١٥\١\٢٠١٩
ته‌رمی
په‌نابه‌رێکی کورد له برادفۆرد دۆزرایه‌وه.
هه‌فته‌ی
رابردوو که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌ره فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردوه که "ئه‌و ته‌رمه‌ی
دۆزراوه‌ته‌وه په‌نابه‌ر (س،س)ه و ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه و ماوه‌ی ٣
ساڵه له ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌با.. ماوه‌یه‌ک باری
ده‌روونیی تێکچووه و له نه‌خۆشخانه بووه بۆ زیاتر له سێ هه‌فته
دوایی ئه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه دێته ده‌ره‌وه ده‌چێته لای هاورێکه‌ی
پاش ئه‌وه‌ی دوو رۆژ دیار نامێنیت پۆلیس ئاگادارده‌کرێته‌وه،
ئه‌وانیش به‌دوادا چوون ده‌که‌ن وته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌ره له‌یه‌کێک
له هۆتێله‌کانی برادفۆرد ده‌دۆزرێته‌وه..".
ئێستا لێکۆلینه‌وه‌کانی پۆلیس له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌و په‌نابه‌ره
به‌رده‌وامه و فیدراسیۆن به هاوکاریی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دڵسوز و
مرۆڤدۆست خه‌ریکی ئاماده‌کاریی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌رن و
هه‌وڵه‌کان له باری یاساییه‌وه له ئاینده‌دا به‌رده‌وام ده‌بێ
له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌کان سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئه‌و په‌نابه‌ره و
ڕای گشتیی لێ ئاگادارده‌کرێته‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی
ئاڕاسته‌ی که‌سوکار و هاورێیان و دۆستانی ئه‌و په‌نابه‌ر ده‌کا و
ئومیده‌واره دوا خه‌م و ناخۆشییان بێ.
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
لەندەن
_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|