په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠١٥

تەرمی چوار پەنابەری دیکە دەگاتەوە هەرێمی کوردستان.

 


ئامانج عەبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" تەرمی ٤ پەنابەری دیکە لەو ١٦ پەنابەرە کوردەی لە شاحینەکەی ڤینا لە نەمسا گیانیان لەدەستدا، کاتژمیر ٣ی پاش نیوەرۆ دەگەنە فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر".


ئامانج گوتی "ناردنەوەی تەرمی ئەو چوار قوربانیە لە دریژی هەوڵەکانمان دایە بۆ گیرانەوەی سەرجەم قوربانیەکان بۆ کوردستان".

ئامانج ناوی قوربانیەکانی ئاشکرا کرد کە ناوەکانیان" ئیبراهیم محمد سالح، ئاسۆ حەمە سالح عەبدول کەریم، محەمەد سالح قادر، ئازاد رەحیم ئەحمەد کە هاولاتی ناوچەی گەرمیانن".


ئامانج لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل برای یەکێک لە قوربانیەکان "بەناوی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە و سکرتیری فیدراسیۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیەکان کرد و ئامادەی هاوکاری فیدراسیۆنی نیشان دا".

 

٣\١\٢٠١٥ - کوردستان
 

فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک