په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٠\٢٠١٩

تەرمی ٣٩ پەنابەر لە ناوچەیەکی پیشەسازی لە گرێیسی ئێسێکس

کە دەکەوێتە خۆرئاوای لەندەنەوە لە ناو بارھەڵگرێک دۆزرایەوە.

 

ئامادەکردنی: ژاڵە محەمەد

 
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند: بارھەڵگرەکە لە بولگاریاوە بە ناوچەی وێڵزی ئیرلەندا ھاتووە تا گەشتووەتە لەندەن.

لە کاتژمێر یەک و ٤٠ دەقەی رۆژی چوارشەمە کە دەکاتە بەرواری ٢٣\١٠\٢٠١٩ بە رووداوەکە زانراوە و ئێستاش شۆفێری بارھەڵگرەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوش لەگەڵ شۆفێری بەرھەڵگرەکە دەستی پێکردوە.

دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند ''لە دوای ئاگاداربوونەوەمان لە ھەواڵەکە پەیوەندییمان بە پۆلیسەوە کردوە بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەو پەنابەرانەی لە ناو بارھەڵگرەلەدا گیانیان لەدەستداوە ئاشکرا بکرێن''. هەروا گوتیشی ''ئەمە یەکجار نییە کە پەنابەران رووبەڕووی رووداوی ناخۆش و دڵتەزێنی وا دەبنەوە و گیانلەدەستدانی پەنابەران بەردەوامە''.

لە دوای پەیوەندیی بەردەوامی فیدراسیۆن بۆ ئەو رووداوە دەشتی جەمال گوتیشی ''پۆلیسی پێی گوتوون، ئێستادا ئەوەی بۆ ئەوان گرنگ بووە ئەو رووداوە لە بەرچاویی خەڵک دووربخەنەوە و بە تایبەتی کە لە ناوچەکە کار راوەستاوە بە ھۆی ئەو رووداوەوە''. پۆلیسی لەندەن پێشی راگەیاندوون بە زوترین کات فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ناسنامەی کەسەکان ئاگادار دەکەنەوە.

 

 

لەندەن

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق
٢٣\١٠\٢٠١٩

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک