، ڕێک به پێچه‌وانه‌وه‌ی
سۆسیالیزمی کرێکارییه‌وه که بڕوای وایه و سووریشه له‌سه‌ری که
دەبێت دەوڵەت بۆ ماوه‌یه‌کی دیارینه‌کراو بمێنێته‌وە، تا هێدی هێدی
خۆی مه‌حف ده‌بێته‌وه. به‌و مههزهلهیهش ده‌ڵێن قۆناغی گواستنه‌وه،
واته قۆناغ و ده‌وڵه‌تی پرۆلیتاریا و دیکتاتۆریه‌ته‌که‌ی*
بێگومان له‌وه‌شدا ناڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ستیان حیزبه‌که‌ی خۆیانه، چونکه
ئه‌وان شۆڕشگێڕی نایابیان به میرات بۆ جێماوه. به کورتییەکەی ئه‌وه‌ی
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن ته‌نها گۆڕینی) (ده‌وڵه‌تی
سه‌رمایه‌دارانه) به (ده‌وڵه‌تی
سه‌رمایه‌دار) ئیتر خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه چی
لێ دێت و چی لێ نایه‌ت، ئه‌وه گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نییه. ئه‌وه‌ی
گرنگه لای ئه‌وان ئەوەیە کە حکوومه‌تی ده‌وڵه‌ت ماڵی خۆیانه و
کرێکارییه!
لێره‌دا باشتر وایه له ئاسمانی فکری و تیۆری دابه‌زینه سه‌ر زه‌مین
و به به‌ڵگه مێژووییه‌کان بدوێن.
لای که‌س شاراوه نییه که دروستکردنی هه‌ره‌وه‌زی و کۆڕه‌کان و لیژنه
هاوئاهه‌نگه‌کان، له هه‌ر کوێ بووبن، کردەی چه‌وساوه‌کان خۆیان بوون و
شێوازێکی نوێ بوون له خه‌باتی چینایه‌تی و ته‌ره‌بوون و یاخیبوون له
جرتوفرتی حیزبی و جێبه‌جێکردنی چهلهحانێیهکانی سه‌ره‌وه، ئه‌رکی
خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گه‌ره‌ک بووە. ئه‌نارکیسته‌کان، له بڕوای
ته‌واویانه‌وه، به خه‌باتی خۆخۆیی، به تایبه‌تی هاوبه‌شی یا سهندیکالیی
شۆڕشخواز، له مه‌یدانی خه‌باتی خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردندا بزر نه‌بوون
چالاک و کاریگه‌ر بوون. ئه‌وان هۆشمه‌ند بوون به مه‌ترسی باڵاده‌ستیی
حیزبی و دژی به سیاسی‌کردنی خه‌باتی چینایه‌تیی به‌شمه‌ینه‌تان بوون،
خه‌باتیان دژی فکری ده‌ستبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند کردووە. واته دژی ئه‌وه
بوون که ته‌نها فکر بزوێنه‌ر و وزه‌به‌خشی واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوورییه. لە بەرانبەریشدا سۆسیالستانی دەوڵەتپەرست هەمیشە لەسەر ئەو
باوەڕ بوون کە ئەگه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین له بۆده‌قه‌ی فکری فه‌لسه‌فی
ئه‌واندا - حیزب
- نه‌توێته‌وه و لێوان‌لێو نه‌بێت لێی، ئه‌وه ئیتر فه‌وزایه و نابێت
قه‌بووڵ بکرێت (سوبحانه‌ڵا)!
ئه‌و سوڵتهخواز و دهوڵهتچییانه کاتێک هه‌ستیان به مه‌ترسی ئه‌و
کۆسپه شه‌یتانییه کرد) کۆڕه‌کان، خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن(
دەستیان کرد به جێبه‌جێکردن و سه‌لماندنی ماهیه‌تی په‌رده‌پۆشکراوی
خۆیان. کۆڕه‌کانیان پان کرده‌وه و خاکیان به تووره‌که بژاردن.
نموونه‌ی ڕووناکی ئه‌و کاره فاشیستانەیه کرۆنشتات و له‌ناوبردنی
سۆڤیه‌ته‌کانی مۆسکۆ و پترۆگراد و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی و ته‌فروتوناکردنی
بزووتنه‌وه‌ی) ماخنۆ( بوو له ئۆکراین. ئه‌وه له‌ملاوه و له لایەکەی
تریشەوه به‌ستنی په‌یمانی - برێست
- بۆ دهستبهتاڵکردنی سوپای ئه‌ڵمانی
تا بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناو شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا بۆ فلیقاندنه‌وه‌ی
کۆڕه کرێکارییه‌کان و کوشتنی ڕۆزا لۆکسمبرگ؛ تاکه سۆسیالیستی ئه‌ڵمانیای
که هاوڕێ و هاوبیری کۆڕه کرێکارییه‌کان و خه‌باتی خۆخۆیی ڕێکخستن
بوو، دواتر جنێوێکی زۆریشیان پێدا که دژی ده‌سه‌ڵاتی پۆڵاینی ناوه‌ندی
پرۆلیتاریا بووه. کورد واته‌نی: ''شه‌یتان به شه‌یتانیی خۆی ده‌ستی
لێ هه‌ڵگرتبوو''، کەچی ئه‌هلی دهوڵهتچیی شۆڕش و تاکه وڵاتەکەی ده‌ستیان
لێ هه‌ڵنه‌گرت و لینین و ترۆتسکی وه‌ک سه‌گ ته‌ماشایان ده‌کرد و سه‌دان
هه‌زار کۆمۆنیستی ڕه‌سه‌ن و ئازادیخواز کرانه قوربانیی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی کرێکاری -
سۆسیالیستی -
مرۆیی؟ بۆ ده‌بێت مێژوو له هه‌ندێ بواردا خۆی دووباره بکاته‌وه،
بۆ؟ له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌هلی )ڕه‌وه‌ندی کرێکاریی
سۆسیالیست( خۆی دووباره ناکاته‌وه!
نموونه‌یه‌کی دیکەی هه‌ڵکشانه شۆڕشگێرییه‌که‌ی ئیسپانیا، واته شۆڕشی
ئیسپانیای 1936 بوو کە ئەویش لە قه‌سابخانه‌که‌ی دوای ئۆکتۆبه‌ر باشتر
نه‌بوو. ئه‌وده‌مه که کۆڕه کرێکارییه‌کان و هاوبه‌شییه کشتوکاڵییه‌کان
هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانیان ته‌نیبوو، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی
کاتا‌لۆنیا و مه‌دریدی پیشه‌سازی و ئاراگۆن و سهقرتهی کشتوکاڵی کۆڕه‌کان
و هه‌ره‌وه‌زییه‌کان سه‌رقاڵی خۆڕێکستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنان
و دابه‌شکردن بوون له‌و زه‌ویوزار و کارگانه‌دا که خاوه‌نکار و خاوه‌نموڵکه‌کان
بە جێیان هێشتبوون و هه‌ڵهاتبوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س ناچاری کردبن
ئەوە نەبێت کە ته‌نها هه‌ڵکشانه شۆڕشگێڕییه‌که پارسه‌نگی هێزه‌کانی
گۆڕیبوو، ئه‌و سه‌رده‌مه سۆسیالیسته ئازادیخوازه‌کان؛ ئه‌نارکیسته‌کان،
له هه‌موو کۆڕ و هاوبه‌شییه‌کاندا ،پێشنیاری ئه‌وه‌یان دەکرد، که
نابێت به‌زۆر ده‌ستکاری هیچ که‌رتێکی به‌رهه‌مهێنان بکرێت و داگیر
بکرێت، جگه له‌و که‌رتانه که جێهێڵراون، ئەویش ئەگه‌ر پێویستیی
ئابووریی نیشتمانی سه‌پاندی که که‌رتێک یا زیاتر ده‌بێت به کار
بهێنرێت، ده‌بێت ڕێزی خاوه‌نه‌کانیان بگیرێت و به زیاده‌وه قه‌ره‌بوو
بکرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بواری ئه‌وه‌یان پێ نه‌درێت که بڕی ئه‌و
قەرەبووکردنەوەیە به کار بهێنن له بواری کاری کرێگرتهییدا،**
تاقمی ڕه‌وه‌ند سه‌یرکه‌ن ئایا ئه‌وه‌یه فاشستی و کۆمۆنیستکوژیی ئه‌نارکیسته‌کان؟
ئه‌وده‌مه که زه‌حمه‌تکێشان به ئه‌نارکیسته‌کانیشه‌وه که سه‌رقاڵی
به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی هاوبه‌ش بوون، فاشیسته فرانکۆییه‌کان به
پاڵپشتی ده‌بابه به‌لشه‌فییه ستالینییه‌کان و کۆمونیسته‌کانی
ئیسپانیا دروشمی) بمرێ ژیان(یان به‌رز کردبووه و به چه‌ک خه‌ریکی ته‌فروتوناکردنی
کۆڕ و هاوبه‌شییه‌کان بوون، له به‌رامبه‌ریشدا زه‌حمه‌تکێشان و ئه‌نارکیسته‌کان
دروشمی )بژی ژیان(یان به‌رز کردبووه‌وه و به‌رگرییان له نان و سه‌ربه‌ستی
ده‌کرد و دژی لۆجیکی جه‌نگ بوون که ئه‌و لۆجیکه بریتییە له ''نه‌کوژی
ده‌کوژرێیت! باشترین به‌رگری هێرشکردنه!''.
بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رگریکاره له )نان و
ئازادی(، بزووتنه‌وه‌یه‌کی دڕنده‌ی دژه‌مرۆیی نییه بۆ دهوڵهتچێی و
ئازادیی سیاسیی حکوومەتی. به لای کۆمونیزمه ئازادیخوازه‌کانه‌وه مه‌به‌ست
ئازادیی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه، نه‌ک ئازادییه سیاسییه‌که‌ی -
خه‌سره‌وی سایه - له مه‌یدانی
گۆڕانکاریی )مه‌یدانی ئازادی و ئازادیخوازان( له شاری سوله‌یمانی و
جێگه‌کانی تر.
مامۆستای ته‌وژمی سۆسیالیستی ئازادیخواز؛ ئه‌نارکیزم، برۆدۆن، سه‌رده‌می
کۆمۆنه‌ی پاریس دژی سه‌نگه‌ره چه‌کداره‌کانی سه‌ر جاده‌کان بوو. به
بیروبۆچوونی ئه‌و، ئه‌و کاره مرۆکوشتن و به‌کوشتدانه بۆ شۆڕشی سیاسی،
که خۆی له خۆیدا مه‌به‌سته‌که شۆڕشی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه له
خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، نه‌ک شۆڕشی سیاسی!! واته هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش
ئه‌نارکیزم دژی کوشتار بووه!
له داگیرکردن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌کان له ئیتالیاش هه‌ڵوێستی دژهکوشتاریی
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر به‌و چه‌شنه بوەه .
هه‌ر ئه‌وان بوون پێشنیاری ئه‌وه‌یان کرد:
- پێویسته گرووپی پاسه‌وانی دروست بکرێت بۆ کاری خۆبه‌ڕێوه‌بردنی
کارگه‌کان دژی کاری ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی بۆرژوازی و دواتر به‌کارهێنانی
دژی مانگرتووان.
- قه‌ده‌غه‌کردنی خواردنه‌وه‌ی کهول که دوور نییه ببێته هۆی کاره‌ساتی
کارکردن، یا هورووژاندنی گیانی ئاژاوه‌نانه‌وه و شه‌ڕفرۆشتن.
پیاوانی ڕه‌وه‌ند، ئه‌نارکیسته‌کان ئاوها بوون و هه‌ر ئاوهاش دەبن! نه
کۆمونیست، نه ڕادیکالی ئازادیخواز کوژن، نه له دوی دووبه‌ره‌کیی نه‌ته‌وه‌په‌رستی
دەگەڕێن. ئێوه باش ده‌زانن که ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌نته‌ر‌ناسیۆنالیستن
و به‌ر له دروستکردنی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی یه‌که‌م و داڕشتنی دروشمی
)کرێکارانی جیهان یه‌کگرن)یش ئه‌نته‌رناسیۆنالیست بوون، که‌چی وا ئێوه
تازه‌به‌تازه ده‌ڵێن: ''بەڵام له دوا ئاکامدا زه‌مینه‌خۆشکه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی
تاقم و ده‌سته‌جاتی فاشیستی و لۆمپنی چه‌کدارانه نه‌ته‌وه‌په‌رسته له
کوردستان بۆ په‌لاماردانی کۆمونیسته‌کان و هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی
ئازادیخواز و ڕادیکال که بیه‌وێت وه‌ک ئالتهرنهتیڤی ناسێۆنالیزمی
کورد بێته پێشه‌وه.هه‌روه‌ها بۆ ڕه‌شکوژی نه‌ته‌وه‌کانی تر له
کاتێکدا شه‌ڕ و پێکدانانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رهه‌ڵبدات له عێراقدا.''.
ئێوه ئه‌ی ئه‌هلی ئازادیی سیاسی و شۆڕشی سیاسیی )ڕه‌وه‌ند( له هه‌موو
که‌س و لایه‌نێکی تر نه‌ته‌وه و نیشتمان په‌رستن و حه‌زتان له
هێرشکردنی چه‌کدارییه، واته چهکبازن!
بۆچی؟
چونکه ئێوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌ی خۆتان واته‌نی (حکوومه‌تی
کرێکاری) مه‌حاڵه بتوانن له بۆشاییه‌کدا
دروستی بکه‌ن و هه‌ڵیبواسن به یه‌کێک له ئه‌ستێره‌کانه‌وه و ناچارن
له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌و کاره‌ساته نامرۆییه ئه‌نجام بده‌ن و
شوناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشی بدەنە ده‌ست، جا به ئه‌قڵی کێدا
ده‌چێت کە ئێوه، به‌بێ زه‌بروزه‌نگ و خوێنڕشتن، ده‌توانن حکوومه‌ته‌که‌تان
دروست بکه‌ن و پارێزگاریشی لێ بکه‌ن. که‌واته ئێوه‌ن مرۆڤ‌کوژ!
ئه‌نارکیسته‌کان ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت دروست ناکه‌ن تا دواتر به ئاگر و
ئاسن بیپارێزن. ئه‌نارکیسته‌کان وێنه‌ی ئێوه به‌و لۆجیکه ناپێون و
ڕەفتار ناکەن کە وتویه‌تی: ''باشترین به‌رگری هێرشکردنه.'' نه‌خێر ئه‌وه
لۆجیکی ئه‌نارکیسته‌کان نییه. بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی دروستکار و
داهێنه‌ره، بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رگریکاره له ده‌ستکه‌وتی هاوبه‌شییه‌کان
و کۆڕه‌کانی هه‌ژاران. واته به‌رگریکاره له نان و سه‌ربه‌ستی، نه‌ک
کۆمۆنیست و ڕادیکال کوشتن. مێژوو سه‌لماندویه‌تی که ئه‌و هاوکێشه‌یه
ته‌واو به پێچهوانهوەیه، ئەوە هه‌ر دهوڵهتچییهکان بوون و دەشبن
که ئه‌نارکیسته‌کان و ڕادیکاله‌کانیان کوشتووه و دەکوژن. ئێوه نه‌ک
هه‌ر زه‌مینه‌خۆشکه‌ری مرۆڤکوشتنن، به‌ڵکو ئاماده‌شن به نیوه‌ی حیزبه‌که‌تان
نیوه‌که‌ی ترتان قڕ تێ بخه‌ن! ئێوه بوون و ئێوه‌ش دەبن کە له بۆده‌قه‌ی
ده‌وڵه‌ته کرێکاییهکهتاندا هه‌موو نهتهوهکانتان توانده‌وه و ده‌توێننه‌وه.
ئێوه باش ده‌زانن که ئه‌نارکیزم بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئهنتهرناسیۆنالیسته،
که‌چی ڕاستی ده‌شێوێنن و به نه‌ته‌وه‌په‌رستی تاوانباری دەکەن و
ڕقوکینه‌ی ئه‌ستووری خۆتان بەرانبەری دەردەبڕن. بۆ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی ئه‌نارکیستی له‌وه‌ی خۆتان ناچێت.
ئێوه هه‌ر کاتێک دوو سێ سه‌ری سهرهوهتان له‌م نه‌ته‌وه گه‌یشت به
دوو سێ سه‌ری تری سه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر و که‌مێ ورته‌ورت و
چرپهچرپتان کرد و که‌مێک ئاڵوواڵاتان گۆڕیه‌وه، ئیتر ده‌موده‌ست ناوی
ده‌نێن ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی پرۆلیتاریا! به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن که ئه‌و
ئهنتهرناسیۆنالیزمهی ئێوه له باشترین حاڵه‌تیدا ئه‌مه‌یه ((گەلان
و نه‌ته‌وه‌کان، ئێمه ئێوه‌مان خوڵقاندووه، تا یه‌کتر بناسن(( واته
ئه‌وه‌ی ئێوه - تعارف بین الاجناس
والاقوام -ه!
ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی ئه‌نارکیزم ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه،
له خواره‌وه‌یه به‌رەو سه‌ره‌وه.
سه‌ره‌تا فیدرالیه‌تی هاوبه‌شی و ههرهوهزیخوازهکانه، دواتر یه‌کگرتنی
ئارهزوومهندانهیانه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کان دواتریش
له‌سه‌ر ئاستی نیشتمان، فیدرالییه نیشتمانییه‌کانیش له‌سه‌ر ئاستی
جیهان له کونفدرالێکی ئازاد‌دا که هه‌موو فیدرالییه‌ک ده‌توانێت به
ئازادی په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت واز بهێنێت. بێگومان ئه‌و کۆنفدرالییه بێ
سه‌روه‌ران و خزمه‌تکارانه، مه‌رجی سه‌ره‌کیی بوون به ئه‌ندامیش
تیایدا ده‌بێت ئه‌و فیدرالییانه دژی هه‌موو جۆره‌کانی سه‌روه‌ری بن
-حیزبی، ده‌وڵه‌تی، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه‌یی،
ئایینی، ڕۆشنبیری، کولتوری، خێڵ - ئاوهایه
ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی ئه‌نارکیستی و هەربۆیە که‌سانی سه‌روه‌ریخواز
ناتوانن هه‌رسی بکه‌ن و قەبووڵی بکه‌ن!
له کۆتایدا، هه‌رچه‌نده کۆتایی نییه و نابێت.
زانراوه و لای هه‌مووان ئاشکرایه که ئازادیخوازیی تاکڕه‌وی خۆویست
که فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانیایی؛ ماکسشتینهر (Max Stiner) ، دایهێناوه و
ڕابه‌ری کردووه به‌شێکی به‌هێز و کاریگه‌ره له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستیدا.
باکۆنین بیروڕای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه به‌رامبه‌ری ده‌رباره‌ی ئه‌وان
گوتویه‌تی: ''داواکردنی ئازادی زۆربه‌رز، خواوه‌ندییه، خۆپه‌رستییه‌کی
ڕه‌هایه،هه‌ر به‌که‌ڵکی خۆی دێت.'' هه‌روه‌ها گوتویه‌تی: ''ئازادیی
تاکڕه‌وی به مانایه‌ک له ماناکان وه‌ک بۆشاییه‌ک وایه له‌ناو
بۆشاییدا.'' به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر ئازادیخوازانه هه‌ڵسوکه‌وتی
کردووه له‌گه‌ڵیدا و وتویه‌تی: ''ده‌بێت ئازادیخوازی-ئه‌نارکیزم- مافه
پیرۆزه‌کانی مرۆ له‌به‌ر چاو بگرێت.'' دواتر دوای هه‌وڵێکی زۆر ساڵی
1865 توانی بیروڕای خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌وژمه به‌و جۆره‌ی خواره
ده‌بڕێت و دابڕێژێت و بیکاته به‌ندێک له پرۆگرامی ڕێکخراوی )برایه‌تی
ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی شۆڕشخواز).
ده‌قی به‌نده‌که به‌م جۆره داڕێژراوه:
''ئازادی مافێکی ڕه‌هایه پیاوه باڵقهکان و ژنه باڵقهکان ،ته‌نها
هۆشمه‌ندی و لۆجیکی تایبه‌تی خۆیان ده‌توانێت و بۆی هه‌یه کاره‌کانیان
هه‌ڵبسه‌نگێنێت و حوکمی بدات به‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌دا، ده‌بێت ته‌نها
ئیراده‌ی خۆیان چوارچێوه‌ی ئه‌و کارانه دیاری بکات، به‌و جۆره‌ش ئه‌وان
ته‌نها خۆیان به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر کاره‌کانی خۆیان، ئەمجا دواتر
کۆمه‌ڵگه لێیان به‌رپرسیاره، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه که ئه‌وان خۆیان
ئازادانه هه‌ڵیان بژاردووه و هاوبه‌شن تیایدا'' جا ئه‌هلی ڕه‌وه‌ند
که ئێوه‌ش جۆری بیروبۆچوونتان گه‌یشته ئه‌و ئاسته و گۆڕانێکی چۆنێتی
به‌سه‌ردا هات، ئه‌وسا ده‌توانن واز له دابه‌شکردنی کاری ڕێکخراوه‌یی
بێنن، واته کاری فکری و تیۆری -بڕیاردان و فه‌رمانده‌رکردنی قاتی سه‌ره‌وه
و کاری ده‌ست- کاری )جێبه‌جێکردن( به ڕه‌شوڕووته‌که‌ی خواره‌وه،
ژێرخان- هه‌ر ئه‌و کاته‌ش ئێوه ده‌توانن:
ا - واز له تۆقاندنی
ئه‌ندامه‌کانتان بهێنن به سزا حیزبیه‌کانتان له سه‌رزه‌نشته‌وه بگره
تا ده‌گاته ده‌رکردن.
ب - واز له چه‌واشه‌کردن بهێنن و که‌سانی
تر تاوانبار نەکەن به زه‌مینه‌خۆشکه‌ری کوشتنی کۆمونیست و ڕادیکال و
ئازادیخواز و هه‌روه‌ها تاوانبارکردنیان به ڕاسیزم و چه‌کبازی و شه‌ڕی
نه‌ته‌وایه‌تی.
ئێوه زوڵمکاریتان ئه‌وپه‌ڕی گرتووه و ئه‌مه‌شتان گوتووه: ''ئەم ڕه‌خنه‌یه
نوێنه‌رایه‌تی هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکات له ئێستادا، هه‌ربۆیه
هیچ ئاینده‌یه‌کی سیاسیشی نیه له کوردستاندا'' ئێوە وێنه‌ی کابرای له‌مه‌ڕ
خۆتان؛ لینین، (دواین پێغه‌مبه‌ر)ی سۆسیالیستی ده‌وڵه‌تچی، هێنده
بڕواتان به قودره‌تی ڕه‌های فکر هه‌یه نه‌ک بڕیار ناده‌ن به‌سه‌ر
بابه‌ت و مه‌سه‌له خۆییه‌کاندا بڕیاریش بۆ مه‌سه‌له و بابه‌ته بابه‌تییه‌کانیش
ده‌رده‌که‌ن. به‌ر له هه‌موو شتێک، ئه‌نارکیزم واته-کۆمونیزمی
ئازادیخواز - سه‌ر به هیچ جێگه‌یه‌ک نییه
و توورهکهشی بۆ ده‌وڵه‌تمه‌ندی و مشه‌خۆریی بیرۆکراتی له هیچ جێگه‌یه‌ک
ههڵنهدڕیوه و بڕوای به نوێنهرایهتیکاری نییه و دژی مهواعیزهکانی
(ماالعمل)ه له
دەستپێکەوە تا کۆتایی. له‌و ڕهخنهیهشتاندا دیار نییه مه‌به‌ست له
چ ئاینده‌یه‌که! ئەگه‌ر مه‌به‌ست ئایندهی سیاسییه ئه‌وه، گومان له‌وه‌دا
نییه ئه‌نارکیزم بڕوای به ئایندهی سیاسی نییه، خه‌باتی بۆ ده‌سه‌ڵاتی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی هه‌ژارانه. به واتایه‌کی تر خه‌باتی خۆی
گونجاندووه له‌گه‌ڵ هه‌ژاران بۆ )ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری
هاوبه‌شییه‌کان، هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، هاوئاهه‌نگییه‌کان له خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه).
به‌ڕاستی مارکسییه‌کانی ئه‌م چه‌رخه خه‌زێنه‌یه‌کی هیچ و به‌تاڵی فکری
ڕه‌هایان بۆ به‌جێهێشتوون له که‌لی شه‌یتانش وه‌رنه خواره‌وه، ئێوه
باش ده‌زانن که ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌ی ڕه‌خنه‌گرتنی ئازادیخوازی
ڕادیکال قووڵتر و به‌رفراوانتر ده‌بێت، نه‌ک هه‌ر له کوردستان، به‌ڵکو
له دنیادا به پێچەوانەوە به‌ره‌ی ناوه‌ندێتیی دیموکراتی و دیسپلینی
پۆڵایین به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه و مایه‌پووچه. جاران دەمبیست و دەگوترا:
''دۆڕاو نه‌ڵێت به کێرمه‌وه شه‌ق ده‌بات!'' جا ئێوه‌ش واتان لێهاتووه.
من نایشارمه‌وه و بڕوام وایه ئێوه ئه‌و ڕۆژه‌ی کتێبی (ده‌وڵه‌ت و
شۆڕش) و (دەبێت چی بکرێت؟)ـه‌که‌ی لێنینتان لێ ون ده‌بێت، ئیتر هیچتان
پێ نامێنێت بیڵێن و خه‌ڵکی پێ چه‌واشه بکه‌ن، چه‌کی دروستکردنی حیزبه
نهتهوهییهکهشتان له کار ده‌که‌وێت.
دە ماده‌م ماڵتان له شووشه‌یه ئهنتهرناسیۆنالیسته ڕاسته‌قینه‌کان!
ماڵی خه‌ڵکی به‌ردباران مه‌که‌ن.
ناشێت نه‌یزانن که به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت!
________________________________
*
بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانه کتێبی (ده‌وڵه‌ت و
شۆڕش)، لێنین.
**
بڕوانه کتێبی-ئه‌نارکیزم له تیۆرییه‌وه بۆ
پراکتیزه‌کردن، دانیال غرین. ئه‌م کتێبه‌م له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه
کورداندووه، به بهراوبهرکردن له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی،
هیوادارم که بتوانم له فرسه‌تێکدا چاپی بکه‌م و بیخه‌مه به‌ر چاوان.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|